پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,821
وێنە 104,272
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
حاکمی شەرعی کوردستان: دەبێت تۆڵەی کوشتنی ژینا ئەمینی بسێندرێتەوە
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ حەسەن ئەمینی، حاکمی شەرعی کوردستان

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ حەسەن ئەمینی، حاکمی شەرعی کوردستان
حاکمی شەرعی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، دەبێت تۆڵەی کوشتنی #ژینا ئەمینی# بسێندرێتەوە، دەشڵێت: ئەگەر تۆڵەی نەسێندرێتەوە هەموو ئەوانەی کە ئەمەیان بیستووە لە دڵیاندا دەمێنێتەوە.

حەسەن ئەمینی، حاکمی شەرعی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕووداوی ڕاگەیاند: ئەگەر حکومەت بیەوێت دەروون و دەرەوەی دەروونی خەڵک ئاڵۆز نەکات، دەبێت ئەو کەسە و ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە بە چەشنێک هەموو خەڵک بیبینێت و بزانێت ئەوانە تۆڵەیان لێبسێندرێتەوە و تەمبێ بکرێن.

بە بڕوای حەسەن ئەمینی، ئەو هەڵسوکەوتانەی ئیرشاد یان هەر لایەنێکی دیکە دەیکات هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسلامەوە نییە و دەشڵێت: لەو وڵاتانەی کە پێیان دەگوترێت وڵاتی ئیسلامی، بە داخەوە ئەوەی ئیسلام دەیڵێت ئەوە پیادە ناکرێت.. ناوی ئیسلامییە نە وڵاتی ئێمە و نە ئەو وڵاتانەی کە دەڵێن وڵاتی ئیسلامین، ئەو کردار و ڕەفتارانەی کە هەیە ئیسلام قبووڵی ناکات.

حاکمی شەرعی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، ئیسلام کۆمەڵێکە لە یاسا و دەستوور، دەبێت بە یەکەوە کار بەهەموویان بکرێت، ئەوەی ئێستا کە پێی دەڵێن بەرنامەی ئیسلام بە داخەوە لە ئێرانی ئێمەدا زۆر بە کەمی ڕەنگدەداتەوە.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ حەسەن ئەمینی، حاکمی شەرعی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

رووداو: هەڵوێستی ئێوە لەسەر ئەو ڕووداوە چییە؟

حەسەن ئەمینی: ئێمە لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی دیکە ڕاگەیێندراوێکمان دەرکردووە و هەڵوێستی خۆمان ڕاگەیاندووە، خۆشم بە تەنیا ڕاگەیێندراوێکم نووسیوە. هەڵوێستم هەر ئەوەیە کە لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژەی پێکراوە، ئەوەیە لەسەر ژیانی تاک، لەسەر چۆن هاتن و چوون و لەسەر جل و بەرگ لەبەرکردن، لەسەر ئەمانە من لە ڕووانگەی مرۆڤێکی ئایینییەوە قسە دەکەم.

لە ئایینی ئیسلامدا بۆ ئەو شتانە ئێمە ڕووبەڕووبوون و تووندی و ڕەقیمان نییە، هەر لە ڕاگەیێندراوەکەشدا گوتوومانە ئەم کارە ئەگەر خراپیش بێت سەبارەت بەو شتانەی کە ئاماژەی پێکراوە، ئەو شتە خراپەکارییەی کە لە وڵاتدا دەکرێت، ئەگەر لە بەرامبەری یەک ڕایانبگرین، ئەمانە هەر جێگەی باس نین. بەهەرحاڵ کوشتنی مرۆڤ بە هیچ جۆرێک لە ئیسلامدا دروست نییە، مەگەر ئەو کەسە کەسێکی کوشتبێت جا لە تۆڵە و قەرەبووی ئەودا بکوژرێتەوە. ئەگەر ئەو کەسەی خوێنی ڕژاوە لێی ببەخشێت باشترە لەوەی بیکوژێتەوە.

رووداو: ئەگەر بە چاوی ئایینی ئیسلامەوە سەیر بکەین، جلوبەرگی ژینا ئەمینی هی ئەوەبوو ئەو ڕەفتارەی لە بەرامبەردا بکرێت؟

حەسەن ئەمینی: نەخێر، بە هیچ جۆرێک ئەوە دروست نییە. ئەگەر بڕیاریش لەسەر ئەوەبێت لەسەر ئەو شتە لەگەڵیدا ڕووبەڕووببن، دەبێت بە زمانێکی خۆش و شیرین، بە جۆرێک ئەو کەسەی کە پێی دەڵێی ئەو کارەی تۆ باش نییە، ئەگەر بەو جۆرە مامەڵە بکات ڕەنگە لەبەر خاتری قسە شیرن و خۆشەکانی قسەکانی لە دڵ گران نەبێت.

وەکو ئاماژەم پێدا هەر لە بنەڕەتەوە کوشتن دروست نییە، مەگەر لە بەرامبەری کەسێک کە دەیەوێت تۆ بکوژێت یان کەسێکی تۆت کوشتبێت، تۆش لە تۆڵەی ئەوەدا مافت هەیە (النفس بالنفس)ە. ئەوەی کە کوژراوە گیانی هەبووە، گیانی ئازیزێک بووە، دایکی هەبووە باوکی هەبووە، لەوانەیە ژن و منداڵی هەبووبێت، ژن بێت مێردی هەیە. ئەگەر ئەو کەسەی تۆی کوشتووە بڵێن ئەوانەی هەیە، بەهەرحاڵ کوژاوەکە وایە. هەروەها لە جەنگدا ڕەوایەتی بە کوشتن دراوە ئەویش جەنگێکی حەق بێت نەک جەنگێکی داسەپێندراو، جگە لەو دوو بارە کوشتن لە ئیسلامدا نییە، لەسەر هیچ گوناهێک کەس ناکوژرێت.

رووداو: ئەگەر ئەنجامەکەی کوشتنیش نەبووایە، ئەو ڕەفتارەی کە ئیرشاد دەیکات بەرامبەر بە ژنان ڕاستە؟ لە ئایینی ئیسلام ڕێگەپێدراوە؟

حەسەن ئەمینی: خۆم نەمبینیوە بزانم چۆن ڕەفتار دەکەن، بەڵام ئەوە دەڵێم چ ئیرشاد و چ هەر کەسێکی دیکە ئەگەر بە تووندوتیژی ڕەفتار لەگەڵ خەڵک بکات، ئیسلام بەوە ڕازی نییە. ئیسلام لە سەرەتاوە هاتووە، ئەوەی یەکەم کەس ئیسلامی هێناوە بۆ موسڵمانانی ئەو 14 سەدەیە، دیارە. لە سەرەتادا کە ئیسلام هاتووە هیچ کەسێک نەدراوە لەسەر جل و بەرگ و کردار و ڕەفتاری، لە مێژوودا لە زەمانی پێغەمبەری ئیسلام دروودی خوای لەسەربێت و لە زەمانی جێنشینەکانی لە هیچ کەسێکیان نەداوە لەسەر جل و بەرگ یان چۆن هەڵسوکەوتی کردبێت، ئەمە لە ئیسلامدا نییە.

رووداو: زۆرجار لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکاندا ڤیدیۆ و وێنە بڵاو دەکرێتەوە، دەبینین ژن بە قژ ڕادەکێشرێت، بە دار بە بەرچاوی خەڵکەوە لەسەر شەقام و بازاڕەکان لە ئافرەت دەدرێت. بۆچوونت لەسەر ئەو هەڵسوکەوتانە چۆنە؟

حەسەن ئەمینی: وەکو گوتم ئەوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسلامەوە نییە، لەو وڵاتانەی کە پێیان دەگوترێت وڵاتی ئیسلامی، بە داخەوە ئەوەی ئیسلام دەیڵێت ئەوە پیادە ناکرێت.. ناوی ئیسلامییە نە وڵاتی ئێمە و نە ئەو وڵاتانەی کە دەڵێن وڵاتی ئیسلامین، ئەو کردار و ڕەفتارانەی کە هەیە ئیسلام قبووڵی ناکات. دەبێت بەڵگە لە قورئان و سوننەتی پێغەمبەری ئیسلام بهێننەوە، هیچ بەڵگەیەک بۆ ئەو کارانە نییە. ئەو کەسەی کە ژنێک ڕادەکێشێت ئەو ژنە مافی ئەوەی هەیە لە دواییدا هەر بەو جۆرە ئەو کەسە بەسەر زەویدا ڕابکێشێت و قژ و ملی بگرێت و تۆڵەی خۆی لێ بستێنێتەوە.

رووداو: وێنەکانی ژینا ئەمینی پێش دەستگیرکردنی بڵاوکرانەوە، لەکاتی ئەشکەنجەدانەکەشی هەمان ئەو جلوبەرگانەی لەبەرە. وەک لە وێنەکان دیارە تێڕوانینی ئایینی ئیسلام و حکومەتی ئێران لەسەر ئەو جلوبەرگانە چین؟

حەسەن ئەمینی: لە ئایینی ئیسلامدا جلوبەرگێکی تایبەتمان نییە، ئەوەی لە ئاییندا گوتراوە ژنەکان جلوبەرگێک لەبەر بکەن کە جەستەیان بە دەرەوە نەبێت. بۆ سەرداپۆشین هەر لە ئایینی ئیسلامدا لە واقیعدا یەک ڕەنگ و یەک ڕا نییە، بۆچوونی جیا جیای لەسەرە. بەڵام ئەو جلوبەرگەی من بینیم لەبەر ژینا ئەمینی جلوبەرگێکی باش بوو، بە هیچ شێوەیەک ئەستوور بوو کە لە ژێرەوەش جەستەی بەدەرەوە نەبووە، سەریشی کە هەندێک بە دەرەوە بووە، ئەگەر گوناهێکیش بێت هەڵەیەکی زۆر بچووکە، نابێت لەسەر ئەوە زللەیەکیشی لێبدرێت و لێشی توڕە ببن، هەڵەیەکی زۆر گەورە نییە، تەنانەت ناکرێت لەسەر ئەمە خۆشی لێ تووڕە بکرێت، دەکرێت بە زمانێکی خۆش و شیرین ئامۆژگاری بکرێت لەلایەن ئەو کەسانەی کە تایبەتمەندن بەو کارە، تەنانەت ناکرێت پیاوانیش دەستوەردان لە کارێکی وادا بکەن، دەبێت ژنان ئەو کارە بکەن.

خۆشم ئەو گرتە ڤیدیۆیانەم بینیوە کە پیاوە ژن ڕادەکێشێت و جلوبەرگەکەی تاوەکو نیوە داکەندووە و پشتی بە دەرەوەیە، ئەمانە هیچ کامێکیان ئیسلامی نییە و ئایینی ئیسلام بەمانە ڕازی نییە. ئایینی ئیسلام ئەوەیە کە لە زمانی پێغەمبەر و جێنشینەکاندا پیادەکراوە و بەڕێوەچووە، لە هیچ کتێبێکدا ئێمە لە هی ئەوکاتە ئەم چەشنە ڕەفتارەمان لەگەڵ خەڵکدا نەبووە و مۆڵەتی پێنەدراوە.

رووداو: جەنابتان لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەسایەتی دیاری میدیا و چالاکوانان هەمووتان بە یەکەوە ڕاگەیێندراوێکتان دەرکردووە. هەنگاوەکانتان دوای ئەو ڕاگەیێندراوە چی دەبێت؟ بۆ نموونە پەیوەندی دەکەن بە نوێنەری سەقز لە پەرلەمان.. لەگەڵ حکومەت و بەرپرسانی ناوچەکە..

حەسەن ئەمینی: ڕەنگە ئەو کەسانەی لەگەڵ مندا ئەو ڕاگەیێندراوەیان واژۆ کردووە، ئەوکارە بکەن. ئەوەی ڕاستیبێت من لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی حکومی پەیوەندیم نەبووە تاوەکو پێیان بڵێم ئەو کارە بکەن یان ئەو کارە مەکەن. ئەگەر ئەو کارەشم کردبێت نووسیومە. کارێکی کە بۆنی لێپاڕانەوە بێت من هیچ کاتێک لە هیچ بەرپرسێک لە ماوەی ئەو 40 و چەند ساڵەی ئەو حکومەتە هەیە کۆماری ئیسلامی، لە سەرەوە تا خوارەوە بۆ لای کەسیان نەچووم داوایان لێبکەم و بڵێم ئەو کارە بکەن یان مەیکەن. ئەوە بە گوێیان گەیشتووە، ڕاگەیێندراومان دەرکردووە، ئەوانیش دەیبیستن. ئەگەر بیانەوێت کاربکەن یان نەیکەن من خۆم ئەو کارە ناکەم، بەڵام لەوە دەچێت ئەو ئەزیزانەی دیکە کە ئەو نامەیەیان لەگەڵ مندا واژۆ کردووە، ئەو کارە بکەن.

رووداو: وەکو کەسایەتیەکی دیاری ئایینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ڕای تایبەتی ئێوە لەسەر یاسای باڵاپۆشی لەنێو ئێراندا چییە؟

حەسەن ئەمینی: ئەو شتانەی لە ئیسلامدا هەیە دەبێت هەمووی بە یەکەوە کاری لەسەر بکرێت، کەسێک بیەوێت ڕەفتارێکی باش بێت و ڕەفتارەکانی دیکەی پێچەوانەی ئەو ڕەفتارە بێت، ئەو کەسە کەسایەتی نییە و کەڵکی نییە. بۆ نموونە کەسێک درۆ ناکات و خراپ بە خەڵک ناڵێت، بەڵام دەچێت ماڵی خەڵک دەخوات و ئەزیەتی خەڵک دەدات، کەسایەتی بە گشتییەکەیەوە دەچێتە سەر.
ئیسلام کۆمەڵێک یاسا و دەستوورە، دەبێت بە یەکەوە کار بەهەموویان بکرێت، ئەوەی ئێستا کە پێی دەڵێن بەرنامەی ئیسلام بە داخەوە لە ئێرانی ئێمەدا زۆر بە کەمی ڕەنگدەداتەوە بە تایبەت ئەوەی پەیوەندی بە ڕەوشتەوە هەیە، کاتێک کار بەوانە ناکرێت تەنیا کار لەسەر باڵاپۆشی کارێک نییە لە سوودی هەبێت. نابێت بە تەنیا کار لەسەر ئەوە بکرێت، ئەوەی ئیسلام دەیڵێت بۆ دروستکردنی کەسایەتییەکی باش دەبێت لەسەر هەمووی کاربکرێت، لە هەمووشی گرنگتر ڕەوشتە. کە بەداخەوە ئێمە بەڕێوەبەرانی ئەوانەی کە دەیانەوێت خەڵک باش بکەن، ئەو بەڕێوەبەرانە خۆیان زۆرێکیان لە ڕەوشت بەدوورن، زۆرێکیان ئەو ڕەفتار و کردارانەی کە دەیکەن ئەخلاقی ئیسلامی نییە، تەنانەت ئەخلاقی ئینسانیش نییە.

بۆیە من نە ئێستا و نە هیچ کاتێک باوەڕم وا نییە نابێت باڵاپۆشی [حیجاب] بە زۆر بێت. ئەگەر کەسێکیش پێیوابێت حیجابی خاتوونێک باش نییە بە دۆستانە و خۆشەویستییەوە لەگەڵی باس بکات و پێی بڵێت بەو شێوەیە نەبێت و بە جۆرێکی دیکە باشە، هیچ کێشەیەکی نییە و ئێمە گشتمان دەبێت خێرخوازی یەکتری بین هەرچی بە خێر دەزانین بۆ یەکتری بیڵێین. بەڵام حکومەت زۆر لە خەڵک بکات لەسەر حیجاب ئەو هەموو کێشە و گرفتە ئابووریانەی خەڵک هەیەتی، کێشەی کۆمەڵایەتی و ئازادی و ڕامیاری و سیاسیانەی هەیە، لەنێو ئەمانەدا حیجاب نەکردن هەر دیار نابێت.

رووداو: ڕەوشەکە ئێستا چۆنە؟ هەست دەکەن دۆخەکە ئاڵۆزی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، بە تایبەت ئەوەی ئێستا لە سەقز ڕوودەدات.

حەسەن ئەمینی: ئەگەر لە کردەوەشدا ئاڵۆزتر نەبێت، ئەوە ڕاستییەکە کە لە دڵی خەڵکدا ئاڵۆزی زۆر زیاتر دەبێت، چونکە ئێمە خەڵێکی وریا و هۆشیارین، باشە و خراپە لێک جیا دەکەنەوە. ئەو بەرپرسیاریێتیەی کە بەرپرسانیش هەیانە ئەگەر ئەنجامی نەدەن خەڵک لەوە نارەحەت دەبێت، لە دەروونیدا ئاڵۆزی دروست دەبێت. ئەگەر نەشوێرن ئەو ئاڵۆزییە بخەنە دەرەوە و نیشانی بدەن، چونکە بەداخەوە بە تووندی ڕووبەڕوویان دەبنەوە، هیچ نەبێت ئەوەیە کە خەڵک بە نیسبەتی حکومەت و حاکمیەت بێزار و نارەحەت دەبێت، خێری حکومەتی ناوێت ئەگەر ئاوا بێت.

ئەم شتەش شتێکی زۆر ڕوونە کچێکی مەعسوم و بێ خەتا بۆ ئەوە لێی بدەی بیکوژی، کچێکی وا چووە بۆ تاران پایتەختی وڵاتی ئیسلامی بۆ سەردانی ماڵی خزمێکیان برای لەگەڵدا بووە، کەسێک نەبووە بەتەنیا بۆ خۆی بڕوات و بڵێن ئاخۆ بۆچی چووە، برایەکەی زۆر پاڕاوەتەوە بۆ ئەوەی خوشکەکەی نەبەن منیش لەگەڵی دێم.. باش بۆ براکەیان نەبردووە؟ ئەوە جێگەی پرسیارە کە بۆ براکەیان نەبردووە، چی دەبوو ئەگەر براکەشی لەگەڵی بووایە؟ تاوەکو ئەو کچە نەترسابووایە و باشتر وەڵامی ئەوانی دابووایەوە.

ئەمە شتێکە کە دەبێت حەتمەن پێگیری بکرێت و تۆڵەی ئەم کچە بسێندرێتەوە، ئەگەر تۆڵەی نەسێندرێتەوە هەموو ئەوانەی کە ئەمەیان بیستووە لە دڵیاندا دەمێنێت بە تایبەت خەڵکی کورد چ سەقز و چ غەیرە سەقزی بە تایبەت ئەهلی سوننەت. بە هەر حاڵ ئەم کچە هەم کورد بووە هەم ئەهلی سوننەت بووە. ئەگەر حکومەت بیەوێت دەروون و دەرەوەی دەروونی خەڵک ئاڵۆز نەکات، دەبێت ئەو کەسە و ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە بە چەشنێک هەموو خەڵک بیبینێت و بزانێت ئەوانە تۆڵەیان لێ بسێندرێتەوە و تەمبێ بکرێن.[1]
ئەم بابەتە 1,839 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 20
پەرتووکخانە
شەهیدان
ناوی کوردی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-09-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مافی مرۆڤ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 18-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 18-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 18-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,839 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.139 KB 18-09-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,821
وێنە 104,272
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!