بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێکی زۆرەوە ئێوارەی ڕۆژی شەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2022 لە ئەنجامی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە ڕێگەی (ئەلقوش - بەدریک) لە پارێزگای #دهۆک# هەشت کەسی ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی و سێ کەسی تریش بریندار بوون.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و، هیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.
لە خودای مەزن داواکارین ڕۆحی قوربانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
#بارەگای بارزانی#
9ی تشرینی یەکەمی 2022
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 263 mal angesehen