پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,834
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ڕەهەندەکانی ئیتنۆلۆجی لە هونەری شێوەکاری هاوچەرخدا
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕەهەندەکانی ئیتنۆلۆجی لە هونەری شێوەکاری هاوچەرخدا
کورتەباس

ڕەهەندەکانی ئیتنۆلۆجی لە هونەری شێوەکاری هاوچەرخدا
کورتەباس

$ڕەهەندەکانی ئیتنۆلۆجی لە هونەری شێوەکاری هاوچەرخدا$
نووسینی: شیروان خان

لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ دەدەین باس لە پەیوەندی زانستی ئیتنۆلۆژی لەگەڵ هونەری شێوەکار لە خۆراوا بکەین و ڕونی بکەینەوە کەچۆن ئەم پەیوەندییە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پڕۆسەی خۆتازەکرنەوە و ڕەخنەگرتن لە کۆی پڕۆسەی هونەری شێوەکاری هەر لە سەرەتاکانی دروستبوونی هونەری کلاسیکی مۆدێرن تا هونەری هاوچەرخ هەبوە.

سەرەتاکانی ئەو کاریگەرییانەی ئیتنۆلۆژی لەسەر هونەی شێوەکاری لەسەرەتادا ناساندنی کولتورەکانی دەرەوەی خۆراوا بو لە ڕێگەی گەشتە زانستییەکانی هونەرمەندان لەسەرەتای سەدەی نۆزدە لەگەڵ توێژەرە ئیتنۆلۆژەکان بۆ وڵاتانی ئاسیا و ئەفەریقا ئەمەریکای باشوور. ناساندنی ئەم کولتورە جیاوازانە چەندین فۆرمی نوێی”نامۆ“ی بە هونەری کلاسیکی مۆدێرن ناساند، بەتایبەتی سووریالییەکان. بەڵام لەدوای شەشتەکانەوە کاریگەرییەکە بە تەنها ئەوە نەبوو کە ناساندنی فۆرمی “نامۆ” ببێت بە بەشێک لە هونەری شێوەکاری، بەڵکوو ناساندنی کولتورەکانی دەرەوەی خۆراوا وەک کولتوریکی جیاواز و خاوەن دیدێکی تر ببێت بە بەشێک لە هونەری شێوەکاری. ئەمەش کارێکی وایکرد لەدوای پڕۆسەی گلۆبالیزمەوە کلتورەکانی تر لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی هونەر بەشداربن و پەراوێز نەخرێن.

هونەری شێوەکاریی مۆدێرن لە خۆراوا هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە وەک هونەرێکی یونیڤێرساڵ (1) خۆی ناساندووە و، وەک کۆتایی مێژووی هونەری شێوەکاری جیهانيش خۆیبینیوەتەوە، کە لە هونەری گریکی دێرین تا ڕێنیسانس و هونەری کلاسیکی مۆدێرن بەردەوامبووە. ئەمەش مێژووی هونەری خۆراوا وەک پڕۆسەیەکی داخراو و تەواوکەری یەکتر دەبینێت و لەناو مێژووی هونەری خۆشیيەوە گەشە دەکات و خۆشی وەک جیهانێکی سەربەخۆی خاوەنی سیستەمێکی تایبەت بە خۆی دەناسێنێت. ئەم دیدە هونەرییە تا دوای جەنگی جیهانی دووەم وەک دیدێکی سەرەکی نەک تەنها لە وڵاتانی خۆراوا و ئەمەریکا، بەڵکوو لە ناو کولتوورە جیاوازەکانی دەرەوەی خۆراواش دووبارە بەرهەمهێنرایەوە. ئەم پڕۆسەیە هۆکاریکيشبوو کە هونەری شیوەکاری کلتورەکانی تری دەرەوەی خۆرئاو بەهەندوەرنەگيرێت و پەراوێز خرێت.

وشەکلیل:
ڕەهەند، ئیتنۆلۆژی، هونەری هاوچەرخ

ڕەهەند: (دوری، Dimension) لێرەدا مەبەست لەو دیدگەیەیە ئیتنۆلۆژی لەناو هونەری شێوەکاردا دروستیکردووە.

ئیتنۆلۆژی: ئیتنۆلۆژی (Ethnology)، یان ڕەچەڵەکناسی، لقێکە لە زانستە مرۆڤايەتييەکان و، ڕيشەی ئەم وشەیەش لە وشەی (ethnos) ی یۆنانیەوە سەرچاوە دەگرێت. ئیتنۆلۆژی، یان ڕەچڵەکی گەلان، زانستێکە کە لە مێژویی گۆڕانکاری کۆمەڵایاتی و لە تایبەتمەندییە زمانەوانی و کولتووری و نەژادییەکانی گەلان دەکۆڵێتەوە، لە سەرەتادا لەگەڵ دروستبوونی سەردەمی کۆلۆنیالیزم سەرهەڵدەدات و توێژەرە ئیتنۆلۆژەکانیش لە ڕێگای گەشتە زانستییەکانيانەوە، زانیارییان لەسەر ئەو میلەتانە کۆدەکردەوە کە سەردانيان دە کردن.(Krischke1985: S 7)

هونەری هاوچەرخ: چەمکی هونەری هاوچەرخ contemporary art (هونەری ئێستا) بەشێوەیەکی گشتی زیاتر بەو ستایلە هونەریانە دەوترێت لەدوای ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیست دەرکەوتن و خۆیان لە هونەری مودێرنە جیادەکەنەوە. هونەری هاوچەرخ پەیوەندی بەچەمک و ستایل و ماتریالێ کاری هونەریەوە نییە و خۆشیان بە ستایلێکی یان کۆنسێپتێکی هونەری دياريکراوەوە نابەستننەوە. یەکێک لەو جیاوازیانەی کە هونەری هاوچەرخ لەگەڵ هونەری مۆدێرنەدا هەیەتی، ئەم هەوڵیدا خۆی لەگەڵ دیسیپلینە زانستیەکانی تر نزیک بکاتەوە بە میتۆدی ئەوان کاربکات، لەهەمانکاتدا هونەر زیاتر بە کۆنتێکستی کۆمەڵایەتی گرێ درایەوە.) (Butin 2006: S

تەوەری یەکەم: ڕەهەندەکانی ئیتنۆلۆژی (ئیتنۆلۆژی بەپیی لیڤی شتراوس و میشێل فوکۆ)
زاراوەی ئیتنۆلۆژی Ethnology ئاڕاستەیەکی ناو ئەنترۆپۆلۆگیە Anthropology کە لەسەدەی هەژدەدا بۆ شیکاریکردنی خەسڵەتە جیاوازەکانی کولتورە جیاوازەکان و پەیوەندی نێوانیان سەریهەڵداوە.(Krischke1985: S 7) توێژەرە ئیتنۆلۆژەکان، لەڕێی گەشتی زانستییەوە دەچوونە وڵاتانی دەرەوەی خۆراوا و زانیارییان لە سەر کولتوورەکانيتر کۆدەکردەوە، بەڵام ئەو توێژەرانە لەڕێی ئەزموونی زانستی پێشوەختی ناو کولتوری خۆیان لێکۆڵینەوەکانیان کردووە نەک لەرێی تێکەڵبوونیان لەگەڵ کولتوری ئەو شوێنەی لێکۆڵینەوەکەیان لەبارەوە کردووە. بۆیە ئەم بەریەککەوتنە لە سەرەتادا لەگەڵ کولتورەکانی تر شێوەیەکی پاسیڤ وەردەگرێت، بەڵام ئیتنۆلۆژی لەگەڵ دەرکەوتنی کۆلۆنیالیزم ئاڕاستەیەکی تەواو کۆلۆنیالیستی وەردەگرێت. ئەمەش وادەکات کولتووری خۆراوا خۆی وەک کولتورێکی نێوەندی و دەرئەنجامی کۆتایی مێژووی مرۆڤایەتی ببینێت و کولتورەکانی دەرەوەی خۆشی وەک بەشێک لەو مێژوە سەیربکات. کاتێک توێژەرە ئیتنۆلۆژەکان باس لە کولتورەکانی تر دەکەن، ئەو کولتورانە وەک کولتورگەلێکی نامۆ، کێوی یان سەرەتایی ناودەبەن. بەڵام ئەوەی لەم توێژینەوەیەدا کاری لەسەردەکەین ئیتنۆلۆژی ستروکتورالیستییە کە لەسەردەستی کلود لیڤی شتراس و میشێل فوکۆ گەشەیکردووە، لە دوای شەستەکانەوە وەرچەرخانێکی نوێی بەسەر ئیتنۆلۆژیدا هێناوە. هەروەها ئەو گۆڕانکارییەی هاتۆتەسەر توێژینەوە ئیتنۆلۆژیەکان و کاریگەریان لەسەر هونەری شێوەکاری لە دوای شەستەکانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو بەجێهێشتوە.

ئاماژە بۆئەوە دەکەين کە لیڤی شتراوس (Claude Lévi-Strauss) لە گەشتەکانی بۆ کولتورەکانی دەرەوەی خۆراوا، بەتایبەتی لێکوڵینەوەکانی لەسەر وڵاتانی ئەمەریکای باشوور، بە دیدێکی جیاوازتر لە ئیتنۆلۆژەکانی پێشخۆی کاریکردووە. شتراوس لەم بەریەککەوتنەی لەگەڵ کولتورەکانی تر، کە بە کولتورگەلی سەرەتایی ونامۆ ناودەبران، نەدەگەڕا بەدوای دۆزینەوەی مێژوویەکی کۆن یان ونبووی تایبەت، کە لێکۆڵەرەوە ئیتنۆلۆژەکانی پێشخۆی لەسەر ئەو کولتورانە دروستیان کردبوو، بەڵکوو دەیویست لەناو جیاوازییەکانی ئەوجۆرە کولتورانەدا پەیوەندییەکان بدۆزێتەوە. لە پەڕتووکی “هزری کێوی” (The Savage Mind) 1962دا شتراوس بەڕونی باس لە جیاوازی نێوان هزری زانستی خۆراوا و هزری ئەفسانەیی کولتورەکانی تر دەکات کە دوو پڕۆسەی ئەقڵین و هەردووکیشیان کار لەسەر سیستەمێکی تایبەتی بەخۆیان دەکەن، نەک وەک ئیتنۆلۆژەکانی پێش شتراوس کە پێیانوابوە هزری زانستی خۆراوا شێوەیەکی پێشکەوتووتری هەیە لە هزری ئەفسانەیی یان جادووگەرایی کولتورە غەیرە خۆراوایەکان. “جادوو و زانست دوو جۆری زانینن کە لەڕووی سەرئەنجامە تیۆری و پراکتیکییەکانیانەوە بە یەکتری یەکساننین، بەڵام ئەم نایەکسانیەیان جۆری پڕۆسە ئەقڵییەکان ناگرێتەوە کە پێشمەرجی هەردووکیانن و کەمتر بەگوێرەی سرووشتیان لە یەکتری جیاوازن، بەڵکوو بەهۆی ئەو تەرزانەی دیاردەوە لە یەکتر جیادەبنەوە کە ڕوویان تێدەکەن” (Lévi-Strauss 1968: S 25) جیاوازییەکە لای شتراوس ئەوەیە، پڕۆسەی بەرهەمهێنانی هزری زانستی لە خۆراوا لەناو مێژووی چەمکە زانینیەکانی خۆیەوە سیستەم دروستدەکات، بەڵام هزری جادوویی لەناو ڕووداوە ڕۆژانییەکانییەوە لەگەڵ بیرەوەری کۆی سیستەمەکە زانین دروستدەکات. کەواتە ئەم دوو جۆرە هزرە هەردووکیان بە جۆرێکی جیاواز سیستمێک بەرهەمدێنن. لێرەوە کولتورەکانی تر لای شتراوس وەک کولتورێکی سەرەتایی سەیرناکرێن، چونکە ئەوانیش هزرێکی سیستەماتیک بەرهەمدێنن و، لە شوێن و کولتوری خۆیاندا تێڕامانیان لەگەڵ دەورەبەری خۆیاندا هەیە و لێکۆڵینەوە دەکەن. بەمجۆرە شتراوس ئەو دیدە کۆنە هەڵدەوەشێنێتەوە کە هزری زانستی خۆراوا خۆی بە تاکە سەرچاوەی بەرهەمهێنەری زانین ببینێ و کولتورەکانی تر وەک هزرێکی نازانستی تەماشابکات بەواتایەکی تر شتراوس ئەو مەودایەیی لێکۆڵینەوەکانی پێش خۆی لەگەڵ کولتورەکانی دەرەوەی خورئاوادا دروستیانکردبو دەسڕێتەوە و، ئەم کولتورەش وەک کولتورێکی نامۆی دەرەوەی خۆی سەیری ناکات، بەڵکوو وەک پێگەیەکی کولتوری جیاواز لە دەرەوەی خۆی دەیبینێت. هەروەها هزری زانستی خۆراواش بە تەنها بەرهەمهێنەری ڕاستی یونیڤێرساڵ دانانێت، بەڵکوو هەموو کولتوریک توانای بەرهەمهێنانی ڕاستییان هەیە. بەمشێوەیە، هەر بونیادێک بۆ ڕاستی دەبێت لەناو ئەو پەیوەندییە سیاسی، کولتوریی کۆمەڵایەتییەی کە تێیدا بەرهەمهاتووە بخوێنرێتەوە. (Foucault 1996: S 178)

یەکێکی تر لەو گوڕانکارییانەی هاتەسەر ئیتنولۆژی لەژێر کاریگەری نووسینەکانی میشێل فوکۆ (Michel Foucault) دابوو. جیاوازتر لە شتراوس، فوکۆ پێی وایە دیدی ئیتنۆلۆژی بۆ کولتورەکانی تر، دیدێک نییە بە تەنها لە ڕێی مامەڵەکردن لەگەڵ کولتورەکانی دەرەوەی خۆراوا دروستبوو بێت. فوکۆ دەیەوێت بونیادی دروستبوونی ئەو دیدانە بۆ کولتورەکانی تر لەناو مێژووی هزری ڕاشنالێتی (ئەقلگەرایی) خۆراوادا بدۆزێتەوە. دروستبوونی وێنەی کولتورەکانی تر، ” واتە ئەوی تر”، لەناو ئیتنۆلۆژیدا بە تەنها دیدێک نییە کە بۆ کولتورەکانی دەرەوەی خۆراوا بەرهەمهاتبێت، بەڵکوو ئەم پڕۆسەی خۆجیاکردنەوەیە لەناو دیدە جیاوازەکانی خودی مێژووی کولتوری خۆراوا ئامادەیی هەیە کە بەردەوام لە ڕێی هزری ڕاشناڵێتییەوە سەرکوتکراون. فوکۆ لە لێکۆڵینەوەکانی لەسەر مێژووی دروسبوونی نەخۆشخانەی دەروونی و بەندیخانەکان، دەیەوێت مێژووی دروستبوونی دەسەڵاتی زانین لە بوارە جیاوازەکانی زانست لە خۆراوادا بخاتەڕوو. هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی مێژووی هزری ڕاشناڵێتی دەدات کە خۆی وەک تاکە هزرێکی یونیڤێرساڵ دەبینێت. بەبۆچونی فوکو مێژووی دروستبوونی هەر کولتورێک دەبێت لەگەڵ دروستبوونی مێژووی سیاسی و دەسەڵاتەکەی جیانەکرێتەوە. (Foucault1996: S 178) بە شێوەیەکی تر دەتوانین بڵێین لای شتراوس ئیتنۆلوژی وەک لێکوڵینەوە لەسەر کولتورەکانی تر دەمێنیتەوە، بەڵام کولتورەکانی تر وەک کولتورێکی جیاواز دەبینێت. لای فوکۆ دیدی ئیتنۆلۆژی دەگەڕێتەوە ناو خودی کولتوری خۆراوا کە وێنەی ”ئەوی تر” لەناو مێژووی دروستبوونی کولتوری خۆیدا دەدۆزێتەوە، بەمجۆر ئیتنۆلۆژی دەبێتە میتۆدێک بۆ لێکۆڵینەوە لەخودی کولتوری خۆراوا. (Schott1997: S 155)

ئەگەر ئێمە لەم توێژینەوەیەدا بە دیدی فوکۆ لەناو ئیتنۆلۆژیدا باس لە هونەری خۆراوا بکەین، دەبێت پێشوەخت لە دروستبوونی مێژوویی هونەری خۆراوا بکۆڵینەوە لە پەیوەندی لەگەڵ مێژووی سیاسی و دەسەڵاتی خۆراوا. “کێشەکە بەڕوونی ئەوەیە کە بۆمان یەکڵابێتەوە چ کاریگەرییەکی دەسەڵات لەنێو گۆتە زانستی و ئیشە هونەریەکانماندا لە گۆڕێدان. ئەمەش بەومانایە دێت کە ڕێکخستنەوەیەکی نوێی دیسکۆرس لە هونەردا سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە و سەرجەم ئوسەمبلی پراکتیکەکان لە هونەردا کە دەسەڵات زامن دەکەن، بخرێنە ژێر پرسیارەوە. گومانی ناوێت کە هونەر شوێنی ئازاد و ڕاستی و ڕەهای نییە، بەڵکوو هونەر پراکتیکێکە بەڕیزێک دامەزراوە و پێویستی سیاسی و، ڕێسای کۆمەڵایەتی و میکانیزمی ئابوورییەوە بەندە کە بەبێ ئەوان بوونی نییە. (Weibel 2004: S 141)

تەوەری دووم: ئیتنۆلۆژی و هونەری شێوەکاری مودێرن
یەکێک لە دیدە سەرەکییەکانی هونەری شێوەکاری مۆدێرن ئەوەبوو کە سنوورەکانی ‘هونەر’ و ‘نا-هونەر’ تێپەڕاند و، ئەمەش هۆکارێک بو کە هونەر لە پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوەی خۆی و دیسیپلینە زانستییەکانی تر بەردەوام خۆینوێکاتەوە. دەکرێت بەشێوەیەکی تر بڵێن کە، هونەری مۆدێرن بەبێ دیسپلینە زانستیەکانی تر ئەستەم بوو ئەم گەشەکردنە بەخۆیەوە ببینێت. ئەم پەیوەندییەی هونەری شێوەکاری بەتەنها لەگەڵ ئیتنۆلۆژیدا نەبووە بەڵکوو لەگەڵ بەشەکانی تری زانستدا بووە لەوانە بواری دەروونناسی و بابەتی ”نەست” (نائاگایی) لەوبوارەدا.

بەشێوەیەکی جیاوازتر لە ئیتنۆلۆژی، لێکدانەوەی دەرووناسیانە بۆ ”نەست” وەک دۆزینەوەی جیهانێکی نوێ بەرانبەر بە کولتوری ئاگایی دەرکەوت. ئەم دوو بابەتەی ناو ئیتنولۆژی و دەروونناسی کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر مێژووی هونەری شێوەکاری مۆدێرن هەبووە بەتایبەتی لای سووریالییەکان. تێزەکانی سگمۆند فرۆید لەسەر جیهانی ”نەست”کاریگەری زۆر لەسەر هونەرمەندانی سووریالی هەبو، وەک ئەندریە بیرتۆن André Breton، سلڤادۆر دالی Salvador Dalí و ماکس ئیرنست Max Ernst. (فۆتۆ. 1، 2). هەرلەم بارەیەوە بریتۆن دەڵیت: “من بڕوام بە توانەوەی ئەو نیوەندە دروستکراوەی نێوان خەو و ڕیالیتی لەناو ڕیالتییەکی ڕەهادا هەیە” (Bretont 1976: 21) بەڵام جگە لە گرنگیدان بە جیهانی نەست هونەرمەندە سووریالییەکان لە پەیوەندیدابوون لەگەڵ لێکۆڵەرەوە ئیتنۆلوژەکانی سەردەمی کولونیالیزم، وەک: هونەرمەند هێنری ڕوسۆ Henri Rousseau (فۆتۆ. 3). لەو سەردەمەدا هەندێک لە وڵاتان بووبووونە شوێنی لێکوڵینەوەی هەندیک بواری زانستی لەوانە: بۆتانیک، ئەنترۆپۆلۆژی، ئیتنۆلۆژی و زۆربەی ئەو گەشتە زانستییانەش لێکۆڵەرەوەکان بۆ وڵاتانی تر دەیانکرد هونەرمەندانیان لەگەڵدابووە کەلەوێدا دۆکۆمێنتی گەشتەکانیان دەکرد. لەهەمانکاتیشدا زۆرێک لە مۆزەخانەکانی خۆراوا بەرهەمە هونەرییە جیاوازەکانی کولتورەکانی تریان نمایشدەکرد. نمایشکردنی ئەم کارە جیاوازانە لەوکاتەدا بۆ هونەرمەندە خۆراواییەکان خۆی لە خۆیدا نمایشکردنی چەند پێگەیەکی جیاوازتربو لە مێژوویی ئێستێتیکی هونەری خۆراوا. (Klengel 1994: S 216)

گرنگی بەریەکەوتنی هونەری مۆدێرن لەگەڵ فۆرمە هونەرییەکانی کولتورەکانی تر پێگەیەکی ئێستێتیکی جیاوازتری لە مێژووی ئێستێتیکی هونەری مۆدێرن نمایشکرد. لێرەوە هونەرمەندانی خۆراوا بونە هەڵگری دیدێکی ئێستێتیکی نا-ڕەها (رێژەیی) جیاواز لەوەی هونەری مۆدێرن بانگەشەی بۆدەکرد. ئەم بەریەککەوتنەش لەگەڵ کولتورەکانی تر وایکرد هونەرمەندانی خۆراوا لە دەرەوەی پێگەی کولتوری خۆیانەوە سەیری هونەری مۆدێرن بکەن.

سووریالییەکان:
دەرکەوتنی مانیفێستی سووریالییەکان لە 1924(3) (فۆتۆ.4) ڕەخنەیەک بوو لە مێژووی هزری ڕاشنالیتی کولتوری خورئاوا. ئەمەو سووریالییەکان تەنها گرنگییان بە بابەتەکانی نەست و خەو و ئەفسانەی نەدا، بەڵکوو گرنگیان بە کولتوری وڵاتانی دەرەوەی خۆراواشدا کە تا ئەو ساتە وەک کولتورێکی سەرەتایی (Primitive) سەیردەکرا. خۆی لەخۆیدا مانیفێستی سووریالییەکان ڕەخنەگرتن بوو لە دیدی سەنتراڵیزمی (نێوەندگەرایی) ئەوروپی کە لە سیاسەتی کۆلۆنیالیزمدا خۆی دەبینییەوە. بەڵام بەشێک لە هونەرمەندە سووریالیە شێوەکارەکان لەسەرەتادا لەژێرکاریگەری ئەم دیدەدا بون وێنەی کولتورە نا خۆراوایاکان لە کارە هونەریەکانیاندا وەک دیاردەیەکی نامۆ پێشاندەدرا. ئەمەش بەئاشکرا لە کارەکانی هێنری ڕوسۆ و ماکس ئێرنست دەبینرا. بەڵام کێشەکە ئەوە بو ئەم هونەرمەندانە لەسەرەتای بیستەکان لە پاریس کە وێنەیان لەسەر کلتورەکانی تر بەرهەمیان دەهێنا، ئەو وێنانە لە خەیالی ئەو هونەرماندانەوە بەرهەمدەهات نەک ئەم هونەرمەندا لەوڵاتەکانی تردا ژیابوبێتن، بۆیە ئەم وێنانە زۆر کات کلتورەکانی تری وەک نامو و سەیر وێنادەکرد. (Klengel 1994: 39)

لە 1929 میشایل لێرس (Michel Leiris) لە دوای هاتنەدەرەوەی لە گروپی سووریالییەکان وەک ئیتنۆلۆژیک چەند گەشتێکی زانستی بۆ ئەفەریقا ئەنجامدەدات و، بە دیدێکی ئۆبژێکتیڤانە یان زانستییانە لێکۆڵنەوەکانی ئەنجام نەدەدا، بەڵکوو وەک هونەرمەندێک خۆی لەناو پڕۆسەی لێکۆڵینەوەکاندا دەبینێتەوە. ئەم پەیوەندییە هونەرییانەی لێرس لەگەڵ ئێتنۆلۆژیادا، والەم هونەرمەندە دەکەن بە دیدێکی هونەری و زانستی جیاوازتر کاربکات و دەرگا لە سنورەکانی هونەر لەبوارەکانی تری کۆمەڵگا بکاتەوە. واتە لیریس ئامانجی ئەوە بو کە هونەر تەنها بە کێشە ناوەکییەکانی خۆیەوە سەرقاڵنەبێت، بەڵکوو لەگەڵ بەشە زانستییەکانی تر لە پەیوەندابێت و ڕیالیانەتر (واقعیانەتر) ڕەفتاربکات. لێرەوە تێگەیشتن بۆ هونەر گۆڕا و هونەریش لە پەیوەندیدابو بەجیهانی دەرەوەی خۆی. بەواتایەکی تر تێگەیشتن لە هونەر تەنها بە جیهانی خودی هونەرەوە پەیوەست نییە، بەڵکوو هونەر لەگەڵ کێشە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆدایە.

تەوەری سێەم: هونەری شێوەکاری هاوچەرخ
چەمکی هونەری هاوچەرخ contemporary art (هونەری ئێستا) ڕوونکردنەوەی کەمێک ئالۆزە و تێکەڵبوونێکی چەمکیانەی لەگەڵ هونەری مۆدێرنەدا هەیە. چونکە هونەری مۆدێرنە بەشێوەیەکی گشتی لە 1870 دەستپێدەکات و خۆی بە هونەری سەردەم دەزانی و خۆیشی لە پڕۆسەیەکی دانەخرا و بەردەوامدا دەبینێتەتەوە. ئەم پڕۆسەیە کە تا ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیست بەردەوام دەبێت تا ئەو دەمەی دێاردەیەکی تر سەرهەڵدەدات کە هەندێک لە مێژووناسان ناوی دەنێن پۆست مۆدێرنە. لەگەڵ ئەو نزیکایاتیەی هونەری هاوچەرخ هەیەتی لە گەڵ هونەری مۆدێرنە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی چەمکی هونەری هاوچەرخ بۆ ئەو شێوازە هونەریانە بەکاردێت کە لە دوای ساڵانی 60 کانەوە دروستبوون و خۆیان لە هونەری مودێرنە جیادەکەنەوە بەڵام ئەم جیاکردنەوەیە بۆ هەندێک لە تێۆریزەکەرانی هونەر تا ئێستاش بە پرسیارێکی کراوە ماوەتەوە.

بەم پێیە ئەو وەرچەرخانە هونەریەی سووریالییەکان هێنایانە سەر دیسکۆرسی هونەری، کاریگەری گەورەی لەسەر هونەری شێوەکاری هاوچەرخ جێهێشت، بەتایبەتی لە هونەری کونسیپت Concept Art. هەڵبەتە کۆنسێپت ئارت بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ خۆی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و زانستی و سیاسیەکاندا دەبینیەوە. بەپێی کۆنسێپت ئارت بێت، تێگەیشتن لە هونەر نابێت لەو سیستەمە کومەڵایەتی، کولتوری، سیاسی و ئابوورییەی کە ئەو هونەرەی تێدا بەرهەمهاتووە، جیابکرێتەوە و، کاری هونەریش پەیوەندی بە شوێن و کۆنتێکستی بەرهەمهێنانەکەیەوە هەیە. بەم شێوەیە بابەتە هونەرییەکان دەچنە ناو شوێنە گشتیی و دامەزراوەکان و زیاتر لەگەڵ ژیانی ڕۆژانەدا لە پەیوەندیدا دەبن.

جوزیف کوسوت
جوزیف کوسوت Kosuth Joseph یەکێکە لەو هونەرمەندە سەرەکییانەی کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر دروستبوونی کونسێپت ئارت لە بەریتانیا و ئەمەریکا هەیە. لای کوسوت هونەر شیوازێکی کارکردنە وەک هەموو شێوازە زانستیەکانی تر (فەلسەفی و ڕامیاری یان ئیتنولۆژی). کوسوت دەیەویست پێگەی هونەر لەناو ژیاندا بەهێز بکات و، هونەر بە شێوازێکی تر و ڕاستەوخۆتر لەگەڵ کێشەکانی کۆمەڵگادا مامەڵەبکات. بەم پێیە ئەم هونەرمەندە دەیەوێت لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی هونەردا وەک لێکۆڵەرەوەیەک کاربکات.

لە 1973 بو 1974 کوست ئەنترۆپولۆژی کولتوری دەخوێنێت و لە ساڵی 1975 ش لەو تێکستەی لە ڕۆژنامەی فۆکس „The Fox“ بە ناوی هونەرمەند وەک ئەنترۆپۆلۆگ The Artist as Antropologist بڵاوی کردەوە هونەرمەند وەک ئەنترۆپۆلۆژێک دەبینێت. بە پێی کوسوت هونەر دەبێت بو پێداویستییەکانی هوشیاری کۆمەڵایەتی کاربکات وەک لێکوڵەرەوەیەک یان وەک ئەنتروپۆلۆژێک لەناو کایە کولتوری و کۆمەڵایەتییەکاندا پێگەیەکی بەهێزی لە واقعدا هەبێت. بەڵام کۆسوت جیاوازی لە نیوان هونەرمەند وەک ئەنتروپۆلوژ و میتۆدی زانسی ئەنتروپۆلوژی کلاسیکدا دەکات، چونکە زانا ئەنتروپۆلوژەکان لە وڵاتانی دەرەوەی خۆیان دەکۆڵنەوە و وەک چاودێرێک لە کولتوری دەرەوەی خۆراواوە دەڕوانن. بەپێچەوانەوە هونەرمەندی ئەنتروپۆلۆژ وا پێویستدەکات لە کۆمەلگەی خۆی بکۆلیتەوە و، پۆلی کارکردنی ببێتە سیستیمی کولتوری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکەی خۆی. کەوابێت ئەو میتۆدە زانستییەی کە ئیتنۆلۆژەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە کولتورەکانی تر بەرهەمیان هێنابوو لە ئێستادا دەکرێت سودیان لێوەربگیرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە کولتوری خۆیی. (Kosuth1981: S 116) “هونەر دەبێتە جۆرێک لە توێژینەوە (رسێرچ) و لە تێگەیشتنی ئارشیڤەوە سەردەردێنێت و خوێندنەوە بۆ کەرەسەی سەرچاوەکان دەکات. ئەم کەرەسەی سەرچاوانە دەشێت بریتیبیت لەو شوێنەی کە هونەرەکە خۆی تێیدادەبینێتەوە، بەڵام دەشێت ئەم کەرەستەی سەرچاوانە لەلایەن مێژووی هونەر و فەرمانگەیەکی کار و ئەنستیتوتێکی کۆمەڵایەتی یان مۆزەخانەیەکی ئێتنۆلۆژیە وە بخرێنەڕوو، بەڵام ئەوەی لێرەدا کارێکی پێورییە بریتییە لە میتۆد، بۆ ئەوەی کۆنتێکستەکە، کە کارە هونەرییەکان تێیدا بەرهەمدێن بکات بە بابەتی خەریکبوونی هونەری-شرۆڤەیی. لەم ڕێگایەشەوە هونەر دەبیت بە ئامرازی خۆچاودێریکردنی کۆمەڵگەو، ئامرازی ڕەخنە و شرۆڤەی دامەزراوە سۆسیالەکان” (Weibel 1994: XIII)

یۆزیف بویس
یەکێک لەو هونەرمەندانەی لە شەستەکانەوە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر گەرانەوەی هونەر بۆناو ژیانی ڕۆژانە هەیە، یۆزیف بۆیسە Joseph Beuys. بۆیس کار لەسەر ئەو بنەما سەرەکییانە دەکات کە “هەموو کەسێک هونەرمەندە”. بەڵام بە بۆچونی ئەم هونەرمەندە ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە هەموو کەسێک نیگارکێشە یان پەیکەرسازە، بەڵکوو هەموو کەسێک لە سرووشتەوە توانای داهێنانی هەیە و، داهێنانیش سەرمایەیەکی کۆمەڵایەتییە و بە تەنها موڵکی نوخبەیەکی دیاریکراو نییە. هەڵبەتە هونەر لای بۆیس بریتییە لە پڕۆسەیەکی کۆمەڵایەتی و بەرهەمهێنانی هونەریش بە بەشدایکردنی هەموو چینە جیاوازەکانی کومەڵگەوە دەکرێت نەک تەنها بەهۆی دامەزراوە هونەریی و گەلەری و موزەخانەکانەوە. لەهەمانکاتدا دامەزراوە هونەریەکانیش دەبێت خۆیان بە ڕووی خەڵکدا بکەنەوە. (Beuys1992: S. 41–63)

لە ساڵی 1961دا کاتێک بویس دەبێت بە مامۆستا لە ئەکادیمیای دوسڵدۆرف لە پۆلەکەیدا تەنها قوتابیانیان ئامادەی وانەکان نەبون، بەڵکوو هەموو کەسێک مافی ئامادەبونی هەبوە. ئەکادیمیای هونەر کە شوێنی هونەرمەندانە بۆیس پێی باشتر بو ئەم شوێنە لە ژیانی ڕۆژانە نزیک بکاتەوەو، ئەوەبو لە 1967 پۆلەکەی بویس بوبە سەنتەری بزووتنەوەی قوتابیانی نیونەتەوەیی(APO) و هەر لەهەمان ساڵیشدا پارتی قوتابیانی دامەزراند تا زانکۆ وەک دامەزراوەیەکی سەربەخو لەناو کۆمەڵگەدا کاربکات و شوێنێکی کراوەشبێت بۆ هەموو کەسێک. ئەم چالاکییانەی بویس کاریگەرییەکی زۆری کردە سەر دۆخی ئەو ساتەی ئەکادیمیای دوسلدۆرف و ڕووبەڕووی هەموو سیستەمی پەروەردەی هونەری و وەزیفەی ئەکادیمیا بووەوە. ئەم هونەرمەندە هەموو قوتابییەکی بەبێ هیچ تاقیکردنەوەیەکی هونەری لە پۆلەکەیدا وەردەگرت و هیچ پێوەرێکی بۆ جێاکردنەوەی کەسی داهێنەر لە کەسێکی دی دانەدەنا. ئەمەش لەسەر ئەو بناغەیی کە ناوبراو پێوایە “هەموو کەسیک هونەرمەندە”. لەم بارەیەوە دەکریت ئەوە بوترێت کە، ئەم بۆچوونەی بۆیس لە لیڤی شتراوسەوە نزیکە، کاتێک کە شتراوس لە (هزری کێوی) دا باس لەوە دەکات کە هزری زانستی خورئاوا تەنها هزرێکی ڕەهاو لۆگیکی نییە، بەڵکوو کولتورەکانی تری دەرەوەی خۆراوا بە هەمان شێوە لە ڕێی هزری ئەفسانە و بەرهەمە کولتورییەکانیانەوە دەربرینێکی لۆگیگی خویانیان بۆ جیهان هەیە. چونکە شتراوس هەموو بەرهەمە کولتورییەکانی وڵاتانی دەرەوەی خۆراوا وەک قوناغیکی سەرەتایی سەیرناکات، بەڵکوو وەک شێوەیەکی تر لە هزری زانستی خۆراوایی. بەپیێ شتراوس کولتورەکانی دەرەوەی خۆراوا خاوەنی داهێنان و دیدی جیاوازن و توانای داهێنانیش هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ بوونی مرۆڤدا بوونی هەبوە). Beuys1992: S. 41–63)

سەرباری ئەوی لای سەرەوە وترا، بویس کاری هونەری وەک پڕۆسەیەکی کۆمۆنیکەیشن لە پەیوەندی نێوان کەسەکاندا دەبینیتەوە و، هونەرمەندیش وەک ئەوە دەبینێتەوە کە دەبێت شوێنێک بۆ بەریەک کەوتنەکان دروستبکات و پەیوەندی لە نێوان شتەکانیش بدۆزیتەوە، بەڵام ئەو پەیوەندییانە بە تەنها لەناو جیهانی هونەردا بونیان نییە بەڵکوو لە ئەزموونی خودی کەسەکان و هزری ئەفسانەیی و هەموو ئەو زانیارییانەی لەناو بیرەوەری کولتوری کۆمەڵگەدا ئامادەیە بوونیان هەیە، کە دەکرێت گشت ئەمانەش نەک بە تەنها ئەو بابەتە تیۆرییانەی ناو مێژووی هونەر و زانستی هونەر کە لە ئەکادیمییە هونەرییەکاندا دەخوێنرێت ببنە ماتڕیاڵی هونەری. هاوکات ڕەخنەی ئەم هونەرمەندە ئەڵمانیە لە سیستەمی هونەری مودێرن ئەوەیە، کە سیستەمی هونەر وەک سیستەمیکی داخراو ماوەتەوە و هونەر لە دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ماناکانی ناو خودی سیستیمی هونەری بەردەوامەو لە کێشە ڕۆژانەیەکانیش دابراو، هیچ کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیان نەماوە.

یەکێک لەو کارانەی بۆیس لە 21/5/1974 لە گەلەری René Block لە شاری نیوێۆرک ئەنجامی دەدات پڕۆژەی “من ئەمەریکام خۆش دەوێت و ئەمەریکاش منی خۆش دەوێت I like America

and America likes Me ” بوە (فۆتۆ 5). بۆیس لەم پڕۆژەیەدا ڕەخنە لە سیاسەتی کولتوری ئەمەریکا دەگرێت، کە لە ڕابردوودا بەرانبەربە دانیشتوانە ڕەسەنەکانی ئەمەریکا کردووەیەتی لە داگیرکردن و سڕینەوە و ڕاگوێزانیان لە شوێنەکانی خۆیانەوە شوێکی تر و تێکدانی هەموو بنەما کولتوری و کۆمەڵایەتییەکانیان. (Schilling1978: S138) بیرۆکەی ئەم کارەی بۆیس ئەوەیە کە دەیەوێت بچێتە ئەمەریکا بەڵام بەو مەرجەی پەیوەندی لەگەڵ ئەم ئەمەریکا تازەیەدا نەکات، بۆیس کە دەگاتە فرۆکەخانە بە لباد دەپێچرێتەوەو دواتر دەخرێتە ناو سەیارەیەکی ئەمبولانسەوە و دەبرێتە گەلەرییەکە، کەلەوی تەنها ئاژەڵێکی لێیە کە پێی دەوترێت کایۆت coyote (ئاژەڵێکی شێوە گورگە کە لە ئەمەریکادا دەژی و سمبۆلیکی ڕۆحی ناو ئەفسانەی دانیشتوانە ڕەسەنەکانی ئەمەریکایە). بۆیس بۆ ماوەی 72 سەعات لە گەلەرییەکە لەگەڵ ئەو ئاژەڵە دەمێنێتەوە و دەیەوێت تەنها لەگەڵ ئەو کایۆتەدا لە پەیوەندیدابێت لە دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە بە هەمانشێوە بۆیس دەپێچرێتەوە و دەبرێتەوە بۆ فرۆکەخانە و لەوێوە بەرەو ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە.

بۆیس پێی وایە، کە دیالۆگ لە گەڵ ئەو کلتورانەی تردا مەرچ نییە لەرێگای مرۆڤەوە بێت زۆر جار ئەوە هێزە بالا لەبیر کراوانە دەکرێت لە ڕۆحی ئاژەلیکا خۆی بەرجەستە بکات.“کاتێکدا من هەوڵدەدەم لەگەڵ بوونەوەرە ڕۆحییەکانی ئەم سەرجەمێتییە قسەبکەم پرسیارێک سەرهەڵدەدا ئایا کەسێک ناتوانێ لەگەڵ ئاژەڵانیش، کە ئەوانیش بوونەوەری ڕۆحی باڵاترن گفتوگۆبکات. ڕۆحی کایۆتی زۆر گەورەیە کە مرۆڤ ناتوانێ لێی تێ بگات کە ئەم بونەوەرە چییە یان دەتوانی لە داهاتوودا چی بۆ مرۆڤایەتی بکات. من باوەڕ دەکەم پەیوەندیم دروستکردووە لەگەڵ خاڵی سایکۆلۆژیی تراومای شێوازی وزەی ئەمریکی: هەموو تراومای ئەمریکی لەگەڵ هیندییەکان، پیاوی سوور. تۆ دەتوانی بڵێی تەنیا ئەوکات ئەو تراومایە دەتوانرێ چارەسەر بکرێ کە لە کۆیۆتی بکۆڵرێتەوە“ (Kuoni 1990:S 141) ئەوی بۆیس لێرەدا ڕەخنەی لێدەگرێت شێوازی بە شارستانیکردنی وڵاتی ئەمەریکایە کە لێکترازانێکی لە نێوان سرووشت و کولتور دروستکردووە کە بۆیس دەیەوێت لەم پڕۆژەیەدا بەرجەستەی بکات، کە ئەمەش پەیوەندییەکی زۆر تایبەت و نزیک لەگەڵ سرووشت و ژیانی سادەی مرۆڤەکان دروستدەکاتەوە.

مارسێل بروتارس
مارسیل بروتارسMarcel Broodthaers لەو هونەرمەندە دیارانەیە کە لە دوای بویسەوە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ڕەخنە لە دامەزراوە هونەرییەکان هەیە بەتایبەتی مۆزەخانە. لە ساڵی 1972 لە پێشەنگایەکدا بەناوی “داڵی ئولیگوزین تا ئەمڕۆ” (Der Adler vom Oligozän bis heute) بروتارس 285 بابەت (ئۆبژێکت) کە لەسەر داڵ کۆیکردۆتەوە نمایشەدەکات، ئەم بابەتانە تەنها لەناو مۆزەخانەکانی مێژووی هونەری و ئارکۆڵۆژی و ئیتنولوژی کۆنەکراونەتەوە و کەرەستەکانیش بەتەنها وێنە یان بابەتی هونەری نین، بەڵکوو هەر دوکومێنتێک کە پەیوەندی بە داڵەوە هەبوبێت نمایشکراوە. بۆ نموونە لە سمبۆڵی ناسیۆنالیستییانەی سەری لۆگۆی سەربازی و پارتە سیاسییەکانەوە بگرە تا سەر جلوبەرگ و هەر وێنەیەکی داڵی سەر هەر بابەتێک یان کەرەستەی سرووشتی داڵ خۆی وەک هێلکە یان پەڕ یان داڵی وشککراو دەگرێتەوە. لە نمایشەکەدا لەژێر هەموو ئەو بابەتانەی کە کۆی کردۆتەوە نووسراوێک هەیە “ئەمە هونەر نییە” (فۆتۆ6) (Broodthaers,1972: S,132 بروتارس دەیەوێت داڵ وەک مانای دەسەڵات لەناو هەموو کایەکانی ژیندا پێشانبدات. بۆنموونە نیشاندانی پەیوەندی مانای دەسەڵات لە ژیانی ڕۆژانە کە ئێمە تێدا دەژێن و نایبینین. هاوکات ئەم هونەرمەندە بەلجیکیە لەریێ ئەو نووسێنەوەی کە “ئەمە هونەر نییە” پەیوەندی نێوان بابەتی نمایشکراو و ئەو مانایەی کە مۆزەخانە بەو شتانەی دەبەخشێت لەیەکداببرێت. (Broodthaers,1972: S,132)

بروتارس کێشەی مۆزەخانە لەوەدا دەبینێتەوە کە بەها کولتورییەکانی ئۆبژێکتە نمایشکراوەکانی ناو مۆزەخانەکان بەرزتر پێشانبدرێت لەو ئۆبژێکتانەی کە لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکاردەهێنرێت. بە نموونە بەهای کولتوری ئەو قاپەی لە مۆزەخانەیەکدا دەبینرێت بەهای ئەو قاپەی نییە کە لە ماڵەوە نانی لەسەر دەخورێت تەنانەت ئەگەر لەهەمان جۆریشبن. چونکە مۆزەخانە مانای ئەو قاپە لە ئۆبژێکتێکی بەکارهاتوی ناو ژیانی ڕۆژانە دەگوازێتەوە بۆ مانایەکی مێژوویی هەمیشەیی کە لە واقیعەوە ئەو ئۆبژێکتە دەردێنێت و بۆ داهاتوو دەیپارێزێت. ڕەخنەکەی بروتارس لەوەدایە کە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەم ئۆبژێکتانە بۆ ناو ئەو مێژووە هەمیشەییە پەیوەندی بە ستراتیژی مۆزەخانە و ئەو سیاسەتە کولتورییەوە هەیە کە لە پشت ئەو مۆزەخانەیەوە کاردەکات. کەواتە هوڵی مۆزەخانەکان واقیع نمایشناکەن بەڵکوو خەیاڵێکی(Fiction) دیاریکراو لەسەر واقیع بەرهەمدەهێنن.

بروتارس، وەک میشیل فوکۆ، دەگەرێتەوە ناو کایە کولتوورییەکان و ئەو مانا مێژووییەی کە بە ئۆبژێکتەکان دراوە هەڵدەوەشێنێتەوە و پەیوەندی بەرهەمە کولتورییەکان و سیستەمی دەسەڵات دەردەخات و دەشچێتە ناو واقعی ئۆبژێکتەکان و مانا چەسپاوەکانی ئەو واقیعە لە یەک دادەبرێت کە مۆزەخانە لە ڕێی فیکشنێکەوە بەو ئۆبژێکتانەی بەخشیوە. لێرەوە برورتارس خودی زانین بەرەو دۆخێکی ناسەقامگیر دەبات و پێوادەبێت کاری هونەری پڕۆسەیەکی داخراو یان ڕاستییەکی ڕەها بەرهەمناهێنیت، بەڵکوو هونەرمەند وەک لیکۆڵەرەوەیەک بەناو کێشەکاندا ئەگەڕێت و لە ناو جیاوازیەکانیشدا پەیوەندییەکان دەردەخات. واتە هونەرمەند ڕاستیەکی تر لەرێی کارەکەیەوە بۆ واقع دروستناکات، بەڵکوو ڕاستییە ڕەهاکانی ناو واقع هەڵدەوەشینیتەوە و هەموو جارێکیش دۆخێک بۆ بینەر دروستدەکات کە واقعی خۆی لەناو پەیوەندی جیاوازی تردا ببینێتەوە

هونەری شێوەکاری دوای نەوەدەکان

کاریگەری ئیتنۆلۆژی لەسەر هونەری هاوچەرخ وایکرد کە هونەری شێوەکاری لە خۆراوا بە جۆرێکی تر مامەڵە لەگەڵ کولتوری خۆیدا بکات و کاری هونەریش دەبێتە ئامرازیک بۆ پێشاندانی دیدە جیاوازەکان نەک گەڕان بە دوای دیدێکی ڕەهادا. لەهەمانکاتدا دامەزراوە هونەرییەکان و ئەو شوێنانەی کە کاری هونەری تیدا بەرهەمهاتووە، پەیوەندییە سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی هونەر دەخەنە ژێر پرسیارەوە. ئەم گۆڕانکارییانە هۆکارێک بوون بۆ هەڵوەشاندنەوەی دیدی خۆراوایی سەبارەت بە مێژووی هونەری مۆدیرن کە وەک کۆتای مێژووی هونەر سەیر دەکرا ئەو مێژوەی کە کولتوری خۆراوا نووسیویەتەوە. ” کۆتایی ”مێژووی هونەر“، وەکو ئێستێکی پێویست و چاوخشانێک بە خەسڵەتی خەیاڵیی مێژووی هونەری نووسراوی مۆدێرنە، دیدگاکان بۆ وەزیفەیەکی گەورەتر ئازاد دەکەن: ئەویش تەماشاکردنی کولتووری خۆتە لە نێگای ئێتنۆلۆگێکەوە.” (Belting 1995: 178) ڕەخنەکە لەوەدا بوو کە ئەم هونەرە وەک هەر هونەرێکی کولتورەکانی تر لە کۆنتێکستێکی تایبەتدا بەرهەمهاتبو و نەشدەکرا وەک هونەریکی یونیڤێرسال سەیربکرێت ئەمە لە کاتێکدا هەموو کولتورەکان خاوەنی دیدێکی تایبەت بە خۆیانن. بۆیە دیدی هەڵوەشانەوەگەری بۆ هونەر دیدێکی جیاوازی تایبەت بە خودی کولتوری خۆراوای بەرهەمهێنا. لە پاش ئەوەوە قسەکردن زۆرتر هاتە سەر تێکەڵکردنی کولتورەجێاوازەکان بەیەکتر. سەرباری ئەوە، لە دوای نەوەدەکانەوە چەند چەمکێکی تر کەوتە بەر باس لەوانە چەمکی ترانس کولتور Transculturalityلەسەردەستی فەیلەسوفی ئەڵمانی ڤولڤگانگ ڤێلش Wolfgang Welsch. بەپێی تێکەیشتنی ئەم فەیلەسوفە ترانسکولتور دەبێتە هۆی نەمانی سنوورەکان و لەم ڕێیگایەشەوە ئەم ترانسکولتورە دەکرێت ببێتەماییە نەمانی ئەو دوالیزمەی کە لە نێوان کولتوری خۆراوا و کولتوری ئەوانی دیدا بەدیدەکرێت. ئەمەش لەبەر ئەوەی کە تا ئەم دوالیزمە بوونیهەبێت، پەیوەندی دەسەڵات لە نێوان کولتوری باڵادەستی خورئاوا و کولتورەکانی تر بەردەوام دەبێت. لە دوای نەوەدەکانیشەوە هاتنی پڕۆسەی گلۆبال ئاماژەیەک باش بۆ دروستبونی “کولتور تێکەڵ” hybrid culture وێرای ئەوەی باس کرا، لە ساڵی 1997 دوکۆمینتای 10 documenta x (2) بە سەرپەرشتی کاترین داڤید Catherine David ڕێکخرا. لە دکۆمێنتای 10 بۆ یەکەم جار هەوڵدرا کە هونەرمەندانی کولتورەکانی تر لەناو هونەری خۆراوادا بەشداربن و، ئەم تێکەڵکردنەش بوە سەرەتایەک بۆ دروستبونی هونەریکی گلۆبال. لە دۆکۆمەنتای دواتردا، واتە لە دۆکۆمێنتای 11، لە ساڵی 2002 بەسەرپەرشتی ئۆکو ئینزۆر Okwui Enwezor و، لەسەرهەمان ڕێچکەی دۆکۆمێنتای 10و بە بەشداریکردنی زۆرینەی هونەرمەندانی دەرەوەی خۆراوا (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفەریقا، ئاسیا، ئەمەریکای باشوور) وەک هەموو ساڵیک دوکۆمەنتا بەتەنها لە شاری کاسل نمایشەکانی ئەنجام نەدەدا، بەڵکوو بەسەر 5 پلاتفۆرمدا دابەشیدەکرت (نەمسا، هند، نیجیریا، دورگەی کاریبیک و شاری کاسل). ئەمەش بەلگەیە لەسەر هەڵوەشاندنەوە ئەو تێگەیشتنەی کە خۆراوا سەنتەری هونەرنیە(Kat. Ausst:S 1999).

لێرەوە بەوە دەستپێدەکەين کە ئیتنۆلۆژی ئەو جۆرە گۆرانکاریەی هێنايەسەر هزری زانستی خورئاوا کە ئیتنۆلۆژی هزرێک نییە خاوەن لۆژیکێکی ڕەها بێت، بەڵکوو کولتوورەکانی تری دەرەوەی خۆراوا بەهەمان شێوە دەربرینێکی لوجیگی خۆیان بۆ جیهان هەیە. کەواتە داهێنان و بەرهەمهێنانی هزر بە هەموو کولتوورێکەوە پەیوەستە و توانای داهێنانيش هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ بوونی مرۆڤدا لەناوگشت کولتوورێک بوونی هەیە.

ئەو گۆرانکارییانەش ئیتنۆلۆژی هێنايەکايەوە کاریگەری لەسەر هونەری هاوچەرخ لە دوای شەستەکانەوە بە وردی دانا و، لەلايەک بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی مێژوویی هونەری شێوەکاری خورئاوایی، کە لە یۆنانەوە تا هونەری مۆدیرن ئەم هونەرە بەردەوامبوو و خۆی وەک هونەرێکی یونیڤیرزال خستەروو. لەلايەکی تر ڕەخنەی ئاڕاستەی سەنترالیزمی هونەری خۆراوا کرد کە کولتورەکانی تر خاوەنی دیدێکی تایبەتی خۆیانن ناشێت فەرامۆش کرێن. ئەمەش وایکرد لە دوای نەوەدەکانەوە، بە تایبەت لە دۆکۆمێنتای 10، باس لە هونەریکی جیهانی بکرێت کە هەموو کولتورەکان تێیدا بەشداربن و، لە دوای هاتنی پڕۆسەی گلۆبالیزميش بەئاشکرا باس لە تێکەڵبوونی کولتورە جیاوازەکان دەکرێت. گومانيشی ناوێت ئەو گۆرانکارییانەی هاتنەسەر دیدی خۆراوا کاريکردە سەر پەیوەندییە کولنووریەکانی لەگەڵ کولتورەکانی دەرەوەی خۆی، بەڵام کیشەی کۆمۆنیکەیشنی کولتوری لە سەردەمی گلۆبال یەکیکە لە هەرە بابەتە ئاڵۆزەکانی ئێستای ناو تیۆرییە کولتورییەکان بە هونەریشەوە. بۆیە تاچەند پەیوەندی کولتوری گلۆبال و دەسەڵاتی سیاسی ئابووری کولتورە باڵادەستەکان لەتەک يەک لە کۆمۆنیکەشنیکی ئازادن جارێ هەر وەک پرسیار ماوەتەوە. [1]
ئەم بابەتە 442 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردواڕم - 10-11-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-11-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 95%
95%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 20-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 26-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 442 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,834
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.5 چرکە!