پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,653
وێنە 106,178
پەرتوک PDF 19,172
فایلێن پەیوەندیدار 96,593
ڤیدیۆ 1,318
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕیفراندۆم خاڵێکی درەوشاوەی دیرۆکی گەلی کوردستانە
ب ڕێنووسەکە پوخت ل مەشینا گەڕیانا مەدە بگەهڕێ، ب ب پشتڕاستیڤە ئەنجامەکە باش بدەست خوەڤە دهینی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

غەفوور مەخموورى

غەفوور مەخموورى
نووسینی : #غەفوور مەخمووری#


گەلی کوردستان بەدرێژایی مێژوو لەپێناو مانەوەو وەدەستهێنانی مافەکانی لە تێکوشان و بەرخودان دابووە، سەرەڕای هەوڵەکانی دوژمن و داگیرکەران بۆ لەناوبردنی گەلی کوردستان بە خاک و خەڵکەوە، بەڵام توانیویەتی پارێزگاری لە بوونی خۆی بکات و ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماری دوژمنان و داگیرکەران ببێتەوەو دوای هەر کەوتنێک بە گڕوتینێکی نوێوە هەڵبستێتەوەو درێژە بە بەرخودانی خۆی بدات.

گەلی کوردستان کورد یەکێکە لەگەلە دێرینەکانی ئەم ناوچەیە و تائێستا خاوەنی کیان و دەوڵەتی سەربەخۆ نییە، زۆربەی زۆری نەتەوەکانی ئەم ناوچەیە خاوەنی دەوڵەتن، کەچی کوردستان بەپێی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و بەرژەوەندی زلهێزان چەندین جار دابەشکرایە سەر نەتەوە سەردەستەکانی (عەرەب و فارس و تورک) و بە دەوڵەتەکانیانەوە لکێندرا، کورد چەندین هەلی بۆ ڕەخسا لە بارترین هەل لەپەیمانی سیڤەری ساڵی 1920 بوو، کە بەپێی ئەو پەیماننامەیە دەبووا کورد لەپاش ساڵێک خۆبەڕێوەبردن ببێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی، کەچی لەرێگەی پەیماننامەی لۆزانەوە لەساڵی 1923 ئه و خەونەی گەلی کوردستان لەباربرا، پاشان چەندین هەلی دیکە هاتنە پێشەوە لەوانە ڕاپەڕینی ساڵی 1991 و ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە 2003 کەچی نەمانتوانی سوود لەم دەرفەتە زێڕینانە ببینین.

مێژووی عێراق لەسەرەتای دروستبوونیەوە تاوەکو ئێستا پڕە لە کارەسات بۆ گەلی کوردستان، لەچوارچێوەی ئەم دەوڵەتە دروستکراوە هیچ پێکهاتە و نەتەوەیەک بەئاسوودەیی ناژیت، بۆیە باشترین کار لەبەریەک هەڵوەشاندنەوەی عێراقە بۆ سێ بەش، هەروەک چۆن ئەمریکییەکان لەرێگەی پرۆژەکەی بایدن عێراقیان بۆ سێ بەش دابەشکردووە.


دوا ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە بەهاری 2003 ؛ دەرفەتێکی نوێ هاتە پێشەوە کەوا گەلانی چوارچێوەی نەخشەی داتاشراوی عێراق بتوانن سەرلەنوی لەسەر بنەمایەکی سەردەمییانە عێراق بنیاتبنێنەوەو مافەکانی خۆیانی تێدا زامن بکەن، سەرکردایەتیی کوردستانیش بەو هێوایەوە ڕووی کردە بەغدا و بەشدار بوو لە بیناکردنەوەی عێراق، کە بە باوەڕی من کورد دەبووا سوودی لەو دەرفەتە وەربگرتایەو کاری بۆ سەربەخۆیی کوردستان بکردبووایە.


هەموو لایەک چاوەڕوانی ئەوە بووین، کەوا سیستەمێکی مۆدێرن و باوەڕ بە بنەماکانی دیموکراسی حوکمی عێراق بکات و، هەڵەکانی ڕژێمەکانی پێشوو بەرامبەر گەلانی عێراق دووبارە نەکاتەوە، بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتدارانی عێراق لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس بە هەمان عەقڵییەتی پێشوو بیریان کردەوە و، هەوڵیاندا هەمان سیاسەتی ڕژێمەکانی پێشوو بەرامبەر گەلانی عێراق پراکتیک بکەن، ئەم شێوازەی حوکم لە عێراقدا زیانی بە هەموو لایەک گەیاند و، بووەتە هۆکار بۆ چەندین کێشە و گرفت و لە داهاتووشدا دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی کارەساتەکانی ڕابردوو، بۆیە لەسەر هەموو لایەک پێویست بوو دژی ئه و شێوازەی حوکمی عێراق بوەستنەوە و ڕەتیبکەنەوە.

حوکمڕانانی عێراق به و هەڵسوکەوتانەیان بەره و تاکڕەوی و دیکتاتۆرییەت هەنگاویان نا و، وەکو ڕژێمەکانی پێشووی عێراق لە دژی کورد و خواستەکانی وەستانەوە، سیاسەتی هەڵە و دژایەتیی حکومەتی عێراق بۆ نەتەوە و پێکهاتەکانی ناو نەخشەی داتاشراوی عێراق، ئه و وڵاتەی ڕووبەڕووی کۆمەڵێ کێشەی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و ئیداری کردەوە.

ئەم ڕەوشەی عێراق وایکرد، کەوا زەمینە بسازێت بۆ دروستبوونی دەیان میلیشیای سەربازی و ڕێکخراوی تیرۆریستی، ئەوانەش بوونە هۆی ئەوەی کەوا ڕەوشی ئاسایش و سەربازی عێراق ئاڵۆز بێت و، وڵاتانی ناوچەکەش بەپێی ئەجێندای خۆیان لە عێراق جووڵە بکەن و دەست بخەنە کاروباری عێراق، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کەوا عێراق نەتوانێ پارێزگاری لە سەروەریی خۆی بکات.


لە ساڵی 2003 تا 2017 پەیوەندی کوردستان و عێراق بە چەندین ئاڵۆزی و هەوارازو نشێودا ڕەتبوو، هەر زوو دەسەڵاتدارانی عێراق لەو بەڵێنانەی خۆیان کە بە کوردیان دابوو پاشگەز بوونەوەو ئەو دەستوورەی کەوا زۆربەی لایەنەکان بەشداربوون لە نوووسینی و بەشێک لە مافەکانی گەلی کوردستانی تێدا جێگیرکرابوو، لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق پشتگوێ خراو کاری پێنەکرا.


کێشەو گرفتەکانی نێوان عێراق و کوردستان بەردەوام بوون؛ بۆیە بۆ دەربازکردنی ڕەوشێکی وا ئاڵۆز، جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی ڕێبەری بزاڤی ڕزگاریخوازی نیشتمانی کوردستان بە ڕاوێژ لەگەڵ زۆربەی زۆری لایەنە سیاسییەکانی کوردستان گەیشتنە ئەو باوەڕەی کەوا بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بدەن.


دوای وەرگرتنی بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان ؛ پرسی سەربەخۆیی کوردستان گەیشتە قۆناخێک دەبووا هەنگاوی پراکتیکی و دووربینانەی بۆ هەڵبگیرێت، پرسەکە لەوە دەرچوو کە دوو بۆچوونی جیاواز لەناو خەڵکی کوردستاندا لەسەر ئەو پرسە هەبێت، ئایا ئێمە دەمانەوێت سەربەخۆبین یان هەر بە پاشکۆیەتی عێراقی بەزۆر دروستکراو بمێنینەوە؟ نەخێر نەک هەر خۆمان بەڵکو دەتوانین بڵێن تارادەیەک ڕای گشتی جیهانیش لەوە دڵنیا بۆوە کە جارێکی دیکە کوردستان ناتوانێت وەک بەشێک لە عێراق بمێنێتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کەوا کورد ماوەی 80 ساڵ حکومڕانی عەرەبی سوننەی تاقیکردەوە، سەرەنجامەکەی ئەنفال و کیمیاباران و کاولکردنی کوردستان بوو، هەروەها ئەوە ماوەی نزیکەی 15 ساڵیشە (2003 – 2017) کورد حکومڕانی عەرەبی شیعە تاقیدەکاتەوە، سەرەنجامی ئەمەشیان پێڕەوکردنی سیاسەتی پەراوێزخستن و بێبەڵێنی و برسیکردنی خەڵکی کوردستان بوو لەڕێی بڕینی بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان و، پەراوێزخستنی کورد بوو لە پرۆسەی سیاسی عێراق و هەروەها پێشیلکردنی ئەو دەستورە بووە کە لەساڵی 2005 بۆ بنیاتنانەوەی عێراقێکی نوێ پەسەندکرا بوو.

بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بڕیارێکی گونجاو بوو لە کاتێکی گونجاودا، وەڵامێک بوو بۆ ئەو هەموو غەدرو زوڵمەی دەرهەق بە گەلی کوردستان و مێژووی خەبات و بەرخودانی ڕابردوو و ئێستای، بۆیە هەر کەس و هێز و لایەنێک جا لە ژێر کاریگەری ئەجیندای دەرەکیدا بێت یاخود بۆ هەر مەبەستێکی دیکە دژی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان وەستابێتەوە، ئەوا مێژوو خاڵێکی ڕەشی لەسەر تۆمار دەکات و نەوەکانی ئایندەش لێی خۆش نابن، ئەو فرسەتەی ساڵی 2017 بۆ کوردستان هاتە پێشەوە دەبووا هەموومان سوودی لێوەربگرین و لەدەستی نەدەین.

بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە کاتێدا بوو کەوا پێشمەرگەی کوردستان تیرۆریستانی داعشی تێکشکاندبوو ؛ زۆربەی زۆری ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستانی ئازاد کردبوو، پێشمەرگە لە کەرکووک و مەخموورو شنگاڵ و دەڤەرەکانی دیکەی کوردستان لە سەنگەردابوو، هاوسۆزیيەکی گەورەی نێودەوڵەتیمان لەگەڵدا بوو، بەڵام کێشەی سەرەکیمان نێوماڵی کوردستان بوو کە نەمانتوانی لەسەر ئەم پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەدا یەکڕیز و یەکدەنگ و یەک ئیرادە بین، ئەوەشیان پەیوەندی بەخۆمانەوە هەیە نەک لایەنی دیکە، ئەمە پەیوەستە بە گەلی کوردستان نەک وڵاتان و خەڵکانی دیکە.

ئەو هەلەی کەوا لە 2017 بۆ گەلی کوردستان ڕەخسا هەلێکی مێژوویی بوو، دەبووا سوودی لێوەربگرین و لەدەست خۆمانی نەدەین و، نەیکەینە قوربانی بەرژەوەندییە حزبییەکان، لەم پێناوەدا دەبووا هەموو لایەکمان بەرژەوەندی خۆمان لە بەرژەوەندی گشتیدا ببینینەوە و، جلی تەنگی حزبایەتی فڕێبدەین و جلی کوردایەتی بپۆشین، ئەگەر هەموو لایەکمان سوودمان لەو دەرفەتە مێژووییە وەرگربتایە و بەیەکەوە کارمان بۆ سەربەخۆیی کوردستان بکردبووایە، ئەوا شانازییەکی مێژوویی مەزنمان بۆ گەلی کوردستان تۆمار دەکرد، ئەوانەی ئەوەشیان نەکرد ئەوا مێژوو بەزەیی بەکەسدا نایەتەوە، بۆیە دەبووا بە ڕۆحییەتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی کاربکەین و گەلی کوردستان بگەیەنین بە کەنارێکی ئارام، بێگومان ئەو کەنارە ئارامەش تەنها سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانە.

بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان ؛ لەڕووی سیاسییەوە کوردستان دەبووە هۆکاری چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکەدا، لەڕووی ئابووریشەوە دەبووە شوێنێکی گرنگ بە حوکمی ئەوەی خاوەن نەوت و کانزاو ئاوێکی زۆرەو شوێنێکی گەشتیاری گرنگەو، لەڕووی کشتوکاڵیشەوە دەوڵەمەندە، بۆیە کوردستان وەک دەوڵەتێک زوو دەیتوانی لەسەر پێی خۆی بوەستێت.

پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەرخۆبوونی کوردستان بووە بابەتی گەرمی میدیا جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆییەکان و بووە جێی بایەخ و لێکۆڵینەوەی ناوەندە سیاسی و ئەکادیمییەکانی جیهان و وایکرد کەوا دۆستمان زێدەبن و بەچاوی هیواوە لێمان بڕوانن، لەسەر هەموومان بەتایبەت سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بوو کەوا بە بایەخەوە لەو پشتیوانییە بڕوانین و بایەخی تەواوی پێبدەن.

دەبووا لەڕێی جوولەی دیپڵۆماسی ئەو باوەڕەمان بۆ هەموو لایەک دروستکردبووا کەوا دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان دەبێتەی مایەی چەسپاندنی ئاشتی بۆ هەموو لایەک و، هەڕەشە نیە بۆ سەر هیچ دەوڵەتێک، بەڵکو هۆکارێکە بۆ سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی سیاسی کوردستان هەموو کات دژایەتی تیرۆری کردووە و هۆکارێک بووە بۆ ئاشتی و پێکەوەژیانی سەرجەم نەتەوه و ئایینەکان و، پەیوەندی باشی لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە هەبووە و، بەرژەوەندی هاوبەشی ناوچەکەی پاراستووە، بۆیە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان دەبێتە فاکتەرێکی سەرەکی بۆ دابینکردنی هێمنی و ئارامی بۆ ناوچەکەو جیهانیش، بێگومان ئەمەش خواستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە، بۆیە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان نابێتە هەرەشە لەسەر هیچ لایەک، دەبووا ئەو باوەڕەمان لای زۆربەی لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بچەسپاندبووا، بەڵام کاری پێویست بۆ ئەوە ئەنجام نەدرا.

ئەو کاراکتەرانەی لە لێژنەی باڵای ڕیفراندۆم دانرابوون لەسەر بنەمای حزبی دانرابوون، نەک لەسەر بنەمای شارەزایی و لێهاتوویی و باوەڕبوون بەسەربەخۆیی کوردستان، هەر بۆیەشە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 بە شێوازێکی دیکە لێدوانیانداو ئەو ڕاستییەیان سەلماند کە بەشێکیان ئەهلی ئەو کارە نەبوون، کارێکی وا گرنگی نەتەوەیی و نیشتمانی پێویستی بە کەسانی بوێرو خۆڕاگر هەبوو.

جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی لە ڕێی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە گەورەترین شانازی مێژوویی بۆ خۆی بۆ گەلی کوردستان تۆمارکرد، کەوا نەوە دوای نەوە شانازی پێوە بکات، ڕیفراندۆم خاڵی وەچەرخان بوو لە مێژووی گەلی کوردستان و تاکە کارێکی باش و ستراتیژی کە لە مێژووی خەباتی گەلی کوردستان ئەنجامدرا بێت ڕیفراندۆم بوو، کە گەلی کوردستان دەنگی بە سەربەخۆیی کوردستاندا و بۆ هەموو دنیای سەلماند کەوا بەڵێ سەربەخۆیی دەوێت.

ریفراندۆم وەکو پرۆسە سەرکەوتوو بوو خەڵک بە شێوەیەکی هێمنانەو لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا دەنگی بۆ سەربەخۆیی کوردستاندا، بەڵام پرۆسەکە ڕووبەڕووی خیانەتی ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بۆوە، ئەوە وایکرد ئەو کێشانە دروست بێت کە لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 ڕوویاندا، بێگومان ئەگەر خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 نەبووا ئەوا ئێستا ئێمە خاوەن دەوڵەتی خۆمان بووین، بەهیچ شێوەیەک نەدەبووا لایەنێک لەگەڵ دوژمن ڕێکبکەوێت و خاکی کوردستانی پێشکەش بکات، دەبووا بەرگری لە خاکی کوردستان و لە ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم بکردبووا، لەبەرئەوەی ڕیفراندۆم هەنگاوێک بوو بۆ سەربەخۆیی کوردستان کە خواستی لەمێژینەی گەلی کوردستان بووە.

پێویستە هەموو کوردێک شانازی بە ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم بکات و، بە ئەنجامدانی کارێکی نەتەوەیی مەزن سەیری بکات، خۆم وەک کەسێکی نەتەوەیی کە خەبات بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکەم هەمووکات شانازی بە ڕیفراندۆمەوە دەکەم و وەکو خاڵێکی درەوشاوەی مێژووی گەلی کوردستان سەیری دەکەم، لەهەمان کاتدا وەکو کارەساتێکی نەتەوەیی و خیانەت بەرامبەر گەلی کوردستان سەیری 16ی ئۆکتۆبەریش دەکەم.


سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK


تێبینی: ئەم وتارە لە ژمارەی (1325)ی ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی 25/7/2022 ی گۆڤاری (گوڵان)دا بڵاوبۆتەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,354 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://www.yndk.com/
بابەتێن پەیوەستکری: 17
رێکەوت و رووداو
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 24-09-2022 (2 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 25-09-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 25-09-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 1,354 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,653
وێنە 106,178
پەرتوک PDF 19,172
فایلێن پەیوەندیدار 96,593
ڤیدیۆ 1,318
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.547 چرکە!