لەدرێژەی چالاکییەکانی کامپینی (بەتەنیا نیت… لەگەڵتاین بۆ بەرەنگاری ژنکوژان)، ڕۆژی #21-09-2022# لە هۆڵی (ساڵح عەلی) یارییەکی دۆستانەی فوتساڵی کچان لەنێوان کچانی پارێزگای #سلێمانی# و کچانی یانەی ئافرەتانی #هەولێر# بەڕێوەچوو، کە تیایدا کچانی هەولێر بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەیان بردەوە.
دواتر لەلایەن بەشێک لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکان و #یەکێتی ژنانی کوردستان#ەوە، خەڵات بەسەر ناوبژیوانان و ڕاهێنەر و یاریزانانی هەردوو تیپدا دابەشکرا.
[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,090 անգամ