Վիճակագրություն | Հոդվածներ 455,370 | | Նկարներ 93,264 | | Գրքեր 16,720 | | Կից փաստաթղթեր 77,296 | | Տեսանյութ 820 | | 18 Ակտիվ այցելուները Kurdipedia! | | Այսօր 20,764 |
|
لە پێناوی ڕێنووسێکی باشتر (بەشی چوارەم) وانەی یەکەم چۆنێنتی ڕێنووسکردنی ناوی بیانیی խումբ: Հոդվածներ | Հոդվածներ լեզու: کوردیی ناوەڕاست
Կիսվել |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
Աստիճան Հատ |
|
Գերազանց |
Շատ լավ |
Միջին |
Վատ |
Վատ |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
زمانی کوردیی یەکێکە لە زمانە زیندووەکانی دنیا، زیاتر لە دەیان ملیۆن قسەپێکەری هەیە، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی زمانی زیندوو ئەوەیە کە بەردەوام وشە دەبەخشێ یان وشە وەردەگرێ، زمانی کوردیی بە دوو ڕێگە وشە وەردەگرێ، یەکێکیان لە ڕێگەی کۆمەڵەی زمانە هندۆئەوروپییەکانەوەیە، دووەمیان لە ڕێگەی زمانی گەلە دراوسێکانی کوردەوەیە. بەهەر ڕێگەیەک لەم ڕێگایانە وشە بێتە ناو زمانی کوردییەوە، بۆ ڕێنووسکردنیان دەبێت ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەین.
یەکەم/ ئەو وشانەی هاتوونەتە ناو زمانی کوردییەوە و کەوتوونەتە ژێر فۆنەتیکی زمانی کوردییەوە، قسەکەری کورد چۆن دەیڵێ، دەبێ وا بنووسرێ:
1-ئەو وشانەی بە نزیکەیی هەموو شێوەزارێک بەیەک شێوە فۆنەتیک دەیڵێن. نموونە: جانتا، تەلەفیزۆن، مۆبایل، ئەڵڵا، سەدام، ئوممەی عەرەبی، بەینەمیلەلیی. چۆن دەوترێ دەبێ وابنووسرێ.
2-ئەو وشانەی کە هەر بەشە شێوەزارێ لە زمانی کوردیی بە فۆنەتیکی ناوچەیی خۆیان دەیڵێن، چۆن دەوترێ دەبێ وابنووسرێ. نموونە: بەغداد بەغا یان بەغدا. حوسێن، حسێن، حسەین.
دووەم/ هەندێک جار وشە عەرەبییەکان بە پیتی عەرەبی دەنووسرێ، لەکاتێکدا هەندێک لەو پیتە عەرەبییانە لە زمانی ئێمەدا نییە، واتە: بە تێکەڵەیەک لە پیتی عەرەبی و کوردیی دەنووسرێ. نموونە: شێخ ڕضا پێویستە بنووسرێ شێخ ڕەزا، موصل پێویستە بنووسرێ موسڵ.
سێیەم/ هەندێک جار لەگەڵ وشە کوردییەکەدا وشەی عەرەبیش بەهەمان واتای کوردییەکە دەنووسێ. نموونە: هەست و شعور، ڕێز و ئیحتیرام، جێگە و مقام، ساغ و سەلیم، قانون و یاسا. دەکرێ تەنیا وشە کوردییەکە بنووسرێ تەواوە. بەگشتی هەموو وشەیەکی بیانی دەبێ بەڕێنووسی کوردیی بنووسرێ، نەک بە ڕێنووسی ئەو زمانەی لێمان وەرگرتووە.
چوارەم/ هەندێک وشەی کوردیی ڕەسەن هەیە، لەکاتی نووسینیدا پیتی عەرەبی تێکەڵ دەکرێ یان هەر بە هەڵە دەنووسرێ:
وشەی ژمارە (سەد) بە (سەت، صەت، سە، صە) هەندێک جار وشە بە پیتی بیانی یان بە هەڵە بنووسرێ، لەوانەیە واتای جیاواز بگەیەنێ، نموونە: وشەی (سە) لە ناوچەی پشدەر بە (سەگ) دەوترێ، نەک نە ژمارە (سەد).
پێنجەم/ هەندێک وشەی کوردیی ڕەسەنی هەیە، بەپێی شێوەزارەکان بەچەند فۆنەتیکێکی جیاواز دەوترێ و دەنووسرێ: سلێمانی، سولێمانی، سلەیمانی. ئەم فرە ڕێنووسییە گرفتە بۆ ڕێنووسی زمانی کوردیی.
تێبینی/ ئەم بابەتە وەک ماستەرکڵاس بە ڕێگەی ئۆنڵاین، لە شەوی 12-11-2022 کاتژمێر 9 بۆ11:30 شەو، بە کاتی کوردستان بە نووسەران و ئەرشیڤوانانی کوردیپێدا پێشکەشکرا.
ئامادەکردنی: ڕیبوار جەمال سەگرمهڕیبوار جەمال سەگرمه[1] Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը  բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی  بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە! Այս տարրը արդեն դիտվել 277 անգամ ՀեշԹեգ կապված նյութեր: 9 Նյութերի գույք Technical Metadata |
|