دوو هەزار ئەفسەری پلە باڵا لە #وەزارەتی پێشمەرگە# بەزۆرەملێ خانەشنین دەکرێن
خانەشنینکردنی ئارەزوومەندانە لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگیرا و خانەنشینکردنی زۆرەملێی زیاتر لە دوو هەزار ئەفسەری پلە باڵا دەستپێدەکاتەوە؛ بوار، هۆکارەکانی ڕاگرتن و دەستپێکردنی خانەنشینی ئاشکرا دەکات.
بەپێی بەدواداچوونەکانی بوار، بەهۆی زۆری داواکاری پێشمەرگەکان بۆ خانەشنینکردنیان، وەزارەتی پێشمەرگە خانەشنینکردنی ئارەزوومەندانەی پێشمەرگەکانی بۆ ماوەیەکی نادیار ڕاگرت.
بەپێی بەدواداچوونەکانی بوار، هۆکاری ڕاگرتنی خانەنشینی ئارەزوومەندانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتی پێشمەرگە ترسی هەیە ژمارەی پێشمەرگە بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بێتەوە، بۆیە لەئێستادا ئەو پێشمەرگانە خانەشنین دەکرێن کە بە ڕاپۆرتی پزیشکی بیسمەلێنن کە ناتوانن دەوام بکەن.
راگرتنی خانەشنینی ئارەزوومەندانەی پێشمەرگەکان لەکاتێکدایە، لەسەر داخوازی هاوپەیمانان حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە زیاتر لە دوو هەزار ئەفسەری پلە باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەی زۆرەملێ خانەشنین بکات.
خانەشنینکردنی زۆرەملێ ئەو ئەفسەرە پلەباڵایانەی دەگرێتەوە کە پلەیان هەیە بەڵام پایەیان نییە بۆ مومارەسەکردنیان و لە چەند ساڵی ڕابردوودا خرابوونە سەر بەڕێوەبەرایەتی (ئومرە)ی وەزارەتی پێشمەرگە و بەبێ دەوام مووچەیان پێدراوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,291 times
Write your comment about this item!