وەڵامی کۆمپانیای ساکار سەبارەت بەدوا پەیامی سەرۆکی جووڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ
ڕۆژی 30-10-2022 دووبارە جووڵانەوەی نەوەی نوێ سەردانی شاری
کۆیەکۆیە وشەقامی 40 مەتری ناسراوە بە شەقامی سەرۆک مام
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی کردووە لە پەیامێکی ڤیدیۆیی چەواشەکارانە دووبارە دەیەوێت ڕای گشتی بەلاڕێدا ببات بۆ کۆکردنەوەی دەنگ سەرنج ڕاکێسانی هاووڵاتییان.
ئێمە وەک کۆمپانیای ساکار ئەم خاڵانەی خوارەوە بۆ دانیشتوانی شاری کۆیەی خۆشەویست و جەنابی کاک
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید دەخەینە ڕوو بە بەڵگەوە:
1- بۆ تەواوی گەیشتنی پەیامی ئێمە لە ڕێگەی وێنە و نەخشەوە پڕۆژەکە دەخەینە ڕوو کە لە چەندین بڕگەی جیاواز پێکهاتووە بەتایبەت ئەندازیاران و پسپۆڕانی ئەم بوارە دەزانن کە چەند ماوە
تێچووی پێویستە بۆ جێبەجێ کردنی کە گۆڕانکاری تەواو بەسەر شەقامەکەدا دێت لە داهاتوودا.
2- کۆمپانیای ساکار خانووی دابین کردووە وەک ئۆفیسی کۆمپانیا لەسەر پڕۆژەکە و بەردەوامە.
3- لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (دڕۆن) مەسح و تەسمی و دیزاینی پڕۆژەکەی کردووە کە یەکەم جارە لە پڕۆژەیەکی سنوری کۆیە بەکاردێت.
4- چەند نمونەیەک لە خاک و مەواد و تێکەڵە نێردراوە بۆ تاقیگەی بیناسازی
هەولێرهەولێر چاوەڕێی دەرچوونی ئەنجامین.
5- لە نزیک مزگەوتی خێرخوازان لەچەند شوێنێک کارکردن و بڕینی شەقامەکە ئەنجام دراوە.
ئێمە بەردەوامین پشت بەخوای گەورە و ئیدارەی شاری کۆیە پڕۆژەکە لەماوەی دیاریکراوەی خۆی تەواو دەکەین بە سەرجەم بڕگەکانیەوە نەوەک ئەوەی کاک شاسوار دەیەوێت بە نەقیزە و پینە و پەڕۆ تەواوی بکەین، داواکارین لەکاک شاسوار هاتووچۆی شاری کۆیە بکات لەبەرئەوەی سکاڵامان لەسەر تۆمار کردووە بە گوێرەی ماددەی 240 لە یاسای سزادانی ئێڕاقی، دوو جار بانگهێشت کراوە بەڵام بە بیانووی ئەوەی لە دەرەوەی سنوری
سلێمانیسلێمانی بووە نەگەڕاوەتەوە و ئامادەنەبووە لە دادگا، ئێمە کاردەکەین و بەردەوامین کاک شاسواریش وەڵامی دادگا بداتەوە سوپاسی دەکەین.
[1]
لەگەڵ ڕێزدا
کۆمپانیای ساکار