图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,788
图片 106,208
书籍 19,175
相关文件 96,624
Video 1,329
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
چاوپێکەوتنێکی دەگمەن لەمەڕ کۆڕی زانیاریی کورد لەگەڵ مامۆستا مەسعود محەمەد
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چاوپێکەوتنێکی دەگمەن لەمەڕ کۆڕی زانیاریی کورد لەگەڵ مامۆستا مەسعود محەمەد

چاوپێکەوتنێکی دەگمەن لەمەڕ کۆڕی زانیاریی کورد لەگەڵ مامۆستا مەسعود محەمەد
$چاوپێکەوتنێکی دەگمەن لەمەڕ کۆڕی زانیاریی کورد لەگەڵ مامۆستا #مەسعود محەمەد#$

چۆن کۆڕی زانیاریی کورد دامەزرا؟ جۆری چالاکی و ئیشکردن و بەرهەم و پەیوەندییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکانی لەگەڵ جەماوەری ڕۆشنبیری کورد و دەرەوەدا و ڕێڕەوی خزمەتگوزارییەکانی چۆنە؟ ئەم پرسیارانە و چەندین پرسیاری ترمان لە کاربەدەستانی کۆڕ کرد و ئەمەش وەڵامەکانیەتی وە بە سوپاسەوە بڵاویان ئەکەینەوە.
مامۆستا مەسعوود محەمەد باسی کۆڕی کرد و وتی: کۆڕ بەپێی یاسای ژمارە (183)ی ساڵی 1970 دامەزراوە. ئەندامە کاراکانی کۆڕ کە لە سەرەتاوە 10 کەس بوون هەموویان بە مەرسوومی جمهوری دیاری کران وە لە ڕۆژی #17-01-1971# لە کۆبوونەوەیەکی دوولاییی نێوان ئەنجومەنی کۆڕی زانیاریی عێراق و کۆڕی زانیاریی کورددا دیوانی سەرۆکایەتیی کۆڕی زانیاریی کورد هەڵبژێردرا. لە دوای ئەم ڕۆژەوە کۆڕ دەستی بە کارکردن کردووە.
ئەندامی کارای کۆڕ دوو جۆرن:
1. لە کوردی عیراق کە ئێستا هەشت ئەندامن.
2. لە کوردی دەرەوەی عێراق کە سێ ئەندامن کە ئەمانەن:
دکتۆر قەناتی کوردۆ، دکتۆر کامەران بەدرخان، دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو.
بەرهەم و چالاکییەکانی کۆڕ لەم ماوەیەدا بەم شێوەیە بووە:-
بەشی بڵاوکردنەوە:
بەرگی یەکەمی گۆڤاری کۆڕ کە 800 لاپەڕە بوو، لەمە 540 لاپەڕەی کوردی و ئەوی تری عەرەبی بوو. شەرەفنامە کە لە لایەن ئەندامی کارای کۆڕ مامۆستا هەژاری موکریانییەوە کرابوو بە کوردی، ژمارەی لاپەڕەکانی هەزار و سەد لاپەڕە زیاتر ئەبێ. بەرگی یەکەمی حاجی قادری کۆیی کە لە لایەن ئەندامی کارا کە خۆم نووسیومە، لە قەوارەیەکی زیاتر لە 400 لاپەڕە ئەبێ. بەرگی دووەمی حاجی قادری کۆیی ئەویش هەر خۆم نووسیومە، قەوارەی 330 لاپەڕەیە. بەشی یەکەمی بەرگی دووەمی گۆڤاری کۆڕ کە هەمووی کوردییە، نزیکەی 980 لاپەڕەیە. بەشی دووەمی بەرگی دووەمی گۆڤاری کۆڕ 530 لاپەڕەیە، 220ی کوردی و ئەوی تری عەرەبییە. کتێبی (وردبوونەوە لە چەند بابەتێکی ڕێزمانی کوردی) کە ئەویش هەر خۆم ئامادەم کردبوو، بریتییە لە دوو وتار و پێشەکییەک. کتێبی (زاراوی کارگێڕی)، دانان و لێدوانی ئەنجومەنی کۆڕ، دکتۆر کەمال مەزهەر پێشەکی بۆ داناوە و ڕێکی خستووە. کتێبی (زاراوەی هەمەچەشنە)، ئەنجومەنی کۆڕ و لیژنەکانی دایانناوە و پێشەکییەکەی دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف نووسیویە و ڕێکی خستووە. کتێبی (چی لە بارەی زمانی کوردییەوە نووسراوە)، دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف دایناوە. کتێبی (هەندێک بیروباوەڕی هەڵە لە بارەی زمان و مێژووی کوردەوە) ئەندامی کارا مامۆستا قەناتی کوردۆ دایناوە و پێشەکییەکەی دکتۆر ئەوڕەحمان نووسیویە و کتێبەکەشی لە ڕوسییەوە کردووە بە کوردی. کتێبی (بەرکوتێکی خەرمانی کوردناسی لە ئەورووپا) بریتییە لە سێ وتاری مامۆستایان قەناتی کوردۆ و جەمال نەبەز و دکتۆر ئەوڕەحمان حاجی مارف لە بەشی یەکەمی بەرگی دووەمی گۆڤاری کۆڕدا بڵاو کراوەتەوە و پێشەکییەکەی خۆم بۆم نووسیوە.
ئەوانەی کە لە ژێر چاپدان وە یان چاوەڕوانیی چاپ ئەکەن: بەرگی سێیەمی گۆڤاری کۆڕ کە نزیکەی 700 لاپەڕە ئەبێ، لە سەرەتای مانگی نیسانی داهاتوودا تەواو ئەبێ. کتێبی (ئۆسکارمان) کە مامۆستا هێمن موکریانی لە لاتینییەوە پیتەکانی هێناوەتە سەر ئەلفبێی کوردی و پێشەکییشی بۆ نووسیوە. بەرگی سێیەمی حاجی قادری کۆیی، ئەویش خۆم ئامادەم کردووە.
ئەو کتێبانەی یارمەتیی چاپکردنیان دراوە:
(اکراد مللی وابراهیم پاشا)ی ئەندامی یاریدەر د. ئەحمەد عوسمان ئەبوبەکر. (دیوانی وەسمان)، د. ئەمین موتابچی لێکی داوەتەوە و لەسەری نووسیوە. (چاوگی بێواتا لە زمانی کوردیدا)، د. نەسرین فەخری. (فەرهەنگی زانیاری)، مامۆستا کەمال جەلال غەریب. (کوردەواری)، مامۆستا عەلائەدین سەجادی. (فۆنەتیکی زمانی کوردی)، مامۆستا محەمەد ئەمین هەورامانی. (فەرهەنگی کشتوکاڵ)، مامۆستا شێخ مەعرووف قەرەداخی. (لمحة عن الاکراد)ی کوردناسی فەرەنسایی تۆما بوا، کە مامۆستا محەمەد شەریف عوسمان کردوویە بە عەرەبی.
هەروەها لەم چەند مانگەی دواییشدا بڕیار دراوە کە فەرهەنگی عەرەبی-کوردیی مامۆستا گیو لەسەر ئەرکی کۆڕ چاپ بکرێ. یارمەتیی شێخ محەمەدی خاڵ بدرێ بۆ چاپکردنی بەرگی سێیەمی فەرهەنگەکەی —فەرهەنگی خاڵ— (کوردی—کوردی).
پەیوەندیمان لەگەڵ جەماوەری ڕۆشنبیراندا:
پەیوەندی کۆڕ لەگەڵ دەزگا زانیاری و ڕۆشنبیرێکانی ناوخۆدا لە پەرەسەندندایە، بەتایبەتی لەگەڵ کۆڕی زانیاریی عێراق و زانکۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی خوێندنی کوردی و کۆڕی زمانی سریانی و چەند دەزگا و کۆمەڵێکی تردا.
نوێنەرانی کۆڕی زانیاریی عێراق و کورد بەیەکەوە چوون بۆ یەکێتیی سۆڤیێت و لەوەتەی کۆڕی زمانی سریانییش دامەزراوە کۆڕ هاوکاریی لەگەڵ دەکا و چاپەمەنییەکانی خۆی و کتێبی تری بۆ دەنێرێ.
کۆڕ دەزگایەک بوو لەو دەزگایانەی بۆ بەشداریکردنی کۆنگرەی یەکێتیی نووسەرانی کورد بانگ کرابوو، کە لە مانگی کانوونی دووەم لە بەغدا بەسترا و خۆم لەگەڵ د. کەمال مەزهەر بە ناوی کۆڕەوە لە یەکەم کۆبوونەوەیدا بەشدار بووین، هەروەها پێرار نوێنەرانی کۆڕ لە چەند کۆنگرە و ئاهەنگێکدا بەشدار بوون.
کۆڕ توانیوێتی پەیوەندی لەگەڵ دەزگا زانستی و کوردناسەکانی دەرەوەدا پەیدا بکا و ساڵ بە ساڵ بە هێزی بکات. چاپەمەنێکانی کۆڕ بۆ زۆر شوێنی دەرەوە دەنێرین و لە نێو ڕۆژهەڵاتناساندا دەنگێکی باشیان داوەتەوە. تا ئێستە هەندێک لە ڕۆژهەڵاتناس و کوردناس و ڕۆژنامەنووسی بێگانە سەریان لە کۆڕ داوە. ژمارەیەک لە ئەندامانی دەرەوە بەرهەمەکانیان بۆ کۆڕ دەنێرن و ئێمەش بەشانازییەوە بۆیان بڵاو دەکەینەوە.
لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا کۆڕ توانی لەناو دەزگا زانستێکانی دەرەوەدا (بە پلەی یەکەم دەزگا ڕۆژهەڵاتناسییەکان) جێگایەکی دیار بۆ خۆی بکاتەوە. کۆڕ لەو دەزگا زانستییانە بوو کە بەتایبەتی بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی ڕۆژهەڵاتناسیدا کە مانگی تەمووزی ساڵی 1973 لە شاری پاریس بەسترا چەند جارێک نوێنەرانی کۆڕ چوون بۆ یەکێتیی سۆڤیێت. وا ئەشبێ بە سێ ساڵ چوار نێرراوی کۆڕ لەوێ دەخوێنن بۆ ئەوەی دوکتورا لە زمان و مێژوو و ئەدەب و ئەتنۆگرافیای کوردیدا وەربگرن.
لە بارەی ڕێنووسەوە:
کۆڕ لە سەرەتای دامەزرانیەوە خەریکی چارەسەرکردنی گیروگرفتی ڕێنووسی کوردی بوو، بۆ ئەم مەبەستەش چ بە هۆی لیژنەی تایبەتییەوە بێ و چ لە لایەن ئەنجومەنی کۆڕ خۆیەوە بێت بەشێکی زۆر لەو گیروگرفتانەی دێنە بەر نووسەرانی کورد و ڕێنووسی جیا جیایان لێ ئەکەنە شێواز چارەسەر کرا و لە شێوەی پێشنیازدا لە لایەن کۆڕەوە لە گۆڤارەکەیدا بڵاو کرایەوە، بۆ ئەوەی ئەگەر ڕەخنەیەک هەبێت لە لایەن خاوەن بیروڕایانەوە ڕەخنەکە بە کۆڕ بگاتەوە و لەبەر ڕۆشناییی ئەودا چاو بە پێشنیازەکەی خۆیدا بخشێنێتەوە. لە ڕابوردوودا گەلێک لەو جۆرە ڕەخنانە گەیشتنەوە کۆڕ، هەمووشیان بایەخی خۆیان پێ دراوە. بێ گومان کاتێک کە ڕێنووسێکی یەکگرتووی دواجارەکی لە لایەن کۆڕەوە دەر ئەچێت ئەو ڕەخنانەی تێدا خوێندراوەتەوە.
گیروگرفتەکان:
دوو گیروگرفتی بنچینەیی لە بەردەم کۆڕ و هەموو دامەزراوێکی ڕۆشنبیری کوردیدا هەیە کە بیەوێ لە ئەدەب و مێژوو و کەلەپووری کوردی بکۆڵێتەوە.
یەکەم، لە زۆربەی مەیدانەکانی ژیانا کورد کەمتر بە هاوکاریکردن ڕاهاتووە.. هۆی ئەم دیاردەیەش ئەمەیە کە دوو هەزار ساڵ زیاترە دەسەڵاتێکی ناوەندی (حکومەت)ی نەبووە خەڵکەکە بیهاوێتە سەر باری کاری گەلەکۆیی. ئەم ڕاستییە وا دەکات کە کۆڕ و هەموو دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکانی تری کورد هەست بە خەمساردی بکەن لە لایەن ڕۆشنبیرانەوە.
دووەم ئەوەیە کە ڕۆشنبیرێکی کوردی عێراق ناتوانێ چالاکیی خۆی لە کوردستانەکانی تر پەرە پێ بسێنێ، بۆ نموونە، من کە خۆم لە بارەی حاجی قادری کۆیییەوە دەنووسم دوو قۆناغی زۆر گرینگی ژیان کە یەکێکیان لە کوردستانی ئێران و ئەوی تریان لە کوردستانی تورکیا ڕای بوارد بۆ من وەک دەرگای بەستراو وایە، چونکە ناتوانم هەنگاوێکیان تیادا بهاوێم.. تەنیا بەپێی بەراورردی خۆم باسی ئەکەم.
چاپخانەی کۆڕ
چاپخانەی کۆڕ لە پێشکەوتن و گەشەکردندایە و تا ئێستا توانیومانە پتر لە دوازدە هەزار دینارێ لە بوجەی سێ ساڵی خولی یەکەمی کۆڕی بۆ تەرخان بکەین و بەو جۆرە بەشی زۆری کەموکورتێکانی نەهێڵین. چەند مانگێک لەمەوبەر مەکینەیەکی چاپی (هایدڵبێرگ)مان وەرگرت و بە هیواین لە ماوەیەکی کەمدا گەلێک مەکینە و تفاقی پێویستی نوێمان پێ بگا و ئەو کاتە بێ گومان دەتوانین بە شێوەیەکی باشتر چاپەمەنێکانی کۆڕ بڵاو بکەینەوە.
کتێبخانەی کۆڕ
ڕۆژبەڕۆژ کتێبخانەکەی کۆڕ دەوڵەمەند و ئاوەدانتر دەبێ و ڕۆشنبیرانی کورد ئەوەندە دڵیان پێی خۆشە، لە هەموو لایەکەوە دیاریی بەنرخی بۆ دەنێرن و بە کتێبی نایاب و چاپەمەنی ئەوەندەی تر دەیڕازێننەوە. جگە لەوە، توانیومانە کتێبخانەی چەندین زانا پایەبڵندە خوالێخۆشبووەکانی کورد لە فەوتان یان دوورەدەستی ڕزگار بکەین.
کۆکردنەوەی وشەی ڕەسەنی کوردی:
کۆڕ لەمەوبەر لە سنووری دەسەڵاتیا ئەوەی لە توانادا بێ بۆ کۆکردنەوەی وشە و تێکڕای کەلەپوور لە لادێکانی کوردستانی عێراق گەشتی بە نوێنەران و ئەندامانی خۆی کردووە، کۆمەڵێک لەو شتانەی بە ڕیکۆردەر تۆمار کردووە وەک بەیت و بەند و حیکایەت و گۆرانی و گەلێ شتی تر، تەنیا پەکی لەسەر ئەوە کەوتووە کە بۆ سوود لێ وەرگرتنیان کە پسپۆڕی ئەوتۆی دەست کەوێ تێیان بگات و بیانخاتە سەر نووسین. لە ئەرشیڤی کۆڕ گەلێک شریتی تۆمارکراو هەیە لە کاتی خۆیدا ویسترا بە هۆی لێپرسراوانی ئێستگەی کوردییەوە بنووسرێنەوە لەسەر قاقەز بەڵام بە داخەوە کەسێکی ئەوتۆ لە ئێستگە نەبوو بتوانێ ئەم کارە جێبەجێ بکات. بەم پێیە کەرەستە حازربەدەستە بەڵام سوود لێ وەرگرتنی بەندە بە پەیدابوونی هەلی لەبارەوە. وە لە بارەی کۆکردنەوەی وشەوە ئێمە نامەمان بۆ زۆربەی ئەو کەسانە ناردووە کە لە دەرەوە و ناوخۆی عێراقدا خەریکی کۆکردنەوەی وشەن و ئەیانەوێ فەرهەنگ دابنێن، بۆ ئەوەی لەم ڕووەوە هاوکاریمان لەگەڵا بکەن و یارمەتیمان بدەن. وە لیژنەیەکی تایبەتی کە خۆم بڕیاردەری (مقرر) ئەو لیژنەیەم بە ناوی لیژنەی فەرهەنگەوە چەند ساڵێکە بۆ بەرهەمهێنانی فەرهەنگێکی گەورەی یەکگرتووی کوردی تێ ئەکۆشێ.. بۆ ئەم مەبەستەش هەموو ئەو فەرهەنگە کوردییانەی پەیدا کردوون کە تا ئێستا لە چاپ دراون و لەگەڵ زمانی کوردیدا پەیوەندییان هەیە.
نوێنەری هاوکاری
هاوکاری، 1975، ژ260، لاپەڕەی 6 و 7
لەبەرنووسینەوە و هەڵەچنی: زیاد ئەسعەد
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览464
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی مەسعود محەمەد لە فەیسبووک
挂钩项目: 5
小组: 文章
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سەریاس ئەحمەد 25-09-2022
本文已被审查并发布( ڕاپەر عوسمان عوزێری )on25-09-2022
此产品最近更新( سەریاس ئەحمەد ):25-09-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览464
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.42 KB 25-09-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
照片文件 1.0.355 KB 25-09-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
照片文件 1.0.2112 KB 25-09-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
照片文件 1.0.145 KB 25-09-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,788
图片 106,208
书籍 19,175
相关文件 96,624
Video 1,329
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!