Library Library
Search

Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!


Search Options





Advanced Search      Keyboard


Search
Advanced Search
Library
Kurdish names
Chronology of events
Sources
History
User Favorites
Activities
Search Help?
Publication
Video
Classifications
Random item!
Send
Send Article
Send Image
Survey
Your feedback
Contact
What kind of information do we need!
Standards
Terms of Use
Item Quality
Tools
About
Kurdipedia Archivists
Articles about us!
Add Kurdipedia to your website
Add / Delete Email
Visitors statistics
Item statistics
Fonts Converter
Calendars Converter
Spell Check
Languages and dialects of the pages
Keyboard
Handy links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Languages
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
My account
Sign In
Membership!
Forgot your password!
Search Send Tools Languages My account
Advanced Search
Library
Kurdish names
Chronology of events
Sources
History
User Favorites
Activities
Search Help?
Publication
Video
Classifications
Random item!
Send Article
Send Image
Survey
Your feedback
Contact
What kind of information do we need!
Standards
Terms of Use
Item Quality
About
Kurdipedia Archivists
Articles about us!
Add Kurdipedia to your website
Add / Delete Email
Visitors statistics
Item statistics
Fonts Converter
Calendars Converter
Spell Check
Languages and dialects of the pages
Keyboard
Handy links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Sign In
Membership!
Forgot your password!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 About
 Random item!
 Terms of Use
 Kurdipedia Archivists
 Your feedback
 User Favorites
 Chronology of events
 Activities - Kurdipedia
 Help
New Item
Library
SECTARIANISM IN SYRIA’S CIVIL WAR
23-02-2024
Hazhar Kamala
Library
The PYD’s Separatist Project in the Euphrates Region
23-02-2024
Hazhar Kamala
Library
Military and Security Developments in Syria August 2022
23-02-2024
Hazhar Kamala
Library
Iraq’s adolescent democracy
22-02-2024
Hazhar Kamala
Library
DECENTRALIZATION AND ITS DISCONTENTS IN IRAQ
22-02-2024
Hazhar Kamala
Library
Syrian Religiosity Patterns And Civil and Political Matters
20-02-2024
Hazhar Kamala
Library
The Opinions of Syrians about Citizenship and Identity (Survey)
20-02-2024
Hazhar Kamala
Library
History Of Early Iran
17-02-2024
Rapar Osman Uzery
Library
The State of the Turkish-Kurdish Conflict
12-02-2024
Hazhar Kamala
Library
Cultivating Chaos: Afrin after Operation Olive Branch
12-02-2024
Hazhar Kamala
Statistics
Articles 510,202
Images 102,970
Books 18,706
Related files 92,665
Video 1,189
Articles
PRACTICING ETHICS A JOURNEY...
Biography
Abdullah Jalal Fatah
Library
Women and Literature
Library
The Future of the Kurdistan...
Biography
Meral Danış Beştaş
ترەمپ، کورد و ئەردۆغان لە پەرتووکێکی نوێدا
Group: Articles | Articles language: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking item
Excellent
Very good
Average
Poor
Bad
Add to my favorites
Write your comment about this item!
Items history
Metadata
RSS
Search in Google for images related to the selected item!
Search in Google for selected item!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەرتووکی The Divider

پەرتووکی The Divider
پەرتووکێکی نوێ نهێنیی پەیوەندیی تایبەتی نێوان #ترەمپ# و #ئەردۆغان# ئاشکرادەکات و باس لە وردەکارییەکانی بڕیارەکەی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 بۆ کشاندنەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا دەکات و پێشانیدەدات کە بەشێک لە وەزیر و بەرپرسانی باڵای نێو پنتاگۆن و کۆنگرێس و کۆشکی سپی دژی بڕیارەکە بوون و وەک ناپاکیکردن لە کورد سەیریانکردووە.
بەگوتەی نووسەرەکانی کتێبەکە، ترەمپ گوێی پێ نەداون و ماستاو و مەرایی بۆ ئەردۆغان کردووە و بە سوڵتان بانگیکردووە، لە ئەنجامی ئەوەدا وەکو هەڵوێستێک دژی پشتکردنە کورد و چۆڵکردنی گۆڕەپان بۆ تورکیا، ئێران و ڕووسیا، ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی باڵای ئیدارەکەی دەستیان لە کارکێشایەوە، دیارترینیان جیم ماتیس، وەزیری بەرگریی ئیدارەکەی بوو.
پەرتووکەکە بە ناونیشانی The Divider یاخود دابەشکار لە لایەن دوو نووسەری ئەمریکی بە ناوەکانی پیتەر بەیکەر و سوزن گلاسەر نووسراوە و 20ی ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە.
لە پەرتووکە هەزار و 238 لاپەڕەییەکەدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکێکی شکستخواردوو و لادەر لە دەستوور و یاسای ئەمریکا وێناکراوە.
پەرتووکەکە باس لەوە دەکات، لەپێناو دڵخۆشکردنی ڤیلادمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ترەمپ هۆشداریی ڕاوێژکارەکانی ئاساییشی نیشتمانیی ئەمریکا و بەرپرسانی ئیدارەکەی و کۆنگرێسی پشتگوێخستووە کە ژمارەیەکی زۆریان ناچاربوون بەوهۆیەوە دەستلەکاربکێشنەوە.
رووداو لە خوارەوە ئەو بەشانەی پەرتووکەکە، کە پەیوەندییان بە کورد و ناوچەکەوە هەیە بە کورتی و بە کوردی دەخاتەڕوو:

بۆچی دابەشکار؟
نووسەران لە پێشەکیی پەرتووکەکەدا هۆکاری هەڵبژاردنی دابەشکار وەکو ناونیشانی پەرتووکەکە دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە ترەمپ، بە گوتەی خۆیان، لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونییەوە تاوەکو ڕۆژی دەستبەرداربوونی، کۆمەڵگەی ئەمریکی بەسەر دوو بەرەی دژی یەک دابەشکردووە و بووەتە هۆی سەنگەرگرتنی ئەمریکییەکان دژی ئەمریکییەکان، ئەمریکا دژی هاوپەیمانەکانی، هەروەها ستاف و خێزانەکەی دژی یەکدی.
پەرتووکەکە 45ەمین سەرۆکی ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی پەیوەندیی نێوان ڕەچەڵەکەکانی ئەمریکای لاوازکردووە و جەمسەرداریی کولتوورەکانی ئەمریکای دژی زیادکردووە.
لە پەرتووکەکەدا هاتووە، لە بری ئەوەی پڕیانبکاتەوە، ترەمپ درزەکانی نێو کۆمەڵگەی ئەمریکای قۆستەوە بۆ ئەوەی دەسەڵات بگرێتەدەست، بسەپێنێت و چنگی لێ قەییم بکات.

ترەمپ ئەردۆغان بە سوڵتان ناودەبات:
دابەشکار تیشکی خستووەتە سەر بڕیارەکەی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019ی ترەمپ بۆ کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان کە دوای ئەوە، تورکیا هێرشی کردە سەر سەرێ کانی و گرێ سپی و گوندەکانی دەوروبەریان و داگیریکردن، ئەوەش لە لایەن بەشێک لە کورد و تەنانەت ئیدارەکەی ترەمپ بە ناپاکی لێکدرایەوە و چەندین بەرپرسی ئیدارەکە وەکو هەڵوێستێک، وازیان لە پۆستەکانیان هێنا.
پەرتووکەکە دەیگێڕێتەوە: 22ی ئاداری 2018، واشنتن تازە لە کڕێوەیەکی لەناکاوی بەهارە تەواودەبوو، بڕیاربوو ترەمپ پەیوەندیێکی دیکەی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەرۆدغان ئەنجامبدات.
هەروەها باس لەوە دەکات، بۆ ترەمپ، ئەردۆغان یەکێک بووە لە دڵخوازترین سەرکردەکانی جیهان تاوەکو گفتوگۆی لەگەڵدا بکات، بەڵام لە هەمانکاتدا، یەکێک بووە لە کێشە هەرە ئاڵۆزەکانی ئیدارەکەی.
لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، ڕاوێژکارەکانی ترەمپ لە دوو شت نیگەران بوون و سەریان لێ دەرنەدەکرد: حەزی ترەمپ بۆ دڵخۆشکردنی پووتین و خۆبەدەستەوەدانی بۆ داواکارییە شێتانەکانی ئەردۆغان.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا، ترەمپ ئەردۆغانی بە 'سوڵتان' ناودەبرد و بە سەرسامییەوە باسی لە تواناکانی سەرۆکە تورکییەکە دەکرد لەوەی کە چۆن لەنێو وڵاتەکەی خۆیدا هەمیشە ڕێگەی خۆی دەکاتەوە.
پەرتووکەکە لەسەر زاری ستیڤ بانۆن، گەورە ستراتیژدانەری ئیدارەی ترەمپ کە ئەویشی لە پۆستەکەی دەرکردبوو، دەڵێت: خەڵک پێیوایە ئەو پووتینی خۆش دەوێت، بەڵام ئەو کەسەی کە [ترەمپ] خۆشیدەوێت، ئەردۆغانە.

تورکیا بەهێزترین لۆبی لە کۆشکی سپیی ترەمپدا هەبوو
پەرتووکەکە هەروەها باس لەوە دەکات، واشنتنی پایتەختی زلهێزی یەکەمی جیهان، لە سەردەمی ترەمپدا کەوتبووە ژێر کاریگەریی لۆبیی تورکیا. دەشڵێت: تورکیا ملیۆنان [دۆلاری] خەرج دەکرد بۆ ئەوەی کەسایەتییەکانی نزیک لە کۆشکی سپیی وەکو مایک فلن دابمەزرێنێت کە لە پاییزی 2016 کۆمپانیاکەی لە لایەن تورکەکانەوە 500، 000 دۆلاری پێ درابوو تەنانەت کاتێک کە وەکو ڕاوێژکاری ترەمپ بۆ سیاسەتی دەرەوە کاری دەکرد.
یەکێکی دیکە لەوانەی کە لۆبیی بۆ تورکیا دەکرد، بڕایەن بۆڵارد بووە کە گۆڤاری پۆلەتیکۆ بە بەهێزترین لۆبیکاری واشنتنی سەردەمی ترەمپ ناویدەبات.
هێربەرت ڕایمۆند مکماستەر، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی نیشتمانیی ئەمریکا لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ، بەوانی دیکەی گوتبوو، زۆر لە ڕوودی جولیانیی هاوڕێی ترەمپ ناڕەحەتە کە وەکو 'لۆبیکاری بەکرێگیراو' بۆ بەرژوەندییەکانی تورکیا یان وڵاتانی دیکە کاردەکات، بە ڕاددەیەک کە هەر کاتێک [جولیانی] سەرۆک شارەوانیی پێشووتری نیویۆرک سەردانی نووسینگەی هێلکەیی کردبا (نووسینگەی سەرۆک)، مکماستەر جەختی دەکردەوە کە خۆیشی لەوێ بێت، بۆ ئەوەی ئاگاداری جمووجوڵەکانی بێت.
هۆشداری بە ترەمپ دەدرێت: ئەردۆغان کڵاوت نەکاتە سەر
پێش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ترەمپ و ئەردۆغان، ڕاوێژکارەکانی ترەمپ دووبارە هەوڵیاندابوو سەرۆک ئامادە بکەن بۆ ئەوەی هەڵوێستێکی تووندتری هەبێت، چونکە دەیانزانی ئەردۆغان داوای دەکرد ئەمریکا دەستبەرداری هاوپەیمانە کوردەکانی بێت لە سووریا، هەروەها فەتحولا گولەن، ڕەخنەگری سەرەکیی ئەردۆغان دیپۆرتبکاتەوە کە لە پەنسلڤانیا بە دەرکراوی لە تاراوگەییدا دەژیا.
مکماستەر و جۆن کێڵی، بەرپرسی ستافی کۆشکی سپی هۆشدارییان بە ترەمپ دا لەوەی کە سەرۆکی تورکیا هەوڵدەدات کڵاو بخاتە سەری ئەمریکا، چونکە لە لایەک مەرایی بۆ ترەمپ دەکات، لە لایێکی دیکە یاریێکی دیکە لەگەڵ ئێرانییەکان و ڕووسەکان دەکات. مکماستەر بە ترەمپی گوت: ئەو هەوڵدەدات سووکایەتیت پێبکات هەر وەک چۆن بە خەڵکی دیکە دەکات.

ترەمپ ماستاو بۆ ئەردۆغان دەکات و بە گوێی ستافەکەی ناکات
وێڕای هۆشداری و ئامۆژگارییەکانی ستافەکەی، کاتێک کە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دەستیپێکرد، ترەمپ تەنیا بە نادڵی هەوڵیدا بە گوێرەی پلان بڕوات، دواتر گەڕایەوە سەر سرووشتی خۆی. لە بری ئەوەی بەرەوڕووی بێتەوە، ماستاوی بۆ ئەردۆغان کرد، و پێی دەگوت، هۆکاری ئەوەی کە پێی سەرسامە، ئەوەیە کە ئەردۆغان لەنێو تورکیادا توانایێکی بێسنووری هەیە بۆ ئەوەی هەمیشە ڕێگەی خۆی بکاتەوە.
پەرتووکەکە درێژەی پێدەدات: دوای پەیوەندییەکە، ترەمپ زۆر توڕە بوو، نەک لە سەرۆکی تورکیا، بەڵکو لە ستافی خۆی. بێزارببوو لەوەی چیدیکە لە لایەن ڕاوێژکاری ئاساییشەکەیەوە ئاراستەبکرێت.
دابەشکار ئاماژە بەوە دەکات، ترەمپ تووڕەیی خۆی لە مکماستەر دەرکردووە و دەستیکرد بە توانجگرتن لە مکماستەر بەهۆی هەڵەکانی پێشووی کە مەبەست لێی جەنگی ئەفغانستانە کە لە ساڵی 2014 مکماستەر جێگری فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ بوو لەو وڵاتە.

راوێژکاری ئاساییشی نیشتمانی دەنگ بەسەر ترەمپدا بەرزدەکاتەوە
دوای توانج و ڕەخنەکانی ترەمپ، لە کۆتاییدا مکماستەر تەقییەوە. هەفتەیەکی زۆر خراپ بوو، مانگێکی زۆر خراپ بوو، ساڵێکی زۆر خراپ بوو. ترەمپ هەرگیز گوێی نەدەگرت، گرنگ نەبوو ڕاوێژکاری ئاساییشی نێودەوڵەتییەکەی چی پێی گوتبا. دوو ڕۆژ پێش ئەوە، ترەمپ پەیوەندی بە پووتینەوە کردبوو دوای ئەوەی کە پووتین لە هەڵبژاردنێکی ساختەکراوی ڕووندا، خوولێکی نوێی سەرۆکایەتی بردەوە کە چوارەمی بوو. ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بە پیتی گەورە هۆشداریی بۆ ترەمپ نووسیبوو 'پیرۆزبایی لێی نەکەی'، بەڵام وێڕای ئەوە، ترەمپ پیرۆزبایی لە پووتین کرد، بەڵام ئابڕووچوونەکەی نێو کۆشکی سپی ئەوە نەبوو کە پیرۆزباییەکەی کردووە، بەڵکو ئەوە بوو ڕێنماییەکانی کە پێی درابوون، لە لایەن واشنتن پۆستەوە دزەیان پێکرا. لە پەیوەندییەکەدا، ترەمپ تەنانەت پووتینی بانگهشێتکردبوو بۆ واشنتن بۆ ئەوەی پێکەوە لووتکەیەک ئەنجامبدەن، ڕاستیێک کە بە ڕادەیەک تاسێنەر بوو کە ڕاوێژکارەکانی لە ڕاگەیێندراوی فەرمیدا باسیان نەکرد و تەنیا دوای ئەوەی کە ڕووسیا دەستپێشخەرییەکەی ئاشکرا کرد، ڕاوێژکارەکان پشتڕاستیان کردەوە. ئەم پەیوەندییەش زۆر خراپ دەرچوو، هەروەک چۆن مکماستەر لێی دەترسا وا بێت، وا دەرکەوت. مکماستەر میزاجی نوێکردنەوەی بابەتی ئەفغانستانیشی نەبوو.
مکماستەر دەنگی خۆی لە نووسینگەی هێلکەییدا بەرزکردەوە و گوتی: هەرگیز قسەت لەگەڵ میک نیکۆڵسندا کردووە؟ هەرگیز قسەیەکیشت لەگەڵیدا کردووە؟ هەر ئێستا تەلەفۆنی بۆ بکەن. نیکۆڵسن پێشتر فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەمریکا بوو لە ئەفغانستان. دواتر مکماستەر بە تووڕەیی چووە دەرەوە. جۆن کێڵیش، وەزیری نێوخۆ، بەدوایدا چوو. مکماستەر دانی بەوە دانا ڕەنگە هەندێ هێڵی بەزاندبن کە تەنانەت نەدەبوو لەگەڵ ترەمپیش ببەزێنرێن. مکماستەر بە بەڕێوەبەری کاروباری کۆشکی سپی گوت: 'بەس ڕۆژێکی نەفرەتیم بۆ دیاریبکەن، ' ڕۆژێک بۆ ئەوەی دەستلەکار بکێشێتەوە.

ترەمپ ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتمانی لەکارلادەدات
ئەوەی کە مکماستەر ئاگای لێ نەبوو ئەوە بوو کە ترەمپ پێش ئەوە، ڕۆژی لەکارلادانەکەی بۆ دانابوو. ترەمپ بە نهێنی قسەی لەگەڵ جۆن بۆڵتن، شرۆڤەکاری فۆکس نیوز و بەرپرسی پێشووی ئیدارەی جۆرج دەبلیوو بووش کە پێش ساڵێک بە مکماستەری دۆڕاندبوو، کردبوو. کاژێر نزیکی 4:00ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ، بۆڵتن بە بەرچاوی ڕۆژنامەڤانانەوە بە ڕێگەی بە سەهۆڵ داپۆشراوی کۆشکی سپیدا سەرکەوت کە هاتە ژوورەوە، ترەمپ کارەکەی بۆ بۆڵتن پشنیازکرد و ئەویش پەسەندیکرد. لەو کاتەی کە مکماستەر لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتمانیی هیندستان لە کۆبوونەوەدا بوو، ترەمپ پەیوەندیی پێوە کرد بۆ ئەوەی هەواڵەکەی پێ بدات. ماوەیەکی کورت دوای ئەوە، ترەمپ تویتێکی کرد و نووسی: 'بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنم کە @AmbJohnBolton دەبێتە ڕاوێژکاری نوێی ئاساییشی نیشتمانتی.'
ماوەی چەندین مانگ بوو، مکماستەر هۆشداریی بە ستافەکەی دەدا لەوەی کە ئەوە ڕوودەدات و دەیگوت: کوڕینە، پێویستە هۆشیار بن، ڕەنگە لە کۆتاییدا لەگەڵ کەسێکی زۆر خراپتر تێبکەون، بۆ نموونە جۆن بۆڵتن. ئەو شتە ئێستا بە ڕاست ڕوویدا و ئەویش بە جۆرێک لە جۆرەکان بە تەواوی بۆ ئەم شتە ئامادە بوو.

ترەمپ بڕیاردەدات هێزەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بکشێنێتەوە
هەفتەیەک پێش کریسمس، ترەمپ ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا دەکشێنێتەوە، کە لەوێ لەپاڵ هاوپەیمانە کوردەکانیان، شەڕی داعشیان دەکرد.
پەرتووکەکە دەڵێت کشاندنەوەکە چاکەیەک بوو لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی تورکیا، ئەو کەسەی کە دەیویست ڕێگەکە لە بەردەمی سافبکرێت بۆ ئەوەی بە دوای کوردەکان بکەوێت.
بە گوێرەی دوو نووسەرەکە، ئەو بڕیارە کتوپڕە کە لە دوای پەیوەندیێکی دیکەی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئەردۆغاندا هات، بووە هۆی دروستبوونی توڕەیی لەنێو واشنتندا، بە تایبەتیش لە پێنتاگۆن.

وەزیری بەرگری دەستلەکاردەکێشێتەوە
جیم ماتیس، یەکەمین وەزیری بەرگریی ئیدارەی ترەمپ بوو. بەگوێرەی پەرتووکەکە، بەهۆی بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و هێشتنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە تەنیا لە بەردەم هەڕەشەی تورکیادا، جەیمس ماتیس زۆر توڕەبوو، چونکە ماتیس کەمێک بەرلەوە لە سەردانێکدا گەڕابووەوە کە تێیدا دڵنیایی بە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا دابوو کە ئەو وڵاتە پابەندە بە هێشتنەوەی سەربازەکانی لە سووریا، بەڵام ترەمپ پێچەوانەکەی کرد، ئەوەش وایکرد، ماتیس هەست بە خەجەڵاتی بکات.
بەگوێرەی پەرتوکەکە، کارەکانی ترەمپ وایکردبوو کە مانگ دوای مانگ، توڕەیی و بێزاریی ماتیس کەڵەکە بکات. لە هاوینەوە، ماتیس باسی لەوە دەکرد کە لە کۆتایی ساڵدا واز لە کارەکەی دێنێت. ماوەی چەندین مانگ بوو، کارنامە درێژخایەنەکەی هیچ ڕووداوێکی بۆ دوای کانوونی یەکەم تێدا نەبوو.
ماتیس بۆ خۆڕزگارکردن لەو گوشارەی بەهۆی بڕیارەکانی ترەمپ لەسەری دروستببوو، پەرتووکەکە دەڵێت، سەرقاڵی خوێنەوەی پەرتووکەکەی مارکۆس ئۆریلیوس بوو لەسەر قووڵبوونەوە و کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی.

بەڵام ناپاکیکردن لە کورد خاڵی نەگەڕانەوە بوو و ئیدی جامەکە لێی ڕژا.
ماتیس وەکو چەندین بەرپرسی ئیدارەی ترەمپ، چەندین مانگ پێش ئەوە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی نووسیبوو.
دوای بڕیارەکەی ترەمپ بۆ جێهشتنی ڕۆژئاوای کوردستان، وەزیرەکەی بەرگریی ئەوکات نامەکەی چاپکرد و لەگەڵ خۆی هێنایە کۆشکی سپی و یەک هەوڵی دیکەی کۆتایی دا بۆ ئەوەی ترەمپ قاییل بکات بڕیارەکەی بگۆڕێت. دوای شکستهێنان، ماتیس نامەکەی دایەدەستی.
هەروەها لە پەرتووکەکەدا هاتووە، لەبەرئەوەی نیگەرانیی ئەوە بوو ترەمپ بابەتی دەستلەکارکێشانەوەکەی وەکو خۆی باس نەکاتەوە، ماتیس بەپەلە گەڕایەوە پێنتاگۆن و داوای لە یاریدەدەرەکانی کرد 50 وێنە لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی چاپبکەن و بە دوور و نزیکدا بڵاویبکەنەوە.
لە ماوەی چوار دەیەدا ئەوە یەکەمین گەورە وەزیر بوو لە سەر هەبوونی ناکۆکی لەبارەی ئاساییشی نیشتمانی لەگەڵ سەرۆک، دەستلەکاربکشێتەوە.
ماتیس خۆی لەوە بەدوورگرتبوو ڕاستەڕاست بڵێت بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ترەمپ، وازدێنێت، بەڵام بە تەواوی ڕوونی کردبووەوە کە ئەوە هۆکارەکەیە. ماتیس نووسیبووی: پێویستە هەموو شتێک بکەین بۆ ئەوەی سیستەمێکی نێودەولەتی پێشبخەین کە بە باشترین شێوە لەگەڵ ئاساییش، خۆشگوزەرانی و بەهاکانمان بگونجێت، لەم هەوڵەشماندا، ئێمە بە یەکڕیزیی هاوپەیمانییەکانمانەوە بەهێز دەبین. چونکە ئێوە مافدارن وەزیرێکی بەرگرییتان هەبێت کە تێڕوانینەکانی باشتر لەگەڵ تێڕوانینەکانی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە و بابەتەکانی دیکە بگونجێن، بڕوام وایە کاتی ئەوە هاتووە دەستبەرداری پۆستەکەم بم.
ترەمپ ئەرکی ئەوەی نەکێشابوو نامەکە بخوێنێتەوە تا ئەو کاتەی بینی میدیاکان ڕوومالی دەکەن. ترەمپ هەستی بەوە کرد لە لایەن ماتیسەوە وازی لێ هێنراوە. هەر ئەوەش بوو وایکرد خێرا دامەزراندنی پاتریک شانهان، جێگری وەزیری بەرگریی وەکو وەزیری بەوەکالەت لە 1ی کانوونی دووەمەوە ڕابگەیێنێت لە بری ئەوەی چاوەڕوان بکات تا ئەو ڕۆژەی کە ماتیس بۆ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی داینابوو کە 28ی شوبات بوو، واتە دوو مانگ زووتر ئەوی دەرکرد. تەنیا ترەمپ کەسێکی دەستلەکارکێشاوە لەکارلادەدات.

وەزیر و بەرپرسانی نوێ لە گۆڕینی بڕیاری ترەمپ شکستدەهێنن
هەمان ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی مکماستەر، ماتیس و ڕیکس تیلەرسن، یەکەمین وەزیری دەرەوەی ئیدارەی ترەمپ بوونەوە، ئێستا ڕووبەڕووی مایک پۆمپەیۆ و جۆن بۆڵتن دەبنەوە. لەکارلادانی یەکەمین تیمی ڕاوێژکارەکانی، سەرۆکیان بەهێزکردبوو. فەرمانە بڕێندراوەکەی ترەمپ بۆ کشاندنەوەی هەموو هێزەکان لە سووریا وای کرد تیمەکەی بکەونە ڕاکەڕاک بۆ ئەوەی ڕێگە لە دروستبوونی ئەو شتە بگرن کە مەترسی لێ دەکرا ببێتە کۆمەڵکوژیی کوردانی هاوپەیمانی ئەمریکا، ئەمە جگە لە گورزێکی شەرمەزاری بۆ ناوبانگ و هێزی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

بۆڵتن: هەستدەکەم بوومەتە بەڕێوەبەری مردووناشتن
دوای دەستلەکارکێشانەوەی ماتیس، بۆڵتن بە ڕاوێژکارێکی گوتبوو: ئێستا هەستدەکەم بوومەتە بەڕێوەبەری مردووناشتن. لەکاتێکدا بەردەوام بە تەلەفۆن لەگەڵ کۆمارییەکانی کۆنگرێس هەوڵیدەدا ترەمپ ڕازیکەن پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی لە بارەی سووریا بکات. بۆڵتن و پۆمپەیۆ و هەمووانی دیکە دەیانویست بیسەلمێنن دەتوانن ئەو شتە بکەن کە بەرپرسانی ئاساییشی نیشتمانیی پێش خۆیان نەیانتوانی، بەڵام جارێکی دیکە، بۆ ئەوانیش سەرکەوتن بریتی بوو لە وەستاندنی ترەمپ لەو شتەی کە داوایدەکرد، یانیش لانیکەم قایلکردنی، ئەگەرچی بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت، بۆ ئەوەی ڕێگەیەکی دیکە بگرێتەبەر.
بۆڵتن و پۆمپەیۆ داوا لە نەتەنیاهوو و لینزی گرام دەکەن ترەمپ لە بڕیاری کشاندنەوەکە پاشگەزبکەنەوە
پەرتووکەکە باس لەوە دەکات کە بڕیاری وازهێنانی جیم ماتیس لە پۆستی وەزیری بەرگری، بەهۆی پێداگریی ترەمپ لەسەر کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکان، ئاژاوەی لەنێو پێنتگاگۆندا دروستکردبوو. بەڵام جۆن بۆڵتنی ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتمانی و مایک پۆمپەیۆی وەزیری دەرەوە، نەیاندەتوانی وەکو ماتیس ڕاستەوخۆ ڕەخنە لە ترەمپ بگرن، بۆیە پەنایان بردە بەر لینزی گرام، سیناتۆری کۆماری و بنیامین نەتەنیاهووی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی ئیسرائیل کە سەرەتا دۆستێکی نزیکی ترەمپ بوو، بۆ ئەوەی داوایان لێبکەن قسە لەگەڵ ترەمپ بکەن و لە بڕیارەکەی پاشگەزبکەنەوە، یانیش لانیکەم ڕازیبکەن بەشێکی بچووکی هێزەکان لە سووریا بهێڵێتەوە، بەڵام ئەو هەوڵەش بێهوودە بوو.
لینزی گرام لەبارەی مەترسییەکان زۆر ڕاشکاو بوو. ئەو زستانە لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاساییشی میونشن لەگەڵ جەنەڕال کورتیس ساپارۆتی، فەرماندەی هەرە باڵای ئەمریکا لە ئەوروپا، گرام پرسیاری لە جەنەراڵەکە کرد: 'دەکرێت بڵێین ئەگەر ئەم شتە تا کۆتایی ئەنجامبدرێت، ئێمە هیچ هاوپەیمانێکمان نابێت؟ دەکرێت بڵێین ئەوە کارەسات دەبێت؟' وەڵامەکە وەکو پرسیارەکە ڕاشکاو بوو: 'بەڵێ گەورەم.'
راوێژکارە نوێیەکانی ترەمپ لە باسکردنی ناکۆکییەکانیان هۆشیارتر بوون. پۆمپەیۆ ئەو کەسە نەبوو لە کۆنگرێس شایەتی بدات کە ناکۆکی لەگەڵ سەرۆک هەیە، پێچەوانەی ماتیس و تیلەرسن. پۆمپەیۆ تەنانەت وا خۆی دەردەخست کە ترەمپ فەرمانی ئەو شتەی پێ نەکردبن کە لە ڕاستیدا پێی کردبوون. لە سەردانێکی یەک هەفتەییدا بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ دڵنیاییکردنەوەی هاوپەیمانەکان کە بەهۆی ڕۆشتنی ماتیس و ناڕوونی ستراتیژیەتی ئەمریکا لە ناوچەکە نیگەران ببوون، وەزیرەکە بە ڕۆژنامەڤانەکانی گوت: 'ئەوە هەواڵی ساختەیە. هیچ دژبەیەکییەک نییە.
سەرۆکی سوپاسا سالارە هاوبەشەکان هۆشداری بە ترەمپ دەدات
لە پێنتاگۆن، جۆ دەنفۆرد، سەرۆکی سوپاسالارە هاوبەشەکانی ئەمریکا کە لە مانگەکانی کۆتایی ماوەی پۆستەکەیدا بوو، ڕۆلێکی ڕاستەوخۆتری دەبینی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ترەمپدا بەراورد بە ماتیس و بە تووندی هۆشداریی دژی کشاندنەوەی هێزەکان دا.
ئەو لە کۆبوونەوەیەکی کۆشکی سپیدا بە ترەمپی گوت: سەیرەکە، جەنابی سەرۆک، ئەگەر دەتەوێت لە سووریا بێینەدەرەوە، پلانێکت پێ دەدەین بۆ ئەوەی لە سووریا بێینە دەرەوە. ئەوەی کە من پێشنیاری دەکەم ئەوەیە، ئێمە دەرفەتێکت پێ دەدەین بۆ ئەوەی لە سووریا بە قۆناخێکی ڕاگوزەردا بێینەدەرەوە، نەک کشانەوەیەکی بە پەلەپەل، هەروەها سەیردەکەین بزانین ئایا دەتوانین وا بکەین هەندێ لە هاوپەیمانانمان بەشێک لە ئەرکەکە بگرنە ئەستۆ. ترەمپ ڕازیبوو کاتی پێ بدات بۆ ئەوەی پلانێکی باش ئامادە بکەن، بۆیە دەنفۆرد و پۆمپەیۆ بۆ ماوەی چەندین هەفتە گفتوگۆی چڕیان لەگەل هاوتا ئەوروپییەکانیان ئەنجامدا بۆ ئەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ سووریا بدۆزنەوە.
بەڵام سەرۆک پێیوابوو کە دەنفۆرد هێشتا خاوەخاو دەکات. ڕۆژێک، ئەو زستانە، لە نووسینگەی هێلکەیی، دەنفۆرد لەبارەیەوە ڕووبەڕووی ترەمپ بووەوە و گوتی: 'جەنابی سەرۆک، تکایە وا مەڵێ، تکایە وا مەڵێ. ئەوە ڕاست نییە، ئەگەر پێم بڵێی چی بکەم، من ئەو شتە دەکەم. هەموو سەرنجەکە لەسەر داوکارییەکانی تۆ دەبێت. تاکە شت کە من هەوڵدەدەم بیکەم ئەوەیە گوێ لە تۆ بگرم و بژاردەی سەربازیت پێ بدەم کە لەگەڵ ئامانجەکەت بگونجێن، بەڵام بێگومان ئەو بژاردانەت پێ دەدەم کە ڕەنگە مەترسییان کەمتربێت لەوەی کە تۆ پێشنیاری دەکەیت.
پەرتووکەکە باس لەوە دەکات، ترەمپ وا بیریدەکردەوە پێنتاگۆن فەرمانەکانی ڕەتدەکاتەوە. هیچ شتێک هێندەی ئەم تێگەییشتنەی ترەمپ، دەنفۆردی بێزارنەکردبوو.
ترەمپ وەکو ڕۆتین لە هەموو کۆبوونەوەیەکدا داوای کشانەوە دەکات
لە ژووری ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکاندا ترەمپ بەوە گرتبووی بەردەوام داوای کشانەوە لە سووریا یان ناوچەیەکی دیکەی جەنگ بکات، بەڵام دەنفۆرد پێچەوانەی ئەو، باسی لە لێکەوت و خراپییەکانی فەرمانەکانی دەکرد.
دەنفۆرد بە وانی دیکەی دەگوت: کاری من ئەوە نییە کوێرانە ئەو شتانە بکەم کە ئەو دەیڵێت. کاری من ئەوەیە دڵنیابمەوە لەوەی ئەو بە هەموو زانیاریێکی پێویستەوە، بڕیار بدات و من ئەوەی پێمبکرێت باشترین ڕاوێژی بۆ دابین دەکەم.
گەورەی فەرماندارانی پێنتاگۆن لە مێژەوە بەو ئەنجامە گەییشتبوو کە ترەمپ کەسێکی ڕاڕایە و بەرپرسەکانی ناچار دەکات دووبارە و دووبارە لەسەر هەمان داوکارییە کۆنەکانی مشتومڕ بکەن.
راوێژکارانی ئاساییش ترەمپ ڕازیدەکەن بەشێک لە هێزەکان بهێڵێتەوە
بە جۆرێک لە جۆرەکان، هەڵمەتی ڕاوێژکارانی ئاساییش سەرکەوتوو بوو لەوەی وا لە ترەمپ بکات، پێداچوونەوە بۆ کشانەوەی هێزەکانی بکات، دواتر هەر لەو زستانەدا، ترەمپ بە دوودڵی ڕازیبوو چەند سەد سەربازێک لە سووریا بهێڵێتەوە دوای کشانەوەکەی نیسان بۆ ئەوەی ناوچەیەکی جیاکەرەوە بۆ کوردە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بە درێژایی سنووری تورکیا دروستبکرێت.
راستییەکەی، پەرتووکە دەڵێت هەرگیز تەواو ڕوون نەبوو چەند سەربازی ئەمریکی لە دوای بڕیارەکەی ترەمپ لە ڕۆژئاوای کوردستان مانەوە، ئەگەرچی ژمارەیان نزیکی هەزار سەرباز بوو.
پێنتاگۆن ژمارەی ڕاستەقینەی سەربازەکان بە ترەمپ ناڵێت
جەیمس جێفری، نوێنەری ئیدارەی ترەمپ بۆ کاروباری سووریا دواتر شاردنەوەی ژمارەی ڕاستەقینەی سەربازانی ئەمریکی بە ستراتیژیێکی هۆشیارانە و گەمەی کڵاوێن ناوبرد بۆ ئەوەی ترەمپ زیاتر تووڕە نەبێت، بەو واتایەی پێنتاگۆن زانیارییە ڕاستەقینەکانی لە سەرۆک شاردبوونەوە.
پەرتووکەکە باس لەوە دەکات: لە کاتێکدا لێکۆڵەرەکان نزیکتردەبوونەوە لە ئاشکراکردنی پلانی ترەمپ بۆ قۆستنەوەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەرژوەندییە سیاسییە تایبەتەکانی، سەرۆک سەرکردەکانی کۆنگرێسی بانگهێشتکردن بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر قەیرانێکی دیکە لە کۆشکی سپی. دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی دیکە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ترەمپ دووبارە فەرمانی کردبوو بە کشاندنەوەی ئەو هێزە ئەمریکییانەی کە لە سووریا مابوونەوە، بەوەش هاوپەیمانە کوردەکانی ئەمریکای خستە مەترسییەوە و کۆنتڕۆلی ناوچەکەی بە شێوەیەکی کاریگەر دایە دەستی حکومەتی سووریا و ڕووسەکان. ئەم جارە، هیچ جیم ماتیسێکی لێ نەبوو دەستلەکاربکێشێتەوە، بەڵام ئەنجوومەنی نوێنەران کە هەرخۆی بەهۆی ئابڕووچوونەکەی ئۆکراینا لە ئاژاوەدا بوو، خێرا پڕۆژەیاسایێکی نائیلزامیی پەسەندکرد بۆ سەرکۆنەکردنی ترەمپ لە بەرامبەر کشانەوەکە. تەنانەت دوو لەسەر سێی ئەندامانی کۆماریش دەنگیان پێ دا. بۆ یەکەمین جار واشنتن بە یەکگرتوویی دەرکەوت - دژی ترەمپ.
پیلۆسی لە ترەمپ تووڕە دەبێت
لە کۆبوونەوەکەدا، نانسی پیلۆسی باسی لە پڕۆژەیاساکە بۆ سەرۆک کرد. ئەو لە وەڵامدا گوتی: پیرۆزتان بێت. ترەمپ تەنانەت توڕەتریش بوو کاتێک کە چەک شومەر هۆشداریێکی لە ماتیسەوە بۆ سەرۆک خوێندەوە بەوەی کە جێهێشتنی سووریا دەکرێت ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش. هیچ شتێک هێندەی ئەوە پێشبینی نەدەکرا ترەمپ توڕە بکات، هێرشیکردە سەر وەزیری پێشووی بەرگریی کابینەکەی و بە 'قەبەکراوترین جەنەڕالی جیهان' ناویبرد. ترەمپ دەمی لەسەر ماتیس نەوەستا و گوتی: دەزانن بۆ دەرمکرد؟ ئەوم دەرکرد چونکە وەکو پێویست بەهێز نەبوو.'
لە کۆتاییدا پیلۆسی وەڕەس بوو. هەستایە سەرپێ و ڕووی کردە سەرۆک کە لەو دیوی مێزەکە ڕێک بەرامبەری دانیشتبوو. گوتی: هەموو ڕێگەکان لەگەڵ تۆ دەچنەوە سەر پووتین. تۆ ئۆکراینا و سووریات بە ڕووسیا دان.
ترەمپ هێرشی پێچەوانەی کردەوە و گوتی: تۆ تەنیا سیاسەتڤانی، سیاسەتڤانێکی پلە سێ!
کۆتاییەکەی، ستێنی هۆیەر، سەرکردەی زۆرینەی دیموکرات لە ئەنجوومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەکەی وەستاند و گوتی: ئەمە هیچ سودێکی نییە، و لەگەڵ پیلۆسی کۆبوونەوەکەی جێهێشت.
ترەمپ لە دوای ئەوانەوە بە دەنگی بەرز هاواری کرد: لە هەڵبژاردنەکان دەتانبینینەوە، هەڵبژاردنێک کە تێیدا بەرامبەر جۆ بایدنی دیموکرات، دۆڕاندی، ئەگەرچی هەرگیز دانی بە شکستی خۆی سەرکەوتنی ڕکابەرەکەیدا نەنا. کە ئەوەش چەندین ڕووداو و مشتومڕی گەورەی لێکەوتەوە و بووە هۆی ئەوەی بۆ یەکەمین جار لە مێژووی ئەمریکادا، لایەنگرانی سەرۆکێک هەڵبکوتنە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس بۆ ئەوەی ڕێگە لە پەسەدنکردنی سەرکەوتنی سەرۆکێکی دیکە بگرن. پەرتووکەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئیدارەی ترەمپ بەو جۆرە کۆتایی هات کە مایکل کۆهن، پارێزەری ترەمپ پێشبینی کردبوو، کە گوتبووی ئەگەر ترەمپ هەڵبژاردنەکان بدۆڕێنێت، هەرگیز دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات نابینین.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 675 times
HashTag
Sources
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
Linked items: 3
Group: Articles
Articles language: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 24-09-2022 (2 Year)
Content category: Book description
Content category: Kurdish Issue
Content category: Politic
Country - Province: Turkey
Country - Province: United States
Language - Dialect: Kurdish - Sorani
Party: ISIS
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Item Quality: 99%
99%
Added by ( Hazhar Kamala ) on 25-09-2022
This article has been reviewed and released by ( Ziryan Serchinari ) on 26-09-2022
This item recently updated by ( Hazhar Kamala ) on: 25-09-2022
URL
This item according to Kurdipedia's Standards is not finalized yet!
This item has been viewed 675 times
Attached files - Version
Type Version Editor Name
Photo file 1.0.141 KB 25-09-2022 Hazhar KamalaH.K.

Actual
Articles
PRACTICING ETHICS A JOURNEY TO THE LIFE AND WORK OF MALAK JAN NEMATI
18-05-2022
Hazhar Kamala
PRACTICING ETHICS A JOURNEY TO THE LIFE AND WORK OF MALAK JAN NEMATI
Biography
Abdullah Jalal Fatah
01-09-2022
Rapar Osman Uzery
Abdullah Jalal Fatah
Library
Women and Literature
04-02-2024
Rapar Osman Uzery
Women and Literature
Library
The Future of the Kurdistan Region after the Defeat of ISIS and the Failure of the 2017 Independence Referendum
08-02-2024
Hazhar Kamala
The Future of the Kurdistan Region after the Defeat of ISIS and the Failure of the 2017 Independence Referendum
Biography
Meral Danış Beştaş
12-02-2024
Hazhar Kamala
Meral Danış Beştaş
New Item
Library
SECTARIANISM IN SYRIA’S CIVIL WAR
23-02-2024
Hazhar Kamala
Library
The PYD’s Separatist Project in the Euphrates Region
23-02-2024
Hazhar Kamala
Library
Military and Security Developments in Syria August 2022
23-02-2024
Hazhar Kamala
Library
Iraq’s adolescent democracy
22-02-2024
Hazhar Kamala
Library
DECENTRALIZATION AND ITS DISCONTENTS IN IRAQ
22-02-2024
Hazhar Kamala
Library
Syrian Religiosity Patterns And Civil and Political Matters
20-02-2024
Hazhar Kamala
Library
The Opinions of Syrians about Citizenship and Identity (Survey)
20-02-2024
Hazhar Kamala
Library
History Of Early Iran
17-02-2024
Rapar Osman Uzery
Library
The State of the Turkish-Kurdish Conflict
12-02-2024
Hazhar Kamala
Library
Cultivating Chaos: Afrin after Operation Olive Branch
12-02-2024
Hazhar Kamala
Statistics
Articles 510,202
Images 102,970
Books 18,706
Related files 92,665
Video 1,189

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.25
| Contact | CSS3 | HTML5

| Page generation time: 0.187 second(s)!