图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,470
图片 106,116
书籍 19,166
相关文件 96,495
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دیالۆگی(کراتیلۆس)ی پلاتۆن
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$دیالۆگی(کراتیلۆس)ی پلاتۆن$
نووسینی: #کاوە جەلال#
دیالۆگەکە
پلاتۆن دوای 399ی پ.ز. دیالۆگی کراتیلۆسی نووسیوە. کراتیلۆس یەکێکە لە دیالۆگەکانی قۆناغی ناونجیی پلاتۆن، کەواتە ئەو لەم دیالۆگەدا تیۆریی ئیدێکان وەک پێشمەرج دادەنێت.
کراتیلۆس دیالۆگێکی زمان-فەلسەفەییە کە ڕوودەکاتە پرسیاری سەرهەڵدانی واتا.
پرسیاری ئەم دیالۆگە بریتییە لە: ئایا ناوی شتەکان لە سرووشتەوە سەر بە کرۆکی شتەکانە یان ئەو ناوانە بەڕێی ڕێککەوتنەوە (ئیتیفاقەوە / کۆنڤەنسیۆنەوە) چەسپێنراون؟ پرسیارەکە ئەوەیە کە داخۆ چۆن مرۆڤ بە دەستوێژە زمانییەکان بە مەئریفەی هەقیقەت بگات.
بەشداریکەرانی دیالۆگەکە
– کراتیلۆس کە بە شاگردی هێراکلیتێس دادەنرێت و یەکێکە لە مامۆستایانی پلاتۆن، تیۆریی “لێشاوی هەمیشەیی” هێراکلیتێس تیژ دەکاتەوە، واتا: کاتێک هێراکلیتێس دەبێژێت کە مرۆڤ ناتوانێت دوو جار بچێتە نێو هەمان ڕوبارەوە، ئەوا کراتیلۆس دەبێژێت، کە مرۆڤ تەنانەت یەک جار ناتوانێت بچێتە نێو هەمان ڕوبارەوە. ئاخر تەنیا بزووتنی هەمیشەیی هەیە، کەواتە هەرگیز هیچ شتێک لە جێی خۆیدا ناسرەوێت کە ئیدی مرۆڤ لە هەمان جێدا پێی بگاتەوە.
– هێرمۆگێنێس لەتەک پرۆتاگۆراسی سۆفیستدا هاوڕایە کە مرۆڤ خۆی پێوری سەرجەم شتەکانە. لەم ڕوانگەیەوە ئەوە مرۆڤە کە بە هەوەسی خۆی ناو لە شتەکان دەنێت و مرۆڤانیش لەسەر ناوەکان ڕێکدەکەون.
– سۆکراتێس کە وەک دادوەر دانووستانی هەردوو ڕوانگەی جیاوازی ئەوان دەکات.
ڕوانگەکان
– کراتیلۆس: هەموو شتێک لە سرووشتەوە ناوێکی ڕاستی هەیە.
– هێرمۆگێنێس: ناو کاتێک ڕاستە گەر واتاکەی بەڕێی ڕێککەوتنەوە دیاریبکرێت.
– کراتیلۆس: دەشێت ڕستە، بەمەش وشە، دروست یان هەڵە بێت. مرۆ واتای دروست بەڕێی گۆتەیەکەوە دەناسێت.
– هێرمۆگێنێس: مرۆ دەتوانێت زمانێک بدۆزێتەوە کە تێیدا گۆتەی ڕاست شیاوی دەربڕینە.
– سۆکراتێس: مرۆ دەبێت پێشتر هەقیقەت بناسێت تاکو پاشان بڕیار بدات کە داخۆ گۆتەیەک ڕاست بێت یان داخۆ تێگەیەک لە واتای ڕاستینەدا بەکاربهێنرێت. بەم پێیە تێگە تەنیا ناوە (وشەیە) بۆ شتی ناسراو. سۆکراتێس لەدژی کراتیلۆس دەبێژێت، کە هەندێک ناو زۆر کەم وەک هێما بۆ شتەکان دەگونجێن. ئەو پرسیارەش بەکراوەیی دەمێنێتەوە کە داخۆ سازێنەرانی زمان لەکوێوە بزانن ئەوان گۆیا بە ناوەکان ئەدگاری سرووشتیی شتەکان دیاری دەکەن؟ ئەوجا لەدژی هێرمۆگێنێس دەبێژێت کە ڕێککەوتنەکان هەوەسئاسا نین، بەڵکوو ناوی شتەکان زۆر جار پێگونجاوییەکی هێماییان هەیە.
چارەسەری پلاتۆن بۆ ئەم دیلێمایە بریتییە لە: پێویستە لەبریی ناو (وشە) کرۆکی شتەکان (ئایدۆس) بۆ مەئریفە وەربگیرێت.
دابەشاندنی دیالۆگەکە
بەشی یەکەم
ئەو تیۆرییە دەخرێتە ژێر پرسیارەوە کە وشەسازی بە ڕێکەوت و کۆنڤەنسیۆنەوە (ڕێککەوتنەوە) بەند دەکات.
هێرمۆگێنێس تێزەکەی خۆی بە نموونەی کۆیلەیەک ڕووندەکاتەوە کە مرۆ دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی ناوی لێبنێت.
ئاخر “ناوی هیچ شتێک لە سرووشتەوە سەر بە کۆیلە نییە، بەڵکوو بەڕێی نەریت و خووی ئەو کەسانەوە ناوی لێدەنرێت کە وشەکانیان کردووە بە باو و بەکاریاندەهێنن.”
لەم ڕوانگەیەوە هێرمۆگێنێس مافی ناونان بە تاکەکەس نادات، بەڵکوو دەیدات بە پۆڵیس (سەرجەم جڤاک).
کرۆکی ئەم تێزەی هێرمۆگێنێس ئەوەیە کە پەیوەندیی نێوان هێما و هێماپێدراو هەوەسئاسایە و بەندە بە ڕێککەوتنی جڤاکییەوە.
لێرەدا دەگەین بە تێزەکەی پرۆتاگۆراس: “مرۆڤ پێوری سەرجەم شتەکانە”، واتا: هیچ ڕاستییەکی ئۆبژێکتیڤی (مەوزوعی) لەگۆڕێ نییە، بەڵکوو ڕاستی بەندە بە مرۆڤەوە و هەر ئەو خۆیشی پێناسەی ڕاستییەکەی دەکات، ئەو خۆی دەیسەپێنێت.
ئەمە تیۆرییەکی ڕێژەگەراییە، کە لە شتەکاندا هیچ کرۆکێک نابینێت، بەڵکوو تەنیا خودی مرۆڤ بڕیار دەدات کە داخۆ ئەو خۆی چە ناوێک بە هەر شتێک بدات. لێرەدا تەنیا ڕێککەوتنی جڤاکی ڕەچاو دەکرێت.
سۆکراتێس بەرانبەر تێزەکەی هێرمۆگێنێس سێ پرسیار دەهێنێتە نێوانەوە:
ئایا دەشێت شتێک ناوبنرێت ڕاست یان هەڵە؟ – بەڵێ.
ئایا گۆتەیەک ڕاستە گەر کرۆکی شتەکان دەرببڕێت، لێ هەڵەیە گەر کرۆکیان دەرنەبڕێت؟ (بۆ نموونە ئایا هەڵەیە ڕوخسار ناو بنێت دەم-و-چاو؟ – بەڵێ.
ئایا ڕێکخراوییەکی زمان هەیە کە لە ناوناندا ڕێ بە هەوەس نەدات؟ (مرۆڤ ناتوانێت بە هەوەسی خۆی ڕوخسار ناوبنێت دەم-و-چاو) – بەڵێ.
کەواتە سەرەنجام: ڕستەی “مرۆڤ پێوری سەرجەم شتەکانە” شیاوی ڕاگیرکردن نییە.
پاساوەکانی سۆکراتێس بەوردی:
سۆکراتێس: ئەگەر زمان بە کۆنڤەنسیۆن و ترادیسیۆنەوە بەند بێت، ئەوا زمان ناگونجێت بۆ دەربڕینی ئیدێیەک (وێنەیەک = ئایدۆسێک) کە هەمیشە ئۆبژێکتیڤییە، چونکە هیچ کەسێک نازانێت، کە داخۆ ئەوسا کەسی بەرانبەر واتایەکی تەواو جیاواز لە واتاکەی کەسی ئاخڤەر بە وشەیەکەوە نەلکێنێت.
کەواتە دەبێت لە وشەکاندا ڕاستییەکی “ئۆبژێکتیڤی” هەبێت. ئەوجا گەر شتێک بۆ کەسێک ناوی “ئەسپ” بێت و هەمان شت بۆ کەسێکی دیکە ناوی “مرۆڤ” بێت، ئەوسا دەبێت بەگوێرەی تیۆرییەکەی هێرمۆگێنێس بپرسین، کە داخۆ ئێمە بتوانین ڕاست یان چەوت بئاخڤین. دەربڕینێک ڕاستە، گەر چی-بوونی (چی-ێتیی) شتەکان لەبارەی ئەوان دەرببڕێت، لێ هەڵەیە، گەر لەبارەی شتەکان ئەوە ببێژێت کە ئەوان ئەوە نین (روخسار ناوبنێت دەم-و-چاو، ناڕەحەتیی گەدە ناوبنێت دڵەکزێ، تێگە ناوبنێت چەمک. کەواتە مرۆڤ دەتوانێت لە دەربڕیندا چە وشەی ڕاست و چە وشەی هەڵە، چە ڕستەی ڕاست و چە ڕستەی هەڵە، دەرببڕێت.
ئەمە شتەکانیش دەگرێتەوە. ئایا شتەکان ئەوهان وەک چۆن ئەوان بۆ هەر کەسێک دیار دەدەن یان شتەکان بۆ هەر کەسێک هەقیقەتێکی جیاوازیان هەیە؟ یان: ئایا شتەکان بە پێچەوانەوە لە خۆیاندا ناوەرۆکی خۆیانیان هەڵگرتووە؟
ئەوجا لە لایەنی مرۆڤیشەوە گومانی تێدا نییە کە مرۆڤان جیاوازن لە یەکدی. ئاخر مرۆڤ هەیە چاکە و مرۆڤی دیکە هەیە خراپە. ئەوانەی یەکەمیان ئاوەزمەندن، ئەوانەی دووەمیان نائاوەزمەندن. کەواتە ناشێت شتەکان ئەوها بن، وەک چۆن ئەوان بۆ هەر کەسێک دیاردەدەن. لەم ڕوانگەیەوە پرۆتاگۆراس لەسەر هەق نییە. گەر تێزەکەی پرۆتاگۆراس ڕاست بووایە کە بەو پێیە مرۆڤ پێوری سەرجەم شتەکانە، ئەوسا نەدەشیا یەکێک لە یەکێکی دیکە ئاوەزمەندتر بێت، هەروەها ئەوەی بۆ هەر یەکێک وەک ڕاست دیار دەدات، دەبوو بۆ هەموو یەکێک ڕاست بووایە. ئەوجا لەبەر ئەوەی ناشێت ئاستی زانینی هەمووان وەک یەک بێت، ئەوا ناشێت هەموو شتێک بە هەمان شێوە بۆ هەموو یەکێک هەبێت.
ئەمەش بە واتای: شتەکان لە خۆیاندا کرۆکی تایبەتمەندیان هەیە و هەر یەکەیان بەگوێرەی ئەو کرۆکەی خۆی هەیە.
ئەوەش ئاشکرایە کە مرۆڤ بەگوێرەی کرۆکی شتەکان کردار دەنوێنێت. گەر من بمەوێت شتێک ببڕم، ئەوا بە هەوەسی خۆم نایبڕم و بۆ بڕینیشی هەموو ئامرازێک بەکارناهێنم، بەڵکوو بەگوێرەی سرووشتی بڕین و خودی شتی بۆ بڕین تەرخانکراو کردارەکەم ئەنجام دەدەم.
بە هەماش شێوە دەربڕینێک ڕاستە، گەر بگونجێت بە سرووشتی دەربڕین و دەربڕراو لەبارەی شتەکان. کەواتە ناونانیش یان ئاخافتنیش کردارە. ناولێنان دەبێت بەگوێرەی سرووشتی ناولێنان و ناولێنراو ئەنجام بدرێت.
کاتێک ئێمە وشە وەک ئامرازی ناولێنان بەکاردەهێنین، ئەوا ئێمە شتێک فێری یەکدی دەکەین و شتەکانیش بەگوێرەی جۆری دروستبوونیان لە یەکدی جیادەکەینەوە.
کەواتە وشە دەستوێژێکی فێرکەر و جیاوازیکەرە لە نێوان کرۆکەکاندا. ئێمە دەتوانین لەم ڕەوشەدا نموونەی هونەرمەندی (وەستای) جۆڵایی و هونەرمەندی فێرکاری وەربگرین.
جۆڵا دەتوانێت بەباشترین شێوە بەرهەمی دارتاش کە دەزگای جۆڵاییە، بەکاربهێنێت، لێ دارتاش دەزگای جۆڵایی لەسەر وێنەیەکی تایبەتی ی نێو هۆشی خۆی دروست دەکات و ئەم وێنەیەش هەقیقییە.
هونەرمەندی (وەستای) فێرکاری وشە بەکاردەهێنێت. ئەم وشەکانمان بۆ دەنێرێت. لێ ئەم هونەرمەندەی فێرکاری بریتییە لە یاسادانەر.
کەواتە هەموو کەسێک ناتوانێت وشە بهێنێتە ئاراوە، بۆ نموونە هۆزانڤانان کە بۆ خاتری گونجاندنی دەنگ ڕوخسار دەکەن بە دەم-و-چاو، بەمەش دەبن بە مامۆستای بەدی گەل. نەخێر تەنیا یاسادانەر دەتوانێت وشە بهێنێتە نێوانەوە، چونکە ئەو کەسێکی چاکە و تەنیا ئیدێی وشەکان، واتا ئەوە کە خودی هەر شتێک لە کرۆکەوە دەگرێتەوە، سەرلەنوێ دەداتەوە.
سەرەڕای ئەوە گومانی تێدا نییە کە هەموو پیشەیەک پێویستیی بە چاودێری هەیە. بۆیە چۆن پیشەی دارتاش ئەوەیە کە لەژێر چاودێریی کەشتیواندا سەوڵی کەشتی دروست بکات، بە هەمان شێوە یاسادانەر، گەر بەڕاستی بییەوێت وشەکان بەچاکی بسازێنێت، پێویستیی بە چاودێرێکە کە بریتییە لە دیالێکتیکی (فەیلەسوف).
کەواتە کراتیلۆس لەسەر هەقە کاتێک دەبێژێت، ناولێنانەکان لە سرووشتەوە شتەکان دەگرنەوە و هەموو کەسێکیش وەستای وشەسازی نییە.
هێرمۆگێنێس تەسلیم دەبێت.
بەشی دووەم
بەشداریکەرانی دانووستاندنەکە لەتەک یەکدا هاوڕان سەبارەت بەوە، کە “ناوەکان”، واتا هێمادانانەکان، لە لایەن یەک یان چەند “ناونەر”ێکەوە لە شتەکان نراون و لێرەشەوە “ڕاستی”یەکی تایبەتی لەخۆدەگرن.
لێ ئەو لایەنە هۆی ناتەباییە لە نێوانیاندا، کە داخۆ مۆتیڤی ئەم ڕاستێتییەی ناوەکان بەڕێی سرووشتی هێماپێدراوەکانەوە (ناولێنراوەکانەوە) هاتبێتە ئاراوە.
ڕوانگەکەی کراتیلۆس تەواو هەڵە نییە، لێ لە ڕووی فەلسەفەییەوە شیاوی وەرگرتن نییە.
لە وەرگرتنی پۆزەتیڤی ئەم ڕەوشەدا بەوە دەگەین، کە هێما شتی هێماپێدراو دەگرێتەوە، لێ لە وەرگرتنی نێگەتیڤی ڕەوشەکەدا بەوە دەگەین، کە هێماکە بەڕێی یاساوە (نۆمۆ) یان بەڕێی ڕێککەوتنەوە (تێزای)، واتا بەبێ زەروورەیەکی ناخەکی، شتە ناولێنراوەکان دەگرێتەوە.
زۆر ناو هەن، کە لە پیت و بڕگەدا زرنگەیەکی نایەکسانیان هەیە، لێ بەگوێرەی واتاکەیان هەمان شت دەردەبڕن. کەواتە دەبێت ئەوە کە بەگوێرەی سرووشت دروست بووە، هەمان ناو وەربگرێت. لەنێو سەرجەم زیندەوەرەکاندا تەنیا ئەو زیندەوەرەیان ناو دەنرێت مرۆڤ، کە کۆدەکاتەوە و لێدەڕوانێت. مرۆڤ ئەم کردارانە دەنوێنێت، چونکە ئەو پێکەوە لەو شتانەی ڕوانیوە کە ئەو بینیونی.
لێ ئەوە ئاوەزە کە لەبارەی شتەکان دێتە ئاخافتن. هەر شتێک ئاوەز ئەنجامی بدات، شایانی ستایشە، هەر شتێک لە لایەن ئاوەزەوە ئەنجام نەدرێت، شایانی سەرزەنشتە.
ڕاستی ی سرووشتی ناشێت پەیوەند بە وشەکانەوە ئەو واتایە بگەیەنێت کە گۆیا وشەکان بەو شتانە ئیدێنتن (یەکانگیرن) کە وەک هێما بۆیان دادەنرێن.
لە ڕوانگەی کراتیلۆس سەرجەم وشەکان کە هاوکات ناولێنانن، ڕاستن. کراتیلۆس سرەوتوویی لە شتەکاندا نابینێت. ئاخر بە دیدی ئەو هەموو شتەکان لە لێشاوی هەمیشەییدان.
لێ سۆکراتێس بە پێچەوانەوە دەبێژێت: بەشێکی وشەکان بەباشی دانراون و بەشێکی دیکەیان بەناباشی. ئەمەش پڕکێشەیە، چونکە وشە گەرەکە دانەوەی ئەدگارە کرۆکییەکانی بابەتەکە بێت.
مرۆڤ بێگومان دەتوانێت شتەکان بەبێ وشە بناسێت، بەڵێ دەتوانێت بە سرووشتیترین شێوە شتەکان بناسێت.
کەواتە مرۆڤ دەتوانێت چە بەڕێی خودی شتەکان و چە بەڕێی وشەوە شتەکان بناسێت، لێ: جوانترە ئەو شتەکان بەڕێی کرۆکیانەوە بناسێت.
هەروەها ناونەرانی سەرەتا دەبێت لە کەسانی دیکەوە فێری ناوەکان بووبن، کە ئیدی ئەوان پاشان وەک ڕێسادانەر کاریان لەسەر کردوونەتەوە.
لێ ئەوەی ڕاستی بێت باشترە مرۆڤ لە ڕاستیی شتەوە ئەو شتە بناسێت نەک لە لێکچوونییەوە، کەواتە باشترە لە خودی شتەکان وردبێتەوە نەک لە ناوەکانیان کە بۆیان دانراون. (لەم ڕوانگەیەوە پلاتۆن پێداچوونەوەی ناوەرۆکگر بە زماندا وەک پێویست دادەنێت).
گەر ئەو شتە کە دەناسرێت یان دەزانرێت هاوکات جوان و چاک بێت، ئەوا ناشێت ئەم زانراوە بزووتن لەخۆبگرێت، بەڵکوو دەبێت زانراو سرەوتوو بێت (کرۆکێک هەیە کە ناوی ڕوخسارە و ناشێت تەنیا دوو توخمی (“چاو” و “دەم”ی) ئەو بۆ خودی ئەو وەک سەرجەمێک بەکاربهێنرێن).
ئاخر جوان ئەوەیە کە هەمیشە هەیە.
لێ گەر شتێک بەردەوام لە لێشاودا بێت، واتا بەردەوام لە گۆڕاندا بێت، ئەوسا مرۆ ناتوانێت گۆتەی ڕاست لەبارەی ئەو شتە دەرببڕێت، ئاخر ئەوسا مرۆ ناتوانێت بە مەئریفەی شتەکە بگات، چو�
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览397
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم -24-04-2021
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 92%
92%
添加( هومام تاهیر 22-11-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on23-11-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品已被浏览397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,470
图片 106,116
书籍 19,166
相关文件 96,495
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!