پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,221
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دەعاجەنبوون وەک دۆخێک لە ئازادیی
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$دەعاجەنبوون وەک دۆخێک لە ئازادیی$
نووسینی: هەندرێن
دیارە تشتێکی نوێ نییە، بڵێین فرانز کافکا یەکێکە لە و نووسەرە لە کات بەدەرانەی کە کۆی داهێنانەکانی بۆ خوێنەرانی جیهان بەهایەکی فرەیان هەیە. شێواز و گەردوونی نووسینە ئەدەبییەکانی کافکا هەر تەنیا لە ئاستی هونەری جوانناسییدا باڵا نین، بەڵکوو سەرچاوەیەکی قووڵ و بایەخداریشن بۆ تێگەیشتن لە و مرۆڤ و کۆمەڵگە نوێباوەی کە ئەمڕۆ لە دۆخی تەکنۆلۆجیی و بازاڕی کاڵادا، دەعەجانکراوە. کافکا لە ڕێگەی بەرهەمەکانییەوە ئاسۆیەکمان بۆ واڵادەکاتەوە کە بتوانین لە دۆخی ئەو مرۆڤە نوێباوە بە خۆنامۆبووە تێبگەین، کە ئەمەش بەرەنجامی ئەو گۆڕانکارییە بنەماییانە بوون کە لە سەدەی بیستەمدا لەگەڵ سیستەمی سەرمایەداریدا لە هەموو ئاستێکدا هاتنە ئاراوە. ئاکامی ئەو گۆڕانکارییانەش ژیانی کرد بە بەرخۆر و کاڵا. ئەمەش وای لە مرۆڤ کرد کە بەرانبەر ژیانەکەی هەست بە نامۆیی بکا و دواجاریش بۆ ئەوەی ئەو مرۆڤە لە و نامۆییە ئازاد بێت، وەک پاڵەوانەکانی کافکا، ببێ بە قالۆچە یان مەیموون تاکوو بازاڕیی کار بیکڕێت یانیش هەمیشە لە “دادگا ” یەکی نادیار و ئاڵۆزدا، لە دڕدۆنگیدا بژیت.
لە ئاکامی ئەوەدا مرۆڤ چیتر بەهای مرۆڤانەی نەمایەوە، یان وەک میشێل فۆکۆ گوتی: “مرۆڤ مرد”، (). مرۆڤ لە ئاکامی ئەو دەعەجان بوونەدا بە دەست ئەو تەکنۆلۆجییە باڵادەستەدا لە بنەچە مرۆڤیەتییەکەی خۆیەوە دابڕا، بۆیە ئیدی مرۆڤ چیتر پێویستی بە خودی ژیان نەمایەوە.
لە ئاکامی ئەو وێناکردنەوەی کافکا لە و بوونە دەعەجانکراوی مرۆڤدا، کافکایی و کافکاگەرایی، لە بواری هزرکردن، شێوازی نووسینی ڕۆمان و ڕەخنەسازییدا، بوون بە چەمکگەلی واتادار و بە هەڕمێن. دەربڕینگەلێکی وەک: بێهوودەیی، ڕەشبینیی، بگرە سووریالیست و بوونگەرایی و…هتد. بە ناوی کافکا و شێوازی بەرهەمەکانییەوە گرێدران. بەمجۆرە لە جیهانی ئەدەبدا لێکۆڵینەوە لەسەر بەرهەمەکانی کافکا هەر لە بڕەودایە. بە گوێرەی “ئینسیکلۆپیدیای بۆنیەشی سویدی” هەتا ئێستا زیاتر لە دەیان هەزار پەڕتووک و ڕاڤەی هەمەجۆر لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی کافکادا نووسراون. بە کورتی: کافکا لە بەرهەمەکانیدا ئەو دەسەڵاتە ڕەگئاژۆیە باڵادەستەی سەرمایەداریی کە مرۆڤی تێدا سندمکراوە، نیشاندەدا مەرامەکانی ڕووتدەکاتەوە. بە واتایەکی دیکە، کافکا ئەو سیستەمە سەرمایەدارییەی کە بە ڕێگەی مەرج و ئەرکە سەختەکانییەوە خوێنی مرۆڤ هەڵدەمژێ، کە مەبەش مرۆڤی لە سرووشتی خۆیەوە گۆڕیوە بۆ کاڵایەکی بێگیان، ڕیسوا دەکا.
کاتێک مرۆ بەرهەمەکانی کافکا دەخوێنێتەوە تووشی جیهانێک دەبێ کە لەوێدا مرۆڤ دەرگیری دۆخێکە سەرگەردان بە دوای تاوان و سزایەکانی خۆیەوە دەگەڕێ، و هەرگیزیش لە و دادگیایکردنەی کۆمەڵگە و سیستەمی خێزان و سەرمایەداریی ڕزگار نابێت کە نەبینراوانە ڕوحی سزا دەدا. هاوکاتیش لە جیهانەکەی کافکادا تاکەکەسەکان دڕدۆنگانە بە دوای ناسنامەکانیاندا وێڵن. لە جیهانە مرۆڤکوژەکەی کافکادا، دەسەڵاتێک کە نادیارانە لە ناخی کۆمەڵگەدا پەلدەهاوێژێ و لەوێدا مرۆڤ بێئومێدانە ناچارکراوە لە بەرانبەر ئەو ژیانە پۆلێنکراو، بە کاڵاکراو و چاودێرکراوەیدا ڕازی بێت.
لە ڕۆمانەکانی کافکادا، پاڵەوانەکان لە کاتێکی دیاریی نەکراو و هاوکاتیش لە کاتێکی کۆن و تازەدا، ڕۆڵی خۆیان نمایش دەکەن. بەمجۆرە کافکا لە ڕۆمانەکانیدا پرسیا ڕگەلێکی ئاڕاستە کرد کە هەتا مرۆڤ ئەوە چارەنووسی بێ کۆتاییان نایێ. چونکە کافکا ئەو مرۆڤە دەعەجانە (مەسخ)ە بەرانبەر ئەو سیستەمە زۆردارەی، کە لە هێمای باوکدا خۆی دەنوێنێ، بێدار دەکاتەوە. ئەو سیستەمەی کە مرۆڤی ناچار کردووە هەمیشە خۆی بە گوناهبار بزانێ و خۆی سزا بدات.
لە ڕوانگەیەوە دەکرێ بێژین کە بەرهەمەکانی کافکا بریتین لە ڕاڤەگەلێکی دەروونناسیی و مرۆڤناسیییانە لە دۆخی بە مەکینەبوونی ژیاندا. کافکا لە بەرانبەر ئەو هەموو مەرجە سەپێنراوەی دەسەڵاتی باوک و کاردا، وەک تەرزە گاڵتەجاڕییەک، ئەو واقیعە لە ڕووخسارەکەی خۆیدا وێنا دەکا. هەروەک دەزانین کە ئەگەر بە کەسێک بڵێین “قالۆچە”، تەرزە وێنەیەکی گاڵتەجاڕانە یان تەوس لێدان دەگەیەنێ، هەر بۆیە کافکا “قالۆچە” دەکاتە پاڵەوانی یەکەمی ڕۆمانی “دەعەجان/ مەسخ”.
بەڵێ، وێڕای ئەو هەموو نووسینانەی کە لەسەر کافکا نووسراون، ئەوەی کە هانیدام لەسەر کافکا بنووسم، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پرسیارە سەرنجکێشانەی کە کافکا لە ڕۆمانەکانیدا سەبارەت بە ژیانی ئەو مرۆڤە نوێباوە بە کۆیلەی کار و کاڵاکراوەوە ئاڕاستەی کردن، کەچی ئێستاش لە ڕۆژگاری خۆی زیاتر بە ڕەواجنترن، بە تایبەتیش ئەو چارەنووسەی کە کافکا لەمەڕ مرۆڤ و کۆمەڵگەی ڕۆژاوادا وێنای کرد، ئێستا بەهۆی شاڵاوی بازاڕی سەرمایەداری و لە ژێر کاریگەریی گڵۆبالیزم و مۆدەی بە ڕۆژاوا بووندا، وەک خودی کۆمەڵگەی ڕۆژاوا، کە خەریکە سەرتاپای ڕوحی کۆمەڵگەی کوردی دەعەجان دەکا، بۆیە گەرەکە بەرهەمەکانی کافکا، بە تایبەتیش ڕۆمانی “دەعەجان” و “دادگە”ی ئەو زۆر جێگەی سەرنجی بخوێنی کوردیی بن. ئەمڕۆ دەسەڵات و کۆمەڵگەی کوردی، ئەگەرچی هێشتا کۆمەڵگەی کوردی ئەو جۆرە سیستەمە سەرمایەدارییە ڕەگئاژۆ و پان و پۆڕە نییە کە لە ڕۆژئادا هەیە، بەڵام لە پێکهاتە خێڵەکییە نیوەچڵ و دەعەجانەکەیدا، هەمان سیستەم و شێوازی سەرمایەداریی بەکار دەهێنێ. چونکە مەرجی سەرکەوتنی ژیانی مرۆڤ لە کوردستاندا، لە پارە و کاڵادا کورتکراوەتەوە، بەمەش مرۆڤی کورد لە “هەرێمی کوردستان”دا بۆتەکۆیلەی مەسرەف و بەهایە کاڵاییەکان. لە کوردستاندا مرۆڤ لە ئاستێکی ئاڵۆزدا، کە نە بەرهەمی جیهانێکی نوێباوە و نە وەک کۆمەڵگەیەکی دەرەبەگی و سرووشتیش دەژی. کەواتە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا تاکەکەسەکان لە دوو دیوەوە دەناڵێنن: لە لایەک لەلایەن مۆدە و شتە ڕووکەشەکانی بازاڕی سەرمایەداریی، لە لایەکی دیشەوە، بە مەرجەکانی نەریتی کۆمەڵگە و دەسەڵاتێکی ڕەفتار خێڵەکییەوە دەتلێتەوە. بۆیە، بە ڕای من، ئەو دەعەجانبوونەی کە ئەمڕۆ ژیانی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی بە گشتی و مرۆڤی کوردی بە تایبەتیش بە دەست مەرجە سەپێنەرەکانی دەسەڵات و کۆمەڵگەی سەرمایەدارییەوە دووچاری بووه، تەنیا لە ڕووی شێوەوە لەگەڵ ئەو دەعەجانبوونەی کە کافکا باسی دەکا جودایە.
لێرەدا دەکرێ پرسیارێکی پێویست بکەین: لە و دەمەی کە ڕۆمان لە کوردستاندا بۆتە مۆدە، کۆمەڵگەی کوردی لە و دۆخە “دەعەجان”ەدا دەژی، کە تێیدا مرۆڤ کراوە بە کاڵا و بەهای ژیانیش لە دەوڵەمەندیی و مەسرەف و ڕووکەشییدا کورتکراوەتەوە، بەمەش بێبوونی بەهای نوێ، مرۆڤ لە بێبەهاییدا دەتلێتەوە، بۆچی ئەو حەشامەتە لە ڕۆماننووسەی کورد، ڕۆمانێکی لەسەر قەیرانی مرۆڤە وێڵ و دڕدۆنگەی کورد و کۆمەڵگەکەی نەنووسیوە؟ لێرەدا ئەرکی ئەم بابەتە ڕاڤەکردنی ئەو پرسیارە نییە، بۆیە وەڵامی ئەو پرسیارە بۆ بخوێنی کوردیی جێدەهێلم، ئەگەریش مگێز و کات هەبوو، لە دەرفەتێکی دیکەدا لەسەری دەدوێم.
بەهەمە حاڵ، لێرەدا نیازمان نییە ئەو نووسینە تەرخان بکەین بۆ کێشەکانی پێکهاتی کوردی و گرفتەکانی، بەڵام خوێنەر بە دەم خوێندنەوەی ئەم بابەتەوە، دەتوانێ بۆخۆی جیاوازیی و لێکچوونەکانی دۆخی ئەو ژیانە نوێیەی کوردستان و ئەو جیهانەی کە کافکا باسی دەکا، تەتەڵە و بەراورد بکا. خوێنەر بە دەم ئەو خوێندنەوەیە دەتوانێ ئەو ناخە داڕماو و دەعەجانکراوەی خەڵک بناسێتەوە کە چۆن بە دوای بەها ماددییەکانەوە هەلا هەلا بووە.
کەواتە ئەوەی کە ئەو پەڕتووکەی کافکا بەهادار دەکا، خودی دەعەجان بوونە، کە ئەمەش زەمینە بۆ ئەوە خۆشدەکا تاکوو لە و ئاستەنگە بوونگەرایەی مرۆڤ تێبگەین.
هەر بۆیە لەم ڕاڤەیەدا هەوڵدەدەم پرسیارگەلێکی وەک: گەلۆ ئەو نهێنییە هونەرییانە چیین کە وایانکردووە بەرهەمەکانی کافکا ببنە ڕوانگە و ئاوێنەیەکی ڕۆشن بۆ ڕەنگدانەوەی ئەو خەمە گەورانەی کە ئەو مرۆڤە نوێباوە بە دەستییەوە دەتلێتەوە؟ بۆچی ڕۆمانی “دەعەجان” هێندە کاریگەریی بەسەر خەڵک و نووسەرانەوە هەیە؟ ئاخۆ کافکا لە چ ڕوانگەیەکەوە مرۆڤ وێنا دەکا؟
لە سەرشاری ئەو پرسیارانەوە هەوڵدەدەم لە ڕوانگەیەکی ئاوەڵا یان مەیلە و دەروونناسییەوە کێشەی دەعەجان بوون (مەسخ) ڕاڤە بکەم، هاوکاتیش بە دەم ئەو ڕاڤەکارییەوە هەوڵدەدەم تەواوی ڕامانەکانی خۆم بچنمەوە. وێرای ئەمەش دەخوازم وێنەیەکی گشتی بە چۆنیەتی پەیوەندی پاڵەوانی سەرەکی ئەو ڕۆمانە لەگەڵ دەورووبەرەکەیدا، لە پێشەوەشیان لەگەڵ باوکی نمایش بکەم، کە ڕۆڵی سەرەکی لە تەواوی ڕۆمانەکە دەبینێ. هاوکاتیش تەنکە ڕۆشناییەکی خێرا بخەمە سەر چەمکی پەشۆکاوی یان شڵەژاوی، کە هۆکردێکە بۆ گرفتی بڕوا بە خۆ نەبوون و خۆکووشتن.
نمایشێک لە ڕۆمانی دەعەجان
“گوێت لێبوو چ تشتێکی قێزەون لەسەرووی ماڵەکەماندا قسەی دەکرد؟”
(کافکا دوای ئەوەی کە ڕۆمانەکەی “دەعەجان” لە چاپ دەرچوو، ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی یەکێک لە جیرانەکانی کرد.)
گریگۆر سەمسای پاڵەوانی سەرەکی ڕۆمانەکە لە بەیانییەکدا بێدار دەبێتەوە و دەبینێ بۆتە قالۆچەیەک. سەمسا بەوە گێژ دەبێ و هەوڵدەدا خۆی لە جەستە ئاساییەکەیدا ببینێتەوە. بەڵام لەوەدا سەرکەوتوو نابێ، بۆیە هیچ ڕێگەیەکی دی نییە بێجگە لەوەی کە بە و ژیانە تازەیەی ڕازی بێ. ئەو تازە بۆتە جانەوەرێک، لێ ڕوحی مرۆڤێکە و دەتوانێ هەست بە و دۆخەی خۆی بکا. سەمسا لە کارگەیەک ئیشدەکا کە باوکی دوای ئیفلاس بوون قەرزاری ئەو کارگەیەیە. کاتێک گریگۆر سەمسا دوای پێنج ساڵ لە ئیشکردن، بۆ یەکەم جار ناچێتە سەر کارەکەی، بەڕێوەبەری کارگەکە دێتە ماڵەوەیان تاکوو بزانێ کە کێشەی سەمسا چییە. سەمسا دوای هەوڵگەلێکی سەخت، کە دواجار دوای ئەو هەوڵانە دەمی بە قووڵی بریندا دەبێ، ئەوجا دەتوانێ دەرگەی ژوورەکەی بۆ بەڕێوەبەرەکەی بکاتەوە. لێ کاتێ ئەو خۆی بە و شێوەیە دەردەخا، بە دەنگێکی مەیلە و مرۆڤانە، هەوڵدەدا هۆکاری درەنگی دەرگە کردنەوەکەی ڕوون بکاتەوە، و هاوکاتیش هەوڵدەدا ئەو دۆخە سەمەرەیەی خۆی دابپۆشێت. باوکی وەک یەکەم کەس بە ڕەقی دەیەوێ کوڕەکەی لە ژوورێ بپەستێتەوە، دواجار گریگۆر بە تەنیا لە ژوورەکەی دەمێنێتەوە. ئیتر تەنیا خوشکەکەی (گرێتە)، ڕۆژانە دوو جار هەندێک خواردنی پێدەدا. هەرچەندە گرێتەی خوشکی هەوڵدەدا بێز و ڕقی خۆی لە و جانەوەرە پیسەی کە ئێستا بۆتە برای بشارێتەوە، کەچی سەرکەوتوو نابێ. بۆیە گریگۆر سەمسا، بەر لەوەی خۆشکەکەی بێتە ژوورەوە، بە هەموو توانایەکییەوە هەوڵدەدا خۆی لە ژێر پەردەی سەر تەختی نووستنەکەی بشارێتەوە. سەمسا وای لێدێ هێدی هێدی توانا ڕوحەییەکەی لە دەست دەدا، هاوکاتیش دڵخۆشە بەوەی کە هەستدەکا باڵادەستە بەسەر جەستە تازەکەیەوە. هەر بۆیە ئەو زۆرینەی کاتەکانی ڕۆژانەی بە هەڵگەڕان بەسەر دیوار و بنمیچی ژوورەکەیەوە بەسەر دەبا.
خانەوادەی گریگۆر سەمسا پێکەوە باری ئابوورییان دەستەبەر دەکەن. بەڵام بێدەنگییەکی شاراوە و کپ ماڵەکەیانی داپۆشیووە، بە جۆرێک ئیتر کەسییان دڵخۆش نین، بە تایبەتیش گریگۆر سەمسا، کە بێحەزی خۆی هەوڵدەدا ژیانە بێ بەهایەکەی قەبووڵ بکا. کاتێک گریگۆر بۆ یەکەمجار دەوێرێ بچێتە دەرەوە، کەچی لە داخان دایکی لە هۆش خۆی دەچێ. باوکیشی کە دێتەوە ماڵەوە بەوە دەزانێ ئیدی هێندە تووڕە دەبێ و سێوێک دەگرێتە کوڕەکەی. لە ئاکامدا سێوەکە پشتی گریگۆر سەمسای بریندار دەکا، بەهۆی گەنیوی سێوەکە برینەکەی پشتی سەمسا دەئاوسێ. کەچی کەسییان ناوێرن دەست بۆ ئەو قالۆچە کرێت و قێزەونە ببەن. دواجار گریگۆر سەمسا لەوە تێدەگا، کە دەبێ خۆی بکاتە قوربانی تاکوو باوک و دایک و خوشکەکەی بتوانن ژیانێکی ئاساییان هەبێ.
بار و دۆخی کافکا لە کاتی نووسینی “دەعەجان” دا
کافکا لە ناوەڕاستی ساڵی 1912 دا نوڤێلی، ڕۆمانی “دەعەجان”ی نووسی. ئەو لە و قۆناغەدا لە قەیرانێکی ڕوحی گەورەدا دەژیا. هەر لە و قۆناغەدا دوو جار هەوڵیدا خۆی لە پەنجەرەی ماڵەکەیەوە فڕێبدا و خۆی بکوژێ. ئەوەتا کافکا لە 8ی ئاداری 1912 لە یەکێک لە یادداشتەکانیدا دەنووسێ: “پێرێ لە کارگەوە ئاگادار کراومەتەوە کە دەر بکرێم. پاشان بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەسەر قەنەفەکەم دانیشتم و بیرم کردەوە کە لە پەنجەرەوە خۆم فرێ بدەم.” هەروەک دەزانین کە کافکا لە کارگەیەک ئیشی دەکرد، هەروا لە قسەکانیشڕا دیارە کە ئەو لە پیشەکەی بێزارە. کارەکەی هیچ کاتێکی بۆ نووسین نەهێشتبۆوە، لێ کێشە ئەوەبوو کە ئەو چۆن بژێوی خۆی خانەوادەکەی مەیسەر بکا؟
لێرەوە دەبینین کە ئەو بار و دۆخە ناخۆشەی کە خانەوادەکەی دەرگیریی بووبووون کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەو دانابوو. ئاکامی ئەو کێشانە وایلێکردبوو کە زۆر جار گاڵتە بە خودی نووسینیش بکا. لە یەکێک لە یادداشتنامەکانی لە ساڵی 1912 دا ئەوها باس لە خانەوادەکەی دەکا: ” یەک بە یەک، ڕقم لە هەموو خانەوادەکەم دەبێتەوه. ” هەروا بە دەم ئازارێکی کوشندەوە لە قسەکانی بەردەوام دەبێ و دەڵێ: “من بۆ نووسینەکانم دەژیم”.
هاوکاتیش کافکا هەر لە و قۆناغەدا نامەی بۆ دەزگیرانە نوێیەکەی فێلیسیا باور دەنارد. ئەوەتا لە 17ی دێسێمبەری 1912دا لە نامەیەکدا بەمجۆرە بۆ دەزگیرانەکەی دەنووسێ: “وێڕای ئەمەش کە پاشان نامەیەکی دیکەت بۆ دەنووسم، بەڵام بەر لەوەی هەموو تشتەکان جێ بەجێ بکەم دەبێ تاوێکی باش بە و لاو بەم لادا ڕابکەم و هاوکاتیش نیازم وایە چیرۆکێک بنووسم کە بیرۆکەی ئەو چیرۆکەم لە و کاتەدا بۆ هات کە لەسەر پێخەوەکەمدا بە دەست ئازارەوە دەتلامەوه”. ئەڵبەتە تلانەوەی کافکا لەسەر پێخەوەکەی لە و چیرۆکەدا، واتا لە “دەعەجان”دا ئامادەیی هەیە کە لە و نامەیەدا ئاماژەی پێدەکا، ئەگەر هۆی ئەو ئازارەش نەبووایە ئەو چیڕۆکە هێندە کاتی نەدەبرد. چونکە وەک لە نامەکەی کافکادا دیارە، کە ئەو لە ماوەی ڕۆژێکدا ئەوپەڕی تەنیا دوو جار لە نووسینی ئەو چیڕۆکەکەی دەپچڕا. کەچی ناچار بووە زۆر لەوە زیاتر لە نووسین دوور بکەوێتەوە.
ئێمە لە ڕێگەی ئەو نامانەوە وەک بەڵگەیەک دەتوانین لەوە تێبگەین کە “دەعەجان” خەونێکە یان وێناندنێکە بەڵام هاوکاتیش وێنەیەکی ڕاستیی خودی کافکا، بار و دۆخی خانەوادەکەی، پەیوەندی خۆی لەگەڵ دەزگیرانەکەی و پیشەکەیی و خۆیشمان بۆ باس دەکا. لە ئاکامی ئەو هۆکردانە و ڕارایی ناوەکیی خودی کافکاشدا، پڕۆسەی نووسینی ڕۆمانەکەی دوا دەکەوێ. وێڕای ئەمەش کافکا خۆی لە “نامەیەک بۆ باوک”دا، کە هەرچەندە تا لە ژیان بوو نەیوێرا ئەو نامەیەش بداتە باوکی، وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە کە لە ڕۆمانی “دەعەجان”دا ئاڕاستەیان دەکا. کافکا لە کۆتایی “نامەیەک بۆ باوک”دا لەسەر ئەوە گلەیی لە باوکی دەکا کە هۆکاری لاوازیی بڕوا بە خۆی بوونەکەی خەتای ئەوە. لە و نامەیەدا کافکا ئەوها باسی باوکی دەکا: “تۆ فەشەلی من بە خێزانەوە دروستکرد و لەگەڵ دۆڕانەکانی تریشدا بەراورد دەکەی”. کەواتە دەکرێ پەشۆکاوی گریگۆر سەمسا لەگەڵ خودی پەشۆکاوییەکانی کافکادا بەراورد بکەین، هاوکاتیش لەگەڵ گشت ئەو تاکەکەسانەی، کە بەردەوام بە دەست ئەو سیستەمەوە دەناڵێنن، کە لە خودی خۆیدا زیندانێکی قەبەیە. هەر بۆیە کافکاش، هەروەک گریگۆر، لەوە دەترسێ کە فەشەل بێنێ و نەتوانێ داوایەکانی باوکی ڕاپەڕێنێ.
مەرجەکانی بەرپرسیاریی و پەیوەندییەکانی خێزان
پێشتر هەوڵمدا لە نمایشێکی چڕدا، بە پشت بەستن بە نامە و یادداشتەکانی کافکاوە ئەوە ڕوون بکەمەوە کە گریگۆر سەمسا هێمایەکە بۆ دۆخ و چارەنووسی مرۆڤ، هەروا خودی کافکاش کە پیشەکەی خۆی بە دڵ نییە کە بەسەریدا سەپێننراوە. لێ ئەو بەرپرسیارە سەپێنراوەی کە مرۆڤ ناتوانێ ڕایپەڕێنێ. ئاکامی ئەو ناچار کردنەش دەبێتە پەشۆکاوییەکی دەروونی، واتا مرۆڤ دەبێتە قوربانی ئەو دەسەڵاتە نادیارە سزادەرەی کە بڕیاردەرە بەسەر ژیان و بوونمانەوە. ئەمەش تووشی هاڤڕکێیەکی ناوەکی بێکۆتاییمان دەکا. کافکا خۆی کارمەندێک بوو. کاتێک گریگۆر سەمسا دەبێتە قالۆچە لە ناخەوە هەست بە ململانێیەکی سەخت دەکا و کەچی وێڕای ئەمەش هەوڵدەدا بچێتە سەر ئیشەکەی. لەبۆیە دەڵێ: “خوایە پیشەیەکی چەند سەختم هەڵبژارد”.
لێرەوە دەبینین کە مرۆڤ بەردەوام هەست بە بێدەسەڵاتی خۆی دەکا. بە تایبەتیش لەم ڕۆژگارەی کە حیزب و دەسەڵات، بۆ بژێوی و بەردەوامی ژیان، وەک گریگۆر سەمسا، مرۆڤ ناچاری دەعەجان بوون بکا، هەرچەندە ئەو کار و ژیانەشی بە دڵ نییە. گریگۆر هەر تەنێ تووشی دەردی دەروونی نابێ، بەڵکوو “دەعەجان”یش دەبێ. لێرەوە دەبینین کە گریگۆر سەمسا بۆ ئەوەی هەست بە بوونەکەی بکا، هیچ هەڵبژاردنێکی دیکەی بۆ نەماوەتەوە تەنیا بوون بە “قالۆچە” نەبێ، ئەمەش تاکوو ئازاد بێ لە و ژیانە سەپێنراوە. هەر بۆیە ڕەنگە لە و ژیانە ناچار کراوەماندا، دەعەجان بوون بۆ تشتێکی دی یان بوون بە بوونەرێکی دی، تەرزە ڕێگەیەک بێت بۆ ئازادکردنی ژیانەکەمان، هەروا تاکوو بتوانین لە شێوەیەکی دیکەدا خۆمان بنوێنین. هاوکاتیش ڕەنگە تاکوو ئەو واقیعە بکەینە شتێکی دیکه، یان تاکوو ئازاد بین لە و هەموو گوناح و دەردەسەرییە ی کە هەست و دەروونمانیان تەنیووەتەوە. بەمجۆرە دەبینین کافکا لە و ڕۆمانەدا، دۆخێکی تراژیدی وێنا دەکا کە مرۆڤ تێیدا زیندانێکی ئازادە و هەموو ڕۆژ بە تاوانێکی دەروونی دژواردا سزادەدرێت.
لێرەدا ناکرێ ئەوە بە یادی خوێنەر نەهێنینەوە، کە ئەمڕۆ لە کوردستاندا ئەو ژیانە دەعەجانکراوە ناخی کۆمەڵگەی کوردی تەنیووەتەوە. مرۆڤی کورد دەرگیری دۆخێکە کە کتومت بە دۆخی گریگۆر سەمسا دەچێ. لەوێدا مرۆڤ ناچارە ئەو پڕۆسەی مێگەلاندنه؛ ئەو بە ماددەکردن، بە واسیتەکردن، بە حیزبیکردن و بە کاڵاکردنە قەبووڵ بکا، تاکوو مەرجە سەپێنراوەکان پڕ بکاتەوه، کارێک پەیدا بکا و لە دەست لۆمەی ماڵ و خێزان و کۆمەڵگە ڕزگار بێت.
هەرچۆنێک بێت، لە بەشی دووەمی ڕۆمانی “دەعەجان”دا گریگۆر سەمسا بە جۆرێک هەست بە جەستەی خۆی دەکا کە تەواو جودایە لە و جەستەی جارانی. بۆیە کاتێک ئەو ڕۆژانە بەسەر دیوارەکانەوە هەڵدەگەڕێ هەست بە جۆرە بەختەوەرییەک دەکا. چونکە ئەو ئێستا هەست بە ئازادی دەکا، لە و ئازادییەشدا هەست دەکا باڵادەستە بەسەر ژوورەکەی خۆیەوە، ئەو ژوورەش وێنەیەکە لە و جیهانە داسەپاوەی کە ئەو خۆی تێیدا دەبینێتەوە.
ڕەنگە ئێمه، بۆ ئەوەی بیر لە ڕەسەنییەتی بوونمان نەکەینەوە، خۆمان گێل بکەین لە و وێناندنە خەمهێنەرەی کە کافکا لە و بەرهەمە و تەواوی بەرهەمەکانی دیکەی پێشکەشی دەکا. چونکە کافکا ئەو دەمامکە لە بچمی جیهانی مرۆڤدا دادەکەنێ کە لە ڕووی دەرەکییەوە بە جۆرێک خۆی نیشاندەدا کە زۆر ڕێک و پێکە. لێ لە پشت ئەو ڕێک و پێکییەدا خودی ئەو دەسەڵاتە نادیارەی، کە مرۆڤی ئەمڕۆکەی ئیفلیجکردووه، ئامادەیە. کەچی مرۆڤ هەمیشە خۆی لەوە گێل دەکا کە لە خۆی بپرسێ: ئاخۆ ئەو دەسەڵاتە نادیارە لە کوێیە کە بە خۆی ڕەوا دەبینێ بە کەیفی خۆی جڵەومان بکا؟ ئەوە چییە کە هانماندەدا بە هەڵپە هەڵپ بە دوای دەسەڵاتدا ڕابکەین، هاوکاتیش کاتێک نەمانتوانی ئەو دەسەڵاتە دەستەبەر بکەین، هەست بە بێهوودەیی و نووشستی خۆمان بکەین؟
ئەوە مەرجە سەپێنراوەکانی خێزان، کۆمەڵگە، دەسەڵاتە کە وامانلێدەکا ڕقمان لە پیشە و خودی ژیانەکەشمان ببێتەوه. ئێمە لە بەرانبەر ئەو دەسەڵاتەدا هیچی ترمان لە دەست نایێ بێجگە لەوەی کە هەست بە تاوانباری خۆمان بکەین و دواجاریش، وەک گریگۆر سەمسا، بە دەست ئەو هەموو ئازارەی کە لە ژیانماندا چێشتوومانە دەعەجان بین و لە ناخماندا بگۆڕێین بۆ بوونەوەرێکی بێزەوەر. بێ ئاگا بوونی مرۆڤ لە و دۆخەی خۆیدا، لە بنەڕەتدا واتا دەسەڵات ئاگایی مرۆڤی سڕیوەتەوە یانیش دەسەڵات خۆی، ئاگایی لە ناو خۆیدا سڕیوەتەوە.
لە ڕۆمانی “دەعەجان” و بەرهەمەکانی دیکەی کافکادا، دەسەڵات بە ڕووتی لە بەرانبەرماندا ڕاوەستاوە. گریگۆر سەمسا بە خواستی خۆی دەعەجان نەبوو، بەڵکوو ئەوە خواستی دەسەڵاتە، کە لە ڕێگەی بەڕێوەبەری کارگە، باوک و پیشەکەیەوە هەڕەشەی لە و کرد کە لە کاتێکی سنوورداردا، دەعەجانی بکا. دەسەڵات لە ویست و خواستی خۆی بترازێ هیچی دیکە قەبووڵ ناکا. کافکا ئێمە، وەک گریگۆر سەمسا، ڕووبەڕووی پا ڕا دۆکس/ هاودژییەکی ناقۆڵامان دەکاتەوە. هەڵبەتە هەر یەک لە ئێمە لە ژیانیدا زۆر جار لە بەرانبەر ئەو ژیانە مێگەلێنراوە و مەکینەکراوەدا هەستمان بە پەشۆکاویی کردووە. دەکرێ هۆکردی پەشۆکاوی یان شلەژاوی فرە بن و پێناسەکردنیشیان ئاسان نییە. بەڵام ڕەنگە پێناسە کردنی خەسڵەتەکانی دەروونی ئاسانتر بن. لەبۆیە دەکرێ هەر یەک لە ئێمە هەست بە و گرفتە بکا کە گریگۆر سەمسا هەستی پێکرد، واتا کە بەیانییەک لە خە و هەستین و توانای چوونە ئیشمان نەبێ. هۆکاری ئەمەش ڕەنگە بەهۆی دڵتەنگی و خەمۆکییەوە بێت، یانیش ناچارکردنمان بێت بە ژن هێنان، مێردکردن یانیش پەرەداریی بێت کە بە دڵی خۆمان نییە.
وەک دەبینین کە خێزان و فشاری کارکردن، گریگۆر سەمسا نیگەران دەکەن و دواجاریش نەتوانێ لەسەر جێگەکەی هەستێتەوە، بەهۆی ئەمەشەوە لە کاتی دیارکراودا نەگاتە سەر ئیشەکەی، بەڵام کاتێک خانەوادەکەی دەبینن کە ئەو بۆتە قالۆچەیەک هەست بە بێزەوەریی دەکەن. لەبۆیە باوکی لێی تووڕە دەبێ و بێدەنگییەکی فرە ماڵەکەیان دەتەنێتەوە: “ئیتر کەسیان پێناکەنن”.
لە کۆتای بەشی دووەمی “دەعەجان”دا گریگۆر سەمسا لە ژوورەکەیدا دەچێتە دەرێ و ئەمەش وا لە دایکی دەکا لە هۆشی خۆی بچێت. هەرچەندە چەندین مانگ بوو کە کوڕەکەی بووبووو بە قالۆچە، لێ ئەو پێشتر هەرگیز بە و شێوەیە دزێوە کۆڕەکەی نەبینیبوو. باوکی بە هاتنە دەرەوەی کوڕەکەی زۆر تووڕە دەبێ و لە داخان سێوێکی تێدەگرێ. سێوەکە بە پشتی گریگۆر دەکەوێ و برینداری دەکا. خوشکی گریگۆر دوای دەعەجان بوون بۆ یەکەمجار لە برایەکەی تووڕە دەبێ. لێرەوە دۆخی گریگۆر سەمسا ئاشکراتر دەبێ یان پرسی “سێوی زانین” دێتە گۆڕێ: کە ئەو چیتر مایەی خۆشەویستی نییە و ئەمەش هەستی بە قووڵی بریندار دەکا. ڕەنگە کافکا هێمای ئەو سێوەی، وەک هاوردەیەک، بە ئەفسانەیەکی بیبیل چوواندبێت، کە دوای ئەوەی ئادەم و ئێڤا زانیاریی سێو دەخۆن و بەمەش ئآگایی لەسەر بوونی خۆیان دروست دەبێ، ئیتر خوا “باوک” بەوە سزایان دەدا کە هەردووکیان لە بەهەشت دەربکا.
لەبۆیە لێرەدا بۆ ئەوەی ئاکامگیرییەک لە و بابەتە هەڵبهێنجین، لە بری ئەوەی کە پەنا بۆ بواری دەروونشیکاری فرۆیدییانە و لاکانیی یانیش تیۆرییەکانی سێکس ببەم، ڕاڤەکردنی من لە و بابەتە بەم چەشنەیە: کاتێک مرۆڤ هەستدەکا کە کەسە نزیکەکا نی خۆی چیتر کۆمەکی ناکەن، بەمجۆرە بوونی مرۆڤ مانای نامێنێتەوە، دواجاریش برینێکی قووڵ بەناو ڕوحی مرۆڤەوە تەشەنە دەکا، کە وەک برینی پشتی گریگۆر سەمسا، ئیدی هیچ دەرمانێک چارەی ئەو برینە ناقۆڵایە ناکا. هاوکاتیش ئەو برینە قووڵتر دەبێتەوە کە ئەگەر مرۆڤ ماوەیەکی زۆر پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ خەڵکە نزیکەکانی خۆی نەبووبێ. کۆڤان و کۆستی گریگۆر ئازارێکی جەستەیی نییە، بەڵکوو دەروونییە. گریگۆر خۆی لە ژوورە تاریکەکەی خۆیدا دەشارێتەوە تاکوو کەس ناڕەحەت نەکا، لەوەش زیاتر، بۆ ئەوەی کەس نەیبینێ، خۆی لە ژێر تەختی خەوتنەکەیدا مات دەکا.
لێرەوە دەبینین کە ئەمڕۆ زۆرێک لە تاکەکەسەکانی کۆمەڵگەی کوردستانیش کاتێک کە دەزانن ناتوانن ببنە ئەو کەسەی کە دەسەڵاتدار و نەریتەکانی کۆمەڵگە دەیخوازن، ناچار دەبن خۆیان بە شێوەی جودا گۆشەگیر بکەن، یان بۆ دەربازبوون لە و دۆخە گەمارۆدراوەیاندا ملکەچی دەسەڵاتدار و کەسانی تربن و یانیش بێدەنگ ئازار بچێژن و کەسیش ئاگای لە خەمەکانیان نەبێ. ئەمڕۆ ئەو دیاردەیە لە کوردستانی باشووردا بە جۆرێکی تایبەتی خۆی لە ئارادایە و لە بەشەکانی تری کوردستانیش شێوەی تریان هەیە. بۆیە دەبینین، بۆ یەکەمجارە لە کوردستاندا گەنج و خەڵکی نەدار خۆیان دەکوژن یانیش کەسانی تر لەسەر گرفتی جیاواز دەکوژن، هۆکردی ئەمەش بە شێوەیەکی سەرەکی، ئەو هەموو مەرج و پێداویستییە سەختانەیە کە سیستەمی حیزب و نەریتەکانی کۆمەڵگە سەپاندوویانە بەسەر خەڵکدا. کەواتە کێشەی دەعەجان بوون و ئازار چەشتنی مرۆڤ هەر تەنیا لە کۆمەڵگەی سەرمایەدارییدا نییە، بەڵکوو ئەمڕۆ، لە ڕۆژگاری بە جیهانیبوونی بازاڕی سەرمایەدارییدا، لە کۆی جڤاتەکانی جیهاندا لە ئارادایە. هەروەک دەبینی ئەمڕۆ لە کوردستانی باشووردا، بەهۆی نەمانی بەهایە کۆمەڵایەتیی و بە گەندەڵکردنی ژیان و… هتد. بەشێکی زۆری خەڵک تووشی نەخۆشی دەروونی و سەرهەڵگرتن بۆ دەرەوە یانیش ناچار دەبن ببنە بەشێک لە و مێگەلاندنەی کە حیزبی کوردی بڕەوی پێدەدا. لە ئاکامی ئەو سیستەمە ڕوحکوژ و ویستکوژەدا، دیاردەی تلیاک بەکار هێنان، خۆفرۆشین، نەخۆشییە دەروونییەکان و ژنکوشتن زەقتر بوونەتەوە. لە بەرانبەر ئەمەشدا دەسەڵاتداران و کۆمەڵگەی کوردستان بە هەموو شێوەیەک ئەو مرۆڤگەلەی کە وابەستەی ئەوان نین پەراوێز دەکەن یانیش بە نەدانی کار و هەموو جۆرە فشارێکی دەروونی پەروێزیان دەخەن، تاکوو ئەو مرۆڤگەلەی کە بۆ دەسەڵاتدارانی کورد “بارگران” و “خوێن تاڵن” نەبنە کێشە بۆ کەیف و سەفای ئەوان.
هاوکاتیش دەسەڵاتی کوردی هەوڵدەدا، وەک چۆن گریگۆر بێ هاوڕێ دەمێنێتەوە، ئەو کەسانەی کە ملکەچیان نابن، لەبەرانبەر کۆمەڵگەدا بە تۆمەتی جۆرا و جۆری وەک، “سەر بە دوژمن”، “رقهەڵگر”، “سەر لێشێواو” و… هتد. لەبەر چاوی کۆمەڵگەدا ناشیرینیان بکەن.
باوک یان دەسەڵاتێکی نەبینراو
کێشەی مرۆڤ لەوەدایە کە تووشی قەیران بوو، بە بێ یارمەتی کەسە نزیکەکانی، ناتوانێ بە تەنیا چارەی بکا. ئەمەش چەشنە ئاستەنگێکە کە کۆمەڵگە و دەسەڵات ئەرکێکی سەخت لەسەر تاکەکەسەکان دەسەپێنێت، کە دەبێ لە بەرانبەر نەریت و کۆڵانە تەنگەبەرەکانی ناو کۆمەڵگە و دەسەڵاتدا ملیان کەچ بکەن. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەستی بێدەسەڵاتی ناخی ئەو تاکەکەسانە گەمارۆ بدا.
بۆیە دەبیین گریگۆر سەمسا دوای ئەو هەموو ئازار و گێرمە و کێشەیە تووشی بۆشاییەکی گەورە بوو. ئەو بێجگە لەوەی کە دەبوو خۆی تووڕ هەلبداتە ناو ئەو بۆشاییەوە، هیچ ڕێگەیەکی دیکەی لەبەر دەمدا نەمایەوە. ئێمە بە خوێندنەوەی یادداشتەکانی کافکاوە لەوە تێدەگەین کە کافکا باسی ئەو ژیانە سەختەی خۆی دەکا کە لە ژێر ئەرکێکی سەپێنرا و زیندانی دەسەڵاتدا دەرگیری بووە. ماڵ بۆ کافکا بۆتە ژوورێک لە زیندانێکی گەورە دەچێت : “ماڵ وەک زیندانێکە کە بە تایبەتی بۆ من دروستکراوە و بگرە لە زیندانێکی ئاساییش ناخۆشترە، تەنیا منم کە لەوێدا دیلم”. “نامەیەک بۆ باوک”.
گریگۆر، کتومت وەک خودی کافکا، لە ژیانیدا نەیتوانی لە و ململانێیانەی کە لەگەڵ باوکی و دەسەڵاتدا هەیبوو خۆی ڕزگار بکا. هەروا ئەو نەیتوانی خۆی لە و هەست بە گوناهکردنە ڕزگار بکا، بەڵکوو ئەو هەستە بۆ ئەو بوو بە شڵەژاویی و دواجاریش گەیاندییە ڕادەی خۆکووشتن. کافکا لە “نامەیەک بۆ باوک”دا کێشەی خۆی لەگەڵ باوکیدا بەمجۆرە ئاشکرا دەکا: “وەک جانەوەرێک کە تەنیا پێوەنادا، بەڵکوو بۆ ئەوەی داکۆکی لە ژیانی خۆیدا بکات خوێنیش دەمژێ”.
لێ گریگۆر لە جیاتی ئەوەی بە ڕووی دەسەڵاتی ئەو باوکەدا هەڵشاخێ، کەچی دەعەجان دەبێ و دەبێتە قالۆچە و لە کۆتاییشدا ژیانی خۆی مەحف دەکاتەوە. کەواتە کافکا دەخوازێ باسی ئەو دۆخە مەحاڵە بکا کە ویستی دەسەڵات بەسەر تاکەکەسەکاندا دەیسەپێنێ. ئەمڕۆش هەموو ئەوانەی نەبوونەتە پاشکۆی دەسەڵات و دیلی بەرژەوەندییە ماددییەکان، بەهەمان شێوەی گریگۆر، هەست بە و ئازارانە دەکەن. کێشەی کافکا ئەوەبوو کە دەیویست بە دژی باوک یان دەسەڵات ڕاپەڕێ، بەڵام نەیدەتوانی. لە و ڕوانگەیەوە، بە بڕوای من، لە زۆرینەی بەرهەمەکانی کافکادا ئەو کێشانە ڕاشکاوانە ڕەنگیان داوەتەوە.
لە و کۆمەڵگە تەکنۆلۆجییەی ئەمڕۆدا مرۆڤ بە شێوەیەکی پا ڕادۆکسال سەیری خۆکووشتن دەکا. ئەگەر کۆمەڵگە بزانێ کە مرۆڤێک لە ڕووی دەروونییەوە بە نەخۆش ناودێر ناکرێ، ئەوە مافی خۆیەتی خۆی بکوژێ، بەڵام ئەوانەی کە گوایە نەخۆشی دەروونییان هەیە ناچار دەکرێن بچنە خەستەخانە و لە ئاستی ئەخلاقیشەوە بە دەروون نەخۆشیان ناودێر دەکەن. بەمجۆرە کۆمەڵگە ڕێگە بە و خەڵکانەی کە کێشەی ژیانیان هەیە خۆیان بکوژن نادا و ئەوانەی کە سەرکەتووش نەبوونە بە زۆرەملێ ڕەوانەی خەستەخانەی دەروونی بکرێن، تاکوو بەندیان بکەن.
لێرەوە دکتۆری دەروونیی ئەرکی ئەوەیە کە بە شێوەیەکی درووست بیر لە و گرفتە مرۆڤایەتییە بکاتەوە. بنەمای دەروونناسی ئەوەیە کە لە مرۆڤ تێبگا و زەمینەیەکی گونجاو بۆ ئەو مرۆڤە بڕەخسێنێ تاکوو ڕێگە چارەیەکی بۆ بدۆزێتەوە، نەک ئیشی ئەوەیە کە مرۆڤە “نەخۆش” یان “ساغ”، “باش” یان “خراپ”ەکان پێناسە بکا.
هەر بۆیە ئێمە دەبێ بزانین کە کافکا هەتا ئێستاش یەکێکە لە باشترین دەروونناس و نووسەر، کە توانی لە باڵاترین ئاستدا مرۆڤە غەدر لێکرا و بێدەسەڵاتەکان بێنێتە دەرەوە تاکوو نمایشییان بکا. هاوکاتیش ئێستاش ئێمە بە دەم خوێندنەوەی داستانی گریگۆر سەمساوە کتومت هەموو نەخۆشی و قەیرانەکانی ئەم کۆمەڵگەیە بە مەکینەکرا%
ئەم بابەتە 281 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم - 16-08-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 20-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 20-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 281 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,221
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.875 چرکە!