图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,441
图片 106,013
书籍 19,160
相关文件 96,492
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
منداڵ لە چەقی کۆمەڵگەدا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
منداڵ لە چەقی کۆمەڵگەدا
文章

منداڵ لە چەقی کۆمەڵگەدا
文章

$منداڵ لە چەقی کۆمەڵگەدا$
نووسینی: مەحمود چاوش
مرۆڤایەتی گەلەک دیمەنی غەمگین و پڕشەرمی لە میدیاکانی جیهانی ئەم سەردەمەدا لەمەڕ بارودۆخی منداڵان و مافەکانیان لە چەقی کۆمەڵگەکاندا بینیوە، ئەمەش بەبێ هیچ جیاوازییەکی جێندەری. منداڵان لەکاتی لەدایکبوونیانەوە تاکو تەمەنی هەرزەکارییان ئەو جیاوازییە جێندەریانە، کە لە کۆمەڵگەکاندا بەسەریاندا دەسەپێنرێن، بە شێوەیەکی ناهۆشەکی وەردەگرن و توانای بەرهەڵستی ڕاستەوخۆیان دژی ئەم دیاردانەیان نییە. ئەوان بەپێی سرووشتی ساکار و بێگەردی خۆیان مامەڵە لەتەک دەوروبەریاندا دەکەن، ئەوان هەستیارن، دەوروبەر و سرووشتی خۆیان بەسادەیی و بێگەردی وێنادەکەن و بێمەبەست دەڕواننە دەوروبەرەکەیان. کۆمپلێکسی (گرێی) گەورەکان لە هزر و ناخیاندا چەکەرەی نەکردووە، هەندێجار غەمگین و جارجار سینەیان پڕە لە حەز و ئارەزوی جوڵان و یاریکردن. ئەوان جیهانیان پاکژە و دوورن لە بیرۆکەی قێزەونئاسا و شەڕخواز.
بەکارهێنانی منداڵ لە لایەن گەورەکانەوە، هەر لە درۆکردنەوە تا سنوری بەکارهێنانی ئەو منداڵانەی دەکرێنە سەرباز و مەشقی مرۆڤکوژییان پێدەکەن، سەرتاپای مێژووی تەنیوە. منداڵان کە لە بوونیانەوە پاک و ڕاستبێژن، دەکرێنە دەروێش بۆ مەبەستە دینی و عەقیدەییەکان، بەکاردەهێنرێن و دەبنە مرۆڤکوژەکانی پاشەڕۆژ، لە حوجرە و مەدرەسەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەکرێنە شاگرد و فەقێی مەلاکان و ڕەوانەی بەرەی جەنگیان دەکەن، یان وەک لە جەنگی ئێران-ئێراقدا دەبنە خۆکوژو و خۆتەقێنەری بەرەکانی جەنگ.
ڕادیکالە سەلەفی و وەهابییەکان شەرح و تەفسیری قورئان و ئایەتەکانیان بە جیهانبینی ئیسلامی سیاسی خۆیانەوە دەهاوێژنە هزریانەوە، کلیلی بەهەشت دەکەنە ملیان، بۆ ئەوەی خوداوەندی ئەودیوی سرووشت لە گوناهەکانیان خۆشبێت، هەروەک ئەوان لەسەر بێشکەوە تاوانباربن. منداڵان لەسەر شەقامەکانی تایلاند و وڵاتە هەژارەکاندا دەخرێنە بەر بێڕەحمی لەشفرۆشی و بۆ چەند دۆلارێک کۆرپە ناسک و پڕئازارەکەیان لەسەر خوانی بێویژدانی گەورەکاندا نمایش دەکەن، لە دارکنێت (Darknet)1 دا وەکو کاڵاکان بۆ هێورکردنەوە و ڕەحەتبوونی ئارەزووە سێکسوالییەکانی گەورە نەخۆشە پێدۆفیلی (Pädophilie)2 یەکان بەکاریاندەهێنن و فیلمی پۆڕنۆگرافییان پێ بەرهەمدەهێنن. لەو تەمەنەدا منداڵەکان لە مەبەستە قێزەونەکانی گەورەکان تێناگەن، ئەوجا کاتێک خۆیان گەورە دەبن، گرفتاری چەندین نەخۆشی دەروونی دەبن و تەواوی ژیانیان لە ئازارێکی بەردەوامدا دەسوڕێت، وەک نەخۆشیە دەروونییەکانی تراوما و غەمۆکی.
منداڵان لەلایەن گەورەکانەوە مانیپولاسیون دەکرێن (هەڵدەخڵەتێنرێن)، تەنانەت لەلایەن باوانیشیانەوە دووچاری گەلەک تەنگەژەی ژیان دەکرێن. ساڵانە چەندین ملوێن منداڵ لەبەر بژێوی خێزانەکانیان و بارودۆخی سەختی ئابووری وڵاتەکەیانەوە بەرەنگاری برسێتی و بەم هۆیەوە ڕوبەڕوی مردنێکی لەسەرخۆ دەبنەوە. زۆربەی بەشە دەوڵەمەندەکەی تری جیهان لەسەر شاشەی تەلەڤیزیۆنەکانیاوە ئەزموونی دەکەن کە چۆن ئەم منداڵانە گیانیان لەدەست دەدەن، لێ ئەوان هاوکات خۆشیان بەشدارن لە هۆکارەکانی ئەم کارەساتەدا. کڕیارانی بەرهەمەکانی کاری منداڵان لەتەواوی جیهاندا بەزۆری هاوردەی وڵاتە پیشەسازی و دەوڵەمەندەکان دەکرێن، کارگە و فیرما گەورەکانی جیهان زۆرترین سوود لە بەرهەمی ئەم کارانە وەردەگرن.
منداڵان لە تەواوی جیهاندا دەخرێنە بەر کاری سەخت و بە بڕێک پارەی کەم لەشە بچوکەکەیان دەخەنە ژێر توندترین پەستانی کارەوە، کە مرۆڤە گەورەکانیش هەندێجار ناتوانن ئەنجامی بدەن. 170 ملیۆن منداڵ لە تەواوی جیهاندا ڕۆژانە دەخرێنە ژێر کاری سەختەوە.3
لە هیندستان ڕۆژانە زیاد لە ملیۆنێک منداڵ دەخزێنە کارگەکانی بەرهەمهێنانی بەردی بەنرخ و فەرش، بازنی دەست و مور و ملوانکە، زۆرجار 16 سەئات لە ڕۆژێکدا کاریانپێدەکەن، هەندێجار بەبێ پشودان. سەیر لەوەدایە لە وڵاتێکی وەک هیندستان، بەتایبەتی لای هیندوسییەکان، ئەو دیاردەیە بەئاسایی و وەک بەشێک لە کولتوری هیندوئیزم دەنرخێندرێت، چونکە ئەو منداڵانە لە خێزانە هەژار و بێکاستەکانەوە (kastenlos) هاتونەتە دنیاوە و هیچ مافێکی ئەندامبوونیان لە کاستەکانی ئەو وڵاتەدا نییە. دیاردەی کارکردن بە منداڵان لەو کارگانەدا تاکو ئەم ساتەوەختە بەردەوامە، چونکە خاوەن کارگەکان لەگەڵ سیستەمێکی گەندەڵ و فەرمانبەرانی ملهوڕدا دەستیان تێکەڵە. ئەو کارانە کە بە منداڵان ئەنجام دەدرێن، کاری چەوسێنەر و لەشپڕوکێنن، ناتەندروست و دژی هەموو مۆراڵەکانی مرۆڤایەتین. بێنیامین پیوتەر، نووسەری پەڕتووکی “دەستی خنجیلە و دەستکەوتی گەورە”، کە 35 ساڵی ژیانی لە پێناوی بەلاوەنان و نەهێشتنی کاری منداڵاندا بێپشوودان بەسەربرد و بەردەوام سەردانی هیندستان و پاکستان و تبتی کردووە، بەشێکی ژیانی لەدژی کاری منداڵان لەو وڵاتانەدا بەسەربردووە و باس لەم سیستەمە نابەرانبەرییە دەکات. ئەو بەهۆی کولتوری گەندەڵ و سیستەمی غەمساردی ئەو وڵاتانەوە لەمەر کاری منداڵان، زۆرجار ژیانی کەوتۆتە مەترسیەوە، بەتایبەتی لەلایەن خاوەن کارگە و دەسەڵاتداران و فەرمانبەرانیانەوە. بێنیامین پیوتەر لە پەڕتووکەکەیدا پەنجە دەهاوێژێتە سەر برینێکی گەلەک قوڵ و شەرملەخۆگری بێوێنە لە چەوساندنەوەی منداڵان لە تەواوی جیهاندا. پیوتەر دەبێژێت: “50 ملیۆن منداڵ لە ساڵی 2016 دا لە هیندستان لە بوارە جیاوازەکانی ئابووریدا کاریان کردووە. گەرچی ئێمە هەندێجار باوەڕ بەو ژمارەیە ناکەین و جێگای بڕوامان نییە، لێ 10 ساڵ پێش ئەو بەروارە ژمارەی ئەو منداڵانە لە 100 ملیۆندا بووە، واتە دوو هێندە.”4
پیوتەر ڕەخنە لە وڵاتە ئەوروپییەکان، بەتایبەت لە ئاڵمانیا دەگرێت، چونکە زۆرینەی بەرهەمهێنانی دەستی منداڵان لەم وڵاتانە بە نرخێکی هەرزان لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن.
منداڵ وەک قوربانیی جەنگ
لە گەلەک وڵاتانی جیهاندا تاکو ئەم سەردەمەش منداڵان دەکرێنە سوتەمەنی ئەو گڕدانەی، کە ئاگری جەنگەکانیان پێ گەرم دەکەن، بۆ نموونە لە هەندێک وڵاتی ئەفریقیدا ئەم منداڵانە هەڵدەخڵەتێنرێن و بەتایبەتی لەژێر کاریگەری مادەی هۆشبەرەکاندا چەکداریان دەکەن. بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان لەم ساتەوەختەدا 250 بۆ 300 هەزار منداڵ و مێردمنداڵ لە بەرەکانی جەنگ و ناکۆکیەکاندا چەکدارکراون و دەجەنگێن. تەمەنی هەندێک لەم منداڵانە لە 10 ساڵ تێناپەڕن. گەورەکان ئەم منداڵانە دەکەنە دێوەزمە و تەنانەت هاوڕێ و باوانیشیان پێدەکوژن. تەمەنی کامڵبوون لە هەندێک لەم وڵاتانەدا لە خوار 18 ساڵەوەیە، هەر ئەمەش دەکرێتە ئەرگومێنتی ئەوەی کە لە سەرو 10 ساڵەوە بەگەورە دەنرخێندرێن. لە جەنگی وێرانکاری ئێراق و ئێراندا گەلەک منداڵ و مێردمنداڵ ڕەوانەی بەرەی هەرەپێشەوەی جەنگەکانیان دەکران و ڕژێمی ئیسلامی ئێران تەنانەی کلیلی بەهەشتی دەکردە ملیان، بۆ ئەوەی پاش مردنیان بە بەهەشتی بەرین شادمان بن. ساکاری و کاڵفامێتی ئەم مێردمنداڵانەیان دەقواستەوە بۆ مەبەستە قێزەونەکانیان و مرۆڤیان پێدەکوشتن. لە ڕاستیدا ئەم جۆرە کارانە دژی مافی مرۆڤ و هەمانکات مافی منداڵانە و بە بەشێکی سەرەکی تاوانەکانی جەنگ دەنرخێندرێن.
ڕێککەوتننامەی مافی منداڵان
لە ساڵی 1989 دا ئەم ڕێککەوتننامەیە لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا لەمەر مافی منداڵانەوە و لە لایەن 193 دەوڵەتەوە واژوکراوە. لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە پەیماننامەیەکی بەندکارە و ئەو وڵاتانە لەسەری پێکهاتوون (ڕێککەوتون). چاوگی (بنەمای) ئەم پەیماننامەیە لە ڕاڤەکردنی گشتیی مافی مرۆڤەوە لە 10.12.1948 ەوە هەڵهێنجراوە (بنچینەڕێژکراوە) 5. تایبەتمەندیی ئەم پەیماننامەیە لەوەدایە، کە منداڵان نەکرێنە ئۆبژەکتی (Objekt) یان مەرام و مەبەستی بازرگانیکردن پێیانەوە. گەورەکان تەنیا بڕیاردەری ئەوان نەبن، گەورەکان دەبێت ڕێز لە داواکاریەکانی منداڵان بگرن، تێگەیشتنیان بۆ منداڵێتییان هەبێت، هاوتەک و هاودەمی ڕێگەی گەشەبوون و گەورەبوونیان بن، بەتایبەتی لە بواری تەنساغی و گەشەی هزری و بزواندنیانەوە / جووڵەی لەشەکییانەوە (Motorik). ئەم مەرجانە دەبنە هۆکاری ئەوەی، کە منداڵان جیهانی خۆیان بەلێهاتویی خۆیان وێنابکێشن و گەورەکانیش ئازادییەکی ئەوتۆیان بدەنێ، کە ئەو جیهانەی تێدا بدۆزنەوە، کە بە جیهانی منداڵان ناسراوە. منداڵان گەلەک ئارەزو و خواستی پڕڕەنگیان (ڕەنگلەخۆگریان) هەیە، گەورەکان دەبێت لە بەئەنجامگەیاندنی ئەم ئارەزوانەدا هاوکاریان بن نەک ڕێگر. کاتێک باس لە مافەکانی منداڵان دەکرێت، زۆر گرنگە بزانین، کە منداڵان نابێت کاڵافرۆش بکرێن، نەخرێنە بەر لەشفرۆشی، لاقە نەکرێن و فیلمی پۆڕنۆگرافیان پێئەنجام نەدرێت، کاری سەخت و درێژخایەنیان پێنەکرێت. دەبێت مرۆڤایەتی لەو ڕاستیە تێبگات، کە منداڵ کەسایەتییەکی سەربەخۆ و چوست و چالاکە، پڕئەندێشە و هەستناسکە، پڕحەز و ئارەزوور، نەترس و ڕاستگۆیە، بێغیرە و دڵپاکە. منداڵان لەو زبڵخانەیە کە مرۆڤایەتی بۆ ئەوانی جێهێشتوە، بێئاگان تا ئەو کاتە کە لووتیان بەر نەهامەتی ڕۆژگار دەکەوێت.
دیاردەی کاری منداڵان لە کوردستانیش زۆر بڵاوە، کاری منداڵان زۆر بەئاشکرا لەسەر شەقامەکان دەبینرێن، لە عەلاگە فرۆشەوە بۆ بۆیاخچییەکان، لە چێشتخانەکانەوە بۆ کاری سەربەخۆی ناوبازاڕەکانەوە، لە سواڵکردنەوە بۆ کاری دزی و ناهەمواری تر، لە هەموو بوارەکاندا منداڵان کاریان پێدەکرێت. لەبەر نەبوونی سەرچاوە لەمەر کاری منداڵان لە کوردستان، زانیاری گەلەک کەمە، بەتایبەتی لەسەر ڕێژەی ئەو منداڵانە و جۆری کارەکانیان، کە شیکارێکی/لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی زۆری پێویستە. لە کۆمەڵگەکانی ئێمەدا زۆر کاری ناهەموار بەرانبەر منداڵان دەکرێت، کە لە نێوان خێزانەکاندا دەشاردرێتەوە و ناخرێتە دەرەوەی ئەم بازنەیە خێزانییە، ڕەنگە هۆکارەکانی ئەم شاردنەوەیەش نووسینی تایبەتی و زانستیانەی پێویستبێت، کە لە چوارچێوەی ئەم نووسینە دەردەچێت.
بێنیامین پیوتەر دەبێژێت: “مرۆڤی ئەم ڕۆژگارە بێنرخ و بێفەڕکراوە، کەسێکی ترە لەو مرۆڤانەی سەردەمانی ڕابردوو. لەم ڕۆژگارەدا کە باس لە کارپێکردن و کۆیلایەتی منداڵان دەکەین، بیروڕاکانی کۆمەڵناسی ئەڵمانی زیگمونت باومانم دێتەوە یاد، کە ئەم دیاردەیە بەڕوونی باس دەکات.”6 زیگمونت باومان لەمبارەوە دەبێژێت: “لەم ڕۆژگارەدا کە باس لە کارپێکردن بە منداڵ دەکەین، هەمانکات باس لە مرۆڤی بەپاشەڕۆ و زبڵکراو دەکەین. منداڵان وەکو کاڵا دەکڕدرێن و دەکرێنە بەندی خاوەن کارگەکانی فەرش و بەردی بەنرخ، لاقە دەکرێن، توڕدەدرێنە ژووری تاریک و کاری سەختیان پێدەکرێت، هەندێجار دەیانکوژن و فڕێدەدرێنە ژێر خاکەوە. مرۆڤ بۆتە کاڵایەکی هەرزانکراوی گەمەی ملیاردە دۆلارەکان، بازرگانانی منداڵکڕینیش منداڵانی تر دەکڕنەوە و دەیانهاوێژنە هەمان بازنەی شەیتانییەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览357
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم- 14-04-2021
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 15-04-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 北库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 92%
92%
添加( هومام تاهیر 22-11-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on25-11-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品已被浏览357
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,441
图片 106,013
书籍 19,160
相关文件 96,492
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!