یەکەم ڕۆمانی #سەلاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، لەلایەن (نێتفلێکس)ەوە کە خزمەتگوزارییەکی کرێی سەرهێڵ و تایبەتە بە فیلم و زنجیرەتەلەڤیزیۆنییەکان، دەچێتە ناو زنجیرەدرامایەک و بەرهەمهێنانەکەشی بە هاوبەشی لەلایەن وڵاتانی تایوان و چینەوەیە.
ڕۆمانی (#سەحەر#)، کە دەمیرتاش لە گرتووخانەی #ئێدیرنە# نووسی و بڵاوی کردەوە، لە یەکەم وەرزی زنجیرەدرامای (Shards Of Her)، کە بەرهەمهێنانی بە هاوبەشیی تایوان و چینە و بەرهەمی نێتفلێکسە، لە یەکەم ئەڵقەیدا، باسی لەو ڕۆمانە کردووە و چیرۆکەکەی بەتەواوی نیشان داوە و ناوی کارەکتەرەکەیشی هەر بە ناوی سەحەرەوە کردووە.
وەکوو ئەوەی میدیاکانی تورکیا و جیهان باسی دەکەن، ڕۆڵی سەرەکیی زنجیرەدراماکە بە سەحەرە کە لە ڕۆمانی دەمیرتاشەوە وەرگیراوە.
ڕۆمانەکە باس لە کچێک دەکات، کە لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستدرێژیی سێکسی دەکرێتە سەر و پاشان ماڵی باوکی سەحەر، بۆ پاککردنەوەی نامووسی خۆیان، سەحەر دەکوژن، لە کاتێکدا سەحەر قوربانیی دەستی پیاوسالارییە.
ڕۆمانی سەحەر، بۆ سەر 20 زمانی جیهانی وەرگێڕدراوە، کە یەکێک لەو زمانانەش زمانی چینیی بووە، بۆیە لە زنجیرەدرامایەکدا سەحەری دەمیرتاش، خراوەتە سەر نێتفلێکس.
دەمیرتاش، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک دڵخۆشیی خۆی بەو هەنگاوە دەربڕیوە.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 457 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!