یەکەم/ چۆنێتیی ڕێنووسکردنی (هاوەڵناوی بکەریی داڕێژراو و لێکدراو)
وشەیەکە بەهۆی چاوگەوە لەگەڵ پیشگر و پاشگر دێتە درووستکردن (هاوەڵناو وشەیەکی واتادارە، پێکەوە ڕێنووسدەکرێ، بە وشەی پێش و پاش خۆیەوە نالکێ).
هاوەڵناوی بکەری داڕێژراو:
نموونە بۆ قەدی چاوگ: نووستوو، مردوو، فڕیو، بەزیو، خوێندەوار. کەڵەشێری بەزیو شەڕناکات. منداڵی نووستوو بەخەبەر مەهێنە.
نموونە بۆ ڕەگی چاوگ: نووسەر، خوێنەر، فرۆشیار، گەڕۆک، کوشندە. بخۆر. مرۆڤی نووسەر خوێنەر و ڕووناکبیرە. دەردی کوشندە دەرمانی نییە.
نموونە بۆ ناوی واتایی و پاشگر: تاوانبار، ستەمکار، پەروەردگار، ترسناک، خەمناک. پەروەردگار مرۆڤی ستەمکار نابەخشێ.
نموونە بۆ ناوی بەرجەستە و پاشگر: نانەوا، شاخەوان، باڵندە، سەروەر. مرۆڤی سەروەر سەربەرزە.
هاوەڵناوی بکەری لێکدراو:
نموونە بۆ ناو و ڕەگی چاوگ: پیاوکوژ، خواپەرست. مرۆڤی پیاوکوژ تاوانبارە.
نموونە بۆ هاوەڵناو و ڕەگی چاوگ: کەچبین، تیژڕەو. شۆفێری تیژڕەو تووشی زیان دەبێ.
نموونە بۆ هاوەڵکار و ڕەگی چاوگ: کەمخۆر، زۆرخۆر، کەسی خۆخۆر لە ژیاندا شکستدەخوات.
نموونە بۆ ناو و ڕەگی چاوگ و پاشگر: نانخۆر، خەباتکەر. مرۆڤی خەباتکەر ورەبەرنادا.
نموونە بۆ جێناوی خۆیی و ڕەگی چاوگ: خۆبیین، خۆڕاگر، خۆهەڵکێش، خۆلەناوبەر. کەسی خۆهەڵکیش کەس گوێی بۆ ناگرێ.
دووەم/ چۆنێتیی ڕێنووسکردنی (هاوەڵناوی کراوی داڕێژراو و لێکدراو)
وشەیەکە بەهۆی چاوگەوە لەگەڵ پیشگر و پاشگر دێتە درووستکردن (هاوەڵناو وشەیەکی واتادارە، پێکەوە ڕێنووسدەکرێ، بە وشەی پێش و پاش خۆیەوە نالکێ).
هاوەڵناوی کراوی داڕێژراو:
نموونە بۆ ڕەگی چاوگ و پاشگر: خنکێنراو، هەڵواسراو، سەپێنراو. نامەی نووسراو کۆدەکاتەوە.
نموونە بۆ قەدی چاوگ و پاشگر: هەڵبژاردە، کردە، خواردە. مرۆڤی هەڵبژاردە بۆ هاوڕێیەتی باشە.
هاوەڵناوی کراوی لێکدراو:
نموونە بۆ ناو و ڕەگی چاوگ: سەرتاشراو، سەربڕاو.
نموونە بۆ هاوەڵناو و ڕەگی چاوگ: ماڵسووتا و ڕەشهەڵگەراو.
نموونە بۆ قەدی چاوگ و پاشگر: کۆچکردوو، سەرکەوتوو، سەرخستوو.
نموونە: (دڵشکاو) مرۆڤی دڵشکاو غەمبارە.
نموونە: (جەرگبڕاو) دایکانی جەرگبڕاو جێگەی بەزەیین.
نموونە: (ماڵسووتاو) پیاوی ماڵسووتاو دەبێ لەسەرەتاوە دەستپێبکاتەوە.
ئامادەکردنی:
ڕیبوار جەمال سەگرمهڕیبوار جەمال سەگرمه[1]