بەشەو دەڕوا مەندۆک
بەڕۆژ دەڕوا مەندۆک
مەندۆکەی لاق تیرۆک
مەمەند بۆ ناوی کەس بەکاردێ، مەندۆک: ناوی بچووککراوەیە، بۆ خۆشەویستی بەکاردێ، بەشەو یان بەڕۆژ دەڕوا مەندۆک، مەبەست لە ڕووبارە کە بەشەو و بەڕۆژ بەردەوام دەڕوات، مدنۆکەی لاق تیرۆک (تیرۆک: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ کردنەوەی نان بەکاردێت) مەبەست لە ڕێچکەی ڕووبارە کە بەشوێنی تەنگەربەر و باریکدا دەڕوات، باریکیی ڕێڕەوی ڕووبار بە باریکیی تیرۆک بەرواوردکراوە. وەڵام (ڕێ ڕۆشتنی ڕووبار) . [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 140