图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,455
图片 106,566
书籍 19,265
相关文件 97,104
Video 1,390
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دوایین ئومێد بۆ ڕیفۆرمەیشن لە ئیسلامدا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دوایین ئومێد بۆ ڕیفۆرمەیشن لە ئیسلامدا
文章

دوایین ئومێد بۆ ڕیفۆرمەیشن لە ئیسلامدا
文章

$دوایین ئومێد بۆ ڕیفۆرمەیشن لە ئیسلامدا$
نووسینی: گۆران ڕەسوڵ
ئایینی کریستیان (Christianity)لە ناو ئەم هەموو شارستانییەتە و پێشکەوتن و شۆڕشە فیکر و ڕۆشنگەرییانەی لە ئەوروپا و وڵاتانی ڕۆژاوادا هێشتا توانیویەتی بە شێوەکی کاریگەر خۆی بهێڵێتەوە، ئێستەش ڕۆژانی یەکشەممە کڵێساکان قەرەباڵغ دەبن و سەدان ڕێکخراوی کرسیتیانی لە دونیا کاری مرۆیی ئەنجام دەدەن. ئەمە خۆی پرسیارە کە ئایا چۆن لەگەڵ بەهێزی ڕەوتی دژەئایینی و (Atheism) هێشتا کرستیانتی خۆی بەشێکی گرینگ لەو کۆمەڵگانەدا بهێڵێتەوە! بێگومان ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شازدەهەم، بە دیاریکراوی دوای جووڵانەوەی ییفۆرمەیشن لەناو ئەم ئایینەدا. کاتێک دەسەلاتی سیاسیی لە کڵێسا و قەشەکان سەندرایەوە و ئەم ئایینە لە دەستی چەند گروپێکی دیاریکراوەوە گەڕایەوە بۆ تاک. ئەمەی ئێستە کە جیهانی ئیسلامییدا ڕوو دەدات و ڕۆژانە ئەم ئایینە بەسەر گروپ و ڕەوت و حیزبی نوێدا دابەش دەبێت، زاڵبوونی ئیسلامی سیاسییە بەسەر پەیامە ئایینییەکەدا. کاتێک دەگوترێت ئیسلام لە قەیراندایە، زیاتر ئاماژەیە بۆ قەیرانی ڕیفۆرم و خوێندنەوەی نوێ و سەردەمیانە بۆ ئایینەکە. لە سەردەمی نوێدا و بەتایبەت لە سەرەتای سەدەی بیستەم و دروستبوونی ئیخوان موسلمین، ئیسلام زیاتر کەوتە ناو قەیران، بەرنامەی سیاسەیی و ئابووریی زیاتر لە لایەنی ئیمانداریی و ڕوحانیی دەسەلاتی بەسەر ئیسلامدا گرت. ئێستە لەپاڵ خوا و پێغەمبەر و نووسراوەکانیان، لەناو ئیسلامدا سەرۆکی ڕەوتێکی ئیسلامی، موفتییەک، شێخێک، مەلا و بانگخوازەکان بوون بە پیرۆزەییەکانی ئەو ئایینە. بەو مانایەی کە ئەگەر کەسێک حیزب یان کەسایەتییەکی ناو ئەم ئاییەنە ڕەت بکاتەوە، مانای وایە دژی تەواوی ئاییینەکەیە. بۆ وڵاتانی ڕۆژاوا، کێشەی ئیسلام تەنیا ململانێی نێوان سوننە و شیعە نییە، بەڵکوو بەبەرچاویانەوە ئەو هەموو حیزب و ڕەوت و مەزهەبە جیاوازانە دەبینن کە چۆن موسوڵمانان بۆ مەرام و مەبەستی خۆیان بەکاردەهێنن. ئیسلامی سیاسی، سەرەڕای ئەوەی کە دەیان مەترسی لەسەر ئیرادەی تاک و بناغەی کۆمەڵگە وابەست بە ئایین دروست دەکات، ئەوەی کە تەواو جێگەی مەترسییە بۆ سەر تاک و کۆمەڵگە و خودی ئایین، بریتییە لە دروستکردنی “نەزانیی پیرۆز – Holy Ignorance”. ئەمە وا دەکات کە خودی کەسی موسوڵمان ڕووکەشانە و بەبێ ئەوەی لە بابەت و ڕووداوەکان قووڵببێتەوە شوێن ئاڕاستەی ئامانجداری سەرکردە ئیسلامییە سیاسییەکان دەکەوێت. داعش، هەر لە سەرەتاوە، بە ئاڵا و دروشمی موسوڵمانانەوە خەلافەتی ئیسلامیی ڕاگەیاند. بەر لە هەر کردەیەکی تیرۆرستی، جا چ تەقینەوە چ سەربڕین و زیندەبەچاڵکردن بووایە، ئایەتێکی قورئانیان دەخوێندەوە بۆ پاڵپشتی و ڕەوایەتی دان بە کارەکەیان. بەڵام ئیسلامی سیاسی نەک هەر ئەمە بە سووکایەتی بۆ سەر ئایینەکەی نازانێت، بەڵکوو بە نهێنێ و ناڕاستەوخۆ پاڵپشتیشی دەکات. لە کاتێکدا ئەگەر وڵاتێکی ئەوروپی وەک دانیمارک یان فەڕەنسا پاڵپشتی لە سیستەم و پرەنسیپەکانیان بۆ ئازادی ڕادەربڕین لە بەرانبەر دروستکردنی کاریکاتێرێک لەسەر ئیسلام یان پێغەمبەرەکەی دەرببڕن، ئەوا بە بەرنامە و پلان دەکەونە سەر ڕاکیشانی هەست و سۆزی موسوڵمانان و وەک بەنزین بۆ ئاگری شەڕە سیاسیی و ئابوورییەکانیان بەکاردەهێنن. گوڕینی مۆزەخانەی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت، دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسی لە تورکیا ئامانجی سیاسی و ئابووری خۆی پێکا، ئەمە دووبارە لەسەر هەستی و سۆزی موسوڵمانان. تورکیا دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم کارەوە زیاتر پاڵپشتی موسوڵمانان لە ململانێ سیاسییەکانی لەگەڵ وڵاتی ئەوروپی، تەنانەت وڵاتە دژەکانی لە جیهانی ئیسلامیدا وەک سعودیە، بۆ خۆی ڕابکیشێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کارە ئامانجێکی ئابووری لە پشتەوەیە ئەوەش بۆ سەرنجڕاکێشانی موسوڵمانانی دونیا بۆ سەردانیکردن و نوێژکردن لەم مزگەوتە. دەرئەنجامی ئەوەش لەناو ئیسلامی سیاسیی کوردیی بە ڕوونی دیاربوو کاتێک دوای ئەم ڕووداوە، سەرکردە ئیسلامییە سیاسییەکان لە لێدوان جیاوازدا ئاواتی ئەوەیان خواست کە بە زوویی بتوانن نوێژ لەم مزگەوتە بکەن. ئەم دوو نموونەیە، پێمان دەڵێن کە چۆن ئەوەی ئیسلامی سیاسی دەیکات جگە لە بەکارهێنانی ئایین بۆ ئامانجەکانی خۆی، نەک هەر هیچ سوودێک بە ئایین ناگەیەنێت، بەڵکوو بەشێکە لە زیاتر نیشاندانی دیوە ڕق و شەڕانگێزییەکەی ئایین. ئیسلامی سیاسیی زۆر لێزانەنە کار لەسەر دروستکردنی شەپۆلێکی گەورەی “نەزانیی پیرۆز” دەکات، کە ئەمە هیچ هیوایە بۆ ڕیفۆرم لەناو ئیسلامدا ناهێڵێت. بە گەڕانەوە بۆ پەرەگرافی یەکەمی ئەم نووسینە، تێدەگەین کە چۆن کڵێسا شکستی لە بەکارهێنانی ئایین بۆ مەرامە سیاسیی و ئابوورییەکانی هێنا، ئیسلامی سیاسیش زوو یان درەنگ شکت دەهێنێت، بەڵام تا ئەو کاتە زەرەمەندی یەکەم ئیسلام و موسوڵمانانن و ڕەنگە تا ئەو کاتە هیچ ئومێدێک بۆ ڕیفۆرم لەناو ئیسلامدا نەمابێت و ئیسلام بە تەواوی مۆرکی ئایینی شەڕ و ململانێ و گروپە تیرۆرستییەکان وەربگرێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览333
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردواڕم ــ 04-11-2020
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 04-11-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
党: ISIS
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( هومام تاهیر 20-11-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on21-11-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品已被浏览333
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,455
图片 106,566
书籍 19,265
相关文件 97,104
Video 1,390
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!