Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,240
Immagini 106,492
Libri 19,255
File correlati 96,945
Video 1,380
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
یونیتاد: بەڵگەی پێویست هەیە و دەتوانین هێرشی سەر کوردانی ئێزدی بە جینۆساید دابنێین
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کریستیان ریچەر، سەرۆکی یونیتاد لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو

کریستیان ریچەر، سەرۆکی یونیتاد لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو
سەرۆکی یونیتاد دەڵێت، ئێستا بەڵگەی پێویستیان دۆزیوەتەوە کە دەتوانن لەڕووی یاساییەوە هێرشی سەر کوردانی #ئێزدی# لە #شنگال# بە #جینۆساید# دابنێن. باسی لەوەش کرد، بۆیان دەرکەوتووە کە #داعش# لە عێراقەوە پارەی بۆ وڵاتانی دەرەوەش ناردووە.

کریستیان ڕیچەر، سەرۆکی یونیتاد لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ڕووداو، کە نوێنەر فاتیح لەگەڵی ئەنجامدا، باسی چەندین پرسی کرد و گوتی، ئەو بەڵگانەی کۆیانکردوونەتەوە پێیان دەڵێن، داعش هەموو دەستکەوتەکانی شارستانیەتی لەنێوبردن. ڕەتیشیکردەوە کە داعش دەوڵەتێکی ئیسلامی بووبێت و گوتی، هەرگیز ئیسلامی نەبوو.

لەبارەی چۆنێتیی گواستنەوەی پارە لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە، سەرۆکی یونیتاد ئەوەی خستەڕوو، داعش تۆڕێکی زۆر زیرەکی دروستکرد، بۆئەوەی سەرچاوەی دارایی بۆ ئەنجامدانی تاوانەکانیان دابین بکات، بۆئەوەی جۆرێک لە دەوڵەت دابمەزرێنێت، کە ئەوە بڕوای ئەوان بوو، دەیانگوت ئێمە دەوڵەتین، ئەوان بەشی گەنجینەیان هەبوو، هەوڵیان دەدا پارە بۆ میلیشیاکانیان دابینبکەن لەڕێگەی بەقاچاخبردنی نەوت و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و هەموو ئەو شتانەی کە لە ئابووریی تاریکدا هەن.

هەر لەوبارەیەوە، ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، بۆمان دەرکەوتووە کە [لەلایەن داعشەوە] پارە بۆ وڵاتانی دیکەی دەرەوەی عێراقیش نێردراوە.

رووداو: بەڕێز ڕیچەر، سوپاسی هاتنتان دەکەین. بەخێربێن بۆ ڕووداو.

ریچەر: سوپاس بۆ میوانداریکردنەکە.

رووداو: بەخێربێن. یونیتاد 4 ساڵ لەمەوبەر دەستی بە کار کرد، ئێوە بەگشتی بە چی گەیشتوون لە لێکۆڵینەوە لە تاوان و کۆمەڵکوژییەکانی داعش؟

ریچەر: پێشەکی، سوپاس بۆ ئەم میوانداریکردنە و بۆ ئەم دەرفەتە تاوەکو هەندێک باسی کارەکەمان بکەم کە لێرە لەگەڵ یونیتاد دەیکەین. یونیتاد، وەکو تۆ باست کرد، 4 ساڵ لەمەوبەر دەستی بە کارکردن کرد. ئەوە دەستپێکی کارەکە بوو، واتە پێویست بوو هەموو شتێک لە سەرەتاوە دەستپێبکەین. دوای ماوەیەکی کەم، چەندین لقمان لەنێو کارەکەدا دروستکرد، بە لەبەرچاوگرتنی کۆمەڵانی جیاوازی خەڵکی عێراق کە کاریگەریی هێرشەکانی دەوڵەتی بەناو ئیسلامی یان داعشیان لەسەر بوو. تاوەکو ئێستا، بەڵگەمان دۆزیونەتەوە کە دەیسەلمێنن چەکدارانی داعش تاوانی نێودەوڵەتیی وەکو جینۆساید، تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتییان ئەنجامداون لە دژی نزیکەی هەموو کۆمەڵانی خەڵکی نێو عێراق، چ کۆمەڵانی ئایینی بن، یان کەمینەکان بن. ئێمە هێشتاش بەردەوامین و بە وردی لێکۆڵینەوە دەکەین لەسەر ئەوەی لەو کاتەدا چی ڕوویداوە، بە دیاریکراویش هەوڵدەدەین ئەو تاکانە بدۆزینەوە کە تاوانکار و بەرپرسن بۆئەوەی بتوانین ناویان ئاشکرا بکەین و بە دادپەروەرییان بگەیێنین.

رووداو: بۆچی گرنگە ئەم لێکۆڵینەوەیە لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی بکرێت؟ چ جیاوازییەکی دەبوو ئەگەر بۆ نموونە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئەنجام درابا؟

ریچەر: پێموایە حکومەتی عێراق داوای یارمەتیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی جیهان کرد بۆئەوەی ئەم لێکۆڵینەوەیە بکات، چونکە ژمارەیەکی زۆری تاوانکارانی داعش خەڵکی وڵاتانی بیانی بوون و لێرە چووبوونە نێو داعشەوە، واتە هاتبوونە عێراق و ئەو تاوانانەیان لێرە ئەنجام دابوون. بێگومان ژمارەیەکی زۆری گومانلێکراوان خەڵکی عێراقیش بوون. واتە کاریگەرییەکی جیهانیی گەورە لەسەر ئەو شتە هەیە کە لێرە ڕوویدا، لەسەر تاوانەکانی داعش. بۆیە پێموایە، شتێکی ڕەوایە کە لەڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، کە هەموو وڵاتانی جیهان لەخۆدەگرێت، مامەڵە لەگەڵ ئەم تاوانە دڕندانە بکرێت.

رووداو: چەند تاوان دەکرێت بە ڕەشەکوژی پۆڵێن بکرێن؟

ریچەر: ئەوە پرسیارێکی جیایە. ڕەشەکوژی دەستەواژەیەکی یاسایی نییە. پێموایە دەیان، سەدان یان ڕەنگە هەزاران تاوان هەن کە دەتوانین بە ڕەشەکوژی ناویان ببەین.

رووداو: لە عێراق؟

ریچەر: تەنانەت لە عێراق. لەوە گرنگتر بۆ پۆلێنکردنە یاساییەکەیە. ئەوەی کە ئێمە بینیمان سەبارەت بەو هێرشانەی کە کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵانی خەڵک هەبووە، تاوانی دژی مرۆڤایەتیی وەکو هێرشی بەرفراوانی سیستماتیک بۆسەر خەڵکی سڤیل، بێگومان ئێمە تاوانی جەنگمان بینی، هەروەها هێرش بۆسەر ئەو خەڵکەی کە لەژێر یاسای نێودەوڵەتیدا پارێزراون، کۆیلەگەری، بەکارهێنانی منداڵان وەکو سەرباز، شتگەلێکی وەکو ئەمانە هەمووی تاوانی جەنگن. تەنانەت ئێمە تاوانی جینۆسایدمان تۆمارکردووە کە دژی خەڵکی ئێزدی ئەنجامدراون لێرە لە باکووری عێراق لە ناوچەی شنگال.

رووداو: لەو ڕەشەکوژیانە، هەرچەندە ئێوە گوتتان ڕەشەکوژی دەستەواژەیەکی یاسایی نییە، چەندێک لەوانە دەکرێت وەکو جینۆساید دانیان پێدا بنرێت؟ مەبەسەتم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییە؟

ریچەر: جینۆساید.. بەڵێ، بەڵێ.. ئێستا ئێمە بەڵگەی پێویستمان دۆزیوەتەوە کە دەتوانین لەڕووی یاساییەوە هێرشی سەر کوردانی ئێزدی لە شنگال بە جینۆساید دابنێین. ئەمە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕەنگدانەوەی هەبوو. لە فرانکفۆرت لە ئەڵمانیا بە تاوانی ئەنجامدانی جینۆساید دژی خەڵکی ئێزدی، سزا بۆ هاووڵاتییەکی عێراقی دەرکرا. پێموایە دەکرێت بسەلمێندرێت کە ئەمە جینۆساید بووە. سەبارەت بە کۆمەڵانی خەڵکی دیکەی نێو عێراق کە کاریگەرییان لەسەر بووە، ئێمە هێشتا لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ ئەوەی بزانین ئایا دەکرێت ئەمە بە جینۆساید یانیش لانیکەم هاندان بۆ جینۆساید دابنرێت. جینۆساید ئەوەیە کە بەنیازی قڕکردنی کۆمەڵێک خەڵک دەکرێت، سەلماندنی ئەوەش زۆر ئاسان نییە. قڕکردنی کۆمەڵێک خەڵک بە تەواوی تەنیا بە واتەی ئەوە نایەت تۆ خەڵکەکە بخەیتە بارودۆخی سەختی ژیانەوە، بەڵکو دەتەوێت هەموویان لەنێوببەیت. ئەمە پێوەرێکی زۆر بەرزە لەڕووی یاساییەوە. بۆیە ئێمە بە هۆشیارییەوە لێکۆڵینەوەی لێ دەکەین، بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە کۆتایی.

رووداو: بەڵام ئێوە نیشانەتان هەیە، کاتێک کە باس لە ئێزدییەکان دەکەین.

ریچەر: بەڵێ.

رووداو: بۆئەوەی ئەم دۆسیەیە ببرێتە پێشەوە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە جینۆساید دانی پێدابنرێت، پێویستە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە هەندێک ئامادەیی و خواست لەسەر ئەوە هەبێت، ئێوە چۆن لەگەڵ حکومەتی عێراقدا کار دەکەن؟

ریچەر: پێکەوە کارکردنی زۆر باشمان لەگەڵ هەموو دامەزراوەکانی عێراق هەیە، بە دیاریکراویش لەگەڵ دەسەڵاتی دادپەروەری، هەروەها لە نێوەڕاستی عێراق و لێرە لە هەرێمی کوردستانیش ئێمە پێکەوە کارکردنی باشمان هەیە لەگەڵ دادوەرە لێکۆڵەرەکان، ئێمە پێکەوە کارکردنی باشمان هەیە لێرە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەت، لەگەڵ وەزارەتی نێوخۆ بۆ نموونە، بۆئەوەی بەڵگە پێویستەکان بۆ سەلماندنی بۆ نموونە جینۆساید، تاوانی جەنگ یان تاوانی دژی مرۆڤایەتی کۆبکەینەوە، یان هەر شتێکی دیکە پێویست بێت بۆ لێکۆڵینەوەکانمان. ئێمە سەبارەت بە هەموو کۆمەڵە کارتێکراوەکانی خەڵک لێکۆڵینەوەی بەردەواممان هەیە، ئێزدیەکان، کەمینەی کریستیان، شيعە، سوننە، هەروەها ئەوانەی کە پێیان دەگوترێت پێکهاتە کەمینەکان وەکو کاکەیی و شەبەک. لێکۆڵینەوەی بەردەواممان هەیە سەبارەت بە وێرانکردنی میراتی کولتووری، ئەوە شتێکی زۆر گرنگە، چونکە وەکو لە میدیاکان بینیمان، بۆ نموونە لە مۆزەخانەی مووسڵ، هەندێک پارچە شوێنەوار کە تەمەنیان هەزاران ساڵ بوو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لەنێوبران کە میراتی کولتووریی ئەم وڵاتەنە. بۆیە ئێمە پێکەوە لەگەڵ هەموو ئەم دامودەزگا حکومیانە کار دەکەین، بۆ نموونە لەگەڵ فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە کاتی هەڵدانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ، یانیش لەگەڵ داد پزیشکی لە کاتی دیاریکردنی ناسنامەی پاشماوەی تەرمەکان.

رووداو: ئایا ئێوە یارمەتیی پێویستتان لە حکومەتی عێراقەوە پێ دەگات بۆ کارەکەتان؟

ریچەر: بەڵێ.

رووداو: بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستا، بەتایبەت دۆخی سیاسی، ئایا ئەوە کار ناکاتە سەر کارەکەتان؟

ریچەر: بەڵێ، ئەوە کاریگەریی هەبووە لەسەر کارەکەمان، لەو ڕووەی کە ئێمە چاوەڕێی دەرکردنی یاسایەک دەکەین لەسەر یاسای تاوانی نێودەوڵەتی لێرە لە عێراق. پێمان گوترا کە ئەوە کاری لەپێشینەی پەرلەمانی نوێ دەبێت، بەڵام وەکو خۆتان دەزانن..

رووداو: ساڵێکی پێچوو...

ریچەر: بەڵێ، هەندێک بەربەستی سیاسی هەن و ئێمە هێشتا چاوەڕێی دەرکردنی یاسایەک لەسەر یاسای تاوانی نێودەوڵەتی دەکەین کە بۆ ئێمە زۆر یارمەتیدەر دەبێت، ئەگەرنا...

رووداو: چۆن؟

ریچەر:...ئەگەرنا، ناتوانیت وەکو تاوانی جەنگ، تاوانی دژی مرۆڤایەتی یان جینۆساید، لێپێچینەوە لەم تۆمەتانە بکەیت. دەتوانیت لێپێچینەوە لە تۆمەتەکانی خوارووتر، وەکو دەستدرێژیی سێکسی، کوشتن یان دزی بکەیت، بەڵام نەک تاڵانی، ئەمە جیاوازییەکەیە. بێگومان ئەوان یاسای دژی تیرۆریان هەیە، واتە دەتوانرێت بەئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستیدا بە تاوان دابنرێت، بەڵام ئامانجی یونیتاد، ئامانجی ئێمە ئەوەیە تۆمەتەکانی تاوانی نێودەوڵەتی ببەینە بەردەم دادگەی لێهاتوو و قوربانیانیش تێیدا بەشداربن، کە زۆرترین گرنگیی هەیە قوربانیان لەم دادگاییکردنانەدا دەنگی خۆیان هەبێت. بەئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆرستیدا، شتێکی تەواو دەرهەستە. ڕەنگە کەسێک ئەندام بێت، بەڵام هیچ قوربانییەک نەبێت. ئەوە زۆر ڕوونە؛ بەڵام ئەگەر بە کوشتنی کەسێکی پارێزراو لەژێر یاسای نێودەوڵەتیدا، تاوانی جەنگت ئەنجامدابێت، ئەوا خزم و کەسوکارت هەیە، کە دەکرێت لە دادگە شایەتی بدەن و چیرۆکی خۆیان بڵێن. ئەمە ئامانجی ئێمەیە. ئەمە جیاوازییەکەیە.

رووداو: هەر ئەوە جیاوازییەکە بوو کاتێک کە لە فرانکفۆرت لە ئەڵمانیا، قوربانیەکە لە دادگە قسەی کرد...

ریچەر: بەڵێ.

رووداو: تۆ باسی بەربەستەکانت کرد، بەگشتی ئەو بەربەست و زەحمەتیانە چین کە لە کارەکانتان ڕووبەڕووی دەبنەوە؟ پێموایە ئێوە لە شەش شوێنی عێراق کار دەکەن.

ریچەر: بەڵێ. بەربەستەکان... وەکو ئاماژەم پێکرد، ئێمە بەربەستی یاسایی نەبوونی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیمان هەیە. بەربەستەکانی دیکەمان، هەندێکجار لە هەندێک شوێنی دیاریکراوی لێکۆڵینەوەکانمان شوێنی تاوانەکە دوورە، بۆیە ڕووبەڕووی کێشەی لۆجستی دەبینەوە کاتێک دەچینە ئەو شوێنە بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ شایەتحاڵەکان لە شوێنێکی سەلامەتدا. پێویستە چاومان لە شایەتحاڵەکان بێت، بێگومان ئێمە یەکەیەکمان هەیە کە تایبەتە بە پاراستنی شایەتەکان. دەتوانم بڵێم شتێکی سرووشتییە لە کاتی لێکۆڵینەوە لە تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا بەربەستت هەبن، چونکە هەمیشە زەحمەتە بۆ شایەت و قوربانییەکان بەتایبەتیش بۆ ئەوەی شایەتی بدەن و بڵێن چی ڕوویداوە، چونکە ئاسان نییە ئەم تاوانە دڕندانە بەبیری خۆت بهێنیتەوە، ئەمە یەکێکە لە بەربەستەکان بەگشتی. بێگومان پێویستە کارمەندەکانیشمان بپارێزین، بۆ نموونە لە کاتی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ، پێویستە مۆڵەتی ئەمنی بەدەستبێنین و بزانین ئایا دەتوانین ئەم گۆڕە لەگەڵ هاوتا عێراقییەکانمان هەڵبدەینەوە؟ یان ئایا دەبێت لە کام لا هەڵی بدەینەوە؟ ئەمانە بەربەستە کردەییەکانن، بەڵام لە کۆتاییدا، من زۆر دڵنیام کە بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دەتوانین کارەکە بەجێ بگەیێنین و بەڵگە پێویستەکان بەدەستبهێنین.

رووداو: باسی بەڵگەکانت کرد؛ من سەیری ڤیدیۆیەکی ئێوەم دەکرد، ڤیدیۆیەکی یونیتاد لەسەر یوتیوب، باسی لەوە دەکرد ئێوە بە ستانداردی نێودەوڵەتی بەڵگەکان کۆدەکەنەوە، مەبەست چییە لە کۆکردنەوەی بەڵگە بە ستانداردی نێودەوڵەتی؟

ریچەر: بەڵێ. ئەوە لەنێو ئەرکەکەدایە. واتە ئێمە بە شێوەیەک بەڵگەکان کۆدەکەینەوە کە نەک تەنیا خۆمان، بەڵکو دامەزراوە دادگەرییەکانی عێراق و شوێنەکانی دیکەی جیهانیش بتوانن لە هەر دادگاییکردنێکدا بەکاریانبهێنن هەر کاتێک پێویست کرا. ئەمە ئەو شتەیە کە دەمانەوێت بەدەستی بهێنین. پێویستە زنجیرەیەک لە ئەرک و بەرپرسیارێتی جێبەجێ بکەین سەبارەت بە بەڵگەنامەکان، واتە بیرۆکراسیەکی گەورەیە و ملیۆنان لاپەڕەی بەڵگەنامەکانی دروستدەبێت. بۆ نموونە ئەگەر بتەوێت بەڵگەنامەیەک بە وڵاتێکی دیکە بدەیت بۆئەوەی لە دادگاییکردنێکدا بەکاریبهێنن، پێویستە بیسەلمێنیت کە ئەمە بە شێوەیەکی گونجاو بەدەستهێندراوە، واتە بتوانیت بڵێیت سەرچاوەکەی یان هەموو وردەکارییەکانی چین، بۆئەوەی بتوانرێت وەکو بەڵگەیەک لە دادگە بەکاربهێندرێت و بتوانێت شتێک بسەلمێنێت. ئەمە ئەو شتەیە کە دەمانەوێت بەدەستیبهێنین. لە کۆتاییشدا، ئێمە زۆر شانازی دەکەین بۆ نموونە بەوەی کە توانیومانە بە یارمەتیی یەکێتیی ئەوروپا، ئەم بەڵگەنامانە بکەینە دیجیتاڵ. پێکەوە لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، لەم کاتەدا ملیۆنان بەڵگەنامە دەکەینە دیجیتاڵ، بۆئەوەی بتوانین لەنێویاندا بگەڕێین و بیانپارێزین، ئەگەرنا، کاخەز دەتوانرێت بسووتێت و زۆر مەترسیی لەسەرە، بەڵام ئەگەر بیانکەینە دیجیتاڵ، دەتوانین ئەرشیفیان بکەین و لە دادگەدا بەکاریانبهێنین و ئەو شتانە بسەلمێنین کە بۆیان نووسراون.

رووداو: سەبارەت بە دادگەکان، کاتێک باس لە داعش دەکەین، باس لە هاووڵاتیی دەیان وڵات دەکەین کە چوونەتە نێو داعش، دەزانم کە گەیاندنیان بە دادپەروەری ئاسان نییە، ئێمە تەنیا باسی عێراق ناکەین، بەڵکو باس لە هاووڵاتیی دەیان وڵاتی سەرانسەری جیهان دەکەین، ئەوە بە چ شێوەیەک وا دەکات بە دادپەروەری گەیاندنی تاوانکاران زەحمەت بێت؟

ریچەر: ئەمە پرسیارێکی باشە. بێگومان، عێراق وەرگری سەرەتایی بەرهەمەکەمانە. ئەمە بەشێکە لە ئەرکەکە و پێوەی پابەندین، بۆیە ئێمە زۆر هاوئاهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەکەین سەبارەت بە تواناسازی و دۆسیەسازی، بۆئەوەی یارمەتیی هاوکارە عێراقییەکانمان بکەین بتوانن لێپێچینەوە لە تاوانە نێودەوڵەتییەکان بکەن و هەرکە یاساکە دانرا دەست بە دادگاییکردن بکەن، ئەمە یەکێکە لە بەربەستەکان لە لایەکەوە، بەربەستی دیکە دابەشکردنی بەڵگە پێویستەکانە، لەنێویاندا دەقی چاوپێکەوتنی شایەتەکانە، بەسەر ئەو وڵاتانەی کە تاوانکاران لێوەیانەوە هاتوون، بۆئەوەی ڕووبەڕووی دادگایی بکرێنەوە. بۆیە پێویستە لە پەیوەندیی بەردەوامدا بین لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە تاوانکارەکان لێوەیانەوە هاتوون، واتە ئەوانەی کە پێیان دەگوترێت چەکداری تیرۆرستی بیانی.

رووداو: ئێوە هەروەها پێویستتان بە پێکەوە کارکردنی ئەوانە؟

ریچەر: بەڵێ، ئەوە ڕاستە. ئەمە ئەو شتەیە دەمویست پێتی بڵێم. ئێمە پێویستمان بە پێکەوە کارکردنە، بەڵام کۆمەڵێک دامودەزگا هەن؛ بۆ نموونە، لەنێو یەکێتیی ئەوروپادا، شتێک هەیە بەناوی کۆبوونەوەی تۆڕی جینۆساید، ئەمە لەژێر چەتری یۆرۆجەست-دایە کە بریتییە لە تۆڕێک لە دامەزراوەی دادگەری لەنێو یەکێتیی ئەوروپا، ئێمەش بەشێکین لەو تۆڕە و دەتوانین لەم تۆڕەدا زانیاری لەگەڵ هاوبەشەکانمان ئاڵۆگۆڕ بکەین. ئەوانیش دەتوانن بێنە لای ئێمە، بۆ نموونە بڵێن ئێمە ئەم تاوانکار و ئەو تاوانکارەمان هەیە، ئایا ئێوە هیچ زانیاریتان لەسەر ئەم تاوانکارانە هەیە؟ دواتر ئێمە بەنێو بەڵگەنامەکانماندا دەڕۆین و لێکۆڵینەوە دەکەین بۆئەوەی بزانین ئایا ئەو کەسە دەناسین یان نا، یانیش ئایا دەتوانین چی بکەین؛ بەڵام تەنانەت ئەگەر نەشتوانین هیچ بکەین، دەتوانین بڕۆین قسە لەگەڵ شایەتەکان بکەین بە هاوکاریی هاوتا عێراقییەکانمان، یان بەڵگە و هەر شتێکی دیکە پێویست کرا ڕادەست بکەین، بۆئەوەی پشتیوانیی ئەو دادگاییکردنانە بکەین کە لە وڵاتە ئەوروپی و ئەمریکییەکان بەڕێوەدەچن بە نموونە.

رووداو: لە هەموو ئەو شوێنانەی کە یونیتاد کار دەکات، چەند قوربانی هەن؟ هیچ ژمارەیەکتان هەیە بە نزیککراوەیی چەندن؟

ریچەر: بە هەزاران کەسن.

رووداو: هیچ ژمارەیەکی دیاریکراو لای حکومەتی عێراق نییە؟

ریچەر: نەخێر، لای ئێمەش هیچ ژمارەیەکی دیاریکراو نییە. تەنانەت ڕووداوی تاک تاکی وەکو ڕەشەکوژیی حوزەیرانی 2014 لە ئەکادیمیای ئاسمانیی تکریت دژی ئەندامە زۆرینە شيعەکان، زیاتر لە هەزار قوربانییان لە یەک ڕۆژدا هەبووە. بۆیە ئەگەر باس لە ئێزدییەکانی شنگال بکەین، بە هەزاران کەس دەبن. هێشتا ژمارەیەکی زۆریشیان بێسەروشوێنن. ئەم تاوانانە زۆر دڕندانەن، بۆیەشە لە سەرەتا پێم گوتیت کە زۆر ڕەشەکوژی ئەنجامدراون. بۆیە ئەگەر یەک ڕەشەکوژی وەربگرین و بڵێین لێرەدا 10 کەس کوژراون، لە کۆتاییدا ژمارەیەکی زەبەلاحی قوربانیانمان دەبێت.

رووداو: هەموو ئەو بەڵگانەی لە کارەکەتاندا کۆتانکردوونەتەوە، بەگشتی، ئەم بەڵگانە چیمان لەبارەی داعشەوە پێدەڵێن؟

ریچەر: ئەمە پێمان دەڵێت داعش هەموو دەستکەوتەکانی شارستانیەتی لەنێوبردن.

رووداو: ئایا ئەوە پێمان دەڵێت هەموو شتێک بە پلان ئەنجامدراوە؟

ریچەر: بە جۆرێک لە جۆرەکان، بەڵێ. دەتوانم بڵێم بەڵێ. ئەوە پلانێکی لەپشتەوە بوو. پلانەکەش ئەوە بوو کە ئەم دەوڵەتە بەناو ئیسلامییە، کە هەرگیز ئیسلامی نەبوو، هەوڵیدا دیکتاتۆریەتی خۆی دابمەزرێنێت، بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی باجەکەی چی دەبێت. ئەوان نزیکەی هەموو ئەو تاوانانەیان ئەنجامدا کە لە یاسای تاوانی نێودەوڵەتیدا هاتوون.

رووداو: ئایا بەڵگەکان پێمان دەڵێن داعش هاوسۆزیی بۆ پێکهاتەیەکی نەتەوەیی دیاریکراو هەبوو، بەراورد بە پێکهاتەیەکی دیکە؟

ریچەر: نەخێر. نەخێر. هەر کەسێک دژی داعش با، لەلایەن داعشەوە هێرشی دەکرایەسەر. گرنگ نەبوو شيعە بێت، سوننە بێت، کریستیان بێت یان ئێزدی. هەر کەسێک هاتبایەتە ڕێگەی، هێرشی دەکردە سەری.

رووداو: یەکێک لەو بوارانەی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن، بابەتی داراییە، داعش چۆن دەیتوانی پارە بگوازێتەوە؟ چونکە ئەوە ئاسان نییە.

ریچەر: بەڵێ، داعش تۆڕێکی زۆر زیرەکی دروستکرد، بۆئەوەی سەرچاوەی دارایی بۆ ئەنجامدانی تاوانەکانیان دابین بکات، بۆئەوەی جۆرێک لە دەوڵەت دابمەزرێنێت، کە ئەوە بڕوای ئەوان بوو، دەیانگوت ئێمە دەوڵەتین، ئەوان بەشی گەنجینەیان هەبوو، هەوڵیان دەدا پارە بۆ میلیشیاکانیان دابینبکەن لەڕێگەی بەقاچاخبردنی نەوت و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و هەموو ئەو شتانەی کە لە ئابووریی تاریکدا هەن. هەروەها ئەوان ڕێگەکانی ناردنی پارەیان دیاریکردبوو؛ بۆیە یەکەیەکی تاوانی ئابووریمان هەیە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو پارەیە بکات، چونکە ئەمەش بەشێکە لە پێکهاتەی لێکۆڵینەوەکانمان، لە خوارەوە تاوەکو سەرەوە و لە سەرەوە تاوەکو خوارەوە دەڕوات.

رووداو: لەم ئابوورییە تاریکەی کە تۆ باستکرد، پارە بۆ ئەوروپا دەنێردرا یان لەوێوە دەنێردرایە ئێرە، ڕاستە؟

ریچەر: ناتوانم زۆر بچمە نێو وردەکارییەکانمەوە، داوای لێبووردن دەکەم، بەڵام بۆمان دەرکەوتووە کە پارە بۆ وڵاتانی دیکەی دەرەوەی عێراقیش نێردراوە.

رووداو: تاوەکو ئێستا 2700 ئێزدیی ڕفێندراو بێسەروشوێنن، نیوەیان ئافرەتن. چی لەبارەی چارەنووسیانەوە دەزانن؟

ریچەر: ئێمە کارێکی زۆری بنکۆڵکاری سەبارەت بەم پرسە دەکەین، خۆم مانگی ئایار سەردانی دهۆک و کەمپی ئاوارەکانم کرد بۆئەوەی خێزانی ئەو کەسانە ببینم، کە هێشتا لە کەمپەکاندا دەژین. گوێبیستی شایەتیدانیان بووم بەوەی کە هێشتا ژمارەیەکی زۆری ئێزدیەکان بێسەروشوێنن. لە کارنامەی یونیتاددا نییە کە بەدوای ئەم کەسە بێسەروشوێنبووانەدا بڕوات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، هەوڵدەدەین لەڕێگەی لێکۆڵینەوەکانمانەوە هاوکاربین، بۆ نموونە، کاتێک بەدواداچوون بۆ مردووان دەکەین و نموونەی خوێنی کەسوکاریان وەردەگرین بۆئەوەی بزانین ئەوانەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندان کێن و بزانین کێن ئەوانەی بێسەروشوێنن. هیوادارم کە ئەو کەسانەش بدۆزینەوە کە هێشتا لە ژیاندا ماون و لە شوێنێکی دیکە دەژین لە دەرەوە بن یان هەر شوێنێک، بەڵام لە کارنامەی یونیتاددا نییە ئەو کەسانە بگەڕێنێتەوە بۆ خێزانەکانیان، بەڵکو چەند دامەزراوەیەکی دیکە لەنێو نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەیە ئەو کارە دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، هەوڵدەدەین هێندەی پێمان بکرێت لەو کارەدا هاوکار بین لەڕێگەی لێکۆڵێنەوەکانمانەوە.

رووداو: بەڕێز کریستیان ڕیچەر، سەرۆکی یونیتاد، زۆر سوپاس کە لێرە لە ڕووداو لەگەڵمان بوویت.

ریچەر: سوپاس بۆ ئێوەش.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 848
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
Articoli collegati: 9
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 10-10-2022 (2 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Partito: ISIS
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Traduzione
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( هەژار کامەلا ) su 21-10-2022
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( هاوڕێ باخەوان ) su 21-10-2022
Questa voce recentemente aggiornato da ( هەژار کامەلا ) in: 21-10-2022
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 848
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Articoli
Storia dei curdi

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,240
Immagini 106,492
Libri 19,255
File correlati 96,945
Video 1,380
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Articoli
Storia dei curdi

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.735 secondo (s)!