ڕاگەیەندراوی ژمارە 1
بە ئاگاداریی بیروڕای گشتیی ڕادەگەیەنین کە کاتژمێر 10:30ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ی ڕەزبەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مووشەک و درۆنی خۆتەقێن هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا دوو کەس بە ناوەکانی میلاد پیرساحێب و هاجەر شەهید بوون و کۆمەڵێک پێشمەرگەی دیکەش بریندارن.
لە ڕاگەیەندراوەکانی دیکەدا زانیاریی وردتر و زیاتر بڵاو دەکرێتەوە.[1]
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی ئیداری
6ی ڕەزبەری 1401
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,121