#یانەی وەرزشی هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، بڕی 395 ملیۆن دیناری داوە بە ئەیوب ئۆدیشۆی ڕاهێنەر بۆ کۆتایی هێنان بە پرسی شایستە داراییەکانی ڕاهێنەرەکە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن یانەی هەولێرەوە بڵاوکرایەوە”لە دوای بینینی ڕاپۆرتی لیژنەی مۆڵەتەکان، لەماوەی 72 کاتژمێردا شایستە داراییەکانی ئەیوب ئۆدیشۆیان داوەتەوە”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”یانەی هەولێر بڕی 395 ملیۆن دیناری داوەتە ئۆدیشۆ کە قەرزی پێشووی بوو بەسەر یانەکەوە، پرۆسەی یەکلاکردنەوەی قەرزەکانیش بە هەوڵی دەستەی ئیدارە و #ئومێد خۆشناو# پارێزگاری هەولێر بووە”.
یانەی هەولێر نزیکبۆتەوە لە دەستەبەرکردنی مۆڵەتی سەرکەوتن بۆ خولی نایاب لە وەرزی داهاتوو.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,000