بارەگاکانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، ئەمڕۆ لە ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێکەوتی 28-09-2022 لە کاتژمێر: 10: 30ی بەیانی، لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆردومان و موشەک باران کران، کە بەهۆیەوە نا ئارامی لێ کەوتەوە و بارودۆخی شاری کۆیە شلەژا و فەرمانگەکانی شاری کۆیە کەوتنە ئامادەباشی بەتایبەت بەرگری شارستانی و نەخۆشخانەی گشتی شەهید دکتۆر خالید و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی کۆیە، لەلایەکیتریشەوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە، دەوامی دوای نیوەڕۆی ڕاگرت و زانکۆی کۆیەش دەوامی خۆی ڕاگرت.
[1]
تەندرووستی
کۆیەکۆیە ڕایگەیاند: ئاماری بۆردومانەکەی ئەمڕۆی (
28-09-202228-09-2022) ی
حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانحزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە لە کەمپەکانی ئازادی و زەوییە سپی و قەڵای
هەرمۆتەهەرمۆتە، تا ئێستا کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ (8) هەشت بریندار و (2) دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها قائیمقامی کۆیە ڕایگەیاند: 22 مووشەک ئاڕاستەی بارەگەکانی حزبی دێموکرات کراوە، بەهۆیەوە (2) کەس گیانیان لەدەستداوە و (12) کەسیش برینداربوون.
[2]
پەڕەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی کۆیە لە دوای نیوەڕۆی 28-09-2022 بڵاویکردەوە ژمارەی شەهیدانی بۆردومانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ (4) شەهید و بریندارەکانیش بۆ (18) بریندار بەرز بۆوە.
[3]