پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بەدحاڵیبوونێک لە نیتچە
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەدحاڵیبوونێک لە نیتچە
کورتەباس

بەدحاڵیبوونێک لە نیتچە
کورتەباس

$بەدحاڵیبوونێک لە نیتچە$
نووسینی: #بەکر عەلی03#

ماوەیەکە لێرە ولەوێ هەندێک کۆپلە وڕستەی فریدریش نیتچە باس دەکرێت، بە مەبەستی ئەوەی بسەلمێنرێت کە نیتچە بیرکردنەوەیەکی ئەنتیسەمیتیزمییانەی هەبووە و هەڵویستێکی توندڕەوانەی پیاوانەشی بەرانبەر بە ژن هەبووە. هەڵبەت ئەمانە هیچیان وەکوو هەوڵی ڕندی لێکۆڵینەوە و خۆدەرگیرکردنی خاوەنەکانیان نابینم بۆ ساغکردنەوەی ئەرگومێنتەکانیان، چونکە ئەوان هیچیان نەیانتوانیوە تا ئێستا ئەوە دەرەنجام بکەن و سەلماندنەکە بەوجۆرە بێت کە کتومت هەم لەژیانی نیتچەدا و هەم لە فیکری نیتچەدا وێک بێتەوە. ئاشکرایە ئەوەی ژیانی کەسی نیتچە نەخوێنێتەوە، ناتوانێت ڕستەکانی لێکبداتەوە، ئەوەشی سەردەمەکەی نیتچە نەناسێت، ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەم، سەدەیەک کە قەرەباڵغترین وشلۆقترین سەدە بوو لەڕووی ئابووری وسیاسی و ئیتنی و ئایینی و زانستی وفەلسەفییەوە، سەدەیەک بووە بنەمایەک و لێوەی سەدەی بیستی خوێناوی و جەنگاوی و نیهیلیزمی لەسەر هەڵچنرا.

نیتچە پیاوی سەردەمەکەی بوو، زۆر ورد و درشتی کێشەکانی سەردەمەکەی دەناسی، دەیزانی بەرەو چ چاڵێک و بەرەو چ نادیارێک ڕەوڕەوەکەی تل دەبێتەوە، دەیزانی دوای ئەوەی (خودایان کوشت) ئیتر چۆن بێ ئاسۆ دەمێنینەوە و چۆن دەریاکان وشک دەبن و چۆن بەرەو پێشەوە وبەرەو دواوە و بەملادا وبەولادا وبەهەموولاکاندا دەکەوین. لەگەڵ ئەوەشدا نیتچە لەناو ژیاندا هاوارێکی بۆ شادبوون بە ژیان دەربڕی، هەموو فیکری نیتچە بەڕای من وەڵامدانەوەی ئەم ڕستەیەیە: (چۆن بەرگەی ژیان بگرین کە هەمووی ئازارە) وەڵامەکەشی بریتییە لە جەختکردنەوە لە ژیان و لە ئەرێیاندنی ژیان و لەوەی ئێمە لەپێکەنین بەژیان دەستهەڵنەگرین. ژیاندۆستی نیتچە لێرەوە دێت، غەریزەی ژیان خۆی وەهامان دەبزوێنێت کە بەهەموو ژیان شاد بین و نەبینە بکوژ وتێکدەری ژیان. لێرەوەیە ئەو دەگەڕایەوە بۆ کولتوری گریکی دێرین تا لێیەوە ئەو مۆدێلە بخوازێت بۆ ژیانێکی نوێ.

لەسەردەمی ئەمڕۆشماندا ئەم هاوارە نیتچەییە هێشتا هەنووکەیی خۆی ون نەکردووە.

نیتچە شاعیربوو، فیلۆلۆگ بوو، کولتورناس بوو، دەروونناس بوو، موزیککار بوو، هەموو ئەم بەهرانە بەدەگمەن لەکەسێکدا کۆ دەبنەوە. لەڕووی دەروونناسییەوە قووڵایی زۆر تاریکی مرۆڤی بۆ ئاشکرا کردووین، ڕەگەزی نێر وڕەگەزی مێی مرۆڤەکانی بە باشی لێک جودا دەکردەوە، وەکو فیلۆلۆگ و زانای زمانیش لە هەرە کەشخەترین ستایلی زمانی خستە نووسینی پەخشانی فەلسەفییەوە وزمانی ئەڵمانی بەتاقی تەنیا گەیاندە ترۆپکێک هاوشانی نەبێت، لەڕووی کولتورییشەوە شارەزای تەواوی فەرهەنگەکان بوو لە خۆرهەڵاتی دوورەوە بۆ خۆرهەڵاتی نزیک و بۆ گریکی کۆن و بۆ سەردەمی ڕۆمەکان و بۆ تەواوی ئەوروپا و بە بریتانیای مەزنی ئەو سەردەمەشەوە و تا دەگاتە ئەمەریکاش. وەکو دەروونناسێک ئەگەر باسی پێکهاتەیەکی دەروونی مرۆڤی کرد بێت، ئەوە بریتی نەبووە لە حوکمدان بەڵکوو بریتی بووە لە وەسفکردن و لە دەستنیشانکردنی ڕەمەکێک، ئەو دەیویست لەڕووی ڕەچەڵەکناسییەوە لە ڕەوشت تێ بگات، واتە ئەو هەڵگر و ئەو سوبیەکتانە بناسێت و دەستنیشان بکات کە (بەهاکان)یان هەڵگرتووە. لەڕووی کولتوریشەوە هەمان ئەو پرۆگرامەی هەبووە کە وەکوو (پزیشکێک) بیر لە کولتور بکاتەوە، پزیشکێک کە دەستنیشانکەر و دیاگنۆستیکەری نەخۆشییەکانی فەرهەنگ بێت. بۆیە پێیوایە فیلۆسۆف دەبێت وەک (پزیشکی فەرهەنگ) کار بکات. یەکێک لەو وتانەی کە زۆرجار دەهێنرێتەوە و بەڵام کەسێکی وانابینم لێی تێگەیشت بێت، ئەو وتەیەیە کە دەڵێت (فەلسەفاندن بەچەکوش)، زۆرینەی خوێنەران وای دەبینن ئەم چەکوشە هێمایە بۆ تێکشکاندن، کە لە ڕاستیدا وەها نییە و ئەوەی من خودی نیتچە دەناسم و ئەو نووسەرانەی نیتچەیان خوێندۆتەوە و من دەیانناسم، پێم وایە ئەمە هەر پەیوەندی بەوەوە هەیە فەلسەفە دەبێت وەکو پزیشکایەتی بێت، پزیشکی دەمارگیری بەتایبەتیش. چونکە وەک دەزانین کە نەخۆش دەچێتە بەردەم پزیشک بۆ پشکنین، پزیشکەکە چەکوش بەکار دەهێنێت، چەکوشێک دەکێشێت بەسەری ئەژنۆیدا تا بەرتەکی دەمارگیرانەی نەخۆشەکە دیاری بکات. ئەم چەکوشە پزیشکییە بۆ دیاگنۆسەکردنی حاڵەتەکە، لای نیتچە دەبێتە چەکوشێکی فەلسەفی بۆ دەستنیشانکردنی دەردە کولتورییەکان. یەکێک لەو وتە ناودارانەی تری نیتچە کە زۆرجار دەهێنرێتەوە، ئەمەیە کاتێک نیتچە دەڵێت:(من مرۆڤ نیم، من دینامێتم). ئەم ڕستەیە هیچ کەس وەک سلۆتەردایک نەیزانیوە بیبەستێتەوە بە کۆنتێکستە مێژوویی و فەلسەفییەکەیەوە، ئەو وای لێکدەداتەوە لەو ساتانەدا، لەوڵاتانی نەمسا وسویسرادا، تازە دەست دەکرا بە هەڵکەندن و تەقاندنەوەی شاخەکان بە دینامیت بۆ دروست کردنی تونێل بە ئاڕاستەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، نیتچە لێرەدا بە گەڕانەوەی کولتوری ئەوروپی بۆ گریکی کۆن لە دەریای ناوەڕاست، خۆی بەو دینامیتە پێناس کردووە کە بەربەستەکانیان بۆ لادەبات. هەروەها وتەکانی نیتچە سەبارەت بە ژن کە بەد حاڵییەکی خراپی لای خوێنەری سادەخواز و خێراخوز دروستکردووە، من لەوتارێکی تردا ئەو مەسەلەیەشم یەکلاکردەوە کە مەسەلەی قامچییەکەی لۆسالۆمی و زەردەشت لەکوێوە هاتووە، هەڵبەت لێرەشدا ئەوە دووپات دەکەمەوە ئەوەی دەخوازێت لەو مەسەلەیە تێبگات، ئەگەر دەرەقەتی کارەکان و خودی ژیانی نیتچە خۆی نایەت با پەڕتووکێکی ئاسان هەیە لەسەر فیکری نیتچە هی ژنێکە کە نەک هاوسەردەمی نیتچە بووە، بەڵکوو هاوڕێی بووە وبەڕادەیەک نیتچە هێندە سەرسامی بووە دووجار داوای هاوسەرگیری لێکردووە، ئەویش پەڕتووکەکەی لۆ ئەندریاس ڤۆن سالۆمییە. ئەم کچە دیارترین کچی سەردەمەکەی خۆی بوو، کراوەترین وسەربەستترین کچی ئەو سەردەمە بووە، ئەگەر بۆنی دژە ژنایەتی لە نیتچە بکردایە هەڵبەت دەبوو لەو پەڕتووکەیدا باسی بکردایە، بەپێچەوانەوە ئاوا وەسفی نیتچە دەکات:(تا ئێستا پیاوی وا بەهەست وبلیمەتم نەدیوە). جگە لەم، دوو ژنی تریش هەبوون کە لە هەڵکەوتووەکانی ئەو سەردەمە بوون و هاوڕێی زۆر نزیکی نیتچە بوون، ئەوانیش (مالڤیدا ڤۆن مایزەنبوگ و کۆزیما ڤاگنەر بوون)، ئەمانە هیچیان لە نامەکانیاندا و لەنووسینەکانیاندا باسی زۆر شتیان لەسەر نیتچە کردووە، بەس بە هیچ جۆرێک ئاماژەیان بەدژەژنبوونی بیرکردنەوەکانی نیتچە نەکردووە، ئەمە جگە لەوەی کاتێک پرۆفیسۆری زانکۆی بازل دەبێت دەنگدەدات بۆ بەشداریکردنی ژنان لە کایەی ئەکادیمیادا، شتێک بۆ ئەو ساتە بێوێنە بووە. ئیتر ئاوا دەبینین زۆرێک لە بیرۆکە وئایدیاکانی نیتچە بەدتێگەیشتنی دروست کردووە، نەک هەر لای خوێنەری سادەش بگرە لای زۆرێک لەوانەشی کە خۆیان بەفیلۆسۆف وئەکادیمیست و لۆجیکداڕێژەر دەبینن، هەیانە بەچەند زمانێک نیتچەی خوێندۆتەوە وهێشتا بەدحاڵە لێی، لەڕاستیشدا خۆی شتێکی سرووشتیشە بیرکردنەوەی قووڵ لێی تێنەگەین، نیتچەش ئەو ترسەی هەبوو کە دەبەنگەکان بەهەڵە لێی تێبگەن. خودی تراژیدیای نیتچەش لێرەوە دەست پێدەکات، ئەوانەی لێی تێناگەن وەکو هۆکاری بەڵاکانی سەدەی بیستەم تێی دەڕوانن، بەنموونە مارکسییە دۆگماتیکییە کلاسیکییە پرۆگرامکراوەکان، ئەوانەشی لێی تێدەگەن زۆر دەگمەنن و دەنگیان زۆر پۆپیولێر نییە وەک دۆگماتیکەرەکان، چونکە هەروابووە دەنگێک بەئارامی بێتە دەر بەکزی و بەخاوی دەگاتە گوێبیستی خەڵک، بەڵام ئەوانەی دەقیژێنن و دەقیڕێنن دەنگیان لەسەرئاستی دنیادا دەبیسترێت و زاڵیش دەبن، نیتچە بەوانە دەڵێت زیقنەکان Schreihälse.

هێندەی من بزانم هیچ لێکدەرەوەیەکی مارکسی، کە خاڵی بێت لە ئیدیۆلۆگیا و دۆگما و بە گەردبینێکی ئازادانە تێیبڕوانێت، نەیتوانیوە لەنیتچە و لە کۆنتێکستەکانی تێ بگات، وە ئەوانەشی کە توانیویانە لە نیتچە تێبگەن و دنیای فیکری ئەو واڵابکەنەوە لای من دەشێت تەنیا سیان بن: یەکەمیان، سۆسیۆلۆگ وکولتورناس (گیۆرگ زیمیل) لە پەڕتووکە نایابەکەیدا لەسەر نیتچە هەموو ئەو نێوبەندی وکۆبەندییە کولتوری و سۆسیۆلۆگیانەمان بۆ دەردەهێنێت کە تێزەکانی نیتچەی لێوە دەرهاتووە، ئەمەش پەڕتووکێکە کە تائێستا نەم بیستووە هیچ نووسەرێکی عەرەبی و فارسیش ئاماژەیان پێدابێت، ئەم دوو زمانەش سەرچاوەی هەموو خوێنەرانی ئێمە بوون، کە زمانی عەرەبی وفارسی ئەوە حاڵی بێت، دەبێت زمانی دواوەی کوردی لەچ ئاستێکدا بێت، زمان لێرەدا مەبەستم لە کولتورەکەیە. دوای زیمیل فیلۆسۆفی فەرەنسی ژیل دۆلۆز بە ڕاڤەکارێکی ورد وقووڵ و کراوە و ئەنتی دۆگماتیک دەبینم کە نیتچەی لە زەلکاوی نازیزم وفاشیزم ومارکسیزم دەرهێنا و وەکوو مروارییەک خستییە ناو پێشانگەی مرواری و خشڵە دەگمەنەکانی گەنجینەی فیکری مرۆڤایەتییەوە. لەدوای ئەمیش بەپلەی سێهەم فیلۆسۆفی ئەڵمانی پیتەر سلۆتەردایک بە هەوڵەکانی توانی زۆر بە وردی هەرچی تەپوتۆزی ئیدیۆلۆگیستەکان و بەد حاڵیبوونی دۆگماتیستەکان و کوێربینی چەپی قەییمییەکانە لە جەستە و لە گیانی نووسینەکانی نیتچە بتەکینێت و بە پاکوخاوێنی، نیتچە بخاتە بەردەستمان. بە پێی دەرەنجامگیری من دوای خوێندنەوەی ئەم سێ بیرمەندە گەیشتمە ئەو خاڵەی بڵێم تەنانەت هایدێگەریش بەهەڵە لەنیتچە تێگەیشتووە، چونکە ئەویش پشتی بە پەڕتووکێک بەستووە (ئیرادە بۆ هێز) کە نیتچە شتی وای نەنووسیوە، ئەوە دەستکردی خوشکەکەی و زاواکەی و ئامۆزاکەیەتی، جگەلەمەش هایدێگەر فێڵباز بووە، وەک سلۆتەردایک زۆر باسی ئەو فێڵانەی هایدیگەر دەکات، لەوەی نەیزانیوە چۆن خۆی لە تۆمەتی نازیبوون دەرباز بکات ناچار خۆی بە بیانووی نیتچەدا هەڵواسیوە.

لەم نێوبەندییەدا دەمەوێت بگەڕێمەوە سەر هۆکاری نووسینی ئەم کورتە وتارە، چونکە لەڕاستیدا دەیان پەڕتووک لەسەر ئەو مەسەلانە بەزمانەکانی دنیا نووسراون و من ناتوانم خۆم بۆ ئەو ئەرکە فراوانە تەرخان بکەم. تەنیا دەتوانم وەڵامی خێرای هەندێک لەو بیروبۆچوونە چەوت و نادرووستانە بدەمەوە کە هەندێک خوێنەر، نووسەر وئەدیبی زەخیرەخۆر و چالاکوانی پێشترپرۆگرامکراو، بێئاگایانە لێرە و لەوێ دەریدەبڕن، ئەگەرچی بانگەشەی ئەوە دەکەن گوایا نیتچەیان خوێندۆتەوە، بەڵام هیچ نیشانەیەکی ئەوتۆیان پێوە دیار نییە ئەو بانگەشەیە بسەلمێنێت، خوێندنەوەی پەڕتووک جیاوازە لە بژارکردنی بیرۆکە و تێزە و بەسەرهاتەکانی پەڕتووک، خوێندنەوەی پەڕتووک نابێت بە پێشداوەرییەکی ئیدیۆلۆگی ودۆگماتیکییەوە ئەنجام بدرێت، بەنموونە نابێت ئێمە کاتێک بمانەوێت پەڕتووکەکانی مارکس بخوێنینەوە، بەو پێشداوەرییەوە دەستپێبکەین گوایا مارکسیزم لە ڕژێمی کۆمۆنیستی سۆڤیەتدا کارەسات و بەڵای خوڵقاند، بەهەمان شێوە ئەوە خوێندنەوە نییە نەچیت پەڕتووکە دینییەکان بخوێنیتەوە چونکە لەمانەوە تیرۆریزم و فەناتیزم سەریهەڵداوە. خوێندنەوە واتە دەبێت خۆت بێلایەن بکەیت، خۆت خاڵی بکەیتەوە لە پێشداوەری ولە پێوەرە نەریتییەکان، بێهۆ نییە نیتچە بۆ (خوێنەری عەقل ئازاد)ی دەنووسی، پەڕتووکەکانی بۆ ئەو کەسانە بوون کە بە ڕۆحێکی سەربەستانەوە دەیخوێننەوە.

نووسەر وڕۆماننووس، هاوڕێم، ئیسماعیل حەمە ئەمین، لەم ڕۆژانەدا وتەیەکی نیتچەی لەسەر فەیسبووکەکەی دانابوو، گوایا نیتچە دژەجوولەکە بووە و هەر لەویشەوە ڕاسیزمی ئەڵمانی سەری دەرکردووە. هەروەها چەمکەکانی وەک: (مرۆڤی باڵا و مرۆڤی نزمی) داهێناوە و دەستەواژەی (جوولەکەی ئەبەدی) زۆر دووبارە دەکاتەوە. هەروەها گوایا نیتچە باسی (گەدەی ئەڵمانی و هەرسکردنی جوولەکە) زۆر دەکات و ستایشی تێزەی جەنگ دەکات هەربۆیە فاشیزم ونازیزم سەریان هەڵداوە.

لێرەدا دەبێت ئێمە هەموو دەقێک بخەینە ناو نێودەقێتی خۆیەوە، واتە هەموو تێکستێک لە کۆنتێکستەکەیدا بخوێنینەوە. من تەواوی تێکستەکەی نیتچە لێرەدا بەکوردی دادەنێم، دواتر نێودەقاندنەکەیشی دادەنێم، تا ئەوە ڕوون بێت کە نەک تەواوی پەڕتووکەکانی نیتچە نەخوێنراونەتەوە بەڵکوو خودی ئەم پەرەگرافەش باش نەخوێنراوەتەوە!

لە پەڕتووکی (ئەودیوی چاک و خراپە)دا، کە ساڵی 1886 دوای پەڕتووکی(زەردەشت ئاوا دووا) بۆ یەکەمجار دەرکەوت و هەر دوای ماوەیەک چوار جار چاپکراوەتەوە، گرنگترین پەڕتووکی گینیالۆگییە بۆ ڕەخنەگرتن لە مۆدێرنە و ڕژێمە مۆرالی و سیاسی و زانستیی وعەقلییەکانی، لەو پەڕتووکەدا دەقەکە لە پەرەگرافی 251 دا ئاوا هاتووە: (دەربارەی مەسەلەی جوولەکە: گەلێک کە تووشی تای دەمارگیرانەی نەتەوەپەرستی بوو بێت، دەبێت ئەوەشی لێ چاوەڕێ بکرێت، کە لەئاسمانی ڕۆح و هۆشیدا پەڵەهەوری شێواو و شڵەژاوی تووش بێت، بەنموونە ئەو گەمژایەتییەی لەئێستادا هەیە بۆ دژایەتیکردنی فەرەنسییەکان وجوولەکەکان و پۆلۆنییەکان……من داوای لێبوردنتان لێ دەکەم، دوای نیشتەجێبوونم بۆ ماوەیەکی کورت لە ناوچەیەکدا کە بەتوندی تووشی ئەو پەتایە بووبوو، منیش پێم نەکرا لەو نەخۆشییە قوتار بم بەتەواوەتی، بۆیە منیش وەکو هەموو دنیا دەستم کرد بە بیرکردنەوە لەو شتانەی کە هیچ بایەخی منیش نین: ئەوەش یەکەمین نیشانەیە لە نیشانەکانی پەتای سیاسی. بە نموونە سەبارەت بە مەسەلەی جوولەکە، گوێبیستی ئەمە بن: من هێشتا یەک ئەڵمانیم نەدیوە هاوسۆزی جوولەکە بێت، ئەگەرچی هەموولایەنە ئاگادار و سیاسییەکانیش پێ لەسەر ئەوە دادەگرن کە بەرپەرچی دژەسەمیتیزم بدەنەوە، کەچی ئەم ئاگاییە و ئەم سیاسەتە لە بنەڕەتدا بە ئاڕاستەی دژایەتیکردنی خودی ئەو هەستە دژیارییە نییە، بەڵکوو ئەوان تەنیا لەدژی مەترسییەکانی زێدەڕەویکردنن بەو هەستەوە، بەتایبەتی دژی ئەو دەستەواژە هیچوپووچ و بێتامانەی بۆ ئەو هەستە پەنهانە بەکار دەهێنرێن…. ئێمە نابێت بەمانە فریو بدرێین! مقۆمقۆی ئەوەی کەوا ئەڵمانیا تەواو بەشی خۆی جوولەکەی هەیە، کەوا گەدەی ئەڵمانی و خوێنی ئەڵمانی گەر زۆر ناچار بکرێت بە وەرگرتنی ئەو بڕە زۆرەی (جوولەکە) ئیتر لەناو دەچێت، هەروەک چۆن ئیتالییەکان و فەرەنسییەکان و ئینگلیزەکان بەهۆی هەرسکردنی بەهێزیانەوە تیاچوون. ئەم مقۆمقۆیە زەقترین بڕوبیانووە کە ڕەمەکە گشتتیەکەی چڤات هەیەتی و ناچارمان دەکەن گوێبیستی بین و پەیڕەویشی بکەین. ڕەمەکی گەلێک ئاوا فەرمانمان پێدەدات: (ئیتر ڕێ بەهاتنەناوەوەی جوولەکەی تازە مەدەن! بەتایبەتیش دەروازەکانی خۆرهەڵات و (نەمسا)ش بگرن). هەڵبەتە ئەم گەلە لاوازەی کە جۆرەکەی هێشتا نادیاریکراوە (لێرەدا مەبەستی لە ئەڵمانە. ب. ع.)، ترسی لەوەیە، لەوانەیە بە ئاسانی بسڕدرێتەوە، بەئاسانی بەهۆی ڕەگەزێکی بەهێزترەوە، کەجوولەکانن، بپوکێتەوە. بەڵام لەڕاستیدا و بێ هیچ گومانێک جوولەکەکان بەهێزترین وتوندترین وپاکژترین ڕەگەزن لەمڕۆی ئەوروپادا. ئەوان لەژێر قورسترین بارودۆخدا توانای خۆڕاگرتنیان هەیە، ئەوەش بەهۆی ئەو ڕەندییە دیاریکراوانەی هەیانە، بەڵام لەمڕۆدا مۆری سووکایەتیان لێدراوە. ئەو بیرمەندەی سەرقاڵی بیرکردنەوەیە لە داهاتووی ئەوروپا لە ویژدانیدا دێت ودیچێت، ئەوە لەهەموو ئەو نەخشانەی بۆ ئەو داهاتووە دایدەڕێژێت، سەرەتا مەسەلەی ڕوس وجوولەکە لەبەرچاو دەگرێت، بەوێییەی ئەمان لە هەموو هۆکارەکانیتر زیاتر ئەگەریان هەیە لە ڕۆڵی گەورە و شەڕی زلهێزەکاندا. ئەوەشی ئەمڕۆ لەئەوروپادا پێی دەگوترێت (نەتەوە) کە زۆرتر لە شتێکی دەستکردانە res facta دەچێت وەک لەوەی لەدایکبوویەکی سرووشتی nata بێت، بگرە زۆرجار وەک شتێکی وەهمی ئەوتۆ دەردەکەوێت کە ئیتر بۆمان جیاناکرێتەوە. ئەم (نەتەوانە) دەبێت خۆیان لە دژایەتی کردن و ململانێی سەرشێتانە بپارێزن. چونکە ئاشکرایە جوولەکەکان، ئەگەر بیانەوێت، یاخود ئەگەر ناچار بکرێن، بەو جۆرەی لای ئەنتیسەمیتیستەکان دیارە، دەتوانن زاڵ بن، بگرە دەشتوانن بەمانای وشە دەست بگرن بەسەر ئەوروپادا. ئاشکرایە ئەوان بەو ئاڕاستەیە ئیش ناکەن و پلانی لەو جۆرەشیان نییە، بەڵکوو لەئێستادا ئەوەی ئەوان دەیانەوێت و ئاواتیانە، و سووریشن لەسەری، ئەوەیە لە ئەوروپادا ولەلایەن ئەوروپاوە هەڵبمژرێن، ئەوان تینووی ئەوەن دواجار لەجێگایەکدا سەقامگیر بن و ڕیزیان لێ بگیرێت وڕێ پێدراو بن، و ئیتر سنوورێک بۆ کۆتاییهێنان بە ژیانی کۆچڕەوی دابنێن و ئەوەی پێیان دەگوترێت (جوولەکەی ئەبەدی) کۆتایی پێ بهێنن. ئێمە دەبێت پشتیوانی لەم مەیلە بکەین و بگرە هانیشی بدەین، لەپێناوی ئەوەشدا شتێکی بەکەڵک دەبێت گەر ئەو زیقاوڵە دژەجوولەکانەی ئەم وڵاتە بکرێنە دەرەوە.) من لێرەدا هەر هێندەی ئەم پەرەگرافە وەردەگێڕم، هەڵبەت خۆی درێژترە، چونکە تا ئێرە هەموو ئەو مەسەلەیەی وەکو خۆی تێدا باس کراوە، کە ئەوە ڕای گشتی خەڵکە دژی جوولەکەن، ئەوە قسەی نەستەقی خەڵکە پێیان دەگوترێت بۆ (ئەبەد جوولەکە)، ئەوە کولتوری مێگەلە شانازی بە گەدەی نەتەوەوە دەکات و ناهێڵێت خۆراکی بێگانەی تێ بچێت، ئەوە نیتچە نییە وا دەڵێت، کەچی خوێنەری خێراخواز و وەرگری بێمنەت لەکەسانی ترەوە دەیخەنە پاڵ ئەو، ئەوە نیتچەی ڕۆح سەربەستە ڕەخنە لە هەموو بتەکانی کولتور دەگرێت، ئەوە بیرمەندی ژیرە کە دەکرێتەوە بۆ وەرگرتن وئامێزاندن وئینتیگراسیۆنی ئەوانیتر، هەڵبەت ئەم تێزەیەی نیتچە بۆ جیهانی ئەمڕۆشمان هێشتا هەنووکەییە، بەتایبەت سەبارەت بە سیاسەتی ئینتیگراسیۆنی پەنابەر وبێگانە لە وڵاتە ئەوروپییەکان وجیهانیشدا. لام سەیرە ئیسماعیل دەتوانێت بەهەرسێ زمانی عەرەبی وئەڵمانی وئینگلیزی بخوێنێتەوە و بشنووسێت، کەچی لەوەرگرتن ولەهێنانەوەی ڕستە و دەستەواژەیەکدا بکەوێتە هەڵەوە. لەم پەرەگرافەدا ئەوە دەردەکەوێت بۆمان کە ئەمە وتەی نیتچە نییە کە دەڵێت(گەدەی ئەڵمانی وخوێنی ئەڵمانی جوولەکەی پێ هەرس ناکرێت) بەڵکوو ئەوە وتەی باوی ئەو ڕۆژگارە بووە و نیتچە ئاماژەی پێدەدەت کە ئەنتی سەمیتیزم ئاوا بیردەکاتەوە. دیارە مەسەلەی جوولەکە تێمایەک نییە نیتچە دایهێنا بێت، بەڵکوو زۆر دێرینترە و لە سەدەی نۆزدەهەمدا بووە ترۆپکی گرفتە کولتورییەکان، بەتایبەتی کاتێک فیلۆسۆفی هەم چەپ و هەم ڕاستڕەوی ئەڵمانی برونۆ باوەر ئەم تێمایەی لەڕووی فەلسەفەوە لێکدایەوە و پەڕتووکێکی نووسی بەناوی (توانای ئەوەی جوولەکە و کریستەکان ئازاد بن)، باوەر کە باوکی فیکری چەپ بوو، مارکس وئەنجلز لەمەوە فێری ئەو چەپایەتییە بوون، بۆیە مارکسیش وەکو بنەچەجوویەک (لە ڕاستیدا مرۆڤی چەپ نابێت بەپێی بنەچەگەری بیر بکاتەوە!) بە نووسینێک بە ناوی (دەربارەی مەسەلەی جوولەکە) وەڵامی دەداتەوە، هاوکات بەمان شۆپنهاوەر و شتێرنەریش لەبارەیەوە دوواون، مەسەلەکە لەو قۆناغەدا زۆر گرژی دەهێنێتە کایەوە و لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە جوولەکەکان قێزەون بوون چونکە پارەی هەموو ئەڵمانیا وئەوروپا لای ئەوان بوو، کەم بیرمەند هەبوو بەپێچەوانەی بیروڕای چڤاتەکەیەوە بیر بکاتەوە، نیتچە یەکێک بوو لەوانەی لەگەڵ ئامێزاندنی جوولەکەکاندا بووە و بگرە نیتچە ڕەخنە لەو کەسانە دەگرێت کە دژەجوولەکەن و بە کەسانی لاوازیان تێدەگات، ئەوە دژەسامییەکانن کە لاواز وبوودەڵەن کە بەرگەی ڕەگەزێکی تر ناگرن، ئەوان ترسیان لەوەیە بەهاتنی ڕەگەزێکی تر خۆیان نەمێنن وبتوێنەوە و بپوکێنەوە. بۆیە هەر لەم پەرەگرافەدا نیتچە پێشنیاری ئەوە دەکات جوولەکەکان نا، بەڵکوو دژەجوولەکە زیقنەکان لەوڵات دەربکرێن، وە ستایشی ئەوانە دەکات کە بەدەنگێکی دلێرانە لەگەڵ مەسەلەی ئامێزاندنی جوولەکەکاندان و بە بیرۆکەیەکی باشی دەزانێت بۆ دەوڵەمەندکردنی کولتورییانە. ژیانی نیتچە پڕی بووە لە هەڵبەز و دابەز و نەخۆشی و تراژیدیا و ناکۆکی، لەگەڵ ئەوەشدا بەو پەڕی بەرکەماڵبوونی زیهنییەوە تا ساتەوەختی هەرەسە عەقلییەکەی و بەتەواوەتی تا ساڵی 1889 زۆر بە سەنگینی نووسیویەتی و هەرنووسینێک دوای سەردەمی خۆی بڵاوکرابێتەوە خوشک وزاوا و ئامۆزاکانی بۆ سوودی خۆیان بەکاریان هێناوە. نووسینەکانی ئەو زیاتر ڕەخنەی کولتوریین، ئەو بێ ئەوەی فەلسەفە بخوێنێت، کەچی ئاڕاستە ومێژووی فەلسەفەی لە پلاتۆنەوە سەرەوژێرکردەوە، ئەو لەزۆر شوێنیشدا وتە باوەکانی سەردەمەی هێناوەتەوە و ئەم ڕەخنەی لێگرتوون، وەک مەسەلەی قامچییەکە، کە وتەی پیرێژنەکەیە نەک زەردەشت، هەروەها ئەم وتەیە (گەدەی ئەڵمانی وجوولەکەی ئەبەدی) ئەمانە هیچی وتەی نیتچە نین، خودی دەقەکە بخوێنەرەوە بەدروستی دەبینیت نیتچە ئاماژە بەوە دەدات کە لەناو مێگەلدا ئەو حوکمانە باوە. هەموو پەڕتووکەکانی نیتچە بخوێنەرەوە بچووکترین پرۆگرامی ئایدیۆلۆژی تێدا نابینیتەوە، ئەو هیچ تێزێکی نییە بۆ دروستکردنی سیستەم و بۆ داڕشتنی گوتار ودیسکۆرس، تەنانەت دەستەواژەی Übermensch کە بەهەڵە بە مرۆڤی باڵا و سوپەرمان وەردەگێڕدرێت، من پێم باشترە بە (مرۆڤی تێپەڕ) وەربگێڕدرێت، مرۆڤێک تێپەڕی بێت و بەرزبووبێتەوە بەسەر ئاستی نەوی خۆیدا، ئەوە هیچ پرۆگرامێکی سیاسی نییە بۆ زاڵکردنی ڕەگەزێکی مرۆیی وئیتنی وبیۆلۆگی بەسەر ڕەگەزێکی تردا. دەستەواژەکانی مرۆڤی باڵا و مرۆڤی نزم، ئەوپەڕی هەڵەیە فیکری نیتچەی پێ بخوێنرێتەوە. ئەو باسی مرۆڤێک دەکات کە بەند و بەستراوی بتەکانی بەها باوەکانە، ئەوانەی ڕق و کینە وبوغز Ressentiment وەکو گۆچانێک بۆ ڕۆشتن بەکار دەهێنن، نیتچە پێمان دەڵێت ئەو گۆچانانە بشکێنن و بەسەر ئەو هێزە سایکۆییە چەپینەرەدا زاڵ بن کە هەر ئەمانەش بوونەتە دروستکردنی ئەخلاقی ئەوەی ستەمکاری قبووڵ بکەن و گەر کراسەکەتان لێ بدزن تۆ لەبەر فەزیلە پانتۆڵەکەشیان بدەیتێ. مرۆڤی تێپەڕ مرۆڤێکە لەو دۆخە تێپەڕیوە و زاڵبووە بەسەر هێزە پاسیڤکەرەکانی ناوەوەی خۆیدا. کەسێک نییە کەوتوو بێت و نیتچە بخوێنێتەوە وبتوانێت لەگەڵ ڕۆح و خوێن و هەناسەکانی تێزەکانیدا بژی و هەناسە بدات، هەڵنەستێتەوە، کەسێک نییە بەو گۆچانە زەلیلکەرانەیە بڕوات و دوای خوێندنەوەی نیتچە فڕێی نەدات. سەدو پەنجا ساڵێک دەبێت نیتچە دەخوێنرێتەوە و جگە لە چەند نووسەر وچالاکوانێکی ئیدیۆلۆگی، یەک خوێنەری عەقل ئازاد شک نابەین وەکو فاشیستێک لێی هاتبێتە دەرەوە، من وەک خۆم نزیکەی سی و پێنج ساڵە بەعەرەبی وبەئەڵمانی پەڕتووکەکانی نیتچە و ئەوانەشی لەسەر نیتچەیان نووسیوە بەبەردەوامی دەخوێنمەوە، ئەی بۆ نەبووم بەدژەژن و بە ڕاسیست و بە دۆگماتیکی. ئەم ژەهرە بۆ دەڕێژن بەسەر ئەو شیلەهەنگوینییەدا. هەڵبەتە ئەوە ڕوونە بەڵامانەوە دەشێت بیرۆکە وتێزەکانی بیرمەندێک لەلایەن کەس وگروپێکەوە خراپ بەکار بهێنرێت، هەروەها ئەوەش ڕوونە بەڵامانەوە دەشێت بیرمەندێک لەبارودۆخێکی ناجۆردا دەربڕینێکی توندی هەبێت، کە ئێمەش خودی خۆمان لەو ئەگەر بەدوور نین، بەڵام ئەمانە هیچیان ناکاتە ئەوەی هێڵێکی ڕاست و چەپ بەسەر کۆی کارەکانیاندا بهێنین. ئێمە فیکرە ئازادیخوازەکانی ئەومان لا مەبەستە، ئەوانەی هانی مرۆڤ دەدەن لە ڕق هاتنەوە لە ژیان ولە مرۆڤ ڕزگاریان بێت. بیرکردنەوەی نیتچە بۆ ئەو جۆرە عەقلانەیە کە تەنانەت لە هەژموونی مامۆستا وفێرکەرەکەشی تێدەپەڕێت، هیچ نووسەرێک وەکو نیتچە (بێنیشتیمان) نەژیا وبیری نەکردەوە. جا لێرەدا ناچمە سەر باسکردنی کاریگەری ودەرەنجامە هەرە باش وگەورەکانی تێزەکانی نیتچە لەسەدەی بیستەم وبیستویەکەمیشدا لە هەموو بوارەکانی وەکو ئەدەب وفەلسەفە وهونەر وموزیک وفیمینیزم دا، کە ئێمە هەرهەموومان قەرزارباری ئەو تێزانەی نیتچەین کەدوای ڕەخنەگرتنی بوێرانەی ئەو لە بتەکانی عەقل و مۆرال و دین، ئێمەومانانیش فێری ئەوە بووین، جا سەرکەوتوو بووبین یان نا، دەستبکەین بەڕەخنەگرتن لەو بتانە و بەڵام ئەفسووس ئێمە وەک ئەو مرۆڤە بێ منەت و بێ ئەمەکانەی سەردەمی مۆدێرنەمان لێهاتووە، کاتێک سێوەکە لەدارەکەوە دەکەوێتە خوارەوە بۆی، بیری لێ ناکاتەوە بۆچی بەربۆتەوە، بەڵکوو ئەو یەکسەر دەست دەکات بەخواردنی. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 398 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم - 01-02-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 02-01-2021 (3 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 94%
94%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 22-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 22-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 04-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 398 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.438 چرکە!