چاو مۆنی کلک بۆرە
فێڵبازی مریشکخۆرە
نرخی پێستەکەی زۆرە
مۆن: مڕومۆچ و ڕووگرژ (فەرهەنگی کانی) چاو مۆنی کلک بۆرە، مەبەست لە ئاژەڵی ڕێوییە، فێڵبازی مریشکخۆرە، واتە: ڕێوی گیاندارێکی کێوی تەڵەکەبازە، بەهۆی فرتوفێڵەوە مریشک و پەلەوەر ڕاودەکات و دەیانخوات، نرخی پێستەکەی زۆرە، واتە: دوای ئەوەی ڕێوی دەگیرێت و دەکوژرێ، کەوڵدەکرێ و پێستەکەی بەنرخ و بەهادارە. وەڵام (ڕێوی) . [1]