Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,834
Immagini 106,260
Libri 19,333
File correlati 97,315
Video 1,398
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
نووسین نەخۆشییەکە زوو دەیگرین و چاکیش نابینەوە
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نووسین نەخۆشییەکە زوو دەیگرین و چاکیش نابینەوە

نووسین نەخۆشییەکە زوو دەیگرین و چاکیش نابینەوە
نووسین نەخۆشییەکە زوو دەیگرین و چاکیش نابینەوە
سازکردنی: فرانسو بونل
و. لە عەرەبییەوە: #هیوا قادر#

پول ئۆستەر نووسەری ژمارە یەکی شاری نیویۆرکە. تەنیا لەبەرئەوە نا کە لە منداڵییەوە لە شوێنە جیاجیاکانی ئەم شارەدا ژیاوە، بەڵکە لەبەرئەوەی ئەو شارە شوێنی ڕووداوی ناو ڕۆمانەکانییەتی. ئەو ماڵەی تیایدا دەژی ئێستا لە برۆکلینە، ڕەخنەگری فەرەنسی فرانسو بونل گفتوگۆیەکی لەسەر ڕەوشی ئەمڕۆی ئەمەریکا، ڕۆڵی ئەدەب و نووسین و کتێبەکانی خۆی لەگەڵدا کردووە، لێرەدا چەند بەشێک ئەو گفتوگۆیە بڵاودەکەینەوە.

$قۆناغی کۆیلایەتی$
بول ئۆستەر باس لەو بارە دەروونییەی ئێستای دەکات لەبەرامبەر ئەو تەنگەژانەی ئەمەریکا و جیهانی تێکەوتووە، دەڵێت: لەڕاستیدا نیگەرانم، من پێشتر هەرگیز ئەم هەستە نەژیاوم. پێش پەنجا ساڵ لەمەوبەر کە ڕووبەڕووی جەنگی ڤێتنام بووینەوە، نیگەران بووم، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئێمەی گەنجان و قوتابیان هەموومان دژ بەو جەنگە بووین، هەڵگری بەشێک لە گەشبینی بووین و دەمانویست سنوورێکی بۆ دابنێین. من هەڵە بووم، لە هیوایەکدا دەژیام. بەڵام ئەمڕۆ، هەستم جیاوازە. هیچ نابینم جگە لە هۆکارێک: دەبێت ئێمە دەست بەو گفتوگۆیە بکەین کە هێشتا لە وڵاتی ئێمەدا نەکراوە. دەبێت باسی ئەو قۆناغی کۆیلایەتییە بۆ منداڵەکانمان بکەین و فێریان بکەین لەو ماوەیەدا چی ڕوویداوە. پێیان بڵێین کە ئەمەریکا وڵاتێکی نازدارە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا، وڵاتێکە لەسەر دوو تاوان بنیات نراوە: کوشتنوبڕینی هیندییە سوورەکان و دوورخستنەوەی ڕەش پێستەکان. کاتێک لاو بووم، لە قوتابخانە پێیان دەوتین “ئێوە لە مەزنترین و جوانترین وڵاتی دنیادا دەژین”، ئەوە بۆخۆی پیشاندانی جۆرێک لە کامڵی بوو. بەڵام چ درۆیەکیش بوو! دەبێت ئێمە دان بە ڕاستییەکەدا بنێین. تاکو ئەمڕۆش، مۆزەخانەیەکی ئەمەریکی نییە لەسەر قۆناغی کۆیلایەتی”.

پۆل ئۆستەر لەسەر ڕۆمانە گەورەکەی” “1234” دا باس لەو نائومێدییەی دەکات لە هەمبەر کەمبوونەوەی خوێنەر و پشتگوێ خستنی ئەدەب: “دەبێت ڕۆمان لە هەمبەر گوێنەدانی دنیادا چی بکات؟ کێشە ڕاستەقینەکە لە کەمی ئەو خەڵکانەدایە کە لەم وڵاتەدا دەخوێننەوە، هەروەها لە جیهانیشدا بە گشتی. لە باشترین حاڵەتدا، دووسەد یان سێ سەد هەزار خوێنەر بەر کتێبێک دەکەون. خۆ ئەگەر بەر یەک ملیۆن کەسیش بکەوێت، هێشتا لەبەرامبەر 320 ملیۆن دانیشتووانی ئەمەریکادا ژمارەیەکی ئێجگار کەمە. ڕۆمانەکان ناتوانن عەقڵییەتەکان بگۆڕن. بەڵام بەدەر لەوەش هێشتا ئەدەب گرنگی خۆی هەیە، بەڵام تەنیا بۆ دەستەیەک خەڵکی کەم. چەند لەو کەسانەی ئەمڕۆ دەقیژێنن و ڕقی خۆیان بەرامبەر پێست ڕەشەکان هەڵدەڕێژن تونی مۆریسۆن یان فیلیب ڕوس یان خوێندووەتەوە یان دەیخوێننەوە؟ ڕەنگە یەک دوانێکیان ئەوە بکەن. ئێمە لەناو کۆمەڵی ویلایەتی نا یەکگرتوودا دەژین، لە دنیایەکی بەیەکدادراو و درزبردوودا لە نێوان دوو تیپدا دەژین کە بە هەمان زمان قسەناکەن، ناشتوانن بگەن بەیەکتری”.

با بگەڕێینەوە سەر ئەدەب، تەنانەت ئەگەر نووسەرەکان خۆشیان بەوە بزانن ناتوانن جیهان بگۆڕن بەڵام هێشتا لەڕێگای کتێبەکانیانەوە بەشدارن لە بڵاوکردنەوەی هوشیاری؟ بۆل ئۆستەر لە وەڵامدا دەڵێت: “من لە سەرەتای نووسینمەوە پرسی بەرپرسیاریەتی نووسەر بەسەرمدا زاڵبووە. بەڵام وەڵامم بۆ ئەو پرسیارە نەگۆڕاوە. نووسەر بەرپرسیار نییە لە هیچ شتێک تەنیا لە بەرامبەر ئەوەدانەبێت کە دەینووسێت، لەسەرم نییە من بەردەوام لە ڕاگەیاندنەکانەوە باس لە کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بکەم، بەڵکە لەسەرمە چیرۆکەکانم بنووسم. کاری ڕۆماننووس قسەکردنە لەسەر ژیانی ناوەوەی مرۆڤ، من وەک نووسەرێک پێموایە کە دەبێت لێرەدا بمێنمەوە، لەپشتی مێزەکەمدا دابنیشم و بنووسم. هونەر بۆیە هەیە چونکە جیهان کامڵ نییە، هونەر هیچ کێشەیەک لە کێشەکانی جیهان چارەسەرناکات، بەڵکە گوزارشت لە ئازار و جوانی و زەحمەتییەکان دەکات… کتێب ڕێگا لە تەقینی فیشەکەکان و تەقینەوەی بۆمبەکان ناگرێت و منداڵێکی برسیش تێرناکات، بەڵام دەرونەکان تێردەکات، ئەمەش خواردنێکی بنەڕەتییە. لەبەرئەوە نووسەر لەسەریەتی خۆی بۆ هونەرەکەی تەرخان بکات. جون ئەشبیری شاعیر وتوێتی: شیعرەکانی من بەهایان لە هەر دەقێکی لایەنگری تر زۆر گرنگترە کە دژ بە جەنگ دەنووسرێت. ئەو لەمەدا ڕاستی کردووە. ئەگەر دەقێکی شیعری دژ بەم جەنگ یان ئەوی تر بنووسیت، جگە لەوانەی خۆیان دژی جەنگن کەسی تر نایان خوێنێتەوە، هیچ کاریگەرییەکیشی لەسەر ئەوانە نابێت کە خۆیان لەگەڵ جەنگدان. ئەدەب هونەری قەناعەتکردن نییە. واتا ناتوانێت هەڵوێستی مرۆڤ بگۆڕێت. ئەگەر توانای گۆڕینی شتێکیشی هەبێت ئەوا بە ڕێگایەکی ناڕاستەوخۆ و دڵگەرمی دەبێت.

$بەرهەمەکانی دەستۆیفسکی$
ئەوە بەسەر یەکێک لە کەسایەتییەکانی ڕۆمانی “1234”دا دێت، فیرگوسونی چوارەم. لە تەمەنی پانزە ساڵیدا، دەستۆیفسکی دەخوێنێتەوە و ئەو خوێندنەوەیە ژیانی دەگۆڕێت. دەڵێت: “بەڵێ، خوێندنەوەی دەستۆیفسکی دەتوانێت ژیانت بگۆڕێت، لەبەر ئەوەی کار لەسەر دڵگەرمی تۆ دەکات. من ئەم وردەکارییەم لە ئەزموونی خۆمەوە وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەی گێڕانەوەی یادەوەری وەک وردەکاری لەم ڕۆمانەدا کەمە. خوێندنەوەی دەستۆیفسکی ژیانمی سەرەوژێرکرد و بێگومان دەستی لە هاندانمدا هەبووە بۆ نووسین. کاتێکیش وەک ئێستا قسە لەسەر سیاسەت دەکەم، وەک هاوڵاتییەک قسەدەکەم نەک وەک نووسەرێک، وەڵامدانەوەشم بۆ پرسیارەکانی قۆناغی ئێستا وەڵامدانەوەی هاوڵاتییەکە.”

بەڵام پۆل ئۆستەر دەستبەرداری نووسینی ڕۆمان نابێت لەسەر ئەو ڕووداوە سیاسیانەی لە ئارادان، وەک دوژمنکاریەکەی 11ی سێپتەمبەر… لە وەڵامدا دەڵێت: “یەک جار، بەڵێ، لە ڕۆمانی “بێئەقڵییەکانی بروکلین”دا باسم کردووە. بەڵام لە کۆتای ڕۆمانەکەدا، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ چارەسەری ئەو بابەتەم کردووە. نووسینی ڕۆمان داوا لە نووسەرەکەی دەکات مەودایەک لەبەردەم ڕووداوی هاوشێوەدا وەربگرێت، بۆ نموونە ڕۆمانی “شەڕ و ئاشتی” دوای پەنجا ساڵ تێپەڕبوون بەسەریدا ئەوسا تۆڵستۆی دێت ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە.

بیلی ویلدر ی سینەماکار دەڵیت: تەنیا ئەو کاتانەی دڵخۆشین و لە خۆمان ڕادەپەڕمووین پێویستە “تراژیدیا” بنووسین، کاتێکیش تاریکی داگیرمان دەکات و دەکەوینە ناو کونێکی ڕەشەوە، پێویستە “کۆمیدیا” بنووسین. من خۆم لە بارێکدا بووم جێی بەزەیی پیاداهاتنەوە بووم کاتێک ڕۆمانی “بێعەقڵییەکانی بروکلین”م نووسی، کە ڕۆمانێکی نیویۆرکیانەی کۆمیدییە سەبارەت بە چێژ و چەرمەسەریەکانی ژیانێکی بچکۆلە، لەو ساتەی فڕۆکەیەک خۆی دەکێشێت بە کۆشکێکی هەوربڕدا و دەیڕوخێنێت.

بول ئۆستەر لە ساڵی 1980 ەوە لە برۆکلین دەژی. زۆرینەی ڕۆمانەکانی لەو ماڵەی ئێستایدا نووسیوە. باسی شێوازی نووسینی خۆی دەکات و دەڵێت: “عادەتەن سەرەتا چیرۆکەکە ئامادە دەکەیت، دواتر شێوەکەی بەدوایدادێت، بەڵام بۆ یەکەمین جار بوو، لە ڕۆمانە نوێکەمدا پێچەوانە کەوتەوە، شێوەکەی لەلام بەرجەستە بووبوو، واتا بیرۆکەی چوار گێڕانەوەی هاوتەریب لەسەر یەک کەسایەتی. بەڵام بە هیچ جۆرێک نەمدەزانی چ چیرۆکێک دەگێڕمەوە، هەتاکو ئەو بیرۆکەیەم بۆ هات و دەستم کرد بە نووسین”، لەسەر نەخشەدانانی ڕۆمانەکەش دەڵێت: “نەخێر، تەنانەت هێڵە گەورەکانیشیم لەلا نەبوو، پشتم بە بۆهاتنی کتوپڕی بەست، بەوەدا کە یەکسەر چیت بۆ دێت بنووسیت، بە درێژایی نووسینی ڕۆمانەکە هەستی سەماکردن داگیری کردبووم، وەک ئەوەی لەناو باوەخولێیەکدابم. وشەکان دەکەوتنە سەر مێزەکەم، هەموو شتێک ئامادەبوو، من هیچم لەسەر نەبوو جگە دەستبردن بۆ وشەکان و دانانیان نەبیت لەسەر وەرەقەکە. شتێکی سەیر بوو، بەڵام بەپێی پلان نەم دەتوانی بنووسم. چونکە هەموو بەیانییەک چاوەڕوانی نادیارییەک بووم.

پول ئۆستەر باوەڕی بەوە نییە کە پێی دەوترێت وەحی یان سروشی ئەدەبی. دەڵێت: “باوەڕم بە نائاگاییە، بەڵام دۆزینەوەی شتێک لە ناو نائاگایدا، ئەو کاتە ڕوودەدات کە لە بارێکی زهنی تایبەتدا بیت، واتا تەواو کراوەبیت و هیچ بڕیارێکی پێشوەختەت لەلا نەبێت. لەو کاتەدا، ڕێ دەدەیت شتەکان خۆیان بێن، بەبێ ڕێ لێگرتن و کۆنترۆڵکردنیان. پێشموایە گرنگترین شتێک ئەوەیە: هیچ کۆنترۆڵێک و ڕێگرییەک لەگەڵ خۆت نەکەیت. شتێکی تریش گرنگە بیزانیت، کەی دەست لە نووسین هەڵدەگریت. کاتێک ڕۆژانە کاری خۆم لەسەر ڕۆمانەکە تەواو دەکرد. دوای ئەوە تەواو خۆم بە شتی ترەوە سەرقاڵ دەکرد تەنیا بۆ ئەوەی بیری لێ نەکەمەوە. زیاد لە پێویست کارم دەکرد، خەریکبوو وشک دەبوومەوە. دەبوو بۆ ژیانی ئاسایی بگەڕێمەوە. کەم جار مێزەکەم بەجێدەهێشت، ئەو کاتەشی دەکەوتمە بەردەم کێشەی نووسین و نەم دەتوانی چارەسەری بکەم، دەچووم دەنووستم. کاتێک ڕۆژی دوای بێدار دەبوومەوە، چارەسەرەکە هەر لە خۆیەوە دەهاتە پێشەوە. لەبری ئەوەی بەدویدا بگەڕێم، ڕێم دەدا شتەکان خۆیان بێن بۆ لام. من لە نووسیندا باوەڕم بەمە هەیە. کاتێک دەنووسم، بوونم دەبێت بە برینێکی دەم کراوە. هەرچییەک لە شەقام ڕووبدات وەری دەگرم، لە ئاسمان، لە چواردەورمەوە دەیانهێنم و دەیانخەمە ناو ئەو کتێبەوەی کاری تیا دەکەم. کتێبیش بۆ خۆی جۆرێکە لە خۆوە هاتن و کتوپڕی.

$پرسیاری مردن$
لەسەر حاڵ و باری لەدایکبوونی ئەم ڕۆمانە دانسقەیە دەڵێت: “لێرەدا دانیشتبووم، لەسەر ئەم کورسییە، کاتێک بیرۆکەی ڕۆمانەکەم بۆ هات تا باس لەو هێزانە بکەم دەکرێت کەسایەتییەک تیایدا بژی ئەگەر ئەو ڕێگایە بگرێت لەبری ئەوی تر، ئەگەر ئەم ژنە بهێنێت لە بری ئەمی تر، ئەگەر مەرگی یەکێک لە باوانی لە تەمەنێکی زوودا ببینێت… پێموایە ئێمە، کە دەکەوینە تەمەنەوە، دەست دەکەین بە بیرکردنەوە لە ڕابردوومان و لەو ساتە گرنگانە ڕادەمێنین دەستیان لەو ڕێڕەوەدا هەبووە کە لە ژیاندا گرتوومانە. لە خۆشمان دەپرسین ئایە ژیان و کەسایەتیمان جۆرێکی تر نەدەبوو ئەگەر بهاتایە ئەو ڕێگا جیاوازانەی ترمان بگرتایەتە بەر.”

پرسیاری مەرگ بە هێزێکەوە لە ناو هەموو ڕۆمانەکانی بول ئۆستەردا ئامادەیی هەیە. لەناو ڕۆمانە گەورەکەیدا “1234” ئاڕاستەیەکی نوێ وەردەگرێت. خۆی لەم بارەیەوە دەڵێت: “من گەیشتوومەتە تەمەنی حەفتا ساڵی. دەزانم بەشی هەرە زۆری ژیانم کەوتۆتە دوامەوە. لەو کاتەوەی زانیوومە زۆرینەی ئەو کەسانەی خۆشمویستوون مردوون، ژیانی ڕۆژانەم گۆڕانی بەسەردا هاتووە. ئەوەتا تارماییەکان باڵ بەسەر ژیانمدا دەگرن، بۆیە ئێستا هەموو شتێک بەهایەکی گەورەتری هەیە. هەموو ئەزموونێک، هەموو ماچێک، هەموو شەونشینییەک، هەموو کتێبێک، هەموو فلمێک… دەزانم کۆتایی نزیکە، بۆیە چێژ لە هەموو ئەو شتانە بە ڕێژەیەکی گەورەتر و چێژێکی گەورەتر و ئازارێکی گەورەترەوە دەبینم. من باوکم لە تەمەنی شەست و شەش ساڵیدا مرد، هەستێکی سەیرە تەمەنی باوک تێبپەڕێنیت. وەک ئەوەی ئێمە بپەڕینەوە بۆ بەرێکی تر، پشتی پەردەیەکی شاراوە بپشکنین و بچینە شوێنێک کە سەیروسەمەرەیی دەستی بەسەرداگرتبێت. من باوەڕم وایە ژیانێک نییە دوای مردن. هەوڵدەدەم بیرێکی زۆر لەمە نەکەمەوە، بەڵکە بیر لە ئێستا بکەمەوە. چێژ لە مانەوەم ببینم کە هێشتا لە ژیاندا ماوم و ئەمەش وەک دیاریی و نیعمەتێک ببینم، دەزانیت بۆچی؟ لەبەردەوەی من دەزانم بەو زووانە هەموو شتێک کۆتایی پێ دێت. ئەمەش نامترسێنێت”.
پرسیاریکی تەقلیدی: بۆچی دەنووسیت؟ دەڵێت: “نازانم، ڕەنگە لەبەرئەوەبێت کە نووسین جۆرێکە لە نەخۆشی، نووسین نەخۆشییەکە زوو دەیگرین و چاکیش نابینەوە”.[1]

سەرچاوە:
www.independentarabia.com
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 423
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی گەلاوێژ - 07-09-2022
Articoli collegati: 2
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Varie
Libro: Letterario
Original Language: Arabo
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Traduzione
Technical Metadata
Qualità Voce: 94%
94%
Aggiunto da ( زریان عەلی ) su 17-09-2022
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( ئاراس ئیلنجاغی ) su 17-09-2022
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 423
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,834
Immagini 106,260
Libri 19,333
File correlati 97,315
Video 1,398
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.187 secondo (s)!