هەرچەندە وا بڕیار بوو کە هەفتەی داهاتوو لە شاری #هەولێر# لەلایەن #ئازاد محەمەد# ناسراو بە جوتیارە نمونەییەکە، ڤیستیڤاڵی هەنار بەڕێوە بچووایە، بەڵام بەوتەی ئەو جوتیارە نمونەییە هەرچەندە لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە مۆڵەتمان پێدرا، بەڵام لەلایەن قایمقامی هەولێرەوە ڕێگەمان پێنەدرا ئەو ڤیستیڤاڵە بەڕێوە ببەین، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی گوایە لە ساڵی ڕابردوو هەناری دەرەوەمان بەنرخی هەناری هەڵەبجە بەخەڵکی هەولێر فرۆشتووە.
ئازاد محەمەد، جوتیارە نمونەییەکەی #هەڵەبجە# بە بواری ڕاگەیاند: هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئامادەکاریمان کردبوو بۆ ئەوەی لەم ساڵیشدا لە پارێزگای هەولێر ڤیستیڤاڵی هەنار ئەنجام بدەین، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە مۆڵەتمان پێدرا، بەڵام دواجار لەلایەن قایمقامی هەولێرەوە ڕێگریمان لێکرا ئەو ڤیستیڤاڵە لە شاری هەولێر ئەنجام بدەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری ئەوەی لەلایەن قایمقامی هەولێرەوە ڕێگریمان لێدەکرێت ئەو ڤیستیڤاڵە ئەنجامبدەین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە گوایە لە ساڵی ڕابردوو خەڵک گلەیی هەبووە و هەناری خراپمان هێناوەتە ڤیستیڤاڵەکە، هەناری دەرەوە بە نرخی هەناری هەڵەبجە فرۆشراوە بە خەڵکی هەولێر بەڵام ئەوانە ڕاست نین و ئەو خەڵکانەی ساڵانی ڕابردوو بەشداری ڤیستیڤاڵەکەیان کرد بوو زۆر لە بەرهەمەکانی ڤیستیڤاڵەکە ڕازیبوون و هەمان ئەو هەنارانەمان نمایشکرد کە لە هەڵەبجەوە هێنابوومانە هەولێر.
ئەو جوتیارە نمونەیەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، زۆر ئاساییە بەلای ئێمەوە کە ڕێگە نادات لە شاری هەولێر ڤیستیڤاڵی هەنار بەرێوەبچێت، بۆیە ئێمە دوو بەیانی هەمان ئەو ڤیستیڤاڵە لە شاری #سلێمانی# ئەنجام دەدەین و بۆ ئەو مەبەستەش باشترین جۆری بەرهەمی هەناری هەڵەبجەمان بۆ ئامادەکردووە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 993 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!