پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
پردی مالا بادی ساڵی 2024
03-10-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دروێنەکردنی برنج لە ئامەد ساڵی 2024
03-10-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چەند ناوچەیەکی ئامەد ساڵی 2024
03-10-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ و عەلی کوردستانی لە پایتەخت میدیا
02-10-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گەشتی 8 لەگەڵ فەرهاد پیرباڵ
02-10-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بە نواندنێک ڕەوشت و ئەخلاق بەرزی کورد نیشاندەدەن!
01-10-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سیروان مەغدید دیبەگەیی
01-10-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
پشتیوان موعین
01-10-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
مەجید دالایی میلان
01-10-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
ڕێبوار سەعیدی
01-10-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  538,826
وێنە
  110,152
پەرتووک PDF
  20,279
فایلی پەیوەندیدار
  104,037
ڤیدیۆ
  1,549
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,387
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,953
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,024
عربي - Arabic 
30,707
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,235
فارسی - Farsi 
9,815
English - English 
7,580
Türkçe - Turkish 
3,669
Deutsch - German 
1,697
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
128,909
پەرتووکخانە 
25,677
ژیاننامە 
25,644
کورتەباس 
18,294
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,769
پەند و ئیدیۆم 
13,656
شوێنەکان 
11,999
شەهیدان 
11,857
کۆمەڵکوژی 
10,908
هۆنراوە 
10,293
بەڵگەنامەکان 
8,348
وێنە و پێناس 
7,361
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,387
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,459
ڤیدیۆ 
1,436
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
821
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
762
شوێنەوار و کۆنینە 
637
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
255
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
27
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
324
PDF 
31,378
MP4 
2,535
IMG 
201,503
∑   تێکڕا 
235,740
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەمەد یاسین
ژیاننامە
شێخ خەرتۆ
ژیاننامە
ئەکرەم خەلیلی
ژیاننامە
عەزیم ئەحمەدی
ئەلکیمی و ژەهراویبوون
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: زانستە سروشتییەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەلکیمی و ژەهراویبوون
زانستە سروشتییەکان

ئەلکیمی و ژەهراویبوون
زانستە سروشتییەکان

$ئەلکیمی و ژەهراویبوون$
نووسینی: ئەلەند ڕزگار
وەکو
ڕۆژانە گوێبیستی ئەوە دەبین کاتێک یەکێک دەڵێت؛ من لە زانستی کیمیا دەخوێنم، کەسێکی دیکە دەپرسێت؛ ئەو زانستەی لە کۆندا جادووی پێ دەکرا؟ هەرچەندە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە بۆ سەردەمی ئێستامان بە تەواوی دروستە کە بڵێین؛ پێویستمان بە خوێندنەوەیەکی وردە، بۆ سەرنجدان لە سەرهەڵدانی کیمیستری و جیاوازی نێوانیان، بەڵام؛ لە سەردەمانی کۆندا دەکرێت بەم وتەیەی “ئێم.ئێم.پاتیرسن مویر” وەڵامی بدەینەوە، لە پەرتووکی؛ “چیرۆکی ئەلکیمی و دەستپێکی کیمیستری”دا، دەربارەی ئەمە دەڵێت: “ئەلکیمی بەشێک بوو لە جادوو چونکە، بریتیبوو لە: لێکدانەوەی ئەو مەعریفەیەی کە هەستەوەرەکان بەدەستیان هێناوە، لە ڕێگەی ئەو بڕە زانیارییەی کە پێشکەشیان کراوە. بەشێکیان لە ڕێگەی هەستەکانەوە، بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکانیش لە ڕێگەی دەستەڵاتێکی سەروو مرۆییەوە و وەکوو، ڕاستییەکی پێویست پەسەند کراون.” وەکوو دەزانین کە لە دواساتەکاندا ئەسترۆلۆجی لە ئەلکیمی جیادەبێتەوە و شۆڕشە زانستییەکەی ئەنتۆنیۆ لاڤوازێ وا دەکات، گۆڕانکاری بەسەر کردەی کیمیاگەریدا بێت و وەرچەرەخانێکی نوێ بێت بۆ سەرهەڵدانی زانستێکی نوێ. بوونی ئێکسیر لە سەردەمی ئەلکیمیستەکاندا ئامانجی سەرەکیان بووە بۆ ئەوەی لەگەڵ دۆزینەوەیدا، خۆشگوزەرانی بۆ بوونی مرۆڤ بە دەستبخەن بەڵام؛ نەیانتوانی ئەم ئامانجە بەدەستبهێنن، بەڵکوو لەم گەڕانەیاندا توانیان بیکەنە هۆکارێک، بۆ دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی چەندین ئاوێتەی گرنگ بۆ پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشییەکان، بەرهەمهێنان و دۆزینەوەی چەندین ئاوێتە و توخمی ژەهراوی کە ژیانی مرۆڤیان خستە مەترسییەوە. هەروەها ئەوەی لەم وتارەدا دەیخەینەڕوو باسکردنی بەشێک لەو توخمە ژەهراوییانەیە کە هەن، بە تایبەتیش “جیوە”. ئەو توخمە ژەهراوییانەی کە مێژوویەکی دێرینیان هەیە، وەک؛ جیوە، قوڕقوشم، زەڕنیخ، سالیۆم و جەند توخمێکی دیکە. ئێمە دەزانین کە توخمی جیوە، لە سەدەکانی کۆندا ناوی یەکێک لە خوداوەندەکانی یۆنان بووە و وەک؛ خوداوەندی بازرگانی و دزی ناسێندراوە. لە پاش ئەمەش وەک ناوی بچووکترین هەسارەی سیستەمی خۆری ناوبراوە. لە سەدەی چواردەدا بەرهەمهێنراوە و لە ساتە کۆنەکانی مێژوودا بە “کبریتیدی جیوە” ناسێندراوە کە یەکێک بووە لە حەوت کانزاکە. بەو هۆکارەی پەیوەندی هەبووە لە نێوان ئەسترۆلۆجی و ئەلکیمیدا، بۆیە بەشێکی زۆری کانزاکان بە ناوی هەسارەکانەوە ناویان هێنراوە، هەروەک: (خۆر\ئاڵتوون، مانگ\زیو، مەریخ\ئاسن، زوحەل\قوڕقوشم، مشتەری\تەنەکە، ڤینۆس\مس، عەتارد\جیوە). جیوە بە درێژای بوونی زیانی خۆی هەبووە. زیاتر وەک توخمێک لە ڕیزی توخمە ژەهراوییەکاندا دانراوە و ناسێندراوە. ئایساک نیوتن ئەو زانایەی کە پێمان وایە زۆرترین دۆزینەوەکانی لە زانستی فیزیادا بووە، بەڵام؛ ئەو لە هەمان کاتدا بایەخی دەدا بە ئەلکیمی و کردە ئەلکیمیستییەکانیش. نیوتن باوەڕی وابوو کە ئەلکیمیستەکان زانیویانە چۆن ئاڵتوون بەرهەمدەهێنرێت بەڵام؛ ئەو کردەیەیان هەروەک نهێنییەک ماوەتەوە و نەتوانراوە درکی پێبکرێت، هەروەک چۆن ڕۆبێرت بۆیل و جۆن لوک پێیان وابوو دەکرێت. یەکەم تاقیکردنەوەی ئایساک نیوتن لەگەڵ جیوە بوو، بە تێکەڵکردنی لەگەڵ نایتریک ئەسید و چەند ماددەیەکی دیکە بۆ گیراوەکە. لە پاش چەند تاقیکردنەوەیەک کە هیچی دەستنەکەوت، بۆ جارێکی دیکە جیوەکەی گەرمکرد لەگەڵ چەند کانزایەکی جۆراوجۆر لە فڕنێکدا. هەروەها شاگردەکەی و هاوژوورەکەشی(جۆن ویکنسن) دەڵێن: هەندێک کات تاوەکوو درەنگانی شەو کاری کردووە. ئایساک نیوتن بەوە ناسرابوو کە زوو توڕە دەبوو، ڕەخنەگرتن لە کارەکانی تووشی توڕەبوونی دەکرد، هەروەها نائاسایانە ڕقی لە هاوتاکانی بوو. ناکۆکی لەگەڵ بەشێک لە زاناکانی ئەو سەردەمەدا هەبوو، ئەوانیش؛ ” ڕۆبێرت هووک، گۆتفرێید لێیبنیز” کە زیاتر سۆزدار بوون وەک لەوەی هۆشیار. لەو کاتانەدا ئەو زیاتر خۆی جیادەکردەوە و لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا بەهۆی کردە نائاساییەکانیەوە، نیشانەی پرسیار لەسەر هۆشمەندیی درووستبوو. بە پێی ئەو نامانە بێت کە بۆ ساموێل پێپسی دەنێرێت، ئەشکەنجەی خواردووە بەهۆی ئینسۆمنیاوە(خەوزڕان)(1). ئەو نیشانانەی کە ئایساک نیوتن هەیبوو، وەک؛ لاوازبوونی یادەوەری، ئینسۆمینا، چەند نیشانەیەکی دیکە دەریدەخست کە وی بە جیوە ژەهراوی بووە، هەروەها بەهۆی دوو توێژینەوەوە ئەوە دەرکەوت کە نیوتن ژەهراوی بووە. یەکەم توێژینەوە لە ساڵی 1979دا، ئەنجامدرا لە لایەن “ئێڵ.دەبلیو.جۆهنسن و ئێم.ئێڵ.وۆڵبارشت”(2)، دووەم توێژینەوە لە لایەن “پی، ئی، سپارگۆ و سی، ئەی، پاوندس” کە لە توێژینەوەکانی هەردوولا ئەوە دیاریکرا کە ژەهراوی بووە. بۆ دڵنیابوونەوەش چەند تاڵێک لە قژی وەرگیرا کە دەرخەری ڕێژەیەکی زۆر لە ژەهر بوو. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەیری خشتەکەی خوارەوە بکەن:

هەروەها توخمی جیوە لە بواری دەرمانسازیشدا بەکارهاتووە و سوود و زیانی خۆی هەبووە، وەک چۆن خەمبارانەترین مردن بەهۆی دەرمانەوە، بریتیبوو لە: مردنی ئەستێرەناسی دانیمارکی تیکۆ براهە. تیکۆ براهە کە بە دەست کێشەی پڕۆستاتەوە دەیناڵاند، لە خوانێکی شاهانەدا لە پڕاگ مێزەکەی جێنە هێڵا تاوەکوو خۆی لە تەنگاوی ڕزگار بکات، لە ئەنجامدا میزەڵدانی تەقی و چەند ڕۆژێک دواتر مرد. هەروەها لە پاش مردنیی توێژینەوە بۆ تاڵێکی قژی کرا، ئەوەی پیشاندەدا کە ڕۆژێک پێش مردنەکەی دەرمانە جیوەییەکانی وەرگرتووە، لە هەوڵی ڕزگارکردنی ژیانی خۆیدا. جیوە هێشتا بەشێکە لە دەرمانە کۆنە چینییەکان و دوو بەکارهێنانی دیکەش: دەرمانە دژە ژەهرییەکان و دەرمانە ئازارشکێن و هێمنکەرەوەکان، بڕی لە سەدا چواری پێکهاتە جیوەییەکانیان تێدایە. دەرمانە دژە ژەهرییەکان بە ڕێژەی چوار حەپ، بە سێ جار دەدرێت بەوانەی کە لە مێروویەکی ژەهراوییەوە؛ ژەهراوی بوون، ژەمێکی 0.2 گرامی لە جیوە بە نەخۆشەکە دەدات، حەپی دووەمیان؛ بە ڕێژەی پێنج حەپ بە سێ ژەمی لە ڕۆژێکدا بە نەخۆشەکە دەدرێ وەک؛ هێورکەرەوەیەک و هەمان بڕی گرام دەگەیەنێت بە نەخۆشەکە. نەخۆشی فەرەنگی(سیفلیس) لە ساڵانی 1500کاندا، لە ئەوروپادا بڵاوبۆوە و دەرمانە کۆنەکانیش بێ توانا بوون بەرانبەری. توانای بەکارهێنانەکانی جیوە بوو بە هۆکاری کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە و بووە هۆکاری سەرهەڵدانی ئەزموونگەراکان، ناسراوترینیان “پاراسیلیوس” بوو، ئەو حەپی درووستدەکرد بە بەکارهێنانی ئۆکسیدی سووری جیوە و شەربەتی گێلاس، توێنەری بێ هێزکراوی کلۆریدی جیوە کە لە ئاوی قسڵدا بەکاری دە هێنا، وەک؛ خاوێنکەرەوەیەک بۆ برینی کۆئەندامەکانی زاوزێ. پێکهاتەکانی جیوە زۆر کاریگەر بوون لە چارەسەرکردنی نەخۆشی فەرەنگیدا، چونکە ئەو زیندەوەرەیان دەکوشت کە دەبووە هۆی نەخۆشییەکە. بەڵام؛ ئەم چارەسەرە وەک ئەوەی لەبارەیەوە دەزانرا مەترسیداربوو و هێندەی خودی نەخۆشییەکە خەڵکی لێی دەترسان. لە دواساتەکاندا ئەسترۆلۆجی لە ئەلکیمی جیا دەبێتەوە، چیتر ئەلکیمی وەک زانست سەیر ناکرێت بەڵکوو بەهۆی کردە شۆڕشگێڕییەکانی ئەنتۆنیۆ لاڤوازێوە، گۆڕانکارییەکی بنچینەیی درووست دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی کیمیستری و ناساندنی وەک، “زانستێک”. هەروەها سەردەمێکی نوێی توخمی “جیوە” دەست پێ دەکات وەک، توخمێکی کیمیاگەری نوێ؛ کە کانزایەکی شلی شێوە زیوییە، هێما کیمیاییەکەی (ئێچ.جی)یە(3)، ناوی ناسراوی “جیوە”یە، خاڵی بەستنی 39 پلەی سیلیزییە، هەروەها لە خشتەی خوولیدا دەکەوێتە کۆمەڵەی دوازدەوە. دەکرێت بە کورتی باسی ژەهراویەتی جۆرەکانی جیوەبکەین؛ “جیوەی شل” کەمترین توانای ژەهراویکردنی هەیە، “هەڵمی جیوە” کە زۆر مەترسیدارە و توانای ژەهراویکردنی بەرزە، سرووشتی ژەهری جیوەی ڕەق بەندە بە بوونی دۆخی ئۆکساندنکەوە. کۆمپاوندی جیوە لە دۆخێکی ئۆکسانی نزمدا(4) توانای ژەهراویکردنی کەمترە وەک؛ لە کۆمپاوندی جیوە لە دۆخێکی ئۆکسانی بەرزدا(5)، بەشێکی بەهۆی ئەوەی کۆمپاوندی جیوەی ئۆکسان بەرز زیاتر توانای توانەوەی هەیە، لە پاش قووتدان دەتوانێت بە زووترین کات خۆی بگەیەنێتە هەناو. بە تایبەتی هایدرۆکاربۆنی جیوە کە زۆر مەترسیدارە لەبەرئەوەی خۆی پەیوەستە بە ئەتۆمی گۆگردەوە لە سیستینی(6) ئەمینۆ ئەسید دا، لە گەردیلەکاندا دەردەکەون بۆ ئەوەی جیانەکرێنەوە لەگەڵ ئەمینۆئەسیدی “میسیۆنیندا”، لە ڕێگەی سوود وەرگرتنی لە خانەکانی جەستەوە کە وا دەکات میسیۆنین وەرگرتنی هەڵە بکات لەوەی دەیەوێت. کاتێک هایدرۆکاربۆنی جیوە دەچێتە مێشکەوە، ئەگەری جیابوونەوەی هایدرۆکاربۆنەکە لەگەڵ جیوەکەدا پەیدا دەبێت. بەوجۆرەش وا دەکات کە جیوەکە گۆڕانکاری بەسەردا بێت؛ بگۆڕێت بۆ جیوەیەکی نائەندامی(ئینۆرگانیک) بەڵام؛ هیچ ڕێگەیەکی کارکردن(میکانیسم) شک نابەین بۆ کردنەدەرەوەی جیوەکە لە مێشک. هەروەها کاتێک هایدرۆکاربۆنی جیوە دەچێتە مێشکی منداڵێکی ساوا یاخود منداڵێکەوە، دەبێتە هۆکاری ڕاوەستانی خانە بەشکەرەکان(7) و بلۆکی دروستبوونی مایکرۆتۆبول(8) کە وا دەکات ببێتە هۆکارێک بۆ زیانگەیاندن بە مێشکی منداڵەکە. چەند گرووپێکی ئۆرگانیکی(ئەندامی) دەتوانن پەیوەندی ببەستن لەگەڵ هایدرۆکاربۆنی جیوەدا، وەک ئەسیل گرووپ(9) کە دوو کاربۆنی هەیە و کەمتر ترسناکترە بەڵام؛ هێشتاش توانای کوشتنی هەیە. یەکەمین مردن بەهۆی دوانەهایدرۆکاربۆنی جیوەوە لە ساڵی 1865دا، لە شاری لەندەن دیاریکرا. لە مانگی کانوونی دووەمی ئەو ساڵەدا لە پەیمانگای ڕۆیاڵ دوو یاریدەدەری تاقیگەی پڕۆفیسۆر “ئێدوارد فرانکلاند”، کارلێکیان بە سۆدیۆم-داڕشتەی جیوە لەگەڵ هایدرۆکاربۆنی ئایۆداید دا کردبوو، بۆ بەرهەمهێنانی دوانە هایدرۆکاربۆنی جیوە. کە هەردووکیان بە تەواوەتی نائاگابوون لەو مەترسییەی بەسەریاندا تێپەڕی بوو. هەروەها دوانە هایدرۆکاربۆنی جیوە، بووە هۆکاری مردنی خانمە کیمیگارێک بە ناوی “کارین وەتەرهان” کە پڕۆفیسۆر بوو لە کۆلێجی دارتماوس، ئەو لە هەشتی حوزەیرانی ساڵی 1997دا، مرد؛ کاتێک تەمەنی تەنیا چل ونۆ ساڵبوو. دوانە هایدرۆکاربۆنی جیوەی بەکارهێنابوو لە کاتی شیکردنەوەی کۆمپاوندەکان لە ڕێگەی زرینگانەوەی موگناتیسی ناوکی(10)، هەرچەندە ئەو لە کاتی کردەکەدا زۆر بە خۆپارێزییەوە کاری کردبوو، بەو واتایەی دەمبەست و چاویلکە و دەستکێشی کردبوو. بەڵام؛ کاتێک خەریکی کارکردن بوو لەگەڵ دوانە هایدرۆکاربۆنی جیوەدا، لە کاتی کردەکەدا بەشێک لە جیوەکە دەکەوێتە سەر چاویلکەکەی و گوێی پێ نادات چون وا بیری دەکردەوە کە چاویلکەکە دەیپارێزێت، بەڵام؛ دواجار لە ڕێگەی پێستییەوە دەچێتە ناو جەستەیەوە و ژەهراوی دەبێت. هەروەها لە بواری پزیشکیدا، ژەمە دەرمانی کلۆریدی جیوە(کالومیل) ئۆکسان نزم، سی هێندە بەرزترە لە کلۆریدی جیوەی ئۆکسان بەرز کە ناسراوە بەوەی پلەی داخورانی بەرزە. لەگەڵ درێژبوونەوەی سەدەکاندا، زاناکان بە هەزاران دۆزینەوە و بەکارهێنانی جیوەیان لە ژیانی ڕۆژانەدا دەدۆزییەوە، هەندێکیان وازیان لە بەکارهێنانی بەشێک لە دۆزینەوەکان دەهێنا و گرنگییان دەدا بە بەشێکی دیکە لە دۆزینەوەکان. چەند نموونەیەک لەو دۆزینەوانە؛ “سێرمۆمیتەر(گەرمی پێو)، سێرمۆستات(بۆ پێوانی گەرمی و کۆنتڕۆڵکردنی سیستەمی گەرمی و ئەو ئامێرانەی کە ئاو گەرمدەکەن، وەک؛ بۆیلەر)، بارۆمیتەر(پەستان پێو)، بەکارهێنانی لە دەرماندا، دژە کەڕوو، دژە ڤایرۆس، ماددەی کیمیایی کشتووکاڵی بۆ پاراستنی تۆو، بەکارهێنانی لە پاتریدا، ڕووناکی تیشکی سەروبنەوشەیی(ۆ درووستکردنی تیشکدانەوەی ئیلیکترۆماگنێتیک لە نێوان ڕووناکی چالاک و تیشکی ئێکسدا)، ڕووناکی تیشکدەر(بەکاردەهێنرێت لە گڵۆپی شوێنە داخراوەکاندا، وەک؛ گڵۆپی گەراج)، سویچی گەیاندن”(11). هەروەها ڕەفتاری جیوە لە بەرگە هەوادا وەک مەتەڵێکی بێدەنگ وایە، کە هەندێک کات ون دەبێت بەبێ بوونی هیچ هۆکارێک. هەندێک کات وەک نیشتوویەک لەسەر دەنکۆڵە بەفرەکان دەبێت کە ڕەنگە کارلێک لەگەڵ کلۆر و بڕۆم، هەروەها ئۆزۆنیشدا بکات. ئەمە وای لێدەکات ئۆکسیدایز بکات لە وەرزی پایزدا. لە وەرزی هاویندا بەهۆی تیشکی سەرووبنەوشەییەوە، توخمی جیوە پێکبهێنرێتەوە و بگەڕێتەوە نێو بەرگەهەوا. ئاستی جیوە لە هەوای سەر دەریای ئەتڵانتیک بەردەوام زیاد دەکات بە ڕێژەی لە سەدا یەک لە ساڵێکدا. لە سەدا نەوەد ونۆکەی توخمی جیوە؛ لە سەدا شەست و پێنجی لە ڕێگەی شوێنی وزەی سووتانی خەڵوزەوە، لە سەدا بیست و پێنجی لە ڕێگەی زیادەی سووتانەوە بەردەست دەبێت. لە ئەمریکادا بەهۆی سووتانی خەڵوزەوە لە ساڵێکدا و لەسەر ئاستی جیهان، چل و هەشت تەن دەچێتە بەرگە هەوای زەوییەوە. هەروەها هەندێک لە کۆمپاوندەکانی لە ڕێگەی پیشەسازی کیمیاییەوە دروستدەبن، لە ساڵی 1920 دا، بەکاردەهاتن وەک؛ خاوێنکەرەوەیەک، تۆوێکی ڤایرۆس لەناوبەر، کەڕوو لە ناوبەر، هەرزەکوژ. زاناکان بەردەوام لە گەڕاندان بۆ دۆزینەوەی بەکارهێنانی زیاتری جیوە لە ژیانی ڕۆژانەدا. هەروەها دەشێ بوونی جیوە وەک، یەکێک لە هۆکارەکانی بوونی “منداڵی ئۆتیزم” بزانین. ئەویش چۆن؟ دەکرێت بەمشێوەیە وەڵام بدەینەوە؛ لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، ڕێژەی جیوە لە قژی ئەو منداڵانەی کە ئۆتیزمیان تیادا دیاریی کراوە، ئەوەی پیشانداوە کە ڕێژەیەکی زۆر کەم لە جیوە لە قژی ئەو منداڵانەدا بوونی هەیە، بە بەراورد بەو منداڵانەی کە ئۆتیزمیان نییە. ئەم کارە لە لایەن گرووپی لوسییانەوە کرا بە سەرکردایەتی “ئامی هۆڵمس”. هۆڵمس چاوەڕێی ئەوەی دەکرد ڕێژەیەکی زۆر جیوە بدۆزێتەوە لە قژی منداڵانی ئۆتیزمدا، بۆ ئەوەی ئەم بیرۆکەیەی بسەلمێنێت بڕیاریدا پەیوەندی بکات بە دایبابی ئەو منداڵانەی کە ئۆتیزمیان هەیە، لێی پرسین، ئایا هیچ سامپڵێکیان هەڵگرتووە لە قژی منداڵە ساواکەیان؟ لە وەڵامدا؛ بەشێک لە دایبابەکان وەڵامەکەیان دڵخۆشکەرانە بوو بۆ هۆڵمس، توانی چەند سامپڵێکی دەست بکەوێت. بەڵام؛ کاتێک شیکردنەوەی بۆ کردن ڕێژەیەکی زۆر کەمی جیوە دۆزییەوە لەو منداڵانەی کە ئۆتیزمییان هەبوو، ئەو بەراوردەکەی ئەنجامدابوو لە نێوان نەوەد و چوار منداڵی ئۆتیزم و چل و پێنج منداڵ کە ئۆتیزمیان نەبوو. ڕێژەی جیوە لە منداڵانی گرووپی دووەمدا 6.3 بەش لە ملیۆنێک بوو، بەڵام؛ لە گرووپی منداڵانی یەکەمدا ڕێژەکەی زۆر کەمتر بوو کە 0.47 بەش لە ملیۆنێک بوو. دۆزینەوەکە، هۆڵمسی تووشی سەرسوڕمان کرد؛ دۆزینەوەکە ئەو واتایەی دەگەیاند کە جیوە دەبێتە هۆکار بۆ بوونی ئۆتیزم، ئەویش بەهۆی کەمی جیوە لە قژیاندا. ئەو دەیوت؛ ئەو منداڵانەی ئۆتیزمیان تیادا گەشە دەکات بەهۆی کەم و کوڕی لە بۆماوەییدا وا دەکات جەستە نەتوانێت ئەو ڕێژە پێویستە لە جیوە بکاتە دەرەوە، بەڵکوو لە مێشکدا کۆیدەکاتەوە و زیانی پێ دەگەیەنێت. هەربۆیە دەکرێت کۆبوونەوەی جیوەیەکی زۆر لە مێشکدا، ببیتە یەکێک لە هۆکارەکان بۆ بوونی منداڵی ئۆتیزم. هەربۆیە تاوەکوو ئێستاش توێژینەوەکان لەسەر توخمی جیوە بەردەوامی هەیە، هەوڵدەدرێت کە بەکارهێنانی زیاتری بدۆزرێتەوە. [1]
ئەم بابەتە 230 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم - 21-01-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
1. پەرتووکخانە ئینسکلۆپیدیای کیمیا
1. زانستە سروشتییەکان بۆچی بووین بە بەکارهێنەری زانست؟
2. زانستە سروشتییەکان ئەنتۆنیۆ لاڤوازێ
3. زانستە سروشتییەکان پیرۆزی و زانست
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی زانست: کیمیا
پۆلێنی زانست: زیندەوەرزانی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 19-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 230 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شێوازی نوێی وانەوتنەوە و هەڵسەنگاندن؛ ڕێبەرێک بۆ هەموو مامۆستایەک
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدوڵڵا مستەفەوەی
کورتەباس
تێنێسی ویڵیەمز: چاوپێکەوتنێکی سەرنجڕاکێش لە 7 خولەکدا، 1981
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
خێزانی شێخ عومەری پانی بەرز دروو
پەرتووکخانە
ڕۆستەم و زۆراب؛ بە ڕێنووسی نوێ و لەگەڵ فەرهەنگۆک
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
قوتابخانەی چوارتا
وێنە و پێناس
چەند گەنجێکی گوندی باناڵێ ساڵی 1986
ژیاننامە
ئارەزوو عیزەت ئەحمەد
پەرتووکخانە
شێوازی هۆنراوەکانی شێخ نوری شێخ صالح
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
ژیاننامە
ئەژین ئەحمەد ڕەشید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
بەخێوکردنی ماسی کارب لە پرۆژەی کشتوکاڵی
کورتەباس
ڕۆڵی وێنەگری تەلەفزیۆنی لەتەکنیکی بەرهەمهێنانی میدیایی لەکەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا
ژیاننامە
ڕێبوار سەعیدی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
ژیاننامە
تابان بابا عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
شێخ ئیبراهیم ئامادینی
کورتەباس
چیرۆکی هەوڵی تیرۆرکردنی مەلا مستەفا بارزانی؛ '50 بۆمب نەیانتوانی سەرۆکی کوردان بکوژن'
ژیاننامە
ڤەژین دیوالی بەرواری
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
کورتەباس
یادێک لە شەهید خوسرەوی سەلاح زادە
پەرتووکخانە
تۆ کێیت؛ گەشە پێدانی مرۆیی
ژیاننامە
پشتیوان موعین
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
مەحبوبە بابەکر
وێنە و پێناس
خێزانی عەلادین شێخ عومەری پانی بەرز دروو
ژیاننامە
سیروان مەغدید دیبەگەیی
کورتەباس
نوێنەری ئەنجوومەنی راگوزەری یەمەنی باشوور بۆ رووداو: پشتگیریی لە سەربەخۆیی کورد دەکەین
ژیاننامە
مەجید دالایی میلان

ڕۆژەڤ
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەمەد یاسین
05-10-2022
سروشت بەکر
سەمەد یاسین
ژیاننامە
شێخ خەرتۆ
11-07-2023
ڤەژەن کشتۆ
شێخ خەرتۆ
ژیاننامە
ئەکرەم خەلیلی
03-10-2023
شادی ئاکۆیی
ئەکرەم خەلیلی
ژیاننامە
عەزیم ئەحمەدی
06-10-2023
شادی ئاکۆیی
عەزیم ئەحمەدی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
پردی مالا بادی ساڵی 2024
03-10-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دروێنەکردنی برنج لە ئامەد ساڵی 2024
03-10-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چەند ناوچەیەکی ئامەد ساڵی 2024
03-10-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ و عەلی کوردستانی لە پایتەخت میدیا
02-10-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گەشتی 8 لەگەڵ فەرهاد پیرباڵ
02-10-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بە نواندنێک ڕەوشت و ئەخلاق بەرزی کورد نیشاندەدەن!
01-10-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سیروان مەغدید دیبەگەیی
01-10-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
پشتیوان موعین
01-10-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
مەجید دالایی میلان
01-10-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
ڕێبوار سەعیدی
01-10-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  538,826
وێنە
  110,152
پەرتووک PDF
  20,279
فایلی پەیوەندیدار
  104,037
ڤیدیۆ
  1,549
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,387
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,953
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,024
عربي - Arabic 
30,707
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,235
فارسی - Farsi 
9,815
English - English 
7,580
Türkçe - Turkish 
3,669
Deutsch - German 
1,697
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
128,909
پەرتووکخانە 
25,677
ژیاننامە 
25,644
کورتەباس 
18,294
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,769
پەند و ئیدیۆم 
13,656
شوێنەکان 
11,999
شەهیدان 
11,857
کۆمەڵکوژی 
10,908
هۆنراوە 
10,293
بەڵگەنامەکان 
8,348
وێنە و پێناس 
7,361
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,387
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,459
ڤیدیۆ 
1,436
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
821
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
762
شوێنەوار و کۆنینە 
637
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
255
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
27
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
324
PDF 
31,378
MP4 
2,535
IMG 
201,503
∑   تێکڕا 
235,740
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شێوازی نوێی وانەوتنەوە و هەڵسەنگاندن؛ ڕێبەرێک بۆ هەموو مامۆستایەک
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدوڵڵا مستەفەوەی
کورتەباس
تێنێسی ویڵیەمز: چاوپێکەوتنێکی سەرنجڕاکێش لە 7 خولەکدا، 1981
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
خێزانی شێخ عومەری پانی بەرز دروو
پەرتووکخانە
ڕۆستەم و زۆراب؛ بە ڕێنووسی نوێ و لەگەڵ فەرهەنگۆک
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
قوتابخانەی چوارتا
وێنە و پێناس
چەند گەنجێکی گوندی باناڵێ ساڵی 1986
ژیاننامە
ئارەزوو عیزەت ئەحمەد
پەرتووکخانە
شێوازی هۆنراوەکانی شێخ نوری شێخ صالح
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
ژیاننامە
ئەژین ئەحمەد ڕەشید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
بەخێوکردنی ماسی کارب لە پرۆژەی کشتوکاڵی
کورتەباس
ڕۆڵی وێنەگری تەلەفزیۆنی لەتەکنیکی بەرهەمهێنانی میدیایی لەکەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا
ژیاننامە
ڕێبوار سەعیدی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
ژیاننامە
تابان بابا عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
شێخ ئیبراهیم ئامادینی
کورتەباس
چیرۆکی هەوڵی تیرۆرکردنی مەلا مستەفا بارزانی؛ '50 بۆمب نەیانتوانی سەرۆکی کوردان بکوژن'
ژیاننامە
ڤەژین دیوالی بەرواری
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
کورتەباس
یادێک لە شەهید خوسرەوی سەلاح زادە
پەرتووکخانە
تۆ کێیت؛ گەشە پێدانی مرۆیی
ژیاننامە
پشتیوان موعین
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
مەحبوبە بابەکر
وێنە و پێناس
خێزانی عەلادین شێخ عومەری پانی بەرز دروو
ژیاننامە
سیروان مەغدید دیبەگەیی
کورتەباس
نوێنەری ئەنجوومەنی راگوزەری یەمەنی باشوور بۆ رووداو: پشتگیریی لە سەربەخۆیی کورد دەکەین
ژیاننامە
مەجید دالایی میلان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.92
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!