پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
لەشیعرەوە بەرەو شیعر
ناونیشانی پەرتووک: لەشیعرەوە بەرەو شیعر
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
لەشیعرەوە بەرەو شیعر
گەرمیان و ئەدەبی منداڵان
ناونیشانی پەرتووک: گەرمیان و ئەدەبی منداڵان
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم. [1]
گەرمیان و ئەدەبی منداڵان
بیروڕام دەربارەی شیعر
ناونیشانی پەرتووک: بیروڕام دەربارەی شیعر
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
بیروڕام دەربارەی شیعر
لەتیف هەڵمەت لەکفرییەوە
ناونیشانی پەرتووک: لەتیف هەڵمەت لەکفرییەوە
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
لەتیف هەڵمەت لەکفرییەوە
لەتیف هەڵمەت پێشڕەوی شیعری نوێی کوردی
ناونیشانی پەرتووک: لەتیف هەڵمەت پێشڕەوی شیعری نوێی کوردی
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم. [1]
لەتیف هەڵمەت پێشڕەوی شیعری نوێی کوردی
لەتیف هەڵمەت لەبواری منداڵاندا
ناونیشانی پەرتووک: لەتیف هەڵمەت لەبواری منداڵاندا
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
لەتیف هەڵمەت لەبواری منداڵاندا
کفری و نوێگەری
ناونیشانی پەرتووک: کفری و نوێگەری
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
کفری و نوێگەری
هونەری جوانکاری لەشیعرەکانی شێخ رەزادا
ناونیشانی پەرتووک: هونەری جوانکاری لەشیعرەکانی شێخ رەزادا
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
هونەری جوانکاری لەشیعرەکانی شێخ رەزادا
بەرزو نزمی لە ئەزموونی شیعری شێرکۆدا
ناونیشانی پەرتووک: بەرزو نزمی لە ئەزموونی شیعری شێرکۆدا
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
بەرزو نزمی لە ئەزموونی شیعری شێرکۆدا
ئاوازی سەوزی کانی سوڵتان
ناونیشانی پەرتووک: ئاوازی سوزی کانی سوڵتان
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
ئاوازی سەوزی کانی سوڵتان
ئامار
بابەت 479,332
وێنە 98,463
پەرتووک PDF 17,735
فایلی پەیوەندیدار 83,013
ڤیدیۆ 1,025
میوانی ئامادە 43
ئەمڕۆ 29,028
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
ژیاننامە
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم -...
ژیاننامە
ئەمین ئیبراهیم فەرەج
شەهیدان
ژینا ئەمینی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕامیار دێهدار
یاداشتێکی کورت دەربارەی ڕۆمانی بەندەر فەیلی
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یاداشتێکی کورت دەربارەی ڕۆمانی بەندەر فەیلی

یاداشتێکی کورت دەربارەی ڕۆمانی بەندەر فەیلی
یاداشتێکی کورت دەربارەی ڕۆمانی #بەندەر فەیلی# #بەختیار عەلی#
نووسینی: #ڕەوا زەیدان#

(لێرەدا هەوڵمداوە دوور بم لە گێڕانەوەی ڕووداوە سەرەکییەکانی ناو ڕۆمانەکە)

کارەکتەر وەکوو توخمێکی سەرەکی ڕۆمان، جووڵێنەری ڕووداوەکانە. کارەکتەرەکانی ناو ڕۆمان دەژین، دەمرن، دەخۆن، دەخۆنەوە و تووڕە دەبن، بەردەوام لەڕێی پەیڤەکانیانەوە دەیانەوێت خۆیان نمایش بکەن. تەکنیکی پەیڤینی کارەکتەر دیالۆگە. دیالۆگیش بە هەموو جۆرەکانییەوە، چ ڕاستەوخۆ، چ ناڕاستەوخۆ، یان خۆدواندن و تەنانەت مەنەلۆگیش، زمان خولقێنەری هەموو ئەمانەیە. دەبێ کارەکتەرەکە بەپێی شوێنی ژیان و پێگەی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریی خۆی قسە بکا. دەبێ هەر کارەکتەرێک بە وشەیەک، یان شێوە قسەکردنێک لە کارەکتەرێکی دیکە جودا بکرێتەوە. ئەگەر نا، خوێنەر چۆن کارەکتەرەکانی لە زەیندا دەمێنێتەوە. ئەوەی لەم ڕۆمانەدا تێبینم کرد، نەمدەتوانی زمانی کارەکتەرەکان لەیەک جیابکەمەوە، قورسە جیاوازی لەنێوان کارەکتەرەکان بکەیت. جگە لەوەش قورسە جیاوازی لە نێوان کارەکتەری ئەم ڕۆمانە نوێیە و ڕۆمانەکانی تری نووسەردا بکەیت. هەر زوو بۆت دەردەکەوێت جیاوازی کارەکتەری ناو ڕۆمانەکانی نووسەر تەنها ناوە. لەم ڕۆمانە نوێیەدا، نووسەر دەیەوێت ژیانی بەندەر فەیلی بۆ ئێمەی خوێنەر بگێرێتەوە، ژیانێک کە لە منداڵییەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە گەورەبوون. منداڵیک نە دونیا دەبینێت و نە هیچ دونیابینییەکی بۆ دەوروبەری هەیە، نە هیچ دەزانێت و نە پەرۆشی زانینیشە. منداڵێک کە هەر کارەکتەرێک دەیەوێت بەجۆرێک حەز و خولیاکانی خۆی بەسەردا بسەپێنێت، هەر کەسەو بە جۆرێک دەیەوێت دروستی بکات، بیکاتە ئەو کەسەی خۆی دەیەوێت. یەکێک دەیەوێت بیکاتە جەللاد، یەکێک فێری عەشق و یەکێکی تریش فێری ئازادی دەکات، یەکێک دەیەوێت سواڵکەر بێ، هەر یەک بە جۆرێک دەیەوێت فکر و بیرکردنەوەیەک بەسەر ئەم منداڵەدا بسەپێنێت.

لە ڕووی چیرۆکەوە، دەتوانم بڵێم ئەم ڕۆمانە تا ڕادەیەک هاوشێوەی ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکییە، بە هەندێک جیاوازییەوە. ئەم چیرۆکە نوێیە، چیرۆکی ئازاری کوردبوون دەگێرێتەوە، ڕەنگە تا ڕادەیەک چیرۆکێکی فەرامۆشکراو و لەبیرکراو بێ، چیرۆکی کوردانی فەیلی. ئاوڕدانەوەیەک لە هەموو ئەو ئازار و نەهامەتییانەی کوردانی فەیلی لە ڕابردوودا بینیویانە، بەندەر فەیلی لەم ڕۆمانەدا تەنها ناوێک نییە، بەڵکو میتافۆڕێکە بۆ میللەتێک کە هەردەم لە دۆخی زیندان و نامۆبووندا دەژی، هەڵچوونە دەرونییە کتوپڕەکانی کەسێک دەگێڕێتەوە، کە لە زیندانە هەمیشەییەکەی خۆیدا کەمترین دەرفەتی هەیە دونیا ببینێت و تێی بگات. بەندەر لە جیهانێکدا دەژی بەسەر دوو بەرەدا دابەشبووە، بەرەی فەرمانبەرانی زیندان لەگەڵ بەرەی زیندانییان و مەحکومەکان، بەرەی ئەوانەی کاروباری مەرگ ڕێک دەخەن لەگەڵ بەرەی ئەوانەی بەرەو مەرگ بەڕێ دەکرێن. بەندەر لە سەرەتاوە بۆ کۆتایی قوربانیی ئەو هێزە گەورانەیە کە بە مێژووی وڵاتەکەدا تێدەپەڕن، بێ ئەوەی ئەو هیچیان دەربارە بزانێت یاخود بیانناسێت یان تێیانبگات، ئەو منداڵێکە دەرکراوەتە دەرەوەی ژیان و مێژوو، لەگەڵ ئەوەشدا هەست بە تێپەڕینی هەموو گەردەلوول و ڕەشەبا توند و وێرانکەرەکان دەکات لەسەر جەستەی خۆی. ڕۆمانەکە نیشاندانی ئەو فشارە ترسناکەیە کە ژینگەی سیاسی لەسەر مرۆڤەکان دروستی دەکات تا بیانکات بە بەشێک لە خۆی، بەڵام ئەوە تەنیا دیوێکی ئەم کارەیە، وەک گێڕەرەوەی کتێبەکە لە سەرەتادا دەڵێت، ئیشەکە تێڕامان و قووڵبوونەوەیە لە دەروونی سادە و ساکاری مەخلوقێک کە جیهانی بە جۆرێک بۆ بچوککراوەتەوە، دواتر هەموو شتێکی بێبایەخ، لای ئەو بەرتەقای دابەزین لەسەر ڕووی ئەستێرەیەکی نامۆ، گەورە و گرنگ دەردەکەوێت. یەکەم دیمەنی بردنە دەرەوەی بەندەر و بینینی پردی جمهوری، یادەوەری بینینی ئەو پردەی بۆ یەکەم جار بیر هێنامەوە، هەستم دەکرد تا ساڵانی پێش ئێستایش خەونم ئەوە بوو ئەو پردە بەو شێوازە جوانە ببینمەوە. دەتوانم بڵێم ئەو ڕووداوە، تاکە ڕووداوی ناو ڕۆمانەکە بوو کە سەرنجی ڕاکێشام ئەویش تەنیا لەبەرئەوەی پەیوەندی بە یادەوەرییەکی منداڵیمەوە هەبوو.

لەبارەی گێرانەوەوە، ئەم ڕۆمانە یەک ئاراستە و تاک گێرەرەوەیە، ڕیتمێکی هێواشی هەیە، پڕ لە مەنەلۆگ و دیالۆگە، زمانێکی سادەیە و تەکنیکەکانی هیچ جیاوازییەکی لە تەکنیکەکانی پێشوو نییە، گەر ورد بیت لە خوێندنەوە زوو تێدەگەیت چی ڕوودەدات، ڕووداوەکان لە زاری کەسی سێیەمی تاک وە باس دەکرێن، لێرەدا چیرۆکخوان هیچ بەژدارییەکی لەناو ڕووداوەکانی چیرۆکەکەدا نییە، چیرۆکخوان شاراوەیە، گێرانەوە بە کەسی سێیەمی تاک شێوازێکە بۆ گێرانەوەی چیرۆک کە تیایدا چیرۆکخوان ئاگاداری هەست و سۆز و بیرکردنەوەی هەموو کارەکتەرەکانی ناو چیرۆکەکەیە، دەکرێ لە چەند گۆشە نیگایەکی جیاوازەوە چیرۆکەکە بگێردرێتەوە، بەڵام لەم ڕۆمانەدا هەست بەو گۆشە نیگا جیاوازانە ناکرێت، زیاتر وا هەست دەکەیت گیرەرەوە یەک کەسە و خودی چیرۆکخوان خۆیەتی نەک کەسی دی. گێرەرەوەی بەشدار لە زۆر شوێندا زانیاری لە کارەکتەر زیاترە، تارمایی گێرەرەوە باڵی بەسەر ڕۆمانەکەدا کێشاوە، هەندێ بیرەوەری و زانیاری هەن کە قورس کارەکتەری سەرەکی کە بەندەر فەیلییە، دوای ئەو هەموو بارودۆخە دەروونی و لەبیرچونەوەیە، توانیبێتی بەو شێوە ورد و درشت بۆ کەسێکی باس بکات، کە لە چەندین شوێندا لە زاری خۆیەوە دەڵێیت کە تەنانەت ناوی شتەکانیشی لەبیر چۆتەوە، چ بگات بەوەی وردەکاری ڕووداوێک بەو شێوە بیر مابێت و بگێرێتەوە. لەم ڕۆمانەدا کارەکتەر مردووە، من وەک خوێنەر هیچ کام لە کارەکتەرەکانم نە خۆشویست نە ڕقیش لێ بووە، جیاواز لە ڕۆمانەکانی پێشوو پێم وایە کەم کەس هەبێ کارەکتەری سەوسەن گوڵدانچی و غەزەلنوس لەبیر بکات، بەڵام بەندەر فەیلی و هەموو کارەکتەرەکانی تری ناو ئەم ڕۆمانە و ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکیش کارەکتەرێک نین لە فکر و بیری خوێنەردا بمێننەوە. لە هەندێ شوێندا ڕووداوەکان خۆیان دووبارە دەکەنەوە، بەندەر دوو جار دەخرێتە بەر فێرکردن، دووجار مامۆستای بۆ دەگیرێت، دووجار ڕا دەکات، دووجار جیا دەکرێتەوە لەوانی تر، ئەوەی منی خوێنەر دەیبینم ئەوەیە نووسەر ڕووداوەکانی دووبارە کردۆتەوە بە جیاوازییەکی کەمەوە، کە دەکرا زۆر شتی جیاوازتر باس بکات. ڕەنگە ئەم ڕستەیە لەسەرم قورس بێت کە دەیڵێم، بەڵام هەندێ چاپتەر دەتوانیت جێی بهێڵیت و نەیخوێنیتەوە بێ ئەوەی هیچ کاریگەری لەسەر چیرۆکەکە هەبێت، من هەمیشە کێشەم لەگەڵ ئەم جۆرە لە زیاد وتنەی کارەکتەرەکانی ناو ڕۆمانەکانی بەختیار عەلی هەبووە، ناکرێت ئەوەی دەکرێت لە یەک لاپەرەدا جێی بکەیتەوە دە لاپەرەی بۆ تەرخان بکەیت. ئەوەی دەیڵێم، لە دژایەتی و ڕقلێبوونەوە نییە، بەڵکو لە خەمخۆری و خۆشەویستی کەسێکە کە کۆی کارەکانیم خوێندۆتەوە هەمیشە چاوەرێی کاری باشتر و باشتری لێ دەکەم. ئەوەی من دەمەوێت لەبارەی تەکنیکی ئەم ڕۆمانەوە بیڵێم زۆر کورت و پوختە، هەست بە جیاوازیی لە داڕشتنی تەکنیکی نووسینی ئەم ڕۆمانە و هیچ کام لە ڕۆمانەکانی تری نووسەردا ناکەم. لە سەرەتاوە ئاماژەم بە کێشەی هاوزمانی کارەکتەرەکان دا، کارەکتەرەکان هەموویان وەک یەک دەپەیڤن. ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە ڕۆماننووس هێندەی خەمی گەیاندنی تێمەکەیەتی، هێندە لە خەمی ئێستاتیکای کارەکتەرسازی و زمانی ڕۆمانەکەدا نییە. ئاخر تا ئێستایش جاوازی لەنێوان شێوە قسەکردنی “نەوفەل خەلیفە سەفوان” و “شادی ڕەزوان حەمدان” و “نەدا بوستانی” ناکەم. هیچ قسەیەک نییە، یەکیان پێ بناسمەوە. ئەم کێشەیە لە دواهەمین هەناری دونیاشدا بەدی کردووە بەهەمان شێوە جیاوازی لەنێوان شێوە قسەکردنی “محەممەدی دڵشووشە” و “یاقووبی سنەوبەر” و “سەریاسی سوبحدەم” لە ڕۆمانی (دواهەمین هەناری دونیا)ی “بەختیار عەلی”دا ناکەم. کارەکتەرەکان وەک یەک قسە دەکەن، بەدرێژای ڕۆمانەکەش هیچ شێوازێکی تایبەت بە کارەکتەرەکان بوونی نییە. ئاخر ناکرێ دوو کارەکتەر لە ڕۆمانێکدا هەمان شێوەژیان و شێوەئاخاوتنیان هەبێ.

هەموومان ئەتوانین بگێڕینەوە، بەڵام هەموومان ناتوانین بە شێوازی جیاواز بگێڕینەوە، نووسین بۆ خۆی دۆزینەوەی شێوازە جیاوازەکانی گێڕانەوەیە. من پێموایە هەموو خولقاندنی دنیایەک پێویستی بە شێوازێکی تایبەت بە خۆی هەیە، وەک چۆن هەموو قەڵایەک ڕێگای نهێنی خۆی هەیە بۆ چوونە ژوورەوەی، ئاوهاش هەموو ڕۆمانێک ڕێگای تایبەتی و ڕاستەقەنەی خۆیی هەیە بۆ گێڕانەوە. جیاوازی ڕۆمانە لە جیاوازی دەستنیشانکردنی شوێن و کولتوور و کەسایەتییەکانیەوەیەتی. هەروەها بە کۆنکرێتکردنی زمان لە گوزارشتکردن و فرەبێژی نەکردن لە ئاوەڵناو و درێژنەکردنەوەی ڕستەدا، هەروەها خۆدزینەوە لەو داڕشتنە باوەی کە لە ناو زمانی کوردیدا هەیە بۆ گێڕانەوە. دەتوانم دانی پێدابنێم، بەختیار عەلی یەکێکە لە نووسەرە گەورەکانی ئێمە و شایەنی ڕێز و پێزانینە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت، هەرشتێکی نووسی لامان پەسەند بێت. توانەیەکی گەورە و داهێنەرانەی هەیە لە هۆنینەوەی چیرۆک و دارشتندا، بەڵام لەرووی تەکنیک، زمانی کارەکتەرەکانەوە بەندەر فەیلی لە لاوازترین ڕۆمانەکانی نووسەرە.

ئەم یاداشتە کورتەی سەرەوە، دەکرێت وەک نائومێدبوونێکی سادە و ڕوونی من بۆ دوا ڕۆمانی نووسەر سەیربکرێت نەک هیچی دی، وەک خوێنەرێکی بەردەوامی بەرهەمەکانی و ڕۆمانیش. [1]
ئەم بابەتە 533 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم (kurdrawm) - 16-09-2022
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
1.بەندەر فەیلی
ژیاننامە
1.ڕەوا زەیدان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.16-09-2022
[زۆرتر...]
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-09-2022 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 17-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 17-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 17-09-2022 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 533 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1135 KB 17-09-2022 زریان سەرچناریز.س.

ڕۆژەڤ
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم - بەهادینی حەلیم
لە ساڵی 1953 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووە و لە ساڵی 1980 بووەتە پێشمەرگە و لەنێوان ساڵەکانی 1982 بۆ 1986 لێپرسراوی مەکتەبی سەربازی ی.ن.ک. بووە و لە 1993دا لێپرسراوی ئیدارەی مەکتەبی سیاسی بووە.
لە بواری هونەریشدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووە و دامەزرێنەری بەرنامەکانی کەشکۆڵ و ڕەنگاڵە بووە و خاوەنی چەندین کاری هونەرییە لە بواری کۆمێدی و زنجیرە دراماکان.
ناوبراو لە 21-09-2010 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. [1]
بەهادین عەبدوڵڵا ئیبراهیم - بەهادینی حەلیم
ئەمین ئیبراهیم فەرەج
ساڵی 1926 لە سلێمانی لەدایکبووە، نزیکەی 20 گۆرانیی لە ڕادیۆی بەغدا تۆمارکردووە، یەکەم گۆرانیی لە 10-10-1948 لە بەغدا تۆمارکردووە.
ساڵی 1946 لەگەڵ سەعید ناکام پەیوەندی دەکات بە کۆماری کوردستانەوە لە مەهاباد و دەبێتە پێشمەرگەی کۆمار. پاش ڕووخانی کۆمار دەگەڕێتەوە سلێمانی.
پیشەی کارگوزار بووە لە قوتابخانەی دەرگەزێنی سەرەتایی کوڕان.
لە 21-09-1998 لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.[1]
ئەمین ئیبراهیم فەرەج
ژینا ئەمینی
ناو: ژینا
نازناو: ئەمینی
ناوی باوک: ئەمجەد ئەمینی
ناوی دایک: موژگان
ساڵی لەدایکبوون: 2000
ڕۆژی کۆچی دوایی: 16-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: سەقز
شوێنی کۆچی دوایی: تاران
ژینا ئەمینی ناسراو بە (مەهسا ئەمینی) لە دایکبووی ساڵی 2000 لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە میانەی گەشتێکیان بۆ تاران لەگەڵ خێزانەکەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بەهۆی باڵاپۆش نەبوونی، دایکی ژینا ئاماژەی بەوەداوە کە ژینا باڵاپۆش بووە و بەهۆی ئەشکەنجەدرانییەوە بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیە
ژینا ئەمینی
ژینانامە - وەشانی 1
ناونیشانی پەڕتووک: ژینانامە
لیستی تەواوی ئەو گەشمردانەیە کە لە شۆڕشی ژینا لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە تیرۆرکراون
ئەم بایندەرە، سەرئەنجامی کاری بەردەوامی چەند ساڵەی ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیایە. بەبڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە کوردیپێدیا هیچ دەستکەوتێکی ماددی پەیداناکات. تکایە لە کاتی سوودوەرگرتن لەم بایندەرە لە تۆژینەوە و نووسینەکانتاندا، ئاماژە بە ناوی ئەم بایندەرە، ژمارەی وەشان، ساڵی دەرچوون و کوردیپێدیا بکەن.
جۆری چاپ: دیجیتاڵ
دەزگای پەخش: ڕێکخراوی کوردیپێدیا[1]
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: 1
ئە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕامیار دێهدار
ناو: ڕامیار
نازناو: ڕامیار دێهدار
ژیاننامە
ڕامیار دێهدار، چالاکی مافی کرێکاران و خەڵکی شاری سنە، لە ڕۆژی 19-09-2023 بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئامادەبوونی لە ساڵیادی شەهیدکردنی (مەهسا-ژینا ئەمینی)، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش دەبەنە سەر ماڵی بنەماڵەی دێهدار و لە ئەنجامدا ڕامیار دێهدار لەگەڵ برایەکی بە ناوی خەبات دێهدار، بەشێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر دەکرێن. [1]
ڕامیار دێهدار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
لەشیعرەوە بەرەو شیعر
ناونیشانی پەرتووک: لەشیعرەوە بەرەو شیعر
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
لەشیعرەوە بەرەو شیعر
گەرمیان و ئەدەبی منداڵان
ناونیشانی پەرتووک: گەرمیان و ئەدەبی منداڵان
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم. [1]
گەرمیان و ئەدەبی منداڵان
بیروڕام دەربارەی شیعر
ناونیشانی پەرتووک: بیروڕام دەربارەی شیعر
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
بیروڕام دەربارەی شیعر
لەتیف هەڵمەت لەکفرییەوە
ناونیشانی پەرتووک: لەتیف هەڵمەت لەکفرییەوە
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
لەتیف هەڵمەت لەکفرییەوە
لەتیف هەڵمەت پێشڕەوی شیعری نوێی کوردی
ناونیشانی پەرتووک: لەتیف هەڵمەت پێشڕەوی شیعری نوێی کوردی
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم. [1]
لەتیف هەڵمەت پێشڕەوی شیعری نوێی کوردی
لەتیف هەڵمەت لەبواری منداڵاندا
ناونیشانی پەرتووک: لەتیف هەڵمەت لەبواری منداڵاندا
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
لەتیف هەڵمەت لەبواری منداڵاندا
کفری و نوێگەری
ناونیشانی پەرتووک: کفری و نوێگەری
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
کفری و نوێگەری
هونەری جوانکاری لەشیعرەکانی شێخ رەزادا
ناونیشانی پەرتووک: هونەری جوانکاری لەشیعرەکانی شێخ رەزادا
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
هونەری جوانکاری لەشیعرەکانی شێخ رەزادا
بەرزو نزمی لە ئەزموونی شیعری شێرکۆدا
ناونیشانی پەرتووک: بەرزو نزمی لە ئەزموونی شیعری شێرکۆدا
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
بەرزو نزمی لە ئەزموونی شیعری شێرکۆدا
ئاوازی سەوزی کانی سوڵتان
ناونیشانی پەرتووک: ئاوازی سوزی کانی سوڵتان
ناوی نووسەر: سۆران نەدار
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
ئاوازی سەوزی کانی سوڵتان
ئامار
بابەت 479,332
وێنە 98,463
پەرتووک PDF 17,735
فایلی پەیوەندیدار 83,013
ڤیدیۆ 1,025
میوانی ئامادە 43
ئەمڕۆ 29,028
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.906 چرکە!