بەدەیان هەڵی دەگری، بە پێنجان تێیداوێی
بە سی و دوو دەیهاڕی، بەیەکی مالوو دەکرێ
بە دەیان هەڵیدەگری، مەبەست لە نانخواردنە بە دە پەنجەکەی دەست، بە پێنجان تێیداوێی، مەبەست لە پێنج پەنجەکەی دەستە کە پارووی پێدەکرێ و دەخرێتە دەمەوە، بە سی و دوو دەیهاڕی، مەبەست لە ددانەکانی دەمە کە خواردنی پێدەجوورێ، بە یەکی مالووی دەکەی، مەبەست لە زمانە کە ئەم دیو ئەو دیوی خواردنی پێدەکرێ. وەڵام (پاروو گلاندن) . [1]