دوو بە زەقی، دوو بە ڕەقی
چوار دەچەقی، دوو دەلەقی
مەبەستی مەتەڵەکە وەسفی ئاژەڵی بزنە، دوو بە زەقی، مەبەست لە دوو چاوی بزنە، دوو بەڕەقی، مەبەست لە دوو شاخی بزنە، چوار دەچەقی، مەبەست لە چوار پەلی بزنە کە لەڕۆشتندا جوان دەیچەقێنێ، دوو دەلەقن، مەبەست لە دوو گوێچکەی بزنە. وەڵام (بزن) . [1]