پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,954
وێنە 104,271
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,727
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
یاداشتێکی کورت دەربارەی ڕۆمانی بەندەر فەیلی
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یاداشتێکی کورت دەربارەی ڕۆمانی بەندەر فەیلی

یاداشتێکی کورت دەربارەی ڕۆمانی بەندەر فەیلی
یاداشتێکی کورت دەربارەی ڕۆمانی #بەندەر فەیلی# #بەختیار عەلی#
نووسینی: #ڕەوا زەیدان#

(لێرەدا هەوڵمداوە دوور بم لە گێڕانەوەی ڕووداوە سەرەکییەکانی ناو ڕۆمانەکە)

کارەکتەر وەکوو توخمێکی سەرەکی ڕۆمان، جووڵێنەری ڕووداوەکانە. کارەکتەرەکانی ناو ڕۆمان دەژین، دەمرن، دەخۆن، دەخۆنەوە و تووڕە دەبن، بەردەوام لەڕێی پەیڤەکانیانەوە دەیانەوێت خۆیان نمایش بکەن. تەکنیکی پەیڤینی کارەکتەر دیالۆگە. دیالۆگیش بە هەموو جۆرەکانییەوە، چ ڕاستەوخۆ، چ ناڕاستەوخۆ، یان خۆدواندن و تەنانەت مەنەلۆگیش، زمان خولقێنەری هەموو ئەمانەیە. دەبێ کارەکتەرەکە بەپێی شوێنی ژیان و پێگەی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریی خۆی قسە بکا. دەبێ هەر کارەکتەرێک بە وشەیەک، یان شێوە قسەکردنێک لە کارەکتەرێکی دیکە جودا بکرێتەوە. ئەگەر نا، خوێنەر چۆن کارەکتەرەکانی لە زەیندا دەمێنێتەوە. ئەوەی لەم ڕۆمانەدا تێبینم کرد، نەمدەتوانی زمانی کارەکتەرەکان لەیەک جیابکەمەوە، قورسە جیاوازی لەنێوان کارەکتەرەکان بکەیت. جگە لەوەش قورسە جیاوازی لە نێوان کارەکتەری ئەم ڕۆمانە نوێیە و ڕۆمانەکانی تری نووسەردا بکەیت. هەر زوو بۆت دەردەکەوێت جیاوازی کارەکتەری ناو ڕۆمانەکانی نووسەر تەنها ناوە. لەم ڕۆمانە نوێیەدا، نووسەر دەیەوێت ژیانی بەندەر فەیلی بۆ ئێمەی خوێنەر بگێرێتەوە، ژیانێک کە لە منداڵییەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە گەورەبوون. منداڵیک نە دونیا دەبینێت و نە هیچ دونیابینییەکی بۆ دەوروبەری هەیە، نە هیچ دەزانێت و نە پەرۆشی زانینیشە. منداڵێک کە هەر کارەکتەرێک دەیەوێت بەجۆرێک حەز و خولیاکانی خۆی بەسەردا بسەپێنێت، هەر کەسەو بە جۆرێک دەیەوێت دروستی بکات، بیکاتە ئەو کەسەی خۆی دەیەوێت. یەکێک دەیەوێت بیکاتە جەللاد، یەکێک فێری عەشق و یەکێکی تریش فێری ئازادی دەکات، یەکێک دەیەوێت سواڵکەر بێ، هەر یەک بە جۆرێک دەیەوێت فکر و بیرکردنەوەیەک بەسەر ئەم منداڵەدا بسەپێنێت.

لە ڕووی چیرۆکەوە، دەتوانم بڵێم ئەم ڕۆمانە تا ڕادەیەک هاوشێوەی ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکییە، بە هەندێک جیاوازییەوە. ئەم چیرۆکە نوێیە، چیرۆکی ئازاری کوردبوون دەگێرێتەوە، ڕەنگە تا ڕادەیەک چیرۆکێکی فەرامۆشکراو و لەبیرکراو بێ، چیرۆکی کوردانی فەیلی. ئاوڕدانەوەیەک لە هەموو ئەو ئازار و نەهامەتییانەی کوردانی فەیلی لە ڕابردوودا بینیویانە، بەندەر فەیلی لەم ڕۆمانەدا تەنها ناوێک نییە، بەڵکو میتافۆڕێکە بۆ میللەتێک کە هەردەم لە دۆخی زیندان و نامۆبووندا دەژی، هەڵچوونە دەرونییە کتوپڕەکانی کەسێک دەگێڕێتەوە، کە لە زیندانە هەمیشەییەکەی خۆیدا کەمترین دەرفەتی هەیە دونیا ببینێت و تێی بگات. بەندەر لە جیهانێکدا دەژی بەسەر دوو بەرەدا دابەشبووە، بەرەی فەرمانبەرانی زیندان لەگەڵ بەرەی زیندانییان و مەحکومەکان، بەرەی ئەوانەی کاروباری مەرگ ڕێک دەخەن لەگەڵ بەرەی ئەوانەی بەرەو مەرگ بەڕێ دەکرێن. بەندەر لە سەرەتاوە بۆ کۆتایی قوربانیی ئەو هێزە گەورانەیە کە بە مێژووی وڵاتەکەدا تێدەپەڕن، بێ ئەوەی ئەو هیچیان دەربارە بزانێت یاخود بیانناسێت یان تێیانبگات، ئەو منداڵێکە دەرکراوەتە دەرەوەی ژیان و مێژوو، لەگەڵ ئەوەشدا هەست بە تێپەڕینی هەموو گەردەلوول و ڕەشەبا توند و وێرانکەرەکان دەکات لەسەر جەستەی خۆی. ڕۆمانەکە نیشاندانی ئەو فشارە ترسناکەیە کە ژینگەی سیاسی لەسەر مرۆڤەکان دروستی دەکات تا بیانکات بە بەشێک لە خۆی، بەڵام ئەوە تەنیا دیوێکی ئەم کارەیە، وەک گێڕەرەوەی کتێبەکە لە سەرەتادا دەڵێت، ئیشەکە تێڕامان و قووڵبوونەوەیە لە دەروونی سادە و ساکاری مەخلوقێک کە جیهانی بە جۆرێک بۆ بچوککراوەتەوە، دواتر هەموو شتێکی بێبایەخ، لای ئەو بەرتەقای دابەزین لەسەر ڕووی ئەستێرەیەکی نامۆ، گەورە و گرنگ دەردەکەوێت. یەکەم دیمەنی بردنە دەرەوەی بەندەر و بینینی پردی جمهوری، یادەوەری بینینی ئەو پردەی بۆ یەکەم جار بیر هێنامەوە، هەستم دەکرد تا ساڵانی پێش ئێستایش خەونم ئەوە بوو ئەو پردە بەو شێوازە جوانە ببینمەوە. دەتوانم بڵێم ئەو ڕووداوە، تاکە ڕووداوی ناو ڕۆمانەکە بوو کە سەرنجی ڕاکێشام ئەویش تەنیا لەبەرئەوەی پەیوەندی بە یادەوەرییەکی منداڵیمەوە هەبوو.

لەبارەی گێرانەوەوە، ئەم ڕۆمانە یەک ئاراستە و تاک گێرەرەوەیە، ڕیتمێکی هێواشی هەیە، پڕ لە مەنەلۆگ و دیالۆگە، زمانێکی سادەیە و تەکنیکەکانی هیچ جیاوازییەکی لە تەکنیکەکانی پێشوو نییە، گەر ورد بیت لە خوێندنەوە زوو تێدەگەیت چی ڕوودەدات، ڕووداوەکان لە زاری کەسی سێیەمی تاک وە باس دەکرێن، لێرەدا چیرۆکخوان هیچ بەژدارییەکی لەناو ڕووداوەکانی چیرۆکەکەدا نییە، چیرۆکخوان شاراوەیە، گێرانەوە بە کەسی سێیەمی تاک شێوازێکە بۆ گێرانەوەی چیرۆک کە تیایدا چیرۆکخوان ئاگاداری هەست و سۆز و بیرکردنەوەی هەموو کارەکتەرەکانی ناو چیرۆکەکەیە، دەکرێ لە چەند گۆشە نیگایەکی جیاوازەوە چیرۆکەکە بگێردرێتەوە، بەڵام لەم ڕۆمانەدا هەست بەو گۆشە نیگا جیاوازانە ناکرێت، زیاتر وا هەست دەکەیت گیرەرەوە یەک کەسە و خودی چیرۆکخوان خۆیەتی نەک کەسی دی. گێرەرەوەی بەشدار لە زۆر شوێندا زانیاری لە کارەکتەر زیاترە، تارمایی گێرەرەوە باڵی بەسەر ڕۆمانەکەدا کێشاوە، هەندێ بیرەوەری و زانیاری هەن کە قورس کارەکتەری سەرەکی کە بەندەر فەیلییە، دوای ئەو هەموو بارودۆخە دەروونی و لەبیرچونەوەیە، توانیبێتی بەو شێوە ورد و درشت بۆ کەسێکی باس بکات، کە لە چەندین شوێندا لە زاری خۆیەوە دەڵێیت کە تەنانەت ناوی شتەکانیشی لەبیر چۆتەوە، چ بگات بەوەی وردەکاری ڕووداوێک بەو شێوە بیر مابێت و بگێرێتەوە. لەم ڕۆمانەدا کارەکتەر مردووە، من وەک خوێنەر هیچ کام لە کارەکتەرەکانم نە خۆشویست نە ڕقیش لێ بووە، جیاواز لە ڕۆمانەکانی پێشوو پێم وایە کەم کەس هەبێ کارەکتەری سەوسەن گوڵدانچی و غەزەلنوس لەبیر بکات، بەڵام بەندەر فەیلی و هەموو کارەکتەرەکانی تری ناو ئەم ڕۆمانە و ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکیش کارەکتەرێک نین لە فکر و بیری خوێنەردا بمێننەوە. لە هەندێ شوێندا ڕووداوەکان خۆیان دووبارە دەکەنەوە، بەندەر دوو جار دەخرێتە بەر فێرکردن، دووجار مامۆستای بۆ دەگیرێت، دووجار ڕا دەکات، دووجار جیا دەکرێتەوە لەوانی تر، ئەوەی منی خوێنەر دەیبینم ئەوەیە نووسەر ڕووداوەکانی دووبارە کردۆتەوە بە جیاوازییەکی کەمەوە، کە دەکرا زۆر شتی جیاوازتر باس بکات. ڕەنگە ئەم ڕستەیە لەسەرم قورس بێت کە دەیڵێم، بەڵام هەندێ چاپتەر دەتوانیت جێی بهێڵیت و نەیخوێنیتەوە بێ ئەوەی هیچ کاریگەری لەسەر چیرۆکەکە هەبێت، من هەمیشە کێشەم لەگەڵ ئەم جۆرە لە زیاد وتنەی کارەکتەرەکانی ناو ڕۆمانەکانی بەختیار عەلی هەبووە، ناکرێت ئەوەی دەکرێت لە یەک لاپەرەدا جێی بکەیتەوە دە لاپەرەی بۆ تەرخان بکەیت. ئەوەی دەیڵێم، لە دژایەتی و ڕقلێبوونەوە نییە، بەڵکو لە خەمخۆری و خۆشەویستی کەسێکە کە کۆی کارەکانیم خوێندۆتەوە هەمیشە چاوەرێی کاری باشتر و باشتری لێ دەکەم. ئەوەی من دەمەوێت لەبارەی تەکنیکی ئەم ڕۆمانەوە بیڵێم زۆر کورت و پوختە، هەست بە جیاوازیی لە داڕشتنی تەکنیکی نووسینی ئەم ڕۆمانە و هیچ کام لە ڕۆمانەکانی تری نووسەردا ناکەم. لە سەرەتاوە ئاماژەم بە کێشەی هاوزمانی کارەکتەرەکان دا، کارەکتەرەکان هەموویان وەک یەک دەپەیڤن. ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە ڕۆماننووس هێندەی خەمی گەیاندنی تێمەکەیەتی، هێندە لە خەمی ئێستاتیکای کارەکتەرسازی و زمانی ڕۆمانەکەدا نییە. ئاخر تا ئێستایش جاوازی لەنێوان شێوە قسەکردنی “نەوفەل خەلیفە سەفوان” و “شادی ڕەزوان حەمدان” و “نەدا بوستانی” ناکەم. هیچ قسەیەک نییە، یەکیان پێ بناسمەوە. ئەم کێشەیە لە دواهەمین هەناری دونیاشدا بەدی کردووە بەهەمان شێوە جیاوازی لەنێوان شێوە قسەکردنی “محەممەدی دڵشووشە” و “یاقووبی سنەوبەر” و “سەریاسی سوبحدەم” لە ڕۆمانی (دواهەمین هەناری دونیا)ی “بەختیار عەلی”دا ناکەم. کارەکتەرەکان وەک یەک قسە دەکەن، بەدرێژای ڕۆمانەکەش هیچ شێوازێکی تایبەت بە کارەکتەرەکان بوونی نییە. ئاخر ناکرێ دوو کارەکتەر لە ڕۆمانێکدا هەمان شێوەژیان و شێوەئاخاوتنیان هەبێ.

هەموومان ئەتوانین بگێڕینەوە، بەڵام هەموومان ناتوانین بە شێوازی جیاواز بگێڕینەوە، نووسین بۆ خۆی دۆزینەوەی شێوازە جیاوازەکانی گێڕانەوەیە. من پێموایە هەموو خولقاندنی دنیایەک پێویستی بە شێوازێکی تایبەت بە خۆی هەیە، وەک چۆن هەموو قەڵایەک ڕێگای نهێنی خۆی هەیە بۆ چوونە ژوورەوەی، ئاوهاش هەموو ڕۆمانێک ڕێگای تایبەتی و ڕاستەقەنەی خۆیی هەیە بۆ گێڕانەوە. جیاوازی ڕۆمانە لە جیاوازی دەستنیشانکردنی شوێن و کولتوور و کەسایەتییەکانیەوەیەتی. هەروەها بە کۆنکرێتکردنی زمان لە گوزارشتکردن و فرەبێژی نەکردن لە ئاوەڵناو و درێژنەکردنەوەی ڕستەدا، هەروەها خۆدزینەوە لەو داڕشتنە باوەی کە لە ناو زمانی کوردیدا هەیە بۆ گێڕانەوە. دەتوانم دانی پێدابنێم، بەختیار عەلی یەکێکە لە نووسەرە گەورەکانی ئێمە و شایەنی ڕێز و پێزانینە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت، هەرشتێکی نووسی لامان پەسەند بێت. توانەیەکی گەورە و داهێنەرانەی هەیە لە هۆنینەوەی چیرۆک و دارشتندا، بەڵام لەرووی تەکنیک، زمانی کارەکتەرەکانەوە بەندەر فەیلی لە لاوازترین ڕۆمانەکانی نووسەرە.

ئەم یاداشتە کورتەی سەرەوە، دەکرێت وەک نائومێدبوونێکی سادە و ڕوونی من بۆ دوا ڕۆمانی نووسەر سەیربکرێت نەک هیچی دی، وەک خوێنەرێکی بەردەوامی بەرهەمەکانی و ڕۆمانیش. [1]
ئەم بابەتە 945 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم (kurdrawm) - 16-09-2022
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-09-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 17-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 17-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 17-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 945 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1135 KB 17-09-2022 زریان سەرچناریز.س.
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,954
وێنە 104,271
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,727
ڤیدیۆ 1,232
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.5 چرکە!