Վիճակագրություն | Հոդվածներ 455,371 | | Նկարներ 93,264 | | Գրքեր 16,720 | | Կից փաստաթղթեր 77,297 | | Տեսանյութ 820 | | 13 Ակտիվ այցելուները Kurdipedia! | | Այսօր 21,246 |
|
لە پێناوی ڕێنووسێکی باشتر (بەشی یەکەم) چۆنێتیی ڕێنووسکردنی پیتی (و) խումբ: Հոդվածներ | Հոդվածներ լեզու: کوردیی ناوەڕاست
Կիսվել |
| Facebook | 2 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
Աստիճան Հատ |
1 քվեարկել 5 |
Գերազանց |
Շատ լավ |
Միջին |
Վատ |
Վատ |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
چۆنێتیی ڕێنووسکردنی پیتی (و)
پیتی (و) لە زمانی کوردییدا، لە هەندێک وشەدا بە یەک (و) لە هەندێک وشەدا بە دوو (و) ڕێنووس دەکرێ و دەنووسرێ کە پەیوەندیی بە پیتی بزوێن و نەبزوێنی پیتی (و)ەوە هەیە، واتە: بەپێی شوێنی لە سەرەتا و ناوڕاست و کۆتایی وشەدا هەروەها بە پێی یاساکانی ڕێنووس لە زمانی کوردیدا ڕێنووس دەکرێ، بەم شێوەیەی خوارەوە ڕوونکراوەتەوە.
چۆنێتیی ڕێنووسکردنی (وو):
یەکەم/ پیتی (وو) لە سەرەتای وشە:
پیتی (و) بە (وو) نانووسرێ، چونکە پیتی (وو) بزوێنە و پیتی بزوێنیش ناکەوێتە سەرەتای وشەوە. نموونە: وزە، وژە، وڕە، وشە، وتن، وتار لەگەڵ وڵات. (واتە هەموو پیتێکی (و)ی سەرەتا نەبزوێنە).
دووەم/ پیتی (وو) لە ناوڕاستی وشەوە:
ئەگەر هەردوو دیوی پیتی (و) نەبزوێن بێت، بە (وو) دەنووسرێ. نموونە: ڕوون، ژوور، چوون، پوول، بوون، سوور، لوول، نووسین، ئابووری، نووستن لەگەڵ نموونە. جگە لە وشەی (کووڕ) گەر بە (و) بنووسرێ واتاکەی دەگۆڕێ و دەبێتە (کوڕ).
سێیەم/ پیتی (وو) لە کۆتایی وشەوە:
پیتی (وو) گەر کەوتە کۆتایی وشە، بەمەرجێ لە پێشییەوە پیتی نەبزوێن هەبوو، بە (وو) دەنووسرێ. نموونە: بەڕوو، پەموو، توو، چوو، دوو، ڕابردوو، ڕوو، زوو، سنجوو، شوو، فوو، مازوو، لوو، موو لەگەڵ هەموو.
چۆنێتیی ڕێنووسکردنی (و):
یەکەم/ پیتی (و) لە سەرتای وشە:
ئەگەر وشەیەک بە پیتی (و) دەستپێبکات، دەبێ بە یەک (و) بنووسرێ چونکە سەرەتای هەموو وشەیەک دەبێ پیتی نەبزوێن بێت. نموونە: وەرە، وەرزش، وازی، وەستان، ویستن، ویژدان لەگەڵ واتا.
دووەم/ پیتی (و) لە ناوڕاستی وشەوە:
پیتی (و) لە ناوڕاستی وشەدا بە (و) دەنووسرێ گەر پیتی پێش و دوای خۆی بزوێن بێت، نموونە: ساوا، قەوی، ساواک، ساوەر.
سێیەم/ پیتی (و) لە کۆتایی وشەوە:
پیتی (و) لە کۆتایی وشە بە یەک (و) دەنووسرێ گەر پیتی پێشی بزوێن بێت. نموونە: ئاو، خاو، چاو، پڵاو، خۆشاو، ماستاو لەگەڵ سڵقاو.
تێبینی
ئەم بابەتە وەک ماستەرکڵاس لە شەوی 12-11-2022 کاتژمێر 9 بۆ 11:30 شەو بە کاتی کوردستان، بە نووسەران و ئەرشیڤوانانی کوردیپێدا پێشکەشکرا.
ئامادەکردنی: ڕیبوار جەمال سەگرمهڕیبوار جەمال سەگرمه[1] Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը  բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی  بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە! Այս տարրը արդեն դիտվել 448 անգամ ՀեշԹեգ կապված նյութեր: 9 Նյութերի գույք Technical Metadata |
|