پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,168
وێنە 105,186
پەرتووک PDF 19,085
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
چۆن کیچ نەبین
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چۆن کیچ نەبین

چۆن کیچ نەبین
$چۆن کیچ نەبین$
نووسینی: ڕامیار مەحموود
لە بارەی جوانییەوە
کاتێک ئەمەوێت لە بارەی جوانییەوە بدوێم ئەمەوێت وەک ئەنتی تیۆرییەک دەست پێبکەم. ئەگەر ئەو دەربڕینە فوکۆییە درووست بێت؛ واتا لێرەدا بایەخی سەرەکی خۆم ئەخەمە سەر شیکردنەوە و تێڕامان، نەک بەکاربردنی تیۆرییەک بۆ تیۆریزەکردن و گەیشتن بە دەرئەنجامێکی پێشوەختە خەمڵینراو و وێناکراو. لێرەدا چەند ڕەهەندێک بەرچاو ئەخەم سەبارەت بە جوانی و خۆجوانکردن:
ڕەهەندی یەکەم: هەوڵ ئەدەم لەو نەریتە باوە بێمە دەرەوە، کە چەمکی جوانی بەشێوەیەکی چەقبەستوو وێنا ئەکات، بەو شێوەیەی گوتاری باوی زاخاودراو بە فەلەسەفە و ئێستاتیک ئەیخوازێت. چونکە بەرکەوتنی دونیای کەلتوری ئێمە لە گەڵ (جوانی)دا توشی چەقبەستن هاتووە. ڕەهەندی یەکەمی ئەو چەقبەستنە بریتییە لە: بەرکەوتنمان بە چەمکی جوانییەوە لە ڕێگەی دەزگای فەلسەفی پێشوەختە ئامادە کراو و خەمڵێنراوی وەک فەلسەفەی ئێستاتیک و دۆگمای ئەکادیمی.
ڕەهەندی دووەهەم: بریتییە لە: چەقبەستنی ئایدیای جوانی بەشێوەیەکی نۆستالجی و گریمانەکردنی جوانییەکی پوخت و بێگەرد و بێخەوش و بێ ململانێ لەناو ڕابردوودا. ئەمە هەم بەشێک لە ئەدەبی پەلکێش کردووە بۆ خۆی (نموونەی دەقی شیعری شێخ ڕەزای تاڵەبانی لە سەر سەلیمانی) و هەم وێناکردنی وەهمیی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی جاری جاران (نموونەی حەمە ساڵح دیلانی شاعیر) و هەروەها خەیاڵسازیکردن لەسەر شێوەژیانی کۆن و بیناسازی کۆن بەڵگەنەویستکردنی جوانییەکی ئەفسووناویی لەسەری.
ڕەهەندی سێیەم: بریتییە لە: تەماشاکردن بۆ خودی جوانی، وەک پوختەییەک و بێگەردییەک لەدەرەوەی پەیوەندییەکانی هێز؛ وەک ئەوەی جوانی کۆنستراکشنێکی ئایدیۆلۆجی و سیاسی و کۆمەڵایەتی نەبێت و، چەمکێکی بێلایەن و ڕەها بێت چونکە جوانی جەوهەرێک هەمیشەیی نییە و بیناکراوێکی کۆمەڵایەتییە لە ناو پەیوەندییەکانی هێزدا.
ڕەهەندی چوارهەم: بریتییە لە: هێشتنەوەی جوانی و چاکی لەناو جیابوونەوەیەکی بەردەوامدا، ترازانێک، کە لە دوای گریکەوە ڕوو ئەدات، کە جیاکردنەوەی جوانییە لە چاکە. ڕاستی تا ئەندازەی خستنەڕووی جوانی و گیرخواردنی ئەم چەمکە لەناو فۆڕمدا و خاڵیکردنەوەی جوانی لە ئایدیا و ناوەرۆک.
ڕەهەندی پێنجەم: بە هەند وەرنەگرتن و تێنەگەیشتن لەو گۆڕانکارییە گەورەیەی هونەر، کە بەسەر چەمکی جوانیدا هێناویەتی، لە ڕێی هێنانە ئارای نامۆیی و ناباویی و پێشینەیی ئایدیاوە. جوانی کتومتو وەک خۆی درووستکردنەوەی وێنەی مرۆڤ یان سرووشت یان ڕووداو یان هەر ئۆبجێکتێک بە سەلیقەیەیکی وردی ئەکادیمییەوە، ئەمە ئەو شتەیە کە پێی ئەوترێت (جوان)، کە بەشی هەر زۆری مێژووی هونەری بۆ خۆی بردووە، بەڵام لە مۆدیرنیزیمی سەرەتادا ئاڕت ئەو ئۆفەرەی هێنایە ئاراوە کە ئەویش: پشتکردنە لە ئیستاتیکای جوانی. ئیمپریشنستەکان لە یەکەم پیشانگایاندا لە ساڵی 1874 دا بینەرانیان تووشی شۆک کرد تا (تەعبیرییەکانی ئەڵمان، کوبیست، ڤاڤۆیستەکان، دادا و سووریالست) بۆ دوشامپ و ئەبستراکتی تەعبیری تەرزی هەمەچەشنی نامۆیی و ناباویی بوون، کە شێوازی ڕیپریزەنت یان وێنەدانەوەی کەتواری دەرەکی گۆڕا. لەگەڵ ئەبستراکت ئاڕتدا ترادیسۆنی هونەر بە تەواوی گۆڕا. پەیوەندی فیگەرەیتڤی هونەرمەند بە دونیای دەرەوە نەما، ئەتوانین بڵێین هونەر چیتر نوێنەرایەتی جوانی ناکات. وەک (ڕۆلان بارت) ئەڵێت: “ئەگەر ئارتێست بوومایە حەزم ئەکرد تەنیا ڕەنگ دابنێم، بۆ ئەوەی لە لاسایکردنەوە دەرچم. هەرچەندە ئەزانم ڕەنگەکانیش لە سرووشتدان.” لە شەستەکانەوە خۆحەیرانکردن خۆسەرسامکردن بە جوانی گۆڕا بۆ ئایدیا و کۆنسێپت بۆ پەیوەندی ئینتلێکچواڵی.
ڕەهەندی شەشەم: هەڵوێستی کۆمەڵایەتی و کەلتوری ئێمە لەسەر جوانی لە گوتاری ئیسنتیوتێکی گرنگی وەک مۆزەخانەوە نزیکە، کە توانای بەخشینی جوانییەکی هەتاهەتایی و نەمرییەکی هەتاهەتایی هەیە بە کارە هونەرییەکان، کە بۆ هەمیشە لە ناو نەمری و قەشەنگییەکی بەردەوامدا بێت. ئەمە زۆر نزیکە لە چەمکی (بایۆدەسەڵات)ی “فۆکۆوە”، بەڵام بەشێوەک؛ لە دۆخی ڕەهادا. واتا دوور خستنەوەی لە مردن بە تەواوی. ڕواڵەتگەری جەستەیی بە ئەندازەیەکە لە کۆمەڵگای بەکاربەری ئەمڕۆدا سەنتەرەکانی (بەدی بیڵدن) بۆ لیاقە بە قەد دەزگا ئایینیەکانی سەدەکانی ناوەڕاست ڕۆڵ ئەبینن، وەک ئەوەی چیتر کەس ڕۆحی بۆ گرنگ نەبێت، شوێنی بە تەواوی بۆ مانا نەهێشتۆتەوە، شتێکە لە هەمان ئەو گوزارشتە ئەچێت کە “ژان بۆدریار” پێی ئەڵێت کارەساتی (واتا). بە ئەندازەیەک داڵغەلێدانی لووتجوانکردنمان شوێنی تارمایی دادپەروەری گرتۆتەوە. لە 1997 وە لە گەڵ فیلمی “تایتانیک”دا ڕواڵەتگەری بوو بە تەوژمێکی هەرە بەهێز و شوێنی قەمورەکەی نۆتردامی گرتەوە. خۆ بە (مارلین مۆنرۆ) کردن جێگەی (مارتن لۆسەر کینگ و گیڤارا)ی گرتۆتەوە.
ڕەهەندی حەوتەم: ساف و لووسکردن و بریقەدارکردنی جیهانی ئەمڕۆ، کە هاوشانە لەگەڵ هەلومەرجێک، کە “ڕۆلان بارت” بە قەرەباڵغی وێنەیی ناوی ئەبات و بۆدریاریش بە میدیا. بە ئەندازەیەک زۆر کەس دیواری حەوشەی ماڵەکانیان بە کاشی حەمام داپۆشیوە. ئەو کایەیەی کە پێی ئەوترێت سیاسەت نەک دوور و دابڕاوە لە (ئستاتیک)ەوە، بەڵکوو وەک ‘بۆریس گرۆیس” ناوی بردووە پۆڵەتیک ئەمڕۆ ئێستاتیکیزە کراوە.
ڕەهەندی هەشتەم: بریتییە لە بە کیچبوونی کەلتور، ئەمرۆ زۆرینەی گۆرانی و میوزک و کارکتەر و ئەدەبیات و سینەما و ڕیکلامەکان (کیچ)ن. زەوق نزمیی و بێ چێژی هەمووان پێکەوە بوون بە هەڵگری جۆرە یەک حەز و بەجەماوەریبوون و سەرکەوتنی تیجارییانە. ئەگەر پرسیارەکە بەو شێوەیە بکەین لە خۆمان چۆن کیچ نەبین: ڕەنگە تاکە شوێنێک بۆی بگەڕێینەوە جینالۆجی نیتچەیی بێت؛ وەک پڕۆژەیەکی ئێستاتیکی مێژووییانە، کە ئەگەری ئەوەمان بداتێ مرۆڤ چۆن فۆڕمی خۆی بخوڵقێنێت وەک ئارتێستێک واتا جەختکردنەوەی ژیانت لەدەرەوەی ستانداردی حازربەدەست و دۆگما، کە کۆمەڵگا دایسەپاندووە -سەرلەنوێ هێنانەوەبوونی خۆت- ئەمە وەک تەقەڵڵایەکی بەردەوام بۆ ئازادکردنی خودی خۆت لە هەموو ئایدیاڵێکی زاهیدانە، کە جیهانی دەوروبەرمان سادە بکاتەوە. ئەوەی نیتچە باسی ئەکات لەسەر بەهای لاوازەکان؛ ئەتوانین وەک هەمان بەهای کیچ ببینین. بەم شێوەیە کیچ لەناو ئایدیاڵی زاهیدیانەوە هاتووە. واتا کیچ وەرچەخانی ئایدیاڵی زاهدیانەیە لە ئێستادا، کە ترادیسیۆنی دینی جوولەکە و کریستیان بەرهەمی هێناوە لە پێشووتردا و، بە دەزگاییش بووە. لە ئێستادا کیچ وەرچەرخانی زوهدییەتە لەناو کەلتوری هاوچەرخدا نیتچە ئایدیاڵی زوهدییەت وەک دەرمانی ئازار کوشتن بە کار دێنێت، کیچ هاوشێوەی ئایدیاڵی زوهدییەتی کۆن بەڵێنی بەختیاری درووست ئەکات، بەڵام ئەم جارە ئاسمان لە ئێرە و لە ئێستادایە و بوونێکی بێ ئازار و گەمارۆدراو بە شمەک و ئاسودەیی و ئەوین و بێکێشەیی دەخاتە بەردەممان.
لەپاڵ ئەم سەیرکردنە جینالۆجییەی نیتچە بۆ کیچ، پارادایمێکی بەهیزێشمان هەیە لەناو بیرمەندانی چەپ لە “جۆرج لۆکاش”ەوە بۆ قوتابخانەی فرانکفۆرت، کە ناکۆکە لە گەڵ تێگەیشتنی جینالۆجیدا بۆ کیچ. لەو تێزەی مارکسەوە کە، ئەوەی هۆیەکانی بەرهەمهێنانی ماددی بەدەستەوەیە هۆیەکانی بەرهەمهێنانی ڕۆحیشی بە دەستەوەیە، ئەمەش کیچ وەک دەرهاویشتەیەکی چینایەتی دەبێنیت، بەڵام کیچ وەک چەمکێکی سۆسیۆ سیاسی موڵکی چینێکی دیاریکراو نییە یان دژی چینێکی دیاریکراو ئاڕاستە بکرێت، کیچ چەمکێکی چینایەتی نییە ناچینایەتییە چونکە توانای بڕینی هەموو چینە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی هەیە؛ نەک لەبەر ئەوەی هەموو چینێک فۆڕمی تایبەت بەخۆی کیچ بەرهەم ئەهێنێت، بەڵکوو لەبەر ئەوەی کیچی هاوچەرخی کۆمەڵگەی بەکاربەری پەسەندکراوە و حەز لێکراوە وەک یەک لای دەوڵەمەند و هەژار و چینی سەرەوە و خوارەوە؛ بگرە کیچ بریتییە لە سیمای مۆدێرنیزم خۆی. بۆیە ئامۆژگارییەک نییە ئەمرۆ لەو ئامۆژگارییەی نیتچە بەسودتر بێت، کە گرنگتر لەوەی ئاڕتێست بین، خودی خۆمان وەک کارێکی هونەری بخوڵقێنین. [1]
ئەم بابەتە 608 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 25-09-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-09-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 24-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 608 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1176 KB 24-11-2022 هومام تاهیرهـ.ت.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەونی یوسف
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,168
وێنە 105,186
پەرتووک PDF 19,085
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەونی یوسف
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.218 چرکە!