بیرێکم هەیە لە پێستی غارا
دۆڵکی داری بۆ لۆ درووستکرایە
ئەوی زانی خەرات کرایە
غار: زەمینی ڕەق و پتەو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بیرێکم هەیە لە پێستی غارا، مەبەست لە کلدانە کە بە بیر چووێنراوە و وەک غار پتەوە، (کلدان: توورەکەیەکی بچووکە کلی تێدەکرێ، ژنان و کچان بۆ چاوڕێشتن بەکاری دێنن) دۆڵکی داری لۆ درووستکرایە، دۆڵک: مەبەست لە (مێڵ) ە، وەک چیلکە دارێکی بچووک وایە، لە شاخی ئاژەڵی کێوی یان دار درووستدەکرێ، کلی لە کلدای پێدەردێ بۆ چاوڕشتن. وەڵام (کل و کلدان) . [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 440 car hatiye dîtin