پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,232
وێنە 105,503
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,145
ڤیدیۆ 1,294
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
تێگەی دەسەڵات و “دێوەزمەی دەسەڵات” لە تێڕوانینی مێژووناسی ئەڵمان “گێرهارد ڕیتەر”دا
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$تێگەی دەسەڵات و “دێوەزمەی دەسەڵات” لە تێڕوانینی مێژووناسی ئەڵمان “گێرهارد ڕیتەر”دا$
نووسینی: مەحمود چاوش
مەحمود چاوەش
کاتێک باس لە تێگەی دەسەڵات دەکەین، گەلێک پڕۆسە و ڕووداوی مێژوو لەبەر دەمماندا زیندوو دەبنەوە، ئاخر بوونی دەسەڵات دووجمکەییە، کە تەواو دژەجەمسەر و ناکۆکی لەخۆگرن، ئەم دوو جمکە لە هەموو سەردەمەکانی مێژوودا بەرانبەریەک وەستاونەتەوە، دووانەیەکی پەڕەدۆکس، کە تاکو ئەم ڕۆژگارەش لە ئاستی سیاسەتی جیهاندا سەقامگیرە. لێحاڵیبوونی ئەم تێگەیەش بەستراوە بەو ناکۆکیە دووفاقیلەخۆگرەوە کە لە هەناویدا جێگیرە. دەسەڵات تواناکانی گرووپێکە، کە دەتوانن کاریگەری لەسەر هزر و ڕەفتاری تاکەکانی کۆمەڵگەیەک بنوێنن، ئەوە بە چەشنێک کە ئیدی تاکەکانی کۆمەڵگە ڕوانگە و داخوازییەکانی خۆیان بە داخوازییەکانی ئەوان (دەسەڵاتداران) بگونجێنن. کاتێک باس لە واژەی دەسەڵات دەکرێت، هەمیشە بیرو ئەندێشەمان بەلای پێکهاتەی دەوڵەت، مۆنۆپۆلکردنی دەسەڵات لەلایەن گروپێک یان دەوڵەتێک، وێرانکاری، کوشتار و جەنگەکان، تٶڵەسەندنەوە، بەکارهێنانی زەبورزەنگ، بەزاندن و گەلێک پێکهاتەی تردا ڕادەکێشرێت. واژەی دەسەڵات پڕ کێشەو دژجەمسەرە، دووفاقییە و هەندێجار چەندڕوویەکی لە خۆگرتووە. گێرهارد ڕیتەر بەشێکی ئەم دووفاقییەتیەی دەسەڵات بە “دێوەزمەی دەسەڵات” ناوزەد دەکات. دێوەزمەیەتیەکەی لەوەدا نیە، کە تەواوی لایەنە باشەکانی دەسەڵات بە نێگەتیڤ بنرخێندرێت، بەڵکوو گرفتی ئەم دووفاقێتییە لەوەدایە کە فرەمانا، نادیار و تەواو ترسێنەرە. ئەم خەسڵەتانە هەمویان لە ناوەرۆکی دەسەڵاتدا بوونیادیان هەیە. دەسەڵات بەواتای مەفتونی و خولیای خواستێک، کە گەر نەبێت، ئەوسا ناکرێت هێزێکی گەورە ڕێکبخرێت یان ئەنجام بدرێت، هەمانکات ترسناکئامێز و هێزگەلێکی وێرانکار (کاولکار) لەخۆدەگرێت.2
گێرهارد ڕیتەر ئەم دووفاقێتییە بەم شێوەیە باس دەکات. دەسەڵاتداران لە پێکهاتەکانی بوونی دەوڵەتدا بەرانبەر دوو ستوون دەوەستنەوە، کە تەواو دژەجەمسەرن، لەکاتێکدا جەمسەرێکیان دەخوازێت دەسەڵاتەکەی ماف لەخۆگر، دادپەروەر، دابینکەری یاسا و ئاساییش، بەردەوامی لە نیزامدا سەقامگیربکات، جەمسەرەکەی تریان پێویستی بە وزەی جەنگاوەرانە هەیە، بە توندوتیژی، ئەوجا گەر سەرکەوتوانە دەسەڵاتەکەی بەئەنجامبگەیەنێت، پێویستی بە پەلهاویشتن و برووزەسەندن هەیە. ئەم دووجەمسەرە بە دوو ستوونی لێکدانەبڕاو دەنرخێندرێت. ڕیتەر ئەم خەسڵەتە بە دێوەزمەی دەسەڵات دادەنێت، چونکە لە مناڵدانی دەسەڵاتدا دوو کۆرپە هەن، بە دوو مۆرکی لێکترجیا و بەرانبەریەک. ڕیتەر ئەم خەسڵەتە درنجئاسایەی دەسەڵات لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە مەرجی ئەوە دەستنیشان ناکات، کە دەسەڵات هەر بە مانای بەدخواز/شەڕخواز بێت، یان درنجێکی ناو تاریکستان بێت و بەرانبەر ڕۆشنایی وەستابێتەوە، بەڵکوو دووفاقە و فرەمانالەخۆگرە، نادیار و ئەوپەڕی ترسناکە، کە مەرج نییە ڕوو لە دامەزراوەیەکی دەسەڵاتدارێتی بکات. درنج بەو مانایە دێت، کە ئەو هزر و خولیای مرۆڤەکان دەتەنێتەوە، ڕەنگە هاوکات هێزێکی ترسناک و وێرانکەر لەخۆبگرێت.3
بەدەستهێنانی دەسەڵاتی سیاسی هەمیشە بەندبووە بە وێرانکاری و شێواندنی مۆڕاڵی مرۆڤایەتییەوە، ئاخر زۆر جار ئارەزوو بۆ دەستبەسەراگرتنی دەسەڵاتی سیاسی هەر بە خۆبەخشانە و لە پێناوی ئایدیای مرۆڤدا نەبووە، گەر دەسەڵاتێک سەرکەوتنی بەدەستهێنابێت، زۆرترین پێداویستی بە خۆویستییەوە هەبووە و پێکەوەگرێدراو بوون. لە تیۆریەکەی ڕیتەردا ئەمە بە دێوەزمەی دەسەڵات پێناسە دەکرێت.
ڕیتەر باس لە ماکیاڤیلی4 و تیۆری ماکیاڤیلیزم دەکات و بە نموونەی ستوونی شەڕانخوازانی دادەنێت. هاوکات ڕیتەر دەڵێت ماکیاڤیلی هەر زۆر پێشوەخت دەرکی بە دێوەزمەی دەسەڵات کردووە و دۆزینەوەی نوێی بەرانبەر تیۆریەکانی سەدەی ناوەڕاست دەربارەی دەسەڵات خوڵقاندووە، ئاخر تاکو سەردەمی ئەنتیکەش دەرک بەو دووفاقییەی دەسەڵاتی نەکرابوو. تەنانەت یۆنانی کۆنیش دەسەڵاتیان بە شێوەیەکی نێگەتیڤ نەدەنرخاند. (ڕەنگە تیۆریە هومانیستەکانی “پلاتۆن” دەربارەی دەسەڵات و دەوڵەت جیاوازییەکی بنەڕەتی لەگەڵ تیۆریەکانی یۆنانی کۆندا هەبێت، کە لە چوارچێوەی ئەم نووسینە دەردەچێت).
لە ڕاستیدا دووستونێتی، کە پێکهاتەی دووفاقیێتیی دەسەڵاتە، ترسناکێتی لە ناوەرۆکی ئەم واژەیەدا پێکدەهێنێت و ئەم تێگەیەش بەرەو کۆمپلێکسێکی (گرێیەکی) مێژووییمان دەبات. دەوڵەت، کە خاوەنی دەسەڵاتە، دەبێت لە ستونێکەوە پارێزەری یاسا و مافی تاکەکانی کۆمەڵگە دابینبکات، وەک مافی دینداری، پارێزەری سوونەتگەرایی کەلتور، دابینکردنی ئابووری و بژێوی و هاوئاهەنگی هاووڵاتیانی بێت، بەڵام ستوونی دووەمی دەسەڵات، کە ڕیتەر بە دێوەزمەی دەسەڵاتی ناوزەد دەکات، مەهیشە ماسکی نێوچاوانی تووڕداوە و لە بری ئەقڵانیەت/ئاوەزمەندی شەڕانگیز و بەزەبروزەنگ بووە و بە ئاڕاستەی شەڕخوازیدا پەلی هاویشتووە. دەوڵەت گەر لە ناوەرۆکدا پارێزەری بەها کۆمەڵایەتی و سوونەتگەرایی و یاسا و ماف بێت، دەبێت لە پەروەردەی هاووڵاتیاندا مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری بۆ تاکەکانی کۆمەڵگەکەی دابینبکات. کاتێک ڕیتەر باس لە دێوەزمەی دەسەڵات دەکات، بەتایبەتی ڕەخنە لە دەڤەری ئەوروپا و ئەوروپییەکان دەگرێت، بە بەرزترین ئاستی خۆپەرستی و کیشوەرپەرستی دەیانچوێنێت. “مرۆڤایەتی ئەوروپا لە هەموو سات و سەردەمەکاندا خولیا و مەفتونی دەسەڵات بووە، کە ئەویش بەشێک بووە لەو هۆشدارییە ترسنهێنەرلەخۆگر و دووفاقەئاساو چەتوونیەی دەسەڵات “5
ڕیتەر لەو باوەڕەدایە، کە ئەوەی دەوڵەت لە بارودۆخی ئاساییدا دەیکات، توندوتیژی نیە، بەڵکوو مرۆڤ خۆی وەک بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی خۆشهاوەڵی (ئاسانکاری) بۆ ئەو پەروەردەیە دەکات، بۆ ئەوەی مەبەستەکانی بەشێوەیەکی کۆلێکتیڤ بەئەنجام بگەیەنێت. ڕیتەر وێڵی چارەسەرێکە بۆ ئەو ”دێوەزمە سیاسییە” کە لە تەواوی هۆشداری مرۆڤی ئەوروپیدا کنەی کردووە. ئەو دەڵێت: ئێمە پێویستیمان بە تیۆرییەکی دەسەڵاتە، کە لە بەرانبەرییەکی ناکۆکدا بە ڕووی بنەڕەتە سەرەکییەکانی هزری میکاڤیلیزم، ئێڕاسیزم (ئێڕاسمی نۆترەدام، هومانستی سەدەکانی ڕێنیسانس)، کیشوەرگەری و دوورگەگەریدا بوەستێتەوە و لێیان تێپەڕبکات. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت هەردوو ستونەکەی دەسەڵات (یان دەسەڵاتی سیاسی) بەشێوەیەکی تەریب و هاوماف هاوسەنگ (بالانس) بدەین، واتە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە درێژەپێدانی سیستەمێکی نیزاملەخۆگر و مافپارێزراو، هاوکات پێداویستەکانی دەوڵەت لە گەشەی خۆیدا بۆ هێنانەدی “وزەی جەنگاوەرانەی لە دیسپلینکردنی هێزەکاندا” پەرەپێبدات و لەبەرچاوبگیرێت، ئاخر بەبێ بوونی ئەم فاکتەرانە دەوڵەت ناتوانێت خۆی لە بوارەکانی دەستڕۆیی (ئاوتۆریتی) فەڕمیدا بسەلمێنێت. ڕیتەر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە مرۆڤایەتی نابێت بڕیار بۆ ستونێکی ئەم دووفاقەیە وەک ئەڵتەرناتیڤێک بدات، بەڵکوو لەو ڕوانگەی چاودێرییە مێژووییەوە تێبڕوانین، کە دەسەڵات تەنیا بە هاڕمۆنی و دادپەروەرانە جێگیر (سەقامگیر) ناکرێت، چونکە هاوتا تەنگژەی نیزامی/سیستەمی جیهانێک لەئارادایە، کە ئیدی دێوەزمەی دەسەڵات پرنسیپەکانی مۆڕاڵ و هاوکات لاوازکردنی سووننەتگەرایی چاکخوازی پێشێل دەکات و مرۆڤایەتی دەهاوێتە تەنگژەیەکی ترەوە. هونەری بەڕێوەبردنی دەسەڵات ئەم هاوسەنگییەیە، کە ڕیتەر وەک مێژووناسێکی هۆشدار بە زەنگێکی بەرز ئاڕاستەی گەلانی ئەوروپا و جیهانی دەکات. ئەو زۆر بە سەلیقەت (بەووردی) لە کاولکاریەکانی جەنگە جیهانیەکانی ڕوانیوە، ڕەخنەگر و دژبەری سەرسەختی ڕژێمە دیکتاتۆریەکانی وەک ڕژێمی هیتلەر بووە. ئەو هۆشداری دەداتە فەرمانبەرانی دەسەڵاتی جیهان لەمەر ئەم کێشەیە.
ڕیتەر لە شیکاری ستوونی یەکەمدا (دادپەروەری لە دەسەڵات و سیستەمدا Ordnung) ناوی هەندێک لە هومانیستەکانی سەردەمی ڕێنیسانس لە ئەوروپادا دەهێنێت وەک (تۆماس مۆڕۆس) 6. ئایدیای مۆڕۆس لە دوورگەیەکی بەختەوەر و پڕئاشتیانەدا بەناوی ئۆتۆپیا دەنیشێتەوە. لەم ستونەدا ڕیتەر باس لە سەرچاوەیەکی مێژوویی دی دەکات، واتا ئێڕاسمۆس (ئێڕاسمۆسی نۆترادام)، کە یەکێکە لە هومانیستەکانی تری سەردەمی ڕێنیسانس. ئەم دوو کەسایەتیە مێژووییە بۆ سەردەمەکەیان ئارامتر، هومانتر و مرۆڤدۆستانەتر لە فاکتەرەکانی دەسەڵاتیان ڕوانیوە. لە ستوونی دووەمدا تاوانبارانی جەنگەکانی جیهانی وەک ڕژێمەکەی هیتلەر وەک دێوەزمەیەکی دەسەڵات بە نموونە دێنێتەوە. ئەمەش ڕیتەر بەرەو بیر لە چارەسەرێک بۆ ئەم دووفاقێتییەی دەسەڵات ڕادەکێشێت، کە بە ئەرکێکی مێژوویی، فەلسەفی و هاوکات بە ئەرکی زانستی پێکهاتەی دەوڵەت/دەوڵەتناسیی (Staatswissenschaft) دەزانێت، کە هەوڵی سەقامگیرکردنی سیستەمێکی سیاسی لە ناوەرۆکدا بە هاووڵاتیان گونجاو، ئەخلاقمەند بسەلمێنێت. دەسەڵاتێکی دەوڵەتی ناتوانێت بروز/شکۆفە بە دەسەڵاتەکەی بدات و لەسەریشی بەردەوامبێت، گەر باوەڕی مرۆڤایەتی بەلای مافی هەبوونی خۆی نەهێنێ، ئاخر دەسەڵات ناتوانێت بە شێوەیەکی ڕووکەشی بەردەوام متمانەی هاووڵاتیانی بەدەستبهێنێت. ئەوەی چەند کەسانێک لە مێژووناسان بە ئەرکی خۆیانی دەزانن دەتوانن کاری تێدابکەن ئەوەیە، کە هەوڵێکی سانا بدەن بۆ تێدا قووڵبوونەوە و بەردەوامیدان و بەرەو کۆتاییبردنی هزرین لە ترادیسیۆنی مێژوویی، ئەمانەش دەبنە سەرچاوەیەک بۆ لێکچواندنی تیۆرییە سیاسییەکان بە ڕیالیتیی. ڕیتەر مێژووناسان ڕووبەڕووی ویژدانی خۆیان بەرانبەر مێژوو دەکاتەوە. ئەو مێژووی بەرانبەری و ناکۆکیەکانی بە نەخۆشێک دەچوێنێت، کە چارەسەرکردنی بە دیدی ئەو پڕۆسەیەکی مێژوویی و هاوکات ئەرکی مێژوونووسانە. ئاخر گرفتەکانی دەسەڵات لە کۆتاییدا چەواشەدارە و پشتگیری ئەو ئامانجانە ناکات 7.
ئەو پێیوایە، کە هیچ پێکهاتەیەکی سیاسی ناتوانێت بوونی خۆی بسەلمێنێت، گەر بەها مرۆڤی و سوونەتگەراییەکان بەلاوە نەنێت 8. ئەو کەسەی ئەوداڵی ئاشتی، یاسا و داخوازی سیستەمێکی نیزامیە، گەرەکە لە پێش هەموو چشتێکدا پێکدادان و کێشەکانی ئەم سەر زەوییە بەلاوەبنێت. ئەو کەسەی بە زەبری چەک بۆ دەسەڵات بەرەنگار دەبێتەوە، بێباک و کاولکار و لەناوبەرە 9. هەر لەم ڕوانگەیەوە ڕیتەر پێیوایە، کە دەسەڵاتێکی نیزامی مافپەروەر ناتوانێت پنتێکی هاوبەش (کۆلێکتیڤ) لەنێوان مرۆڤەکاندا سەقامگیر بکات، گەر شەڕخوازی و هێرشکاری بەلاوە نەنێت و مۆڕاڵێتیی هاووڵاتیبوون سەرپشک نەکات. هەر ئەمەشە ئاراملێبڕ و هەژێندەرە، هاوکات فریودەر و جەوهەری پڕئاڵۆزی و نهێنیلەخۆگرەکانی سیاسەتمان بۆ ڕووندەکاتەوە، لێ ئەو دەسەڵاتەی لە سیاسەتدا جێگیرە، دوو-واتا لەخۆگر و ناڕاستەوخۆیە. لەم ڕوانگەیەوە ناکرێت مەرجەکانی سەقامگیرکردنی سیاسەت بە ستوونە جەنگاوەرییەکەی دەسەڵاتەوە ببەستین، بەڵکوو ئەرکی دەوڵەتە، وەک پێکهاتەیەکی دەسەڵاتدار، داخوازیی و دەربڕینە بنچینەیی و بونییەکانی هاووڵاتیانی بهێنێتەدی، زۆرترین توانا و خۆئامادەبوون دەرببڕێت. بەلای ڕیتەرەوە زۆر گرنگە هاوسەنگی ئەو دوو ستونە بپارێزرێت، دەسەڵات هەبوون و خواستی خۆی بەرانبەر پێکهاتە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی تر دەرببڕێت و بوونی خۆی بسەلمێنێت. تاکو هەردوو ستوونی دەسەڵات هاوسەنگتر بێت، کەمتر پێویستی بە بەرەنگاربوونەوەی جەنگاوەرانە دەبێت، دەتوانرێت ئەمە بە “هاوسەنگی لەسەر دووستوونی دەسەڵات” ناوزەدبکەین. ئەرکەکانی دەوڵەتە، کە لە هۆشیاری خۆیدا کلتورێکی مرۆڤدۆستانە دابینبکات، زەبر نەبێتە مێتۆدێک بۆ سیستەمی-بەکارهێنان لە دەسەڵاتدا، پێچەوانەی ئەمەش ڕیتەر ناوی دەنێت “زەبرێک، کە ڕێکخراوی پڕئاساییشی کۆمەڵایەتی مسۆگەربکات”10. ئەم پڕاکتیکە هەر لە ناوەخنی فەلسەفەی �%A
ئەم بابەتە 375 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم- 22-12-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 20-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 375 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
پەیامی کافکا
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,232
وێنە 105,503
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,145
ڤیدیۆ 1,294
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
پەیامی کافکا
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!