شتێک هەیە بیخەیتەسەر ئاگر نامێنێ.
مەتەڵساز بە وشەی (شتێک) دەستپێدەکات، داوا لە گوێگر دەکات، بۆ زانینی وەڵام بیربکاتەوە، ئاگر هەندێک شت دەسووتێنێ، شتێک هەیە بیخەیتە سەر ئاگر نامێنێ، مەبەستی لە بەفرە، کاتێک بخریتە سەر ئاگر، سەرەتا دەتوێتەوە و دواتر دەبێتە هەڵم و لەبەر چاوان نامێنێ. وەڵام (بەفر) .[1]