ئەمڕۆ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومانی چەند ناوچەیەکی جیاجیای #هەرێمی کوردستان#یان کرد کە بووەتە مایەی زیانی گیانی و ماددی و شەهید و برینداریشی لێکەوتووەتەوە.
ئەم کارە جگە لە زیانە گیانی و مادییەکان و دڵە ڕاوکێی ناو هاووڵاتیان، پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەریی عیراق و هەرێمی کوردستانە و لەگەڵ بنەماکانی دراوسێیەتی باش و پەیوەندی دۆستانەدا یەکناگرێتەوە.
وێڕای ئیدانەکردنی بۆردومانەکان، داوای بەپەلەی ڕاگرتنیان دەکەین، چونکە زیان بە هاووڵاتیان و پەیوەندییەکان دەگەیەنێت.
هەروەک هاوخەمی بۆ قوربانیان دەردەبڕین و هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.[1]
مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,062
Donnez votre avis sur ce produit!