Bibliotek Bibliotek
Sök

Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!


Search Options





Avancerad sökning      Tangentbord


Sök
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Verktyg
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mitt konto
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
Sök Skicka Verktyg Språk Mitt konto
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Random objekt !
 Användarvillkor
 Kurdipedia Archivists
 Din feedback
 Användarsamlingar
 Händelseförlopp
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjälp
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 519,482
Bilder 106,554
Böcker 19,263
Relaterade filer 97,081
Video 1,384
Artiklar
En sorg att MP får bli till...
Bibliotek
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillb...
Biografi
Şîlan Diljen
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdern...
کوردستان و دوازدە نەفرەتی کۆلۆنیالیزم
Grupp: Artiklar | Artiklarna språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking objektet
Utmärkt
Mycket bra
Genomsnitt
Dåligt
Dålig
Lägg till i mina samlingar
Skriv din kommentar om den här artikeln !
objekt History
Metadata
RSS
Sök i Google efter bilder med anknytning till det valda objektet !
Sök i Google för valda objekt!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەمال میراودەلی

کەمال میراودەلی
دکتۆر #کەمال میراودەلی#
سەرنج : ئەم باسە یەکەمجار بە زمانی ئینگلیزی لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن لە 14/ مارتی / 1989 دا پێشکەش کراوه و دوای لەگۆڤاری (Kurdish Culture Bulletin) دا هەر بە ئینگلیزی لە ئۆکتۆبەری 1989 دا بڵاوکراوەتەوه. هەروا لە کۆنفرانسی لۆزان سەبارەت بە کوردستان لە ڕۆژی 29 ی نیسانی 1990دا پێشکەش کراوه. دیارە بە پلەی یەکەم بۆ خەڵکێکی بێگانە نووسراوه. یەکەمجار بە کوردی لە گۆڤاری ڕابوون، دا بڵاوکراوەتەوە.
گەلی کورد کۆمەڵەیەکی نەژادیی پێکەوە گونجاوە و ڕەچەڵەکیان دەگەرێتەوە سەر گۆتی و مێدی و کاردۆخییەکان … لە کاتی بەرێ – وە لە خاکی خۆیان (کوردستان) لە ڕۆژهەڵاتی نێوەندا ژیاون. کوردستان مانای وڵاتی کوردە. ئەم کوردستانە بێشکەی یەکەمین شارستانییەتی مرۆڤایەتی بووە. یەکەمین شۆڕشی کشتوکاڵی (گواستنەوە لە قۆناغی ڕاوەوە بۆ قۆناغی جێنیشتەبوونی گوندیی) لەم ناوچەیەدا ڕوویداوە. هەروەها شاری (هەولێر) ی کورد بە کۆنترین شاری دنیا دەژمێردرێ کە هەمیشە بە ئاوەدانی ماوەتەوه.
کورد بەوە ناسراوە زۆر هۆگری خاک و نیشتمانەکەیەتی، پێوەندی خێزانیی و کۆمەڵایەتیی و کولتووریی بەهێز لە نێوانیان دا هەیه. ئەوان حەزناکەن گەر بۆ ماوەیەکی زۆر کەمیش بێت زێدو هەواری خۆیان بەجێ بهێڵن، ئەگەر چی تەمایەکی زۆریشیان بخرێتە بەردەم. بەڵام بەداخەوه، واقیعی سیاسەتی جیهانی لەم دەیەیەی دوایی دا بارێکی تازەی هێنایە پێشەوه و وای کرد پەرەوازە (دایەسپۆرا) یەکی کوردی بێ وێنە ڕووبدا، کە مێژووی کورد پێشتر بە خۆیەوە نەدیوە. ئێستا نزیکەی 250 هەزار کوردی خوارووی کوردستان لە ئاوارەییدا لە ئێران و تورکیا و پاکستان و ئەوروپا و وڵاتانی ئەسکەندەناڤی و ئەمریکا و کەنەدادا دەژین. نزیکەی نیو ملیۆن کوردی سەرووی کوردستانیش بە دوای کارو ژیاندا بۆ ئەوروپا کۆچیان کردوە و بەشی هەرە زۆریان لە ئەڵمانیادا جێ نیشتەبوون.
تا جەنگی یەکەمی جیهان کوردستان لە نێوان ئێران و ئیمپراتۆرییەتی عوسمانلیدا دابەش بوو. ئەوسا کورد میرنشینی نیمچە سەربەخۆ و ئابوورییەکی بەشی خۆدابینکەر و کۆمەڵگای ماڵات بەخێوکەر و زرعاتکار و میراتێکی کەلتووری دەوڵەمەندی هەبوون … بزوتنەوەی کورد بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی یەکگرتووی ئازاد لە سەدەی نۆزدەدا لەتەک بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلانی تر دەستی پێکرد.
دوای شەری یەکەمی جیهان بەریتانیا و فەرەنسا ناوچەکانی سەر بە دەوڵەتی عووسمانلییان لە نێوان خۆیاندا دابەشکرد و ژمارەیەک دەوڵەتی نەتەوەییان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست کرد بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی و ستراتیژی درێژ خایەنی خۆیان. گەلی کورد لە دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی کە پەیماندارەکان لە پەیمانی سیڤەری 1920 و بەریتانیا لە ساڵی 1922 دا بەڵێنیان پێ دابوو بێ بەشکران. بەم جۆرە ناوچە کوردنشینەکان کەوتنە ژێر دەسەڵاتی بێگانەوە و نەتەوەی کورد بەچەند سنوورێکی زۆرەملێ کە نە نەژادین، نە مێژوویی و کەلتووری و سروشتین، پارچە پارچە کران. لە ساڵی 1919 تا ساڵی 1946 بەریتانیا ڕاستەوخۆ بەشداری دەکرد لە دامرکاندنەوەی ڕاپەڕینەکانی گەلی کورد دژی حوکمی زۆربەی عەرەب و بە زۆربەستنەوەی بە عێراقەوه. حکومەتی کوردی شێخ مەحموود لەنێو بردرا، خوارووی کوردستان بە زۆر بە عێراقەوە لکێندرا. دەوڵەتی شۆڤێنیزمی تورک بە یارمەتی ڕۆژاوا سەرووی کوردستانی داگیر کرد، بەشێکی کوردستان خرایە سەر سوریا و بەشێکیش بە داگیرکراوی لەنێو ئێراندا مایەوه. بەم زۆرە نەتەوەی کورد بوو بە نەتەوەی پارچە پارچە کراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەوتە ژێر دەسەڵاتی شۆڤێنیزمی سێ نەتەوەی زۆربەوه.
لەگەڵ ئەم داگیرکردن و دابەشکردنەدا، لەگەڵ ئەوەشدا کە کورد لە دەرفەتی پەرەسەندن و پێشکەوتن کە خاکە بە نەوت دەوڵەمەندەکەی بۆی فەراهەم کردبوو، بێ بەری کرا، گەلی کورد لە خاکە شاخاوییەکەی خۆیدا بە نیمچە خودموختاری مایەوه و توانی بەرەنگاری هەموو سیاسەتێکی ژێر دەستەکردن و توانەوە و کۆلۆنیالی کرد ببێتەوە، هەویەتی مێژوویی و کەلتووری لە مێژینە و جیاوازی کورد، سەختی شاخەکانییان و ترادیسیۆنی بەرگری چەکداری زۆر کۆن و ڕقبوونەوە لە دەسەڵاتی بێگانە و جەنگاوەریی و هەستێکی بەهێزی ئازادیی پەرستی : هێزێکی خۆیی مەزنیان بەکورد بەخشی و بۆیان لواند وەک گروپێکی نەتەوەیی کەلتووری پێکەوەگونجاو بمێننەوە و بەرهەڵستی شاڵاوی کۆلۆنیالیانەی هێزە دوورو نزیکەکان بکەن. بەڵام هێزی کەلتووریی و مێژوویی و بەهره و ڕەوشی جەنگاوەرێتی ناتوانێ ببێتە هاوشانی چەکی وێرانکەری ئەم سەردەمە و هێزی پێکەوەهاوکاری چوار دەوڵەتەکە کە ئەوانیش لە ڕێی بەرژەوەندی ئابووری و سیاسییەوە هاوپەیمانییەتیان لەگەڵ زلهێزەکان و زۆربەی وڵاتانی دنیادا هەیە. ئەمە وای کردووە نەتەوەی کورد لە نەتەوەیەکی سەربەخۆ و جەربەزە و ڕەنجدەری بەهێزەوە، کە بە شوناسنامەی کولتووری کۆن و مێواندارێتی ناسراون، ببن بە نەتەوەیەکی ژێردەست و دابەشکراو و بێ هێز و بێ دۆست و پشتیوان. هەر بەم چەشنە مێژووی کوردیش وای بۆ بڕدرا ببێ بە مێژووی زنجیرەی نەپساوی تراژیدیای وێرانکردن و قەلاچۆکردن.
کەوایه : خاڵی سەرەتا بۆ تێگەیشتنی مەسەلەی کورد لە چوارچێوە مێژووییەکە و دوورییە جیوپۆلیتیکییەکەی دا: دابەشکردنی ناڕەوای کوردستانە دوای شەری یەکەمی جیهان. ئەم دابەشکردنە بوو کە (مەسەلەی کورد) ی لە خۆرهەڵاتی نێوەنداو تراژیدیای کوردی دروست کرد. تراژیدیایەک کە بەشێوەیەکی جوغزی ڕێک هەمیشە دووبارە دەبێتەوه، هەمیشە لە خەراپەوە بۆ خەراپتر دەروا و بەبێ چارەسەری ماوەتەوە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا فەسلێکی دیکەی ئەم تراژیدیایەمان بینی: جینۆساید لە کوردستاندا و ئاوارەکردن و دەربەدەرکردنی کورد. بۆیە گرنگە لێرەدا مەودای ئەوە نەدەین مەسەلەی پەنابەرانی کورد لە مەسەلەی کورد جیا بکرێتەوە.
لەم باسەدا مەبەستم نییە بچمە ناو درشت و وردی لێکدانەوە مێژووییەکانەوه. تەنیا مەبەستمە قورسایی بخەمە سەر ئه و نەفرەت و زیانە مێژووییە جیوپۆلیتیکییە گەورانە کە دابەشکردنی ئیمپریالیانەی کوردستان، تووشی گەلی کوردی کردن. ئەگەر تەبیعەتی سەخت و تووشی چیاکانی کوردستان نەبایه، گەلی کورد نەیدەتوانی بەرەنگاری ئاکامە جوگرافیی و کەلتووریی و سەربازیی و سیاسییەکانی ئه و لێکدابڕینە بێ.
لە خوارەوەدا هەوڵ دەدەم ئه و زیان و نەفرەتە مێژووییانە لە دوازدە خاڵدا کۆبکەمەوه.
یەکەم : بە هۆی دابەشکردن و کۆلۆنیالیکردنی کوردستانەوە نەتەوەی کورد لە دەوڵەتی نەتەوەیی سەربەخۆی خۆی بێ بەشکرا و مافی بڕیاردانی چارەنووسی لێ زەوتکرا.
دووەم : یەکێتیی جوگرافی کوردستان بە شێوەیەکی ناسروشتیی و نالۆژیکیی تێکدرا، سنووری دەستکرد سەپێندرا، نەشونماکردنی یەک بازاڕی نەتەوەیی کورد ڕێی لێگیرا و سەرکوت کرا. پرۆسەی پەرەسەندن و گەشەکردنی ئابووریی و کەلتووریی وەستێندرا و هۆیەکانی هاندانی قەدەغە کران.
سێیەم : نەتەوەی هاونەژاد و زمان و هاوکەلتوور و هاونیشتمانی کورد، بەزۆر دابەشکرا و کرایە گرۆی کەمێتی لە چوار وڵاتدا. کە زۆربەی نەتەوەی ناحەز بە کورد حوکمی دەکا. لەبەر ئەوە تەنانەت لە چوارچێوەی سیاسەتی دەوڵەتی ناکوردیشدا، دەرفەتی کورد بۆ بەشداری لە پرۆسەی فراوانی سیاسی دا تەسک کرایەوه. ئەم تەسکبوونەوەیە بە هۆی سیاسەت و ئایدیۆلۆژی ڕەگەزپەرستانەوە زیاتر و زیاتر کرا.
چوارەم : دروست بوون و پتەوکردنی حکومەتی نەتەوەکانی سەردەست لە لایەن و بە پاڵپشتی ئیمپریالیستی ڕۆژاواییەوە ئەنجام دران. بەم جۆرە سەرەتایەکی مێژوویی و هەلومەرجی جیۆستراتیژی بۆ پاراستن و بەهێزکردنی هاوپەیمانی نێوان دەوڵەتە شۆڤێنیستەکان و دەوڵەتانی خۆراوا فەرراهەم بوون. زۆر پەیمان وەک: (لۆزان 1925، سەعدئاباد1937 و بەغدا 1956) و ڕێککەوتنی دووقۆڵی بازرگانیی و سیاسیی و ئابووریی و سەربازیی ئیمزا کراون کە ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ دژی بزوتنەوەی نەتەوەیی ڕزگاریخوازی کورد بوون.
پێنجەم : لەگەڵ پەیدابوونی بۆرژوایەکی نەتەوەیی مشەخۆر بە هاوپەیمانێ یتی و پشتبەستن بەسەرمایەدارێتی خۆراوا، نەتەوەی زۆربەی سەردەست زیاتر و زیاتر سیاسەتی کۆلۆنیالیستانە و ڕەگەز ناحەزانەی دژی گەلی کورد بەکار برد. سامانی کوردستانی، بە تایبەتی داهاتی سەرچاوە نەوتییە دەوڵەمەندەکان، بۆ ئەم مەبەستە بەکارخران. سوپای مۆدێرن و چەکدار و ڕاهێنراو دروستکران. کوشندەترین چەکی نوێ بۆ سەرکوتکردنی خەباتی ڕزگاریخوازی کورد و کۆیلەکردنی گەلی کورد بەکارهێندراون و دەهێندرێن. سیاسەتی ڕەگەزپەرستانە بۆ توانەوەی گەلی کورد و گۆڕینی باری نەژادی کوردستان لە ڕێگای چۆڵکردن و گواستنەوەی بەزۆر و قەلاچۆکردن، بێ سڵکردنەوە خراونە کار.
شەشەم : وێناندن و ناساندنی گەلی کورد بە جەماوەرانی گەلانی سەردەست وەک دوژمنێکی ناوخۆیی خەتەرناک کە دەبێ لەناوببردرێ یان وەک چەند تیره و خێلێکی دواکەوتوو کە دەبێ بتوێندرێتەوە، بۆتە مەبەستێکی ئایدیۆلۆژی سەرەکی کە حوکمرانە دیکتاتۆرییەکان بۆ بەکارخستنی سیاسەتی جیاوازینانەوە و حوکمکردن بەکاری دەهێنن.
شۆڤێنیستە حوکمبەدەستەکان تا ڕادەیەکی زۆر توانیویانە ئەقلییەتی خۆ بەزلزانین لای نەتەوەی زۆربە و نەهێشتنی هیچ جۆرە سۆز و هاودەنگییەک لەگەڵ گەلی کورد ئەنجام بدەن. ئەوان ڕێگەی ئەوەیان نەداوه و نادەن کە منداڵانی عەرەب، تورک یان فارس ئەوە بزانن کە نەتەوەیەکی تر لەگەڵیاندا دەژی، کە کورد خاوەنی زمان و مێژووی خۆیەتی … هتد تەنانەت هیچ باسێکی دەوری کورد لە مێژووی ئیسلام و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ناخوێندرێ. بە پێچەوانەی ئەمەوه، زمان و کولتووری کورد لە ژێر هێرشی بەردەوامی داپلۆسین و تواندنەوە دایە. هەوڵ و تەقەلای کورد خۆشی بۆ ژیاندنەوە و گەشەپێکردنی کەلتوور و هەویەتی نەتەوەی خۆی بەرەنگاری دەکرێ و سزا دەدرێ. تەنانەت مارکسیست و گروپە (چەپرەوەکانیش) نەیانتوانیوە دان بە مافی نەتەوەی کورددا بۆ ڕزگاربوون لە چەوساندنەوەی کۆلۆنیالی بنێن. خودپەسەندیی و خۆ بەزلزانین و ئامۆژگاریکردنی مامۆستایانە و نەزانین و گەوجێتیی و خۆگێلکردن دەربارەی ڕەوایی و هەقانیەتی مەسەلەی ڕزگاریخوازی کورد. هەڵوێستی نموونەیی ئه و جۆرە چەپخوازانەیە.
هەموو ئەم هۆکارانە بوونەتە هۆی بەهێزکردنی دەور و دەسەڵاتی بۆرژوازیەتی نەتەوەیی و شۆڤێنی و باوبوون و خۆسەپاندنی بیروبۆچوون و بایەخەکانی لەناو تەواوی کۆمەڵگادا. لەبەر ئەوە خەباتی دیمۆکراتی لەسەر بنچینەی هاو پەیمانیی چینایەتی، بێ بەرچاوگرتنی جیاوازییەتی باری کورد و مافی نەتەوەیی بریاردانی چارەنووس، بە شێوەیەکی تراژیدیانە فەشەلی هێناوە و ئه و (چەپانه) زۆرجار خۆیان بوونەتە ئامرازی بورژوازیەتی شۆڤێنی بۆ داپلۆسینی گەلی کورد و تەنانەت خۆشیان بوونەتە قوربانی ئه و سیاسەتە ناشی و چەوت و کوێرانەی خۆیان (نموونەی نزیکی ئەمە سیاسەتی حیزبی شیوعی عێراق و تودەی ئێرانە).
حەوتەم : مادام چەوساندنەوەی گەلی کورد و بنەبڕکردنی خەباتی ڕزگاریخوازانەی سیاسەتی سەرەکی و هاوبەشی هەموو ڕژێمە ڕەگەزپەرست و دیکتاتۆریەکانی دەوڵەتەکانی زۆربەیە، مادام هەموویان لە بەرژەوەندی داگیرکردن و دابەشکردنی کوردستاندا بەشدارن، شتێکی لۆژیکی و سروشتییە کە لەم چوارچێوەیەدا ستراتیژیەتێکی هاوکاری و پیلان نانەوە دژی کورد بەیەکەوە ڕێک بخەن و پیادە بکەن. بۆیە هەر کاتێ بزوتنەوەی کورد نەشونمای کردبێ یان مەترسی بۆ هەر یەک له و ڕژێمانە نابێتەوه، هاوکاری ئاشکرا یان بەدزیی لە نێوان ئه و دەوڵەتە داگیرکەرانەدا بۆ بەرگریی خەباتی کورد پیادە کراوە.
هەشتەم : دابەشکردنی کوردستان گەلی کوردی وەک نەتەوەیەکی پارچە پارچەکراو و حوکمکراو و دەوردراو بە ڕژێمی داگیرکەر خستە گۆڕێ. لە لایەکی دیکەشەوە، کوردستان بێ دەروازە بۆ دەریا مایەوە. لەبەر ئەوەی لە ڕووی جیوپۆلیتیکییەوە، بوو بە کارێکی زۆر دژوار بۆ بزوتنەوەی کورد کە خەباتی خۆی درێژە پێ بدا بەبێ ئەوەی هەر نەبێ یەکێ له و ڕژێمە کۆلۆنیالیانە (محاید) بکا. بۆ ئەوەی بتوانێ پەیوەندییەکی بە دنیای دەرەوە هەبێ و هەر نەبێ لە کاتی تەنگانەدا یارمەتی ئینسانی پێ بگا. ئەم حاڵەش وایکرد لە سەرکردایەتیەکانی بزووتنەوەی کورد کە (ستراتیژیەتێک) بەکار بهێنین بریتی بێ لە کەڵک وەرگرتن لە ناکۆکییەکانی نێوان ڕژێمە داگیرکەرەکان و پشت بە لایەکیان دژی لایەکی تر ببەستن. ئەم حاڵەتە لەساڵی ڕابردوودا لە واقیعی پشتبەستنی بزوتنەوەی کورد لە خوارووی کوردستاندا بە ئێران و پشتبەستنی نزیکتری هێزەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ڕژێمی بەعسی عێراقی خۆی دەرخست. بەڵام ئەم ستراتیژیەتە لە حاڵەتی یەکەمدا تەنیا کارەسات و تراژیدیای زیاتری بەسەر گەلەکەماندا هێنا و لە هەردوو حاڵەتدا هەڵەیەکی کوشندەیە و جێگەی شەرمەزاری و ڕیسواییە و لە پاکانەی ئەخلاقیی و ئەقڵیی بێ بەشه.
نۆیەم : هەر له و کاتدا کە ڕژێمە داگیرکەرەکان بەرووبووم و داهاتی کوردستان بۆ بەهێزکردنی سوپای داگیرکردن و دامەزراوە و پرۆژە کۆلۆنیالییەکانیان بەکار دەهێنن، هەر جۆرە دەرفەتێکی پێشکەوتن و پەرەسەندنی ئابووریی و کۆمەڵیی و کەلتوورییان لەگەلی کورد بڕیوە و لە حاڵەتی داچووندا (داچوون وەک دژی هەڵچوون، واتە پەرەسەندن) هێشتوویانەتەوه … ئەنجامی مێژوویی بەسەریەکدا کەوتووی ئەم بارە ئەوەیە کوردستان بەشی زۆری لە بارێکی کۆمەڵایەتی نیمچە سەرەتایی – نیمچە دەرەبەگیی دا بمێنێتەوە کە زیاتر لە کۆمۆنیزمی سەرەتاییەوە نزیکە لەوەی لە فویدالیزمەوە. دەشێ ئەم بارە بە (فیودالیزمی میللی) ناوبەرین … داچوون (ناپەرەسەندن)، نەشونماکردنی چینی نێوەندی کوردی وەستاندووه. له و شوێنانەدا کە چەند ڕەگەزێکی ئەم چینە هەن، لە زۆر حاڵەتدا مشەخۆرن و هەمیشە ئامادەی سازش و موساوەمە و تەنانەت خۆ تواندنەوەشن. هەر بۆیە گەرچی چەند ڕەگەزێکی ئەم چینە سەری بەرز کردبێتەوە و دەوری سەرکردایەشی لە بزوتنەوەدا بینیبێ، نەیتوانیوە دروشمی ڕاستەقینە و مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستان واتە (ئازادی نەتەوەیی) بەرز بکاتەوە و لە پاڵ دروشمی (ئۆتۆنۆمیدا) سەدان سەرو جەمسەری سەوداو سازشی بۆخۆی هێشتۆتەوه.
ئەم حاڵەتە ئەنجامی خراپی بۆ بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد هەبووە. سەرکردایەتی نیمچە خێڵەکی – نیمچە شاریی نەیتوانیوە دەوری پێشره و بۆ جەماوەری جووتیار و گوندی و خوێندەواری شار بینێ، بەڵکو هەمیشە دوای جەماوەر کەوتووه … کە جەماوەریش تووشی تەنگاو و تراژیدیایەکی مێژوویی بووە، لە بەدواکەوتنیش وازی هێناوە و ئاشبەتاڵی کردووەو خۆی کشاندۆتەوە بۆ هەلێکی تر تا جەماوەر خۆی ئه و هەلەی (سەرکردایەتی – بەدواکەوتنی) پێشکەش دەکاتەوە!!.
بۆیە جوغزی دواکەوتنی کۆلۆنیالی (ئابووریی – کۆمەڵایەتیی – کولتووریی) هەر له و کاتدا بۆتە جوغزی دواکەوتنی بیریی- فیکریی- جەماوەری کورد و بزوتنەوە و سەرکردایەتی بزوتنەوەی کوردیش … جوغزێکی بۆش کە دەرچوون لێی کارێکی یەکجار ئەستەمە و تەنها بەوە دەبێ لە دژ هەر دوو حاڵەتەکە (داگیر کردن و ئەنجامەکانی و دواکەوتنی کۆمەڵیی و ڕۆشنبیری خۆمان) له یەک کاتدا بجەنگین.
بزوتنەوەی کورد لەگەڵ تاقیکردنەوەی مێژووی زەبەند و دەوڵەمەندیشیدا نەیتوانیوە بەشێوە و ڕێگای خەباتی خۆیدا بچێتەوە، نەیتوانیوە خۆی مۆدیرن بکا و دەستەیەکی ڕووناکبیری هەڵبژاردە بەرهەم بێنێ کە وێنەیەکی زیرەک و قەناعەتپێکەرانەی ئه و سەرکردایەتییە پێشکەش بە جیهانی دەرەوە بکەن. لە لایەکی دیکەشەوه، بەکارهێنانی شەری کیمیایی لەلایەن عێراقەوە. لەماوەیەکی زۆر کورتدا، بزوتنەوەی کوردی لە پێگە گوندییەکەی بێ بەش کرد و خستییە سەر چەند – ڕێیانێکی مێژوویی نادیار …
تەنیا ئالوگۆری جیهانی دەتوانێ ئەم وەزعە بگۆڕێ و دەرفەتێکی دی پێشکەش بزوتنەوەی کورد بکاتەوه.
دەیەم : لە بەرامبەر هێرشی سەخت تر بووی داگیرکەرانی کوردستان، تۆپۆگرافی کوردستان (واتە تەبیعەتی شاخ و داخی ناوچەکه) یەکێک بووە لە هەرە هۆکارە بەهێزەکانی بەردەوامکردن و سەرخستنی موقاوەمەی کورد بەرامبەر ژێردەست کردنی کۆلۆنیالی و تواندنەوەی کەلتووریی.
بەڵام بەکارهێنانی چەکی نوێی ڕەشبکوژ (بەتایبەتی بەکارهێنانی #چەکی کیمیایی# لەلایەن عێراقەوە) وای کردووە خەڵکی کورد تەنانەت لە پاراستنی دۆست و پشتیوانە دێرینەکەشیان واتە شاخەکانیان بێ بەش بن.
یازده : ئەنجامێکی دیکەی تاڵ و بێ هومێدکەرانەی حاڵەتی دابەشکردن و کۆلۆنیال کردنی کوردستان نەبوونی هیچ جۆرە پاڵپشت و هاودەنگییە کە لەگەڵ گەلی کورد لەلایەن دنیاوه : واتە حکومەتەکانی دنیا، کۆمەڵی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕێکخراوە ئینسانییە جیهانییەکان و ڕای گشتی جیهانی و میدیای جیهانیی. لە کاتێکدا دابەشکردنی کوردستان بووە هۆی دروستبوونی چەند دەوڵەتێکی نەتەوەیی دەسەڵاتدار و خاوەن شوێن و پایە لەنێو دەوڵەتانی دنیادا، نەتەوەی کوردی لە هەموو جۆرە دەسەڵاتێکی هەرێمایەتی ناوخۆیی بێ بەری کرد و لە ئەنجامدا کوردستان و مەسەلەی کورد (ئۆکسجین) ی ڕاگەیاندنی جیهانیی – یان لێ بڕدرا. عێراق بۆ نموونە دەوڵەتێکە لە نێوان (22) دەوڵەتی عەرەبیدا. تەنیا هێزی دیپلۆماسی عەرەبی به و بلیۆنەها دۆلارە مفتەی نەوت و ئه و زەغتە دیپلۆماسییەی هەیەتی دەتوانێ بە ئاسانی گەلی کورد عەزل بکا و (هەروەکو چۆن توانی، بۆ نموونه، دوای بەکارهێنانی گازی کیمیایی لەلایەن عێراق لە ساڵی 1988 دا ئەم کارە ئەنجام بدا) هەر جۆرە ڕاگەیاندن و دەنگ و قاوێک دەربارەی (مافی مرۆڤ) لە کوردستاندا بکاتە وەرەقەیەکی تری یاری لە بازاڕی سەودای بەرژەوەندییەکانی جیهانیدا. لەبەر ئەم هۆیە بوو کە ڕۆژاوا نەیویست پاڵ بە داواکاری پشکنینی تاوانەکانی جینۆسایدی عێراق دژی گەلی کوردەوە بنێ. تەنانەت کۆنفرانسی پاریسیش کە لە ئەسڵدا بۆ باسکردنی تاوانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن عێراقەوە داوای بەستنی کرا، تەنانەت نەیتوانی ئیدانەی تاوانەکەی عێراق دژی مرۆڤایەتی لە هەڵەبجە بکا. هەر له و کاتیشدا ئەوەی پێی دەوترێ دنیای ئیسلامەتی و جیهانی سێ قڕوقپیان لێ کردوو چاوی خۆیان کوێر کرد. یەکێتی سۆڤیەت و دەوڵەتە (سۆسیالیستەکان)، کە لە مێژە کورد بە دۆستی خۆی داناون، هەر باس و خواسی تاوانەکانیشیان بڵاونەکردنەوه. ئەوەی ڕاستی بێ، ڕۆژنامەی پراڤدا پشتگیری تاوانی کیمیایی عێراقی کرد بە بڵاوکردنەوەی لێدوانێک لەلایەن پەیامنیەرەکەی لە واشنتگتۆن کە تێیدا تاوانبارکردنی عێراقی بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بە درۆ و پرۆپاگەندەی ئیمپریالیستی لە قەڵەم داوە!!.
بەم چەشنە دەبینین کە جیۆپۆلیتیکی کوردستانی دابەشکراو له و وڵاتانەی کوردییان پێوە بەستراوە و کورد بۆتە کەمێتی تێیاندا.کوردی لە هەموو ماف و دەرفەتیک تەنانەت وەک هاونیشتمانیش بێبەش کردووە. هیچ چارەسەرییەکی ناوخۆییش وەک دیمۆکراسی کە وجودی نییە، گەر هیش بێ کورد.. ناگرێتەوە.
لە پێش هەموو شتێکدا پێویستە مانای دیمۆکراسی بزانین. دیموکراسی: دروشم نییە… نە ڕێککەوتنێکی ڕەسمییە لە نێوان چەند حیزبێکدا. نەئیمزاکردنی بەیاننامەی هاوبەشی و هاوپەیمانی و دروستکردنی حکومەتی ئیئتیلافی و بەرەی نیشتمانییە!! دیموکراسی لەسەرەوە ڕا ناسەپێندرێ.
دیموکراسی شێوەیەکی تایبەتی بیرکردنەوە و ڕەوشت و هەڵسوکەوتە کە بە درێژایی سەدان ساڵ پێگەیشتووە و ئه و شێوە تایبەتییە لە بوون و کار و چالاکی هەزاران ڕێکخراوی سیاسی و کولتووری و کۆمەڵی و پیشەیی جیاواز و ئازاددا چەسپێندراوە و بەرجەستە کراوه … بۆیە دیموکراسی بەبێ ئازادی ڕێکخستن و دروستکردنی ڕێکخراو بۆ هەر ئامانجێک بێ و بە هەر شێوەیەک بێ و بەبێ ئازادی بیر و نووسین و دەربڕین و بڵاوکردنەوە مەحاڵە بتوانێ بە شێوەیەکی سەرەتایش هەبێ و کاریگەر بێ.
دیموکراسی لە سەرەتا و لە پێش هەموو شتێکدا پێویستی بە تۆلیرزانس (تسامح) و قبووڵکردنی بیر و ڕای جیاواز و ئاخافتنی ئازاد و دان نان بە بوونی ڕێکخراو و دەزگای هەمە جۆر هەیە.
پلۆرالیزم و جۆراوجۆری و جیاوازی بنچینەی دیموکراسین.
ئایا ئەمە لە کوردستاندا مومکینه ؟!
بە داخەوه، ئه و ڕژێم و کلتوور و دەزگا و دامەزراوانەی کوردستانیان کۆڵۆنی کردووە، خۆیان لە هەرە ڕژێم و دامەزراوە دواکەوتوو و داپڵۆسەرەکانی دنیان.
تورکیا و عێراق و ئێران هێشتا مەڵبەندی مێژوویی ستەمگەریی ڕۆژهەڵاتین (الأستبداد لاشرقي). سەدەکانی ستەمگەری و بێدادی و فەساد و داچوونی کولتووری لەژێر سایەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەویدا بە دەرکەوتنی قۆناغێکی مێژوویی نوێ و کۆمەڵگای نوێ داییان هات. هاتن و دەست تێوەردانی ئیمپریالیزمی خۆراوایی لە سەدەی نۆزدەدا ڕیگەی لە بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکان عەرەب و کورد و ئازەربایجانی و ئەرمەنی… هتد گرت یان شێواندنی. لەجیاتی ئەوەی ئێمە لە خۆرهەڵاتی نێوەندا بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی درێژەخایەن ببینن کە توانستی ئەوەیان هەبێ ئاڵوگۆڕێکی کۆمەڵی و کەلتووریی و ئایدیۆلۆژیی لە ستراکتور و بنکەکانی کۆمەڵدا بەرپا بکەن. خۆرهەڵاتی نێوەند دروست کردنی سنووری دەسکرد و دەوڵەتی دەسکردی سەر بە ئیمپریالیزمی بە خۆیەوە بینی.
بەم جۆرە، بە پێچەوانەی ئەوروپا، ئەفریقا، ئەمریکای لاتین، چین و هیندستان، هیچ بزووتنەوەیەکی چاککردن (أصلاح) و تازەکردنەوە و بە سنعەتکردن. هیچ بزوتنەوەیەکی ڕزگاریخوازی ڕاستەقینە، هیچ شۆڕشێکی کەلتوویی و هیچ ئاڵوگۆڕێکی دیموکراتی ئاشتیخوازانە لە خۆرهەڵاتی نێوەندا ڕوویان نەداوە و کەلتووریی و دینیی و خێڵەکیی و نەتەوەیی- شۆڤێنی کۆنەپەرست و ڕەگەزپەرست ماوەتەوە.
گەرچی تورکیا هەندێ تاقیکردنەوەی بە سنووری لە دیمۆکراسی پەرلەمانیی و بە ئەوروپایی بوون دا هەیە، بەڵام دەزگای عەسکەری تورکی هەمیشە لە نزیکەوە چاودێری ئەم تاقیکردنەوەی کردووە و هەر کاتێ هەڕەشەی ئەوە دروست بووبێ کە کولتووری بەربەریەت درز بەرێ و داوەشێ، شاڵاوی بردۆتە سەر ئه و تاقیکردنەوەیەوە و خستوویەتیە ژێر پۆستاڵی هێز و تاوانەوە.
گەلی کورد کە شادبوونی بە مافە ئینسانی و نەتەوەییەکانی کۆڵەکەی دیموکراسی لە تورکیا دا پێکدێنێ، ڕێی ئەوەی لێگیراوە بەشداری لەهیچ پرۆسکەیەکی دیموکراسیدا بکا.
لە عێراقدا، دوای زیاتر لە شەست ساڵ بوون بە دەوڵەتی خاوەن دەسەڵات و زیاتر لە سیی ساڵ بوون بە جمهوری، هێشتا دەستورێکی هەمیشەیی نییە. هیچ جۆرە دەزگا و ڕێکخراو و دامەزراوەیەکی دیموکراسی نین. کولتووری بەدەوی عەشیرەتگەری و بیریی (حاکم-خوا) لە عەقلیەتی خەڵکدا جێگر بوون.
هەرە سادەترین شوێوەی مافی مرۆڤ هەمیشە ژێر پێدراوە. عێراق دەوڵەتێکە خێڵ و خوێن حوکمی دەکا. تارمایی مەرگ، زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان لە هەموو ماڵێکدا و لە دڵی هەموو مرۆڤێکدا ئامادەیە.
لە ئێراندا، شێوەیەکی چەرخەکانی نێوەندی کەلتووری تایەفەگەری ئیسلام ژێندراوەتەوە و کراوە بە یاسای ژیان و کۆمەڵ و دەوڵەت. هەموو خەڵک بەپێی یاسای ئەم کولتوورە کراون بە دوو بەشەوە: یا دەبێ شەهیدبێ یان (سەربە) شەیتان بێ. خۆت لە هەر بەرەیەکدا ببینییەوە، چار نییە دەبیتە قوربانی کولتوورێکی ستەمگەرانە و زۆردارییەکی بێ ئامان.
جا لە چوارچێوەی ئەم جۆرە کولتوور و نیزامانەدا، چۆن نەتەوەیەکی پارچە پارچە کراو و بێ دۆست و پەنای وەک کورد کە خاوەنی کەلتوورێکی شێوە ژیانێکی زۆر جیاوازە، دەشێ بە تەمای ئەوە بێ لە دیموکراسی و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیدا بەشدار بێ و چارەسەرییەکی دادپەروەرانە بۆ کێشەیەکی بدۆزێتەوە؟!
گەلی کورد هیچ ئیختیارێکی لە بەردەمدا نەماوەتەوە ئەوە نەبێ کە پەنا بەرێتە بەر خەباتی چەکداری بۆ دیفاع کردن لە بوون و کەرامەتی خۆی، گەرچی ئەم ئیختیارە ناچارییە تووشی زۆر تراژیدیا و مەترسی زیاتری کردووە. ئەوەی تراژیدیایەکەی قوڵتر و مەسەلەکەی خراپتر ئالۆزتر کردووە، ئه و پشتگیرییە فراوانەیە کە زلهێزان و دەوڵەتە سنعەتیەکانی خۆراوا پێشکەش ئه و ڕژێمە دیکتاتۆریانەی دەکەن… لەمەشدا هیچ ئیعتیبارێکی ئینسانی لێک نادەنەوە و تەنیا خەم و خولیایەکیان چەک فرۆشتن و قازانج کردنە.
ئێمە دەشێ جەوهەری ئه و ئاخافتنانەی سەرەوە لەیەک تێزدا کۆبکەینەوە:
کورد دەوڵەتی نەتەوەییان نییە لەبەر ئەمە مافی مرۆڤیان نییە.
ئەم موعادەلەیە دڵڕەقانەیە، نا ئینسانیی و نائەخلاقییە…. بەڵام، بەداخەوە دروستە. واقیع و ڕاستییەکه و لە زۆر ئاست و زۆر کاتدا لە کار دایە.
موعادەلەی فەلسەفیی ئەم سەردەمەمان ئەوە نییە کە:
من بیر دەکەمەوە، کەوایە من هەم.
بەڵکو ئەوەیە:
من دەسەڵاتم هەیە، کەوایە من هەم.
من پارەم هەیە، کەوایە من هەم.
من دەتوانم بکوژم و ببڕم، کەوایە من هەم.
بۆیە ئێستا سەد دام هەیە، ماوە، بەڵام قوربانییەکانی سەددام نین و لە ناوچوون.
بۆیە هیچ دەوڵەتێک ئامادە نییە بەرژەوەندییە خۆپەرستییەکانی خۆی واز لێ بهێنێ و پشتگیری کورد بکا.
بۆیە تەنانەت وەک ئاوارە و پەنابەرەش کورد هیچ مافێکی مرۆڤانەیان نییە.
ئه و ڕێکخراوانەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکانی دنیا دروست بوون و کار دەکەن، لە ئاست هاوار و داوای پەنابەرانی کورد گوێی خۆیان هاخنیوە.
بۆچی؟
چونکە ئه و ڕێکخراوانەش (وەک خاچی سوور و کۆمیشنەری بەرزی پەنابەران UNHCR) لە لایەن ئه و دەوڵەتانەوە کۆنترۆڵ کراون کە هێز و پارەیان هەیە. لەلایەکی دیکەشەوە، تەنیا لەگەڵ ئه و نەتەوە و گروپانە مامەڵە دەکەن کە خاوەن دەوڵەتن. بۆیە ئەگەر ئه و ڕێکخراوانە بشیانەوێ یارمەتی کورد بدەن، ئەوا دەبێ لە ڕێگای دوژمنەکانییەوە، واتە ئه و حکومەتانەی کورد دەچەوسێننەوە وەک ئێران و تورکای و عێراق و سوریا، ئەم کارە بکەن.
ئایا گورگ دەیەوێ نێچیرەکانی ڕزگار بکات؟!
بەم جۆرە نزیکەی ملیۆن و نیوێک کورد لە ئۆردوگاکانی زۆرەملێدا لە ناو کوردستان و عێراق، زیاتر لە 000/200 کوردی ئاوارە لە ئێران و 000/500 لە تورکیا و هەزار لە پاکستان… هتد بەبێ هیوا، یارمەتی پاشەرۆژ، پشگوێ خراون.
وەزعەکە تابڵێی تاریک و ناهومێدانەیە.
ئەستەمە لەم سەردەمەدا تۆ کورد بی و بڕوات بە مرۆڤایەتی بمێنێ.
لەگەڵ ئەوەشدا ئێمەی کورد پێویستە ڕێگا نەدەین ڕەشبینیئارەزووی ژیان و کڵپەی حەزی ئازادیمان دامرکێنینەوە.
بای گۆڕان، ئەمڕۆ سەرانسەری دنیادا هەڵی کردووە… بە هێواشی، هیمنی بەڵام بە بەردەوامی و بێ وەستان.
گەرچی لایەن و دوورییەکانی گۆڕانکارەکانی دنیا هێشتا ئاشکرا نین، گومانی نییە ئەنجامی ئیجابی ئه و گۆڕانکارییە زیاترن و جێگیرتر دەبن. گەلانی جیهانی سێش هەتا هەتایه لەژێر باری قەرز و ستەمدا نابن، ئاخافتن، دیموکراتی کردن، وتووێژ و چارەسەری ئاشتییانە بۆ مەسەلەی نەتەوەی و ناوچەییەکان پێویستە ببێتە عورف و ڕێبازی قبووڵ کراو ئەگەر مرۆڤایەتی بیەوێ وەک گرۆیەکی شارستانی بمێنێتەوە.
بای گۆڕان لە دنیادا هەڵدەکا و… بای مەرگیش لە کوردستاندا درەنگ یان زوو دەبێ بوەستێ. نەتەوەی کورد بەری زۆر ئیمپریالیزم و داگیرکەری گرتووە: تاوانەکانی عێراق نە شایانی لە بیرچوونەوەن، نەقەت لێخۆشبوونیان دەکرێ. خۆرهەڵاتی نێوەند ناشێ ئاشتی و ئاسایش و دیموکراتی بوون بەخۆیەوە ببینێ گەر مەسەلەی کورد بەشێوەیەکی ڕاست و دادپەروەرانە لەسەر بناغەی بڕیاردانی مافی چارەنووس چارەسەر نەکرێ.
تورکیا ناتوانێ لە پرۆسەی هێواشی دیموکراتیی کردندا بەردەوام بێ و هیوای ئەوەی هەبێ ببێتە ئەندامی کۆمەڵگای ئەوروپی ئەگەر تۆماری بەدی خۆی لە مافی مرۆڤدا باش نەکا و ڕێگا بۆ بەشداری نەتەوەی کورد لە پرۆسەی دیموکراتیدا، بە دان نان بە مافی جیاوازی نەتەوایەتی کورد، خۆش نەکات.
دیکتاتۆرەکەی عێراقیش ناتوانێ هەتا هەتایە لەسەر تەختی خوێن و کەللەسەر دابنیشێ. دەبێ زۆری تر نەخایەنێ و بڕوا. ئێرانیش ناتوانێ له و شێتخانەیەدا بەردەوام بێ. چار نییە دەبێ کۆمەڵگا بێ سەروبەرەکەی عەقڵانی بکا و ئاسایش و دیمۆکراسی ڕەچاو بکات.
بۆ ئەوەی کورد بتوانێ لەهەر دەرفەتێکی ئاوا کە دێتە پێش کەڵک وەربگرێ پێویستە خۆشی زۆر وریا و زیت و چاوەکراوەبێ، پێویستە باش خۆی ڕێکستبێ و هەمیشە ئامادەبێ. دەبێ هیچ دەرفەتێک بۆ بەرەوپێش بردنی مەسەلەکەی لەدەست نەدات.
سەرنج : ئەم باسە یەکەم جار بە زمانی ئینگلیزی لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن لە 14/مارتی/1989 دا پێشکەش کراوە و دوای لە گۆڤاری (Kurdish Culture Bulletin) دا هەر بە ئینگلیزی لە ئۆکتۆبەری 1989 دا بڵاوکراوەتەوه.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 795 gånger
HashTag
Källor
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.wtarikurd.info
Länkade objekt: 5
Grupp: Artiklar
Publication date: 17-03-2013 (11 År)
Bok: Politic
Dokumenttyp: Översättning
Dokumenttyp: Språk
Original Language: Engelska
Provins: Kurdistan
Technical Metadata
Produkt Kvalitet: 99%
99%
Tillagt av ( هەژار کامەلا ) på 02-11-2022
Den här artikeln har granskats och släppts av ( هاوڕێ باخەوان ) på 04-11-2022
Denna post nyligen uppdaterats med ( هاوڕێ باخەوان ) om : 04-11-2022
URL
Denna post enligt Kurdipedia s Standarder inte slutförts ännu !
Denna post har tittat 795 gånger
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Biografi
Tara Twana
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Biografi
Şîlan Diljen
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet

Actual
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
19-05-2018
هاوڕێ باخەوان
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Den sista flickan
07-10-2018
زریان سەرچناری
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Biografi
Şîlan Diljen
04-07-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
Şîlan Diljen
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 519,482
Bilder 106,554
Böcker 19,263
Relaterade filer 97,081
Video 1,384
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Biografi
Tara Twana
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Biografi
Şîlan Diljen
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Sida generation tid : 0.515 sekund(er)!