چوارپەل دەڕوا لەوێیە
قالبی دڕک و زرێیە
چاوی دەڵێی ترێیە
زرێ: کاڵایەکی جەنگگیە، لە زریزەی ئاسن دەتەنرێ، لەجەنگدا لەبەردەکرێ، بۆ ئەوەی شیر و تیر نەیبڕێ (فەرهەنگی خاڵ) چوارپەل دەڕوا لەوێیە، مەبەست لە ئاژەڵی ژیشکە کە چوارپەلی هەیە و بەڕێگەدا دەڕوا. قالبی دڕک و زرێیە، واتە: لەشی دڕکاوییە، لەکاتی مەترسیدا دڕکەکانیش وەک زرێ جەستەی دەپارێزن، چاوی دەڵێی ترێیە، واتە: چاوی خڕ و ڕەنگی ڕەشە وەک دەنکی ترێ. وەڵام (ژیشک) . [1]