چۆنێتیی ڕێنووسکردنی پیتی (ی)
پیتی (ی) لە زمانی کوردییدا، لە هەندێک وشەدا بە یەک (ی) لە هەندێک وشەدا بە دوو (ی) ڕێنووس دەکرێ و دەنووسرێ کە پەیوەندیی بە بزوێن و نەبزوێنی پیتی (ی)ەوە هەیە، واتە: بەپێی شوێنی لە سەرتا و ناوڕاست و کۆتایی وشەدا هەروەها بە پێی یاساکانی ڕێنووس لە زمانی کوردیدا ڕێنووس دەکرێ، بەم شێوەیەی خوارەوە ڕوونکراوەتەوە.
چۆنێتیی ڕێنووسکردنی (یی):
یەکەم/ پیتی (یی) لە سەرتای وشە:
پیتی (ی) بە (یی) نانووسرێ، لەسەرتای هیچ وشەیەک. هەموو سەرەتای وشەیەک دەبێتەوە بە یەک (ی). نموونە: یادەوەری، یادگار، یاساوڵ لەگەڵ یارسان.
دووەم/ پیتی (یی) لە ناوڕاستی وشەوە:
پیتی (ی) لە ناوڕاستی وشەوە دێت، پیتی پێشی بزوێن یان نەبزوێنە. نموونە: ئایین، زایین، بییر.
سێیەم/ پیتی (یی) لە کۆتایی وشەوە:
پیتی (ی) لە کۆتایی وشە بەیەک (یی) دەنووسرێ لە چەند بارێکدا:
1-هەرکاتێک باسی جێگەی لەدایکبوونمان کردن یان وەک نازناو. نموونە: ئازاد کۆیی، سەروەر شارەزووریی، مەلا مەحمودی بایەزیدیی لەگەڵ حەمە چوارباخیی.
2-ئەگەر هاوەڵناومان وەک ناوی واتایی بەکارهێنا. نموونە: گەرمیی، ساریی، بەرزیی، دانایی، زانایی لەگەڵ درێژیی.
3- پیتی (ی) لە کۆتایی وشە (دیارخراو) بە (یی) دەنووسرێ ئەگەر گرێی ناوی دروستبکات:
ناو + ی + ناوی واتایی نموونە: ڕووداوی مێژویی، ئاماری جوگرافیی، زمانی کوردیی، بزافی نیشتیمانیی، باوەڕی نەتەوەیی.
تێبینی/ هەندێک جار لە ڕستەدا وا ڕێکدەکەوێ پیتی (ی) سێ جار دووبارەدەبێتەوە بەدوای یەکدا:
-کاتێک ڕستەیەک کارەکەی ناتەواوبێت. نموونە: ئەو کارە زانایی یە.
-کاتێک ناوێکی واتایی بە ئامرازی (ان) کۆبکرێتەوە: نموونە: ئەو کارە زانستیی یانەیە.
چۆنێتیی ڕێنووسکردنی (ی):
یەکەم/ پیتی (ی) لە سەرتای وشە:
ئەگەر وشەیەک بە پیتی (ی) دەستپێبکات، بە یەک (ی) دەنووسرێ چونکە سەرەتای هەموو وشەیەک دەبێ پیتی نەبزوێن بێت. نموونە: یار، یاد، یاوەر، یەزدان، یەدەک لەگەڵ یاسا.
دووەم/ پیتی (ی) لە ناوڕاستی وشەوە:
پیتی (ی) لە ناوڕاستی وشەدا بە (ی) دەنووسرێ. بەمەرجێک پێش و دوای خۆی نەبزوێن بێت. نموونە: بارین، هاڕین، ڕیچ، ژیشک، فیکە، لیرە، دیزە لەگەڵ هیزە.
سێیەم/ پیتی (ی) لە کۆتایی وشەوە:
1-پیتی (ی) لە کۆتایی وشە بەیەک (ی) دەنووسرێ پیتی پێشیان بزوێن بێت یان نەبزوێن، نموونە: کانی، خانی، بی، دی، وی، وای، دەی لەگەڵ سی.
2- پیتی (ی) لە کۆتایی وشە بەیەک (ی) دەنووسرێ ئەگەر گرێی ناوی درووستبکات:
-ناو + ی + ناو نموونە: ئاوی کانی، دانیشتووی کوێستان، خەڵکی گەرمیان.
-ناو + ی + هاوەڵناو نموونە: ئاوی گەرم، حەمامی سارد، چێشتی سوێر، هەناری سوور.
تێبینی
ئەم بابەتە وەک ماستەرکڵاس بە ڕێگەی ئۆنڵاین، لە شەوی 12-11-2022 کاتژمێر 9 بۆ 11:30 شەو بە کاتی کوردستان، بە نووسەران و ئەرشیڤوانانی کوردیپێدا پێشکەشکرا.
ئامادەکردنی:
ڕیبوار جەمال سەگرمهڕیبوار جەمال سەگرمه[1]