دێوە ڕەشەی ئاسمانە
گورزی هەژدە باتمانە
چاوی پڕ لە گریانە
دێوەڕەشەی ئاسمانە، مەبەست لە هەورەگرمەیە کە بەهۆی کۆبوونەوەی هەوری چڕەوە لە ئاسماندا پەیدادەبێ، گورزی هەژدە باتمانە، گورز: ئامرازێکی سەر ئەستووری دەسکدارە بۆ شەڕ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) باتمان: ئەندازەیەکە لە کێشان، شەش هۆقەیە، نزیکەی شازدە کیلۆیە (فەرهەنگی خاڵ) مەبەست لە هەورەگرمەیە کە بە گورز چووێنراوە، چاوی پڕ لە گریانە، واتە: دوای هەورەگرمە باران دەبارێت، لە مەتەڵەکەدا باران بە گریان چووێنراوە. وەڵام (هەورەگرمە) . [1]