הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,368
תמונות 106,562
ספרים 19,264
קבצים הקשורים 97,043
Video 1,384
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
وێنەی ژنی کورد لە گەشتنامەکەی (کلۆدیوس جیمس ڕیچ)دا
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وێنەی ژنی کورد لە گەشتنامەکەی (کلۆدیوس جیمس ڕیچ)دا

وێنەی ژنی کورد لە گەشتنامەکەی (کلۆدیوس جیمس ڕیچ)دا
وێنەی ژنی کورد لە گەشتنامەکەی (کلۆدیوس جیمس ڕیچ)دا
سارا محەمەد عەلی

$پێشەکی$
هەر کە باسی نەتەوەی کورد و سەرهەڵدانی زانستی کوردناسی لە خۆرهەڵات و خۆرئاوادا دەکرێت، باسی ئەو کوردناسانە دەرکرێت کە سەردانی ناوچە کوردییەکانیان کردووە و لێکۆڵینەوەیان لە سەرجەم کایەکانی ژیانی کورد کردووە و زانیاریان لەو بارەیەوە تۆمار کردووە، جا ئەم هەوڵەیان هەر هۆکارێکی لە پشتەوە بووبێت گرنگ نیە، گرنگ ئەوەیە کۆمەڵێک زانیاریی باشیان لەبارەی کوردەوە تۆمار کردووە. یەکێک لەو کوردناسەنە کە هاتۆتە ناوچە کوردیەکان کلودیوس جیمس ڕیچە، ئەو کاتەی لەم ناوچەیە بووە بە وردی و وردەکارییەوە زانیاری و بیبین و بیستنەکانی خۆی تۆمار کردووە لە شێوەی یاداشتێکی ڕۆژانەی خۆی بە ناوی (گەشتنامەی ڕیچ بۆ کوردستان 1820). هەربۆیە لەو مەیدانەدا جێگەی فراوان و پێگەی گرنگی بۆ خۆی داگیر کردووە، چونکە هەر وەک خۆی دەڵێت یەکەمین ئەوروپیە سەردانی ناوچە کوردییەکانی کرد بێ و بەو تێر و تەسەلیەوە لە هەموو ڕوویەکەوە باسی تێکڕای ناوچە کوردییەکان و دەسەڵاتە کوردییەکان و لایەنی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی کردبێ. لە بەر ئەوە بە یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی کوردناسی دادەنرێت، دەتواندرێت پشتی پێ ببەسترێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخ و ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە. ئەگەرچی پێش ئەویش چەندانی تر هاتونەتە ناوچە کوردیەکان، بەڵام هیچیان بەو جۆرەی جیمس ڕیچ بە وردەکارییەوە نەدواون.

$وێنەی ژنی کورد لە سەفەرنامەکەی (جیمس ڕیچ)دا$
یەکێک لەو لایەنانەی ڕیچ لە سەفەرنامەکەیدا گرنگی پێداوە و سەرنجی زۆری بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە و پێ سەرسام بووە ئەویش ژنی کورد و ئازادی و پێگە و پلەی لە ناوخێزان و کایە سیاسی و شۆڕشەکانی کورددا بووە و هەروەها باس لە شێوازی جل و بەرگی کوردیی ژنانی کورد دەکات. چونکە وەک خۆی باسی لێوە دەکات نە لە وڵاتەکەی خۆیدا و نە کاتێک دێتە خۆرهەڵات ژن بەو جۆرە نابینێت وەک لەوەی لە ناو کوردەکاندا دەیبینێت. هەروەها لەو مەیدانەدا زۆر بە وردی باسی ژنی کورد دەکات و لەهەمان کاتدا بەراوردی دەکات بە ژنانی گەلانی خۆرهەڵات بەتایبەتی تورک و فارس و عەرەب. بە جۆرێک کەوتۆتە وەسفی ژنی کورد کە کاتێک دەگاتە سەر باس و خواسی پلە و پێگەکەیان، دەڵێیت لە کوردستاندا پلە و پێگەی ژن زۆر بەرز و ڕێزدارە لە ناو کۆمەڵگای کوردەواری و لای مێردەکانیان و بە چاوێکی یەکسان سەیر دەکرێن، بە بەراورد لەگەڵ تورک و عەرەب و فارسەکان چونکە لە ناو ئەوەندا ژن بە چاوێکی کەم سەیر دەکرا. ئەوەی زیاتر وایکردبێت ئەم ڕاستیە بە چاوی خۆی ببینێت لە ناو کوردەکان و ئەو جیاوازییەی ژنانی کورد بە بەراورد لەگەڵ ژنانی خۆرهەڵاتدا و دواتر لە سەفەرنامەکەیدا باسی لێوە بکات، وەک خۆی دەگێڕێتەوە، دەڵێت کاتێک بیستم لە ماڵێکی قەراغ شار زەماوەند سازدەدرێت و بووک دەڕازێندرێتەوە و ئاهەنگ دەکرێت لە بەرواری 2 تشرینی یەکەمی ساڵی 1820 بوو. منیش بڕیارمدا بچم بۆ ئەوێ تا ئەو دیمەنە ببینم. خۆم ئامادە کرد، بەڵام بۆ ئەوەی نەبینە جێ سەرنجی ئامادەبووان لەگەڵ میستەر (بەل) هەریەکێکمان مشکیەکمان بە سەرمانەوە بەست. هەروەها عەبابەکی ڕەشیشمان بەسەر شانماندا دابوو کە جلەکانمان پێ شاردبوویەوە. دواتر شەوێ بەرەو زەماوەندەکە چووین کە گەیشتینە شوێنێ دیاریکراوی ئاهەنگە، سەیرمان کرد خانوویەکی ئاسایی بووە. بەڵام لەسەربانی ماڵەکە هەر شەش پێ بەرزدەبوونەوە، دواتر خۆمان بەناو خەڵکەکەدا کرد. حەوشەی خانووەکە شانۆی زەماوەندەکە بوو، هەروەها خەڵکانێکی زۆری لێبوو بە ژن و پیاوەوە لە هەموو تەمەنەکان. هەروەها ڕیچ باس لە بینی ژن دەکات لەو زەماوەندە کە چۆن لەگەڵ پیاوان لەوێدا کۆبوونەتەوە و هەڵپەڕکێیان کردووە دەستیان لە ناو دەستیاندا بووە، حەوشەی ماڵەکەیان پڕ کردبوو. هەروەها لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژەشی بەو هەڵپەڕکێیە داوە کە دەڵێت بریتی بووە لە لەش جووڵاندن بۆ پێشەوە و بۆ دواوە و ئەم پێ و پێیان بەیەکەوە دەکردو بە زەویاندا دەدا، تاو نا تاویش پێیان بە توندتر بە زەویاندا دەدا.

$ئاوازی سەرچۆپی لێدەدرا$
ڕیچ دەڵێ ئەو هەڵپەڕکێیە ئەو گۆ#ڕانیە# ئێرلەندییەی بیر دەهێنایەوە یادم دەڵێ Rising on God and Sking on Sugan واتە جارێک بەرزدەبنەوە وجارێک نزم دەبنەوە. هەروەها دڵخۆشی خۆیان بە قریوەیەکی بەرز دەردەبڕی، یاخود لەلایەن ژناکانەوە دەنگێکی بەرز بە شێوەزێکی تایبەت بە خۆیان خۆشیان دەردەبڕێ. پیاوان و ژنانیش بەیەکەوە لە چوار دەوری حەوشە و سەربان ئاپۆڕایان بەستبوو و دادەنیشتن، ئەمە سەرەڕای ئەوەی دەهۆڵ و زوڕناش لەو ناوەدا بوو. ئاوازی سەرچۆپی لێدەدرا. لە ناو گەرمەی ئاهەنگەدا پۆلێ ژن هاتن کە ژمارەیان سی کەس دەبوون هاتنە ناوەڕاستی حەوشەکەوە و دەستی یەکیان گرت و لە سەرخۆ و ڕێک و پێک هەڵدەپەڕین، ئەو پۆلە ژنە لە سەر خۆ بە دەوری حەوشەکەدا دەستیان بە جوڵەو شەپۆلدان کرد، هەڵپەڕکێیەکان هەنگاوێک دەهاتنە چەقی حەوشەکە و بەهەنگاوێکی تر بۆ دواوە دەچوون، هەروەها کەمەر و سەر و لەشیان زۆر بەشێوەیەکی ڕێک و یەکجار جوان دەجوڵاند، ئاوازەکەشیان لەگەڵ جوڵانەوەکەیاندا زۆر هێمن و گونجاو بوو. خانمەکان لە سەماکەیاندا هیچ شتێکی ناشازیان نەدەکرد و زیادە ڕەویان تیادا نەدەکرد. سەرباری ئەوەش زۆربەشیان زۆر جوان و شۆخ و شەنگ بوون. ڕیچ دەڵێ لای ژنی کورد هەڵپەڕکێ خولیایەکی گەورەیە، چونکە زۆربەی جار بەبێ پێ وتن و بانگێشتنامە خۆیان دەچوون بۆ ئاهەنگەکان و لەگەڵ خۆشیاندا دیاری بچوکیان بۆ بووک دەبرد. ئەگەرچی ژمارەیەکی زۆری پیاوی لێ بوو زیاد لەوەی لە شەقامەکانی #سلێمانی# دەبیندرا. دەڵێ ئەوەی بە لامەوە نامۆ بوو ژنان بە بێ ڕووبەند و پەچە و عەبا بوون لە ئاهەنگەدا، هەروەها زۆر جوان خۆیان گۆڕی بوو و گوڵنکە و خشڵیان بە خۆیانەوە کردبوو و کراسی ئاوریشمی ئاڵ و واڵایان لە بەردا بوو، کە بەو پەڕی جوانی و ئارایشتەوە خۆیان ڕازەندبوویەوە. لەڕاستیدا ڕیچ لە وەسفی ئەو دیمەنەدا دەڵێت زۆر دیمەنێکی ڕەنگین و سەرنج ڕاکێش بوو.

بەلای (ریچ)وە نامۆ بووە ژن لە خۆرهەڵاتدا بەو جۆرە دەربکەوێت، وەک خۆی ئاماژەی پێکردوە لەو ساتەوەی هاتۆتە خۆرهەڵات ژنم نەدیوە بەو شێوەیە ئازاد بێت بە تایبەت لە ناوچە عەرەبیەکاندا، تەنانەت لە سەر سفرەی نان خواردنیش لەگەڵ کەسانی بێگانە ئامادە نەدەبوون و بە جیا دادەنیشتن، هەروەها لە دەرەوەی ماڵ و بازاڕەکان بە عەبا و پەچەی ڕەشەوە دەسوڕانەوە. هەربۆیە دەڵێت پێم سەیر بوو کە کوردەکان وەک گەلێک لە خۆرهەڵاتدا بژین و بەوجۆرە ژنەکانیان سەربەست بن و بەبێ ڕووبەند و عەبا تێکەڵ بە پیاوان ببن لە ماڵی خۆیاندا ئەگەر میوانیشیان بهاتایە بە بێ ڕووبەند دەهاتە پێش میوان و خزمەتیان پێشکەش دەکرد. هەروەها ڕێگاش بە خزمەتکار دەدرا بچێتە ماڵەکانیان، ئەوەندەش گوێیان بە خۆداپۆشین نەدەدا، تەنانەت لەبەرچاوی بیانیش یاخود کاتێک لە ماڵەکانیشیان دەچوونە دەرەوە بۆ ناو بازاڕ و کۆڵانەکانی ناوشار تەنها سەرپۆشێکی شینیان دەکرد. هەندێ جاریش عەبا و پەچەیان دەکرد، بەڵام پەچەکەیان هەڵدەدایەوە بۆ دواوە تەنها لە هەندێ حاڵەتدا نابێت، وەک لە ژنانی چینی سەرەوە بوایە، یاخود تووشی یەکێک ببێت حەز نەکات بیناسێتەوە ئەوە پەچەکەی دەکرد.

$بێ هۆ نیە$
تەنانەت ڕیچ باسی لەوە کردووە کاتێ هاوسەرەکەی چووە بۆ سەردانی ناو ڕەشماڵە کوردەکان، ژنان و پیاو بە بێ جیاوازی لەوێدا دانیشتوون و ژمارەی پیاوان دوو هێندەی ژمارەی ژنان بووە هەروەها، لە کاروباری دەرەوەش یارمەتی پیاوەکانیان داوە. ژنان زۆربەی جار لە بەیانیانی هاویندا لەسەربانی خانووە نزمەکانیانەوە بەسەر کۆڵانە تەنگەبەرەکاندا دەیانڕوانی. باسکردنی ئەم دیمەنە لەسەفەرنامەکەیدا بێ هۆ نیە، چونکە لە ڕوانگەی ئەو دیمەنەوە هەڵسەنگاندنی بۆ ژنی کورد کردووە و دەڵێت لە هەمووی گرنگتر سەرباری ئەو ئازادییە زۆرەی پێیان دراوە، بەڵام هیچ ژنێکی گەلانی تر هێندەی ژنی کورد هێندە بە ڕەوشت نین، ئەمانە لە شکۆ و سەربەرزیەوە زۆر لە تورک و فارس و عەرەب و گەلانی تر لە سەرەوەن و بەرزترن.

$جل و بەرگی ژنی کورد$
جل و بەرگی ژنی کورد بریتی بوو لە ئاواڵکراسێکی گەورەی تورکیانە و کراسێکی پانوپۆڕ، هەروەها لە ناوەڕاستیدا پشتێنێکی دوو گۆی گەورەی هەیاسەی زیو یان زێڕیان لە سەر دەبەست، لەسەر ئەویشەوە کەوایەکیان لەبەر دەکرد لە سەر شێوەی کەوای پیاوانە و لە بەر گەردندا بە دووگمە دادەخرا، بەڵام ژنان دوگمەکەیان دانەدەخست و تا دامێن دەکرایەوە کە کراس و کەمەرە و لوولەی لێوە دەربکەوێ. کەواکەیان لە ئاوریشمی میل میل یان گوڵدار لە کوتاڵی (کوجەرات) بوو، هەروەها بەپێ جیاوازیی وەرز و دەوڵەمەندی خاوەنەکەی دەدورێت. لە سەروی ئەوەشەوە سەڵتەش بەکاردەهات کە وەک کەوا دەدورێ، بەڵام دوو قۆڵی تەسکی هەیە هەریەک لە درێژی قۆڵەکان دەگاتە لای ئانیشک، هەروەها لە زستانیشدا لە جیاتی ئەمە کڵۆنجە لەبەر دەکەن یان چارۆکەش لەبەر دەکەن ئەویش لە ئاوریشمی جۆراو جۆرە و چوار ڕەنگی دەدورێت. ئەم چارۆکانەش جۆرێکن لە دەسماڵ و کراسی بێ قۆڵ کە لە گەردندا گرێ دەدرێ و لە دواشەوە تا دەگاتە خوار هەردوو ڕەفیسکەوە بەسەر پشتدا شۆڕ دەبێتەوە، چارۆکە بەتەنیا بە کراس دانانرێ، بەڵکو لە ڕۆژانی جەژن و ئاهەنگدا لە جیاتی ئەمە سەڵتە لە بەر دەکرێ. لە بەرکردنی ئەم سەڵتەیەش لە تورک و ئێرانیەوە وەرگیراوە، لەبەر ئەوە سەڵتەیان شیاوترە وەک لە چارۆکە، چونکە چارۆکە بە جلێکی تایبەت بە کوردستان دەزانن. ژنی کورد ڕۆب لە بەرناکەن، بەڵکو لە ڕۆژانی ساردا لە جیاتی ئەوە کەوایەک یان دوو کەوا لەسەر یەک لەبەر دەکەن. هەروەها ڕیچ لە وەسفی سەروپێچی ژنانی کورد دەڵێت ناتواندرێت بە تەواوی و بە وردی باس بکرێ. تەنها دەتوانین بڵێین کە لە قوماشی ئاوریشمە یان بەواتایەکی تر هەمووی لە شاڵی ڕەنگە و ڕەنگی وەک پەلکە زێڕینەیە و بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و هونەری لای ناوچەوانەوە ڕێکی دەخەن بە جۆرێ و بە دەرزی سنجاق ڕاگیری دەکەن، کە وەک تاج یان بەواتایەکی تر وەک شێوەیەکی قوچەکی لێ دێت، ئەوەندەی دوو پێ بەسەر سەریانەوە بەرز دەبێتەوە، بەڵام ئەملاولاکانی بە دیوی پشتەوەدا بەردەدەنەوە.

$ریچ باس لەوە دەکات$
ژنە دەوڵەمەندکانیشیان پێشی سەریان بەلاگیرە و سەر پەرچەمی پان دەڕازێننەوە کە وردە گەڵای زێڕیان پیادا شۆڕ دەبێتەوە، هەروەها لە ملاولای فێستەکەشەوە ڕستێک شیلانەی پێدا بەردەبێتەوە، ئەم ڕستە شیلانەش هەر بە لاگیرەکەوە بەندە. سەرەڕای ئەوەش ڕیچ باس لەوە دەکات کە لە ژێر ئەو سەرپێچەشەوە سەرپۆشێکی گەورە کە پێ دەڵێن دەسماڵ، بەشان و ملیانی دادەدەن و لەسەر سنگیاندا گرێ دەدەن و بەشی دواشەوە بەسەر پشتیاندا شۆڕ دەبێتەوە. هەروەها دەڵیت وەک بیستبێتم هەر تەنها ژنەکان بەسەر شانیان دەدان و قژیشیان لە پشتەوە زۆر دەرناخەن، بەڵام ئاگریجەیان بەملاو لای لاجانگیاندا بەردەدەنەوە. ژنە هەژارەکانی شارەکانیش لاسایی خانمە خانەدانەکان دەکەنەوە. هەروەها ژنانی گوندنشینەکان هەر تەنیا کراس و ئاوەڵکراسی شینی ئەستوور لەبەر دەکەن و لە کەمەریشیاندا پشتێنی لە سەر دەبەستن. چارۆکەشیان لە قوماشێکی شینی تێر دروست دەکەن و لەسەر سنگیان گرێی دەدەن. کڵاوی سەریشیان فێستێکی بچووکە. لای ژنی کورد ڕەنگی ئاڵ و واڵای زەق پەسندە. سەرپێچی ژنی کورد زۆر قورسە و تاڕادەیەکیش ئازارێکی زۆری پێوە دەکێشن، زۆر جاریش قژی تەوقەسەریان پێوە دەڕووتێتەوە. ڕیچ ئاماژە بەوە دەکات کە یەکێک لەو شتانەی بە ئەستەم جێگەی باوەڕە، ئەوەیە کە بەم سەرپێچانەشەوە دەخەون، سەرینی بچوکیش دەخەنە ژێر سەریان. زێڕ و خشڵیان کەمە، بەڵام زۆری ئەوەی هەیانە لە زێڕ و مەرجانە. ئەگەرچی ژنی چینی ڕەشۆک دراوی زیو و پارچە مەعدەنی بچووک و مووروو بە سەر پێچەکانیانەوە دادەدروون.[1]

سەرچاوە: کلۆدیوس جیمس ڕیچ، وەرگێڕانی محەمەد حەمە باقی، گەشتنامەی ڕیچ بۆ کوردستان 1820، چ 4، چاپخانەی خانی، #دهۆک#، 2002، بەشی دەیەم.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 246
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 10-10-2022
קבצים הקשורים: 1
פריטים המקושרים: 3
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: שונים
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( زریان عەلی ) על 14-10-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 14-10-2022
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( زریان سەرچناری ) על: 14-10-2022
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 246
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,368
תמונות 106,562
ספרים 19,264
קבצים הקשורים 97,043
Video 1,384
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.312 2!