پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,520
وێنە 106,139
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,530
ڤیدیۆ 1,308
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سۆسیالیزاسیونی منداڵ تا پێش قۆناغی هەرزەکاری (بەشی دووەم)
کوردیپێدیا، مەزنترین پڕۆژەیا ب ئەرشیڤ کرنا زانیاریێن مەیە..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سۆسیالیزاسیونی منداڵ تا پێش قۆناغی هەرزەکاری (بەشی دووەم)
نووسینی: کاوە جەلال قادر

2-2- سۆسیالیزاسیۆنی فێرگەیی

منداڵ لایەنی کەم لە تەمەنی شەش ساڵییەوە هەموو ڕۆژێک، جگە لە ڕۆژانی پشوو، چەند سەئاتێک لە فێرگە بەسەردەبات و ئەمەش دەشێت شەش تا نۆ ساڵ بخایەنێت. منداڵ لەم ماوە درێژخایەنەدا نەک تەنیا لە خۆیەوە مامەڵەی جیاواز لەنێو فێرگەدا دەکات، بەڵکوو هاوکات لە ڕەوتی پەیوەندییە نێویەکییەکاندا، هەروەها بەڕێی داواکاریی فێرگەییەوە، فێری شێوازی دیکەی مامەڵەکردن و ڕەفتارنواندن دەبێت، کە پێکڕا گۆڕان بەسەر شێوازە خۆییەکانی کرداری ئەودا دەهێنن.

بۆ نزیککەوتنەوە لە سۆسیالیزاسیۆنی فێرگەیی پێویستە سەرەتا بپرسین کە داخۆ سیستەمی فێرکاری بە چە شێوەیەک پەیوەندە بە کایەکانی دیکەی کۆمەڵگەوە. ئاشکرایە کاراییەکی سۆسیالیزاسیۆنی فێرگەیی بریتییە لە گەیاندنی توانست، چونکە فێرگە بۆ ئەوە دامەزرێنراوە کە بە منداڵان توانستەکانی وەک نووسین و ژماردن، زانستی سرووشتی و ئێستێتیکی و هتد بگەیەنێت، کە منداڵان لە ئاییندەدا پێویستیان پێیانە بۆ ئەوەی بتوانن داواکارییەکانی نێو پڕۆسەی کار وەک فەرمانبەری فەڕمی یان پیشەمەندی سەربەخۆ بەجێبگەیەنن. ئەرکێکی دیکەی فێرگە ئەوەیە کە دەرفەت بڕخسێنێت بۆ ئەوەی منداڵ لە ڕەوتی سۆسیالیزەکردندا شکۆفەی ناخەکی بکات و لێرەشەوە بۆی بلوێت گۆڕان بە توانای خۆیی بدات، ئەوجا لە کاری تیمدا (کۆییدا) جێگەی خۆی بکاتەوە و خۆی بگونجێنێت. دامەزراوەکان کە نوێنەرایەتیی بوارە کولتوورییەکان دەکەن، لەوانە زانکۆ، سەنتەرەکانی توێژینەوە، دامەزراوە فەرهەنگییەکان بەگشتی و تەنانەت یانەکانی وەرزش، “چاوەروانیی ئەوە لە فێرگە دەکەن کە لایەنی کەم (…) گۆچانێکی تێگەیشتن و گرینگیدان و مەئریفە و توانست بۆ نەوەی نوێ ئامادە بکات، بەمەش شیمانەی هاتنی منداڵ بۆ نێو ڕەهەندەکانی ژیانی فەرهەنگی ئاوەڵا بکات.”(20)

ئەرکێکی دیکەی فێرگە لە سۆسیالیزەکردنی منداڵدا ئەوەیە کە هەوڵ بدات هەڵوێستی بەهایی و شێوازەکانی ڕاڤەکردنی پێبگەیەنێت. کەواتە ئەرکی فێرگە لەم کاراییەیدا گەیاندنی کولتوورە، ئەم ئەرکە هاوکات بریتییە لە بنیاتنان و گۆڕاندان بە شوناسێکی کولتووری. لێ پێویستە لەم پەیوەندییەدا جەخت لە هەقیقەتێک بکەین، واتا “ئەوە کە لە کۆمەڵگەدا وەک پۆزەتیڤ، ئەوەش کە سیستەمی سیاسی ڕەوایەتیی پێدەدات، بۆ نموونە سەرکەوتن (نەجاح) بەڕێی توانستی بەدیهێنانەوە، یان هۆشرایەڵی و هتد، وەک بابەتی سەرەکیی وانە ناگەیەنرێن، بەڵکوو لە لاوە وەک ‘پەیڕەوی شاراوە’ (hidden curriculum 21) دەگەیەنرێن. زۆر جار خودی بەشداریکەران نازانن کە ئەم فاکتەرە لاوەکییانە چە واتا و شێوازێکی کاریگەرییان هەیە.”(22)

‘پەیڕەوی شاراوە’ بە هەمان شێوەی پلانی فەڕمیی فێرکاری کارایە لە سۆسیالیزەکردنی منداڵدا، چونکە ‘پەیڕەوی شاراوە‘ هەموو ئەو ئەزموونە سۆسیالانەی فێربوون لەخۆدەگرێت کە منداڵان لە ژیانی ڕۆژانەی فێرگەدا دەیانکەن، بۆ نموونە ژیان لە فێرگە لەوبەر پلانەکانی فێرکارییەوە، یان ڕێنوما و ڕێساکانی فێرگە کە پلانی فێرگەیی نین، بەڵکوو دەسەپێنرێن و کارگەری لەسەر ڕەفتاری فێرخوازان دەنوێنن، ئەوجا چەوساندنەوەی دەربڕینی کتوپڕی پێداویستییە خۆییەکان، یان ڕیزبەندی لەنێو گرووپدا و دانانی منداڵان لەژێر ڕکێفی مەبەستەکانی دامەزراوەی فێرکاریدا.

لە ‘پەیڕەوی شاراوە‘دا چەند ڕەوشێک هەن کە واتای کرۆکییان بۆ سۆسیالیزەکردنی منداڵ هەیە. کێشەیەکی کرۆکی بریتییە لە فەزا و کات. “ژینگەی فەزایی هێزێکی فۆرمێنەرە” بە کاریگەریی بەهێزەوە لەسەر مرۆڤ. شێوەی بینای فێرگە و پۆلی وانە کاریگەری لەسەر هەستی حەساوەیی و میزاجی فێرخوازان بۆ فێربوون دەنوێنن. نەخشەی فێرگە بەڕوونی پێشانی فێرخوازانی دەدات کە پلاندانەرانی بیناکە چە پێشبینییەکیان بۆ فێرگە و وانە هەیە و چۆن ژیانی فێرخوازان دەنرخێنن. هەروەها فۆرماندنی ژوورەکانی وانە، بۆ نموونە ڕیزبەندیی مێزەکان، ئەو هەستە بە فێرخوازان دەدات کە مامۆستایان چاوەڕوانیی چی لە ئەوان دەکەن. بابەتەکانی نێو دامەزراوەی فێرگە تەنیا ڕێ بە نێوچالاکی و بزووتنی تایبەتی دەدەن: فێرخوازان بۆیان هەیە بڕۆن، دابنیشن یان بووەستن، لێ بۆیان نییە ڕابکەن یان پاڵبکەون. لێ لەپاڵ کێشەی فەزادا کێشەی کات هەیە. منداڵان بەڕوونی دەبینن کە کاتی فێربوون لەسەر بنەمای ساڵ و ڕۆژ و سەئات دیاریکراوە، لێ ئەوان هاوکات دەبینن کە فێرکاران بە پێچەوانەوە کاتیان هەیە، دەبینن ئەوە فێرکارانن کە پلانەکانی فێرکاری دادەنێن و دەسەڵاتیان هەیە بۆ ئەوەی سەرەتای وانە و کاری تاک یان گرووپ دیاریبکەن(23).

ڕۆڵێکی “‘پەیڕەوی شاراوە‘ بریتییە لە نرخاندنی ‘ئەنجامەکان’، بەم ڕێیەشەوە کار دەکاتە سەر گەشەی کەسێتی بە سەرەنجامێکەوە کە لە نێوان فێرخوازانی باش و ناباشدا جیاوازی لە هەستی خۆیی و متمانەبەخۆکردندا سەرهەڵدەدات. ئەو منداڵانە کە ئەنجامی فێرگەیی باشیان هەیە، پێشبینییەکی سەقامگیرتری کەسێتیی خۆیانیان هەیە لەو فێرخوازانە کە کەمتر سەرکەوتوون. کەواتە فێرگە بەهێزتر لە خێزان دەرفەت بۆ ئەوە دەڕەخسێنێت کە فێرخوازان خۆیان بە کەسانی دی بەراورد بکەن، یان دەرک بکەن کە چۆن ئەوان لە لایەن کەسانی دیکەوە دەنرخێنرێن. بەم شێوەیە نرخاندنی بەدیهێنانە فێرگەییەکان دەبێت بە بەشێکی شوناسی کەسیی.”(24)

ئێمە هاوکات لە فێرگە سۆسیالیزاسیۆنی تایبەت بە ڕەگەزەکان دەبینین، لێ لەم پەیوەندییەدا پێویستە لە پێگەیاندنی کوڕان و کچاندا ڕەچاوی فێرگەی تێکەڵ یان جیاکراوە بکەین. لە سۆسیالیزاسیۆنی فێرگەیی جیای ڕەگەزەکاندا هەر لە سەرەتاوە دیوارێک لە نێوان منداڵانی نێر و مێدا هەڵدەچنرێت، کە ئیدی لەم تەمەنەوە شێوازەکانی دەربڕینی ئارەزوویان بۆ یەکدی، شەرم لە یەکدی، ناز بەسەر یەکدیدا، سەرهەڵدەدەن، کەواتە لەم تەمەنەوە گەرای کاریگەرییە دەروونییەکان لەسەر کوڕان و کچانی گەنج دادەنرێت، بەم ڕێیەشەوە فۆرمی باوی ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی بەرهەمدەهێنرێتەوە. لە لایەکی دیکەوە گومانی تێدا نییە کە سۆسیالیزاسیۆنی ڕەگەزی لە فێرگەی تێکەڵدا نزیکی لە نێوان ڕەگەزەکاندا چێدەکات و بەمەش ترس و شەرمی تایبەتی ڕەگەزییانە کەمدەکاتەوە، لێ لێرەش هێشتا هەر بەبێ ئاگا یان بەبێ مەبەست سۆسیالیزاسیۆنی تایبەتی ڕەگەزی ڕوودەدات: “کوڕان زۆرتر لە کچان لە وانەدا پرسیاریان لێدەکرێت، ستایش یان سەرزەنشت دەکرێن و بەهۆی کێماسی دیسپلینەوە گەڤ دەکرێن. کوڕان زۆرتر لە کچان پەیوەندیی چاویان لەتەک فێرکاراندا هەیە، فەزاییانە لێیان نزیکترن و زۆرتر لە کچان پرسیاریان لێدەکرێتەوە. بە شێوەیەکی دی ببێژین: کوڕان زۆرتر لە کچان ئاگامەندییان لە لایەن فێرکارانەوە پێدەبڕێت، ئەمەش زۆر جار بە پێچەوانەی مەبەستی دیاریکراوی خودی کامڵەکانەوە(…). بەشداریی کوڕان لە وانەدا پڕبەهاتر دادەنرێت و ئەوان زۆرتر وەک شایانی پشتیوانیکردن دادەنرێن، بۆیە ڕوودەدات کە زۆرتر لە کچان هاندەدرێن.”(25)

3– کاریگەریی کولتوور لەسەر پڕۆسەی سۆسیالیزاسیۆن

لە سەرەوە کێشەی سۆسیالیزاسیۆنمان لە ڕووی پەیوەندیی نێوان بکەرانی سۆسیالیزاسیۆن (واتا دایک و باوک و فێرگە) و منداڵەوە دیاری کرد. لێ هەروەها کولتووریش فاکتەرێکی گرنگی سۆسیالیزاسیۆنە، چونکە کولتوور وەک کڵافەیەک لە بیروباوەڕ و دەستکەوت و ترادیسیۆن، کە هەموویان “پاشین”ەی کۆمەڵگەیەک پێکدەهێنن، هەمیشە ڕۆڵی سەروەری خۆی دەنوێنێت و کاریگەرە لەسەر گۆڕانی کەسێتی.

3-1- تێگەی کولتوور

کولتوور کە دراوێکی پڕواتایە لە هەر کۆمەڵگەیەکدا، “بریتییە لە کۆی سەرجەم بونیادەکانی ڕەفتار، هەروەها بریتییە لەو هەڵوێست و بەهایانە کە ئەندامانی کۆمەڵگەیەکی تایبەتی بەهاوبەشی هەیانن و وەک میرات دەیانگەیەنن بە نەوەکانی دی.”(26) کولتوور “بەشێکی کرۆکیی ڕوودانە کۆمەڵایەتییەکانە”، گرنگترین کارایی کولتوور لەوەدایە کە “جەخت لە بۆماوەی کۆمەڵایەتی دەکات”، هەروەها لەبەر ئەوەی فۆرم بە ڕەفتاری ڕاستینە دەدات، ئەوا کاریگەرییەکی پێوارەیی (معیاری)ی هەیە، جگە لەوە کولتوور “دەستوێژێکە بۆ چارەسەری کێشە.”(27)

ئێمە دەتوانین کولتوور بەسەر دوو کایەی سەرەکیدا بەش بکەین: کولتووری مادی (ماتەریەل) و نامادی (هۆشەکی). یەکەمیان بریتییە لە شکۆفەی مادی و تەکنیکیی کۆمەڵگە، واتا سەرجەم ئەو شتانە دەگرێتەوە کە لە ئاستی گۆڕانی زانستی کۆمەڵگەیەک جیانابنەوە. لێ کولتووری نامادی یان هۆشەکی بە پێچەوانەوە بریتییە لە نۆرمەکان (پێوارەکان)، جۆرەکانی پێشبینیی ئاوەزمەندانە و نائاوەزمەندانە، وەک پێشبینیی زانستی، بڕوای ئایینی، ئەفسانە و داستانەکان و هتد (28).

3-2- ڕۆڵی کولتوور لە پێگەیاندنی کەسێتیدا

مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە. تەنانەت مەلۆتکە لەکاتی هاتنیدا بۆ نێو جیهان بەندە بە هاومرۆڤانییەوە. لەبەر ئەوەی مەلۆتکەی شیرەمژە لە لایەن کۆمەڵگەیەکی تایبەتی و نوێنەرەکانییەوە بەکرۆکی کاری تێدەکرێت، ئەوا پرسیارەکە سەبارەت بە گۆڕانی منداڵ پتر ڕوو لەو کۆمەڵگە و کولتوورە دەکات کە ئەو لە نێویدا پێدەگات. “بۆ ئەوەی لە واتای کۆمەڵگەی مرۆڤیی وەک فاکتەری سۆسیالیزاسیۆن بۆ ڕەفتار تێبگەین، دەبێت خۆمان بە کولتوورەوە خەریک بکەین، چونکە کولتوور گرنگترین دراوە لە هەر کۆمەڵگەیەکدا. کولتوور پێکدێت لە بونیادی فێربوو و ڕێکخراوی ڕەفتار کە مۆرکی تایبەتیی کۆمەڵگەیەکن.”(29)

بێگومان کولتوور نەک بە شێوەیەکی موجەڕەد (ئەبستراکت)، بەڵکوو بە شێوەیەکی بەرجەستە بەڕێی نوێنەرەکانییەوە (دایک و باوک، فێرکار، مەلا و هتد) کارا دەبێت. “سیستەمەکانی بڕوا (العقیدە) کە مەرجی کولتوورییان هەیە، هەروەها تێڕوانینە سەروەرەکان سەبارەت بە سرووشتی مرۆڤ، پاشان مەبەستی ژیانی مرۆڤ و پەیوەندیی ئەو بە ژینگە و هاومرۆڤانییەوە، کاریگەرییەکی بەواتایان لەسەر پڕۆسەی سۆسیالیزەکردن هەیە. کامڵەکانی هەندێک کولتوور پەروەردەی منداڵ تەنیا وەک کێشەی تێرکردن دەبینن، منداڵان لە کولتووری دیکەدا وەک بابەتی گوێرایەڵی یان بەخێوکردن دەبینرێن، کولتووریش هەیە کە بایەخ بە تەحقیقکردنی کەسێتیی خۆ و خودبەدیهێنان دەدات”(30).

کولتوورێک کە لە سۆسیالیزەکردنی منداڵدا ئەزموونی کۆیی، واتا بەستنەوەی تاک لەنێو ڕێنوما دانراوە ترادیسیۆنیەکاندا بەهەند وەربگرێت، ئەو کولتوورە پێگەیشتنی “من”ی کەس ڕەتدەکاتەوە، چونکە کەس پێویستە وەک کەرتی کۆمەڵ ڕەفتار بنوێنێت و پەیوەندییەکانی خۆی دابمەزرێنێت. لە پاشخانی داواکارییە کولتوورییەکانەوە کچان و کوڕان وەک ژنی ماڵ و دایکی ئاییندە، یان وەک پیاوی گوێرایەڵ و دڵسۆز بۆ داب و نەرێتی سەروەر، سۆسیالیزە دەکرێن. بەم شێوەیە کچان و کوڕان چاو لە نموونەکانیان دەکەن، نموونەکانیش لای کچان بریتین لە هەڤاڵان، دایک و نەنک، پوور و ژنانی دراوسێ و هتد، لێ لای کوڕان بریتین لە هەڤاڵان، باوک و باپیر، مام و خاڵ و پیاوانی دراوسێ و هتد. سەرەنجامی ئەم چاولێکەرییە یان لاساییە ئەوەیە کە “‘من‘ بە دەگمەن شکۆفە دەکات و بەزۆریی لەنێو چێوەی نێوچالاکیی کۆمەڵایەتیدا دەردەکەوێت، لێرەشدا لە پشتی کردارەکەوە دەمێنێتەوە.”(31)

4– گۆڕانی زمان لای منداڵ

منداڵ لە پڕۆسەی سۆسیالیزاسیۆندا خۆشە دەکرێت داب و نەریتەکانی کۆمەڵ وەربگرێت، تا ببێت بە ئەندامێکی گونجاوی کۆمەڵگە، لەم ڕەوتەشدا ناچار دەکرێت فێری فۆرمە ناسێنراوەکانی ئاخافتن ببێت. گەر منداڵ خۆی بۆ شتێک وشەیەک بدۆزێتەوە، ئەوا کۆمەڵگە ئەو وشەیەی لێوەرناگرێت. کۆمەڵگە بۆ دیاریکردنی شتێکی تایبەت وشەیەکی دیکەی هەیە، بۆ نموونە چەو، تەرزە. بێگومان وشەدروستکردنەکانی منداڵ بۆ ماوەیەک لە یادمانی لێبوردووی خێزانی ناوکیدا (core family) دەمێننەوە، لێ ناچەسپێن، بەڵکوو هێدی هێدی لەبیردەچنەوە.

4-1- زمان وەک دەرکەوتەی تایبەت بە مرۆڤ

ئێمە دەتواین لە سێ شێوەدا دەرکەوتنی زمان لەنێو مرۆڤدا دیاری بکەین: زمان دەربڕینی ئەو ڕەوشانەیە کە وەک بوونی ئاژەڵی لەنێو دەروونی مرۆڤدا دەژین؛ زمان دەربڕینی ئەو توانستەیە کە دەتوانێت ناو لە هەموو شتەکانی جیهان بنێت؛ لە کۆتاییدا زمان دەربڕینی ئەو توانستەیە کە هەوڵ دەدات لە پەیڤیندا بە خودی خۆی بگات و بەم ڕێیەشەوە زمان دەبێت بە خەریکبوون لەتەک خودی خۆدا.(32)

زمان لە پڕۆسەی سۆسیالیزاسیۆندا واتای تایبەتی وەردەگرێت. “توانست بۆ ئەوە کە منداڵ سۆسیالیزە بکرێت، بەندە بە توانستی منداڵەوە بۆ سیمبۆل، ئەمیش بەندە بە توانستی زمانەوە”. سیمبۆلەکان لە پەیوەندییە نێومرۆڤییەکاندا “چالاک دەبن و لە دۆخە سۆسیالەکاندا واتای خۆیان وەردەگرن.”(33) گومانی تێدا نییە کە کاراییەکانی مێشک فاکتەرێکی سەنترالین بۆ فێربوونی زمان، سەرەڕای ئەمە پێدەچێت زمان بەتەنیا بەند نەبێت بە فێربوونەوە، چونکە “دەبێت چەند پڕۆسەیەکی کۆگنیتیڤی (مەئریفی) گەشە بەپێش فێربوونی زماندا ڕابووبوورن، کە ئیدی دوای گەیشتن بە ‘ئامادەبوون بۆ زمان‘، زمان بتوانێت بەڕێی وروژێنەرەکانی ژینگەوە ئاوەڵا ببێت.”(34) لەم ڕوانگەیەوە زمان لەنێو پڕۆسەیەکی نوێکردنەوەدا ئاوەڵادەبێت، لەم ڕەوتەدا بونیادە شارراوەکانی زمان دەرفەتی دەرکەوتنیان بۆ دەڕەخسێت کە ئیدی لە کۆتاییدا ناوەرۆکەکانی زمان شیاوی فێربوون و پاراستن دەبن.(35)

واتای زمان لە ڕووی پسیکۆلۆژییەوە لەو پرسیارەدایە کە ڕوودەکاتە مامەڵەی مرۆڤان لەتەک زماندا، یان ئەو پرسیارەیە کە داخۆ ئەوان لەسەر بناغەی چە پێشمەرجێک و بە چە شێوازێک فێری زمان ببن. زمان لەم ڕوانگەیەوە ئامرازە “بۆ ئەوەی کەسێک تێڕوانینێک لەبارەی شتەکان بە کەسێکی دی ڕابگەیەنێت”. کەواتە زمان کارەکتەری کرداری هەیە و لەم کردارەدا سێ تەوەرە هەن: تەوەرەی خۆیی (کەسێک)، تەوەرەی نێویەکی (ئەویدی)، تەوەرەی بابەتی (لەبارەی شتەکان).(36)

لێ هەروەها لە زماندا شێوازی بیرکردنەوەی کۆمەڵگەیەک دەردەکەوێت. زمانێک چەند هەژار بێت، بیرکردنەوەی ئەو کۆمەڵگەیەش ئەوەندە سادەیە. لەبەر ئەوەی بیرکردنەوە و زمان بە شێوەیەکی مێژوویی گۆڕراون و هەردووکیان پێکەوە لەتەک کارەکتەری تایبەتیی کۆمەڵگەیەکدا میراتە سۆسیالەکەیان پێکدەهێنن، ئەوا شێوازی بیرکردنەوە و زمانی کۆمەڵگەیەک پێکهاتەی کرۆکین لە پڕۆسەی سۆسیالیزاسیۆندا، چونکە “ئەو زمانە کە منداڵ فێری دەبێت، کەمتر زمانی خۆیەتی، بەڵکوو بەزۆریی زمانی کۆمەڵگەیە. گەرچی تاکەکەسانی جیاواز دەتوانن سیمای تایبەتی بە شێوازە چەسپیوەکانی دەربڕین و پەیڤین و واتا بدەن، لێ هێشتا هەر ئەم وەرگۆڕینە خۆییانە ناوکێکی هاوبەشیان وەک بناغە هەیە”(37). ئێمە دەتوانین، لە ڕووی سایکۆلۆژییەوە، زمان وەک ئاوێنەی پەیوەندییە سۆسیالەکان ببینین. بە هەر حاڵ “زمان گرنگترین بابەتی سۆسیالیزاسیۆنە.”(38) [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 345 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 29-06-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 23-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 25-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 06-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 345 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
چیا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,520
وێنە 106,139
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,530
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
چیا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.656 چرکە!