图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,455
图片 106,116
书籍 19,166
相关文件 96,493
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاپەرین و نائاگیی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕاپەرین و نائاگیی
文章

ڕاپەرین و نائاگیی
文章

$ئەنفال و نائاگایی$
نووسینی: ڕامیار مەحمود
(ئەنفال تاوانێکی زۆر گەورەترە لە هۆلۆکۆست چونکە هۆلۆکۆست لە سەر ئاستی سۆسیۆلۆجی ڕوو ئەدات، لەناو جەرگەی شارستانییەتێکدا کە لە دواییەکانی قۆناغی کۆمەڵگای پیشەسازیدایە؛ بەڵام ئەنفال تاوانێکی ئەنسرۆپۆلۆجییە و قوریانییەکەی دانیشتوانی ڕەسەنی ناو کەلتوری سرووشتین.)
ئەمڕۆ پێنجی مانگی ئازارە، بیرهێنانەوەی ئەو ڕۆژانەیە کە ڕاپەرین کۆتایی بە تاریکی فاشیزم هێنا. سی ساڵ پێش ئێستا، گرنگی ئەو ڕۆژانە بە تەنیا بۆ خودی ماوە و خایاندنی زەمەنی ڕووداوەکە ناگەڕێتەوە، بەڵکوو لەوێدا گرنگە کردنەوەی دەرگایەک بووە بەسەر ئێستا و دهاتووی ئێمەدا. تا ئەم ساتەوەختەش ئێمە لەناو ئەزموونی تێپەڕینین لەو دەرگایەوە. دەرگای دەرچوون لە بەعس و فاشیزم و دۆخی داگیرکراوی بەرەو دۆخی خودسەروەری. ئەم هەلومەرجە بە بەراورد بە ئەزموونی سیاسی کورد لە سەدەی بیستەمدا، دریژ ترین ئەزموونی سیاسی کوردییە لە دوای ئەزموونی مەلیک مەحمود و کۆماری مەهاباد وەک ڕەوشی حوکمڕانی کە تا ئێستاش بەردەوامە. ئەمە چییە وا ئەکات ئێمە ماوەی زەمەنی بۆ ئەزموونی کوردی بە گرنگ و ناوازە ببینین؟ هۆکەی ئاسانە بەشێکی پەیوەندی هەیە بەوەی کەئێمە لە مێژووی کوردیدا بەردەواوم ئەزموونی شکستمان هەبووە لە فۆرمەلەکردنی قەوارەیەکی تایبەت بە خۆمان و دۆخێکی لەو جۆرە نە هەڵکەوتووە نە ڕێگەپێدراو بووە بۆ کوردەکان. بە دیژایی سەدەی بیست. بەڵام بە چڕی و نهێنی خەونمان بە کوردیبوونی سیاسی و کەلتوری نیشتمانی خۆمانەوە دیوە بڕی ئەو قوربانیەش کە بۆ ئەم خەونە دراوە زۆر زیاترە لەئەوەی لە ئێستادا کوردەکان بە دەستیان هێناوە ئەمە غەدری ڕۆژگارە یان هەر شتێک ئەوەیان باسێکی ترە.. من لە ئێستادا داواکارنیم ئاوڕ بۆ دواوە بدەینەوە، بەڵکوو سکاڵاکارم لە سەر تێنەفکرین لە سەر دواوەو ڕابردووی خۆمان.
ئەم ڕووداوە(ڕاپەرین) کۆ بەرهەمێکی سیاسی کوردە لە مێژوودا بە ناوی خەڵکی ئەم نیشتمانەوە تۆمار بووە هیچ گروپێکی سیاسی توانای نییە تۆماری بکات بە ناوی خۆیەوە، زۆرجار شۆڕش و ڕاپەڕین و یاخیبونە سیاسییەکان تۆمار و موڵکایەتییەکی سیاسی دیاریکراویان هەیە بەڵام ڕاپەڕین وەک چاپی کۆ بەرهەمی میللەتە، من ناڵێم ئەم میللەتە لە جەرەیان و خەباتی ڕابردووی جیا بکرێتەوە بەڵکوو ئەمەوێت بڵێم ڕووداوەکە ڕووداوێکی میللەتی بوو چەند هەوڵبدرێت ئەندازیار و خاوەنی بۆ بدۆزرێتەوە سەرکەوتوو نابێت جگە لە خاوەنی ڕاستەقینەی کە کە خەڵک و میللەتە.. ڕووداوەکە(راپەڕین) هاو زەمەنییەکی سەرسوڕهێنی هەبوو لە گەڵ وەرچەرخانی نێوەدەوڵەتی و سەرهەڵدانی تاک جەمسەری سیاسی جیهانی و ڕوخانی بلوکی ڕۆژهەڵاتی توتالیتاریزمدا. ڕاپەڕین ڕووداوێکی تاقانە بوو لەم ناوچەیەدا کە لانکەی دیکتاتۆریەتی تاک حزبی و تاک ئایدیلۆجی و دەولەتی مەرکەزی ڕەها بوو، ڕەگی بچێتەوە سەر ڕوخانی دیواری بەرلین و ئەزموونەکە ڕاستەوخۆ ببەسترێتەوە بە گوتاری زاڵی نێودەوڵتیەوە کە سیستەمی نوێی جیهان و دیموکراسییە. ئەوە جێگای سەرنجە ڕاپەرین ڕووداوێکی حزبی نییە و کۆمەڵگەییە.. کۆمەڵگە پێش حزب لە دایک ئەبێت واتا ئازاد ئەبێت و گروپە سیاسییەکان هەوڵی خۆناساندنی خۆیان ئەدەن بە کۆمەڵگا و دواتر بۆ چارەسەر کردنی کیشەی قەرەباڵەغی سیاسی بەرەی کوردستانی و پاشان حکومەتی هەریمی کوردستان دروست ئەکەن.. هەر ئەوە ڕووداوە ناوازەکە نییە، ئەوەی نیشانەی سەرنج ڕاکێشە لە گەڵ لە دایک بوونی هەرێمدا دەستەواژەیەک دێتە ئاراوە کوردستان وەک قەڵای دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شوێنێک کە مرۆڤ و کەمینەو نەتەوە و تاک نەفرەت لە قەدەری خۆیان ئەکەن بەهۆی زۆرداری سیاسی و دینی و قەومی هتد. ئێمە بۆ سی ساڵ ئەچێت لەو قەڵایەدا ژیان بەسەر ئەبەین بۆیە پێی ئەڵێم قەڵا چونکە بە دوژمن دەورە دراوە بەو ڕژێمە دکتاتۆرییانەی هاوشێوەی ڕژێمی سەدام. قەڵا شوێنێکە پاریزراوە و حامییەو وڵاتانی زلهێز ئەمەریکاو ئەوروپا ئێرەیان وەک حامییەک وەک قەڵایەک ناساند بە شێوەیکی نێودەوڵەتی واتا نەک وەک دەوڵەت. ڕۆژگار هات و ڕۆشت دەرکەوت دیوارەکانی ئەم قەڵایە بەهێزترن لە دیوارەکانی ئەو دەوڵەتانەی وا خەمڵینرابوون لە پۆڵا بن، ئێڕاقی سەدام و سووریا و لیبیا و تونس و میسر و... دەرکەوت قەڵایەکی بە گەرەنتی زۆر بەهێزترە لە دەوڵەتی بێ گەرەنتی ناوچەکە. دیمەنە گەورەکە ئەوەیە ئێمە وەک کورد تا ئێستا لەناو ئەم قەڵایەدا ژیان بەسەر ئەبەین دیمەنە گەورەکەش دیمەنی قەڵاکەیە لە دیوی ناوەوەی دیمەنەکە هەوراز و نشێو و یەکتر بە نەفرەتکردن و یەکتر سرینەوەو یەکتر کوشتن و ئاشتبونەوەو پێکەوە ژیان و زۆر شتە. ئەوە ڕێکەوتێکی سەیرە زلهێزەکانی دونیا پاساوانی قەڵایەکی وەها ئەکەن یاخود ڕاستر قەڵایەکیان دروست کردووە کە لە چاوی دراوسێکانی و جیهانی ناوچەیی خۆیەوە بە پلە کەمتر و بەد وێناکراوە پاسەوانە نێودەوڵەتییەکان بونەتە دیواری بەرگری ئەگین وڵاتانی دەورو بەری هاودین و هاو شارستانی و هاوەڵکەلتوری فەرحانییەکەی ئەکەنە بە قەسابخانەو و تۆزی بە ئاسماندا ئەبەن. خۆ قەد لە مێژوودا درێغیشیان لەوە نەکردووە.. جا ئەوەی ئەمەریکا و ئەوروپا ئیمپریالیزمن و دوژمنی گەلانن ئەوە پروپاگەندەی بلۆکی ڕوسیی بوو ئەوە ڕێک کەوت ئیمپریالیزم میللەتێکی دێرینی هەزاران ساڵیی لە قڕکردن ئەپارێزێت بە دەستی هاوەڵانی شارستانی ناوچەیی خۆییەوە و چەپی ئەمەریکی وئەروروپیش ڕێپێوان بۆ سەدام و هاوشێوەکانی بکەن لە پایتەختەکانی جیهان.. وەک چۆن چەپ و ئینتلێکچواڵی خۆمان خەریکی سەعی کردنن لە هۆلۆکۆست وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت نە کیمیا باران و نە ئەنفال. هەر بۆ زانیاری ئەنفال تاوانێکی زۆر گەورەترە لە هۆلۆکۆست چونکە هۆلۆکۆست لە سەر ئاستی سۆسیۆلۆجی ڕوو ئەدات لەناو جەرگەی شارستانییەتێکدا کە لە دواییەکانی قۆناغی کۆمەڵگای پیشەسازیدایە بەڵام ئەنفال تاوانێکی ئەنسرۆپۆلۆجییە و قوریانییەکەی دانیشتوانی ڕەسەنی ناو کەلتوری سرووشتین، ڕۆشبیران بۆ پڕوپاگەندەی خۆیان لەناو ڕەشەخەڵک بە شوێن ناونیشانە سۆسیۆلۆجییەکەوەن وەک مۆدیلێکی نمایشکارانە بۆ ئەوەی زۆربڵییەکی زیاتریان لە بەردەست بێت بۆ قسەکردن لە سەر مۆدێرنیزم. ئێمە هێشتا لەناو قەڵا پاریزراوەکەداین لەو دیو شورای قەڵاکەوە هەڕەشەکان و مەترسییەکان کەمنین.. ڕاپەرین بە ئاگا هاتنەوەیە و هۆش هاتنەوەیە بە خود و دەرچوونە لە دۆخی لە هۆشچوون و بەڵام لە هۆش چوون و بە ئاگا هاتنەوە لە خەوی قورسی سەردەمی زۆردار ی بە شێویەکی سەیر جیگۆڕکێ ئەکەن واتە ڕاپەرین چەند خەبەر بوونەوەو ئاگا هاتنەوەیە ئەوەندەش لە هۆش چوونە بەرانبەر بە گەڕانەوەی ڕابردوو چونکە ئەوەی ڕاپەرین ئەکاتە ڕووداوێکی گرنگ ئەو پچڕانە سیاسییەیە لە گەڵ ئەوی تری داگیرکەردا دروستی ئەکات و دەرگا لە سەر دۆزی خودسەروەری سیاسی کورد ئەکاتەوە و پرسیاری ئۆتۆنۆمبوونی سیاسی ئەکاتە پرسیارێکی گرنگ کە دەبێتە ژێرخانی ئۆتۆنۆمیەتی کەلتوری و کۆمەڵایەتیش بەڵام یەکێک لە کێشەکانی ڕاپەرین لە هۆشچونەکانییەتی لە هۆشچوون بەرانبەر خودسەروەری سیاسی کوردی و لە هۆشچوون سەبارەت بە گرنگی دەسەڵاتی کوردی چونکە بێ بوونی دەسەڵاتیکی کوردی هەموو دۆزەکان ئەبنە سەفسەتەو خۆ ئەنتی کردن بەرانبەر دەسەڵاتی کوردییانە ئەکاتە درم و پەتایەکی بەعسییانە چەن ڕاپەرین ڕابون و لە خەو هەستان و ئاگامەندییە ئەوەندەش خەو لێکەوتن و پاسیڤبوون و لەهۆشچوون و بورانەوەیە. بایەخ نەدان بە خوێندنەوەی ڕابردووی بەعسیزم لە هۆشچوونی ئێمەی خوڵقاندووە. ئەم پچرانەی ئێمە لە ڕاپەڕینەوە دروستی ئەکەین لە گەڵ دونیای بەعسدا بە چەندین گوریسی ئەستوری نادیار بەستراوینەتەوە بەو ڕابردووەوە. لە سەرەتادا ڕووداوەکە لە سەر دوو ئاست بە شێویەکی ئەفسانەیی دوو جۆر مەستبوونی یۆتۆبیمان لا دروست ئەکات مەست بوون بە هاوای ئازادی مەست بوون بە ڕەوینەوەی ترس و دڵەراوکێ مەست بوون بە تەواوبوونی بەعس. بەڵام قۆناغ بە قۆناغ ئەچینەوە ناو دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ترس و سەرلە نوێ بەرهەمێنانەوەی ستەم و دڵەراوکێی سیاسی و دوویارە ڕودانەوەی ئەنفال و داگیرکاری وداعش، واتا بەعس بە نواندنەوەی نوێوە و بە دراماو بە دەرهێنەر و ئەکتەری تازەوە دەگەڕێتەوە بۆمان. پرسیاری سەرەکی ئێمە کە زیاتر لە سەدەیەک تەمەنی هەیە کە پرسیاری نەتەوەییمانە هێشتا نەک ئەم پرسیارە وەڵامی تەواوی خۆی وەرنەگرتووە و بگرە پرسیارەکە زۆرجار لە ژێر فشاری پەراوێزخستن و بە هەند وەرنەگرتندایە نەک لە سەر ئاستی سیاسی بگرە کەلتوریش. تەنیا وەکوو پرسیارێک لە چوارچێوەی تردا بەڕێوە ئەبرێت هێشتا نەچۆتە قۆناغی دڵنیایی سیاسییەوە. چونکە دڵنیابوونەوەی سیاسی لە قۆناغی یەکەمدا تەنیا بە بوونی قەوارەی سیاسی سەربەخۆ دروست ئەکرێت و لە قۆناغی دووەمدا بە دیموکراتیزەکردنی قەوارەکە تەواو ئەبێت. لە ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستدا کە لە شێتخانەیەکی سیاسی نیودەوڵەتی ئەچێت. ئێمە بەرەو کوێ ئەڕۆین کەی ئەگەینە ئامانجەکەی ڕاپەڕین کە دەربازبوونی سیاسییە چونکە دەربازبوونی تەواو دەربازبوونی سیاسییە کە لە قەوارەی سیاسی سەربەخۆ بە کورد بە ئەنجام ئەگات واتا بونێکی نا مەرجدار نەک مەرجدار لەناو دەوڵەتی ئەویتری ئێڕاقدا، ئەمڕۆ هیچ فیلمێکی سەدامی نییە بە چاوی خۆمان نەیبینینەوە لە دوای ڕۆخانی سەدامیش واتا فیلمەکانی کوشتن و قڕکردن و تەعریب و خاک زەوتکردن هەر بەردەوامە. ئێمە وەک وتم لە دەرگای ڕاپەرینەوە هاتینە ناوەوە لەناو قەڵایەکدا ژیان بەسەر ئەبەین ناوی هەرێمە و شوراکانی ئەم قەڵایە بە هێزن من نازانم بۆچی ؟ یەک جۆر وەڵاممم بۆ ئەوە پێ نییە گرنگ ئەوەیە دراوسێ هاوکولتوور و هاوئایینی و هاو شارستانییەتەکەمان زەفەرمان پێ نابەن. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览425
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم -07-03-2021
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 07-03-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( هومام تاهیر 22-11-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on23-11-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品已被浏览425
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,455
图片 106,116
书籍 19,166
相关文件 96,493
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!