پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 516,055
وێنە 105,147
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,588
ڤیدیۆ 1,274
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
زمان لەنێوان سیاسەت و جینۆسایددا
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
زمان لەنێوان سیاسەت و جینۆسایددا
کورتەباس

زمان لەنێوان سیاسەت و جینۆسایددا
کورتەباس

$زمان لەنێوان سیاسەت و جینۆسایددا$
نووسینی: شایان ڕەفیق

$پێشەکی:$

زمان بریتییە لە ئامڕازی بیرکردنەوە و قسەکردن و درووستکردنی پەیوەندییەکان لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگەدا. لەم سەردەمەدا و لە سەدەی بیستویەکدا 7، 100 زمانی جۆراوجۆر بوونیان هەیە، جگە لە زاراوە و دیالێکتیکەکان.

(نۆوام چۆمسکی) یەکێک لە پڕۆفیسۆرە دیارەکانی سەردەمی ئێستامان، بڕوای وایە زمان کاریگەر دەبێ بە گۆڕانکاری سیاسی و گۆڕانی سنوورە سیاسییەکان political boundaries، لە کاتێکدا سنوورەکان دەستکردی سەردەمی مۆدێرنن؛ چونکە گەر بگەڕێینەوە بۆ چەند سەدەیەک پێش ئێستا، بەڕوونی تێبینی ئەوە دەکەین زمان تا چەند گۆڕانی بەسەردا هاتووە. تەنانەت گۆڕانەکە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە هەستی پێ دەکرێ. لە لایەکی دیکەشەوە بەرەوپێشچوونی ژیان و تەکنەلۆجیا و درووستبوونی بۆشایی کارکردن و بەتایبەتمەندبوونی Privatisation هەموو شتێک و هەموو بوارێک، وشەسازی زمان پێویستی بە زیاد کردن و گۆڕان هەبووە.

ئەمەش وای کردووە سەخت و تا ڕادەیەکیش مەحاڵ بێت بگەڕێینەوە بۆ ئەو ئەدەبیاتی زمان و وشەکارییەی کە لە پێشوودا هەبووە، چونکە زمانی ئێستای جیهان لێکەوتەی گۆڕانکاری مێژوویی و جیهانییەکانە.

زمان دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە کە بە پێی ڕێسا دیاریکراوەکانی خۆی دەگۆڕێ، پەرەدەستێنێ و لە ڕەوتی پەرەسەندنی خۆیدا کارتێکەری لەسەر زمانەکانی تر دەبێ و زمانەکانی تریش کاریگەرییان لەسەر ئەو دەبێ، جاری وایە لەم بێنەوبگرەیەدا، زمان لەناودەچێ. زمانی کوردیش لەم ڕێسایە بەدەر نییە، کارتێکەری لە گشت ئەو زمانانەی کە بەهۆی پشتگیرییەک لە لایەن دەسەڵاتێکی سیاسییەوە لە دەوڵەتی ماددا فەڕمی بوون، کارتێکەری وەرگرتووە و کاریگەری لەسەریان بووە و تا ئەمڕۆ زیندوو ماوەتەوە.

$زمان و دەسەڵات$

زمان وەک شووناس و ناسنامە، هەردەم لەژێر هەڕەشەی سڕینەوە و لەباربردندا بووە. ئەزموونی کۆڵۆنیالیزم توانیوییەتی کاریگەری بەرچاو لەسەر زمان دابنێ و دووفاقیەتی زمانەوانی و دووانەزمان درووست بکات، ئەوەی کە فێرگسن باسی دەکات. لەناو وڵاتانی کۆڵۆنیکراودا دەتوانین جۆری یەکەم بۆ دوو شێواز دابەش بکەین: دووفاقیەتی زمانەوانی مەبەست لێی هەبوونی دوو زمان یان زیاترە لەناو یەک دەوڵەتدا کە دابەشدەکرێن بۆ:

زمانی پەتی
زمانی پاشکۆ

زمانی پاشکۆ زمانی لاوەکی و زمانی قسەکردنە، کە زمانی فەرمانە بۆ کرێکاران، کارکەران و توێژی تایبەت، ئەدەبی میلی و زمانی بازاڕەکانە ئەمەش لە هایتی بەدیاردەکەوێت، کە زمانی پەتی و سەرەکی فەڕەنسییە بەڵام خەڵکی بە زمانی تێکەڵ لەنێوان خۆیاندا قسەدەکەن.[1](لویس جان کالف، 2011، 47-48)

لەلایەکی دیکەوە جۆشوا فرێشمان لە ساڵی 1967 باس لە دووانەزمان Bilingualism دەکات کە بەم شێوازە ڕوونی دەکاتەوە:

دووانە زمانی لە لایەک دانا (ئەمەش بریتییە لە توانای تاکە کەس لە بەکارهێنانی فرەزمانیدا)، لەلایەکی دیکە دووفاقییەتی زمانی دانا Double Standard (کە مەبەست لێی بەکارهێنانی چەند زمانێکە لە کۆمەڵگەدا) کە دەچێتە چوارچێوەی کۆمەڵایەتی زمان. [2](لویس جان کالف، 2011، 49)

لە میانەی لێک دانەوەی ئەم دوو چەمکە توانی چوار شوازی نوێ بەرهەم بهێمێت:

دووفاقییەتی و دوانەزمانی: لە نموونەی پاراگوای کە هەموو خەڵکەکە بە ئیسپانی قسە دەکەن و ئیسپانی زمانی بەرز و پەتی وڵاتە و گارانیش زمانی پاشکۆ و گشتییە.
دوانەزمان بێ دووفاقیەتی: زۆرینەی خەڵکەکە بە دوو زمان قسە دەکەن یاخوود دەکرێ بە زمانی جووت ستاندارت بناسێندرێ بۆ وێنە کۆمەڵەیەکی کەم لە بەلجیکا بە ئەڵمانی قسە دەکەن.
دووفاقیەتی بێ دووانەزمان: ئەمەش نموونەی یەکیەتی سۆڤیەت کە نوخبە و دەسەڵاتدارەکان زۆربەی بە فەرەنسی قسەیان دەکرد بەڵام خەڵکەکە بە گشتی تەنیا بە ڕووسی قسەیان دەکرد.
بێ دووفاقیەتی و بێ دوانەزمان: ئەمەش لە هەندێ حاڵەتی کەموێنەدا هەموو تاقم و خەڵک بە یەک زمان قسە دەکەن.
بەڵام نۆوام چۆمیسکی بڕوای وایە کە نزیکی سنوورە سیاسییەکان کاریگەریی خۆی هەیە لەسەر زمانی وڵاتان بۆ وێنە کاتێک لە ئەڵمانیاوە سەفەر دەکەی بۆ ئیتاڵیا شارە ئەڵمانییەکانی نزیک سنووری ئیتاڵیا زیاتر زمانەکەیان لە ئیتاڵییەوە نزیکە یاخوود بە واتایەکی دی تاکوو لە ئیتاڵیا نزیک ببینەوە زمانی ئەڵمانی بەرەو ئیتاڵی نزیک دەبێتەوە و وشە و چەمکی هاوبەش پەیدا دەکەن. بێگومان لە کوردستانیش هەمان شت هەستی پێ دەکرێ؛ تا لە سنووری باشووری ئێڕاق نزیک ببینەوە وشەکاری عەرەبی زیاتر لە قسەکردندا هەستی پێ دەکرێ، هەروەها تا بەرەو سنووری ئێران نزیک ببینەوە وشەکاری کوردی زیاتر کاریگەر دەبێ بە زمانی فارسی، ئەمەش بە واتای نزیکبوونەوەی فەرهەنگ و شووناسی ناوچەکانە و زمانیش لەو بەستێنەدا لەژێر کاریگەریدایە. لەلایەکی دیکەشەوە نووسەر و ڕەخنەگری سیاسی جۆرج ئۆروێڵ لە یەکێک لە گوتارەکانیدا لەژێر ناوی سیاسەت و زمانی ئینگلیزی پێی وایە کە زمان ئامڕازێکە بۆ دەربڕین نەک بۆ شاردنەوە یان ڕێگریکردن لە بیرکردنەوە.

(Orwell، 1948)[3] ئەمەش زیاتر مەبەست لێی زمانەوانی سیاسییە کە لەڕێگەی گوتاری سەرکردەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ ڕای گشتی.

گوتار کە چەکێکی زمانییە، دەوڵەت و داگیرکەران لە ڕێگەیەوە توانای ئاڕاستەکردنی هزر و ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئایینییەکانیشیان هەیە بە شێوازێک کە لە بەرژەوەندی خۆیاندا بێت ئەمەش ئامانجی گوتارە لەناو زماندا.

$هۆکارەکانی لەناوچوونی زمان:$

هۆیەکانی گۆڕان و هەروەها فەوتانی زمان دەتوانن هەم ناوەکی بن (واتە، ئاڵوگۆڕی نێوخۆیی زمانەکە)

هەم دەرەکی بن (ئاڵوگۆڕ لە مەڕ لایەنی کۆمەڵایەتی، ئابووری، پەروەردەیی و سیاسیی ئاخێوەرانی زمانەکە).

لە هەر دوو حاڵەتدا، زمانێک ئەوکاتە لەنێو دەچێ کە ئیتر قسەکەری نامێنێ، جا یان ئەوەیە کە قسەکەرەکانی دەمرن/قەڵاچۆ دەکرێن (کە ئەمە کراوە، بۆ نموونە لە کەنەدا و ئەمریکا دژی خەڵکانی خۆجێیی)، یان ئەوەتا قسەکەرانی زمانێک لە زمانەکەی خۆیان بێبەش دەکرێن، یان ئەوەندە گرێوگۆڵ دەخەنە سەر ڕێگەی کەڵکوەرگرتن لە زمانەکەیان کە ئیتر وازی لێ دەهێنن و دەچنە سەر زمانێکی دیکە. نموونەی هەرە بەرچاوی ئەمەش لە باکووری کوردستان، سکۆتلەندی یان ئیرلەندی بینراوە. هەندێک لەم هۆیانە کە دەبنە هۆی ئەوەی خەڵکێک زمانەکەی وەلا بنێ و زمانێکی دی وەربگرێ دەکرێ ئەمانە بن: قەدەغەکردنی زمانێک، هەڵکەندنی خەڵکێک لە خاک و مەڵبەندی لەمێژینەی حەوانەوەیان، داسەپاندنی زمانێکی دیکە وەکوو زمانی فەڕمی بۆ دۆزینەوەی کار، زانیاریوەرگرتن، کاروباری حکومی و بەڕێوەبردن و، پەروەردە/فێرگە.

یاخوود دەکرێ ئەم هەڵمەتی لەباربردنی زمانە لە ڕێگەی سەرنج ڕاکێشەوە بێت بۆ وێنە لەم چەند ساڵەی پێشوودا هەلی خوێندن و نیشتەجێکردنی خۆڕایی دەخرایە بەردەم فێرخوازان بەسوودوەرگرتن لە ئۆفەرەکان بە مەرجی فێربوونی زمانی نیشتمانی وڵاتەکان، ئەمەش کاتێک بینییان کە زمانی باڵادەست نانی تێدایە، شکۆی تێدایە، بەڵگەنامەی خوێندنی باڵای تێدایە، بەڵام زمانەکەی خۆی بە پێچەوانەوە شەرمەزاری تێدایە و لە فێرگە بەکەڵک نایە، لە دادگاکان بەکار نایە، لە زانکۆ بەکار نایە و لەوانەیە ڕاگرتنەکەی زیندان و سوکایەتیکردنی بەدواوە دەبێ، ئیتر چارەی نامێنێ و زمانەکەی خۆی وەلا دەنێ و لە زمانە باڵادەستەکەدا دەتوێتەوە.

هەر وەک ئۆروێڵ ئاماژەی پێ دەکات لە گوتارەکەی خۆی کە “ئەگەر بیر بتوانێ زمان تێک بدات ئەوا زمانیش دەتوانێ بیر تێک بدات.” (Orwell، 1948) دەکرێ زۆرجار لە گواستنەوەی ئایدۆلۆژیا، بیرێکی ئاڕاستەکراو بەڕاستبگەڕێ.

چونکە بەلای ئەوەوە زۆربەی جار زمانی سیاسی زمانێکی نادیار و خەسیوە passive.

لە ڕاستیدا هەموو گوتارێکی سیاسی دەشێ دوو مانا بگەیەنێت یەکێک واتایەکی ئەدەبی ئەوی دیکەیان بۆ مەبەستێکی شاراوەی سیاسی یاخوود بۆ شەڕی سیاسی Political warfare لەناو گوتاردا دەشاردرێتەوە. بۆ وێنە چەمکی کۆمیونیزم (communism)بە واتا ئەدەبیەکەی (تیۆری) کە بنەما و پرەنسیپە سەرەکییەکانی لەسەر بونیاد دەنرێ بریتییە لەوەی کرێکاران دەسەڵاتیان بەسەر تەواوی سێکتەرە ئابووری و سیاسیەکاندا و تەنانەت درووستکردنی بڕیاریشدا هەیە.

بەڵام لە ڕاستی و لە ڕووی پراکتیکەوە ئەمە بە تەواوی پێچەوانەیە چونکە سیستەمەکە لەلایەن نوخبە یان چینێکی دیاریکراو کۆنترۆڵ کراوە؛ لە ڕاستیدا هیچ بەشدارییەک نییە لە لایەکی دیکەوە دەشێ بڵێین هەموو جۆرە گوتارەکان بۆ یەک ئامانج دیزاین دەکرێن و دەگوترێن ئەویش مەسەلەی ئاساییشە.

دەکرێ بپرسین ئاساییش بۆ کێ؟! بۆ دانیشتووان؟ نەخێر چونکە حکومەتەکان ڕێگای زۆر و جیاوازان بەکارهێناوە بۆ خستنەمەترسی ئاساییشی هاووڵاتییان، بەڵکوو ئامانجی ئاساییش بریتییە لە پاراستنی دەوڵەت، چونکە ڕێگاکانی تر ڕێگەلێگیراون لە ڕووی یاساییەوە وەک بەکارهێنانی چەک یاخوود هێزی سەربازی، بۆیە گوتار دەکرێ جێگرەوەی هێز بێت لەم سەردەمە نوێیەدا چونکە خەڵکی ئامادەن بۆ بڕواکردن بە پڕوپاگەندە.

بە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو هەرە ئازادترین حکومەتەکان ئەم ڕێگایەیان بەکارهێناوە بۆ ڕێکخستنەوە و دووبارە داڕشتنەوەی بیری گشتی public mind.

$زمان وەک سیمبوڵی نەتەوە$

نەتەوەیەک دەتوانێ زۆرتر لە یەک زمانی هەبێ چونکە دەتوانێ زۆرتر لە یەک ئیتنیسیتە پێکی بێنێ. بۆ نموونە ئەگەر ئێمە کورد بە یەک نەتەوە دابنێین، دەتوانین بڵێین کە ئەم نەتەوەیە ئیتنیستیە و قەومی جیاوازی تێدایە، هەر کام لەم گرووپە ئیتنیکییانەش دەتوانێ زمان یان شێوەزار/شێوەزمانی تایبەت بە خۆی هەبێت، زمان وەک یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی پێکهێنەری شووناس و ناسنامەی نەتەوەی هەژمار دەکرێ چونکە خۆی لە خۆیدا ناسنامەی نەتەوەیی، سازکراوێکی کۆمەڵایەتییە و هەر بەم پێیەش سازکراوێکی زمانی و گوتارییە.

ئەوکاتەی زمان ڕۆڵی سەرەکی لە پێکەوەگرێدانی نەتەوە نابینێت ئەوا ڕابردووی هاوبەش، دامودەزگای فەرهەنگی، مێژووی هاوبەش، ئاساییش و پەروەردەی هاوبەش و حەز و خولیای هاوبەش خەڵکیان بەیەکەوە گرێداوە. پێوەندیی نێوان زمان و ئیتنیسیتە زۆر چڕوپڕترە هەتا پێوەندیی نێوان زمان و نەتەوە. ئەمەیان چێکراوێکی کۆمەڵایەتی و گوتارییە و هەر نەتەوەیەک بەپێی هەلومەرجی خۆی ئەو پێکهاتەیە چێ دەکات. دەکرێ نەتەوەیەک چەند زمانی هەبێت؛ بەڵام، ئیتنیسیتەیەک یەک زمانی هەیە.

“ئەرنست ڕێنان”ی فەڕەنسی لە ساتەوەختی دامەزراندی کۆماری پێنجەمی فەڕەنسا و یەکگرتنەوەی ئیتنیکە جیاوازەکانی فەڕەنسا وتی: ئەوە زمان نییە کە خەڵکی فەڕانسە دەکا بە نەتەوە، بەڵکوو مێژووی هاوبەش و خەونی هاوبەشە.

بەڵام بۆ کورد زمانی کوردی سیمبۆلی کوردبوون بووە، چونکە کوردان بەو سیبمۆلە خۆیان لە “ئەوانی دیکە” جیا کردووەتەوە. لەڕاستیدا نموونەی فەڕەنسا دەکرێ بەو جۆرەش لەیەک بدرێتەوە کە لەڕێگەی ئەم گوتارەوە لە گرنگی زمانی ئیتنیکەکانی ئەو سەردەمەی فەڕەنسای داوە تاکوو زمان لەناو کۆمارە نوێکەدا یەکگرتوو بێت و وردە وردە زمانەکانی دیکە لەناوچوون. بە واتایەکی دیکە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد ناسیۆنالیزمی ئێمە نەبەستراوەتەوە بە زمان و بەم جۆرە زمانی فەڕەنسی، کە ئەوکات تەنیا زمانی نزیک بە 40 لە سەدی خەڵکی وڵات بوو، بەسەر ئەوانی دیکەدا سەپێندرا، واتە جەیکۆبیەکان فێڵیان لە بەریتانەکان، باسکەکان و بەکەمینەکراوەکانی دیکە کرد، ئەمەش دەری دەخات کە سووناس هەتاهەتای و دەستنیشان کراو نییە بەڵکوو گوتارەکان سووناس دەناسێنن و دیاری دەکەن.

هەندێک بیرمەند بە ئەمە دەڵێن: “ناسیۆنالیزمی ئیتنیکی” یان “ناسیۆنالیزمی زمانی” بۆ ئەوە کە جیای بکەنەوە لەو ناسیۆنالیزمەی دیکەی دەورەی ڕۆشنگەری کە ئامانجی سەرەکی دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی بوو، واتە، “ناسیۆنالیزمی سیڤیک/مەدەنی”. لەم وێنەیەوە دەردەکەوێت کە گوتار و زمان هەم دەتوانن نەتەوەیەک پارچە پارچە بکەن و هەم دەتوانن بیکەنە یەکپارچە.

لە لایکی دیکەوە کورد کێشەی لەگەڵ تاکێکی تورک، فارس، یان عەرەبدا نییە و تەنانەت کێشەی لەگەڵ دەوڵەت-نەتەوەی ئەم نەتەوانەشدا نییە بەڵکوو دەشێ بڵێین کێشەی لەگەڵ ئەو هێزە چوونیەککەرانە هەیە کە دەوڵەتی نەتەوە داوای دەکات ئەوەی (هەموومان یەک بین) بەڵکوو کورد بە وێنایەکی گشتی هێز لە یەکبووندا نابینێت بەڵکوو ئەو هێز لە پاراستنی جیاوازییەکانیدا دەبینێت، هەر بۆیەشە لە نموونەی باشووری کوردستان چەندین شێوەزاری ناوچەیی ماونەتەوە و قسەکەریان هەیە لێرەدا هێز لە یەکبووندا نییە بەڵکوو هێز لە جیاوازیدایە.

لەلایەکی دیکەوە لەچوونیەککردن پێوستی بە لایەنی زاڵ هەیە هەر لە درووستکردنی دەوڵەتەوە تاکوو ستانداردی زمان، لایەنی براوە لە دوای ململانێ یاساکانی یارییەکە دادەنێت و کۆمەڵە بەهایەکی نەگۆڕی مووقەدەس درووست دەکات کە نابێ بێنەگۆڕین؛ لەمەوە ڕوونە کە بۆ زمانی کوردی لایەنی زاڵ بوونی نییە و تەنانەت بۆ مەرامی سیاسی یاخود بە تێگەیشتنێکی ئابووری خەڵکی دیالێکتەکانی خۆیان ناسڕنەوە بەپێچەوانەی سکۆتلەندا یاخود وێڵز کە بۆ خۆگونجاندن زمانی خۆیان گۆڕیوە بۆ ئینگلیزی.

بۆیە نموونەی کورد پێمان دەڵێ کە هەموو دەوڵەت نەتەوەیەک لە ڕاستیدا دیکتاتۆرییەک خۆی حەشارداوە، ئەگەر بێتو بەو یاسایانەی کە لایەنی زاڵ دایناوە کارنەکەیت لە ڕاستیدا مافی بەشداری کردنت نییە. بەڵام ئەگەر بێتو پیرۆزییەکان بپارێزیت بۆت هەیە بەشداری لە گەمەی سیاسیدا بکەیت هەروەک لە باکوور یاخود ڕۆژهەڵاتدا هەیە، تەنانەت ئەگەر وێڵزیەکانیش لە بەڕیتانیا کاردانەوەیان هەبێ بەرانبەر ئەو پیرۆزییە نەگۆڕانەی کە ئینگڵاندییەکان دایانناوە هەر لە زمان و پەروەردە، ئەوا ئەو دەوڵەتە سەرکوتکەرە دووبارە درووست دەبێتەوە.

$زمانی گوتار (گوتارنووسی سیاسی)$

زمان لێرەدا جیاوازە لە گوتار، گوتار، تاکە کەسییە بەڵام زمان دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییه. لای سوسێر گوتار بایەخی زۆری نییە چونکە پێی وایە گوتار، لەژێر هۆگریی و مەیلی تاکدایه. توخمی سەرەکی زمان لە ڕوانگەی سوسێردا هێماکانن.

هێماکان، دال و مەدلول لەیەک بەیەکەوە گرێ دەدەن، بەڵام پەیوەندییەکی پێویست و سرووشتی لەنێوان دال و مدلولدا نیه، بە دەربڕینێکی تر: پەیوەندی نێوان دال و مەدلول سەربەخۆ و بەهەڵکەوته.

بەگشتی مرۆڤ جگە لە زمانی دەروونی، خاوەنی دوو جۆر لەزمانە: (زمانی سرووشتی و زمانی دەستکرد). زمانی سرووشتی ئەو زمانەیە کە لە ڕێگایەوە ڕۆژانە دیالۆگ دەکەین و لە یەکتر تێدەگەین و بوونیادنەری پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان تاکەکانە. هەرچی زمانی دەستکردیشە ئەو زمانەیە کە لە چەند کۆڵەکە و نیشانەیەکدا و بەمەبەستێکی تایبەت درووستمان کردوون و گەشەی کردووە، بۆ نموونە (زمانی سیمبول) واتە سیمۆلۆژیا (ئاماژە) کە لە ماتماتیکدا نازناوی (کۆدی) لێ نراوه، لە هونەری شانۆییشدا کاری پێ دەکرێت، دەشێ بگوترێ هەر کایەیەکی تایبەتمەند زمان و وشەسازی تایبەت بە خۆی هەیە کە ئەو زمانە ناڕاستەوخۆیە بەشێوەیەکی تر ئاڕاستە دەکرێت و مەبەست و پەیامێکی تایبەتمەند ڕەوانە دەکات، لێرەوە تێدەگەین کە زمان لەنێو سیستمدا کردارێکە لەبەرئەنجامی خوێندنەوەگەرییە و پشت بە بایەخی خودی هۆشیاری دەبەستێت، بەڕای سوسێر (پراکتیک) لە زماندا کۆنتڕۆڵی ژینگەیە.

سۆنگەی تیۆری گوتار و شیکاری سیاسییەوە واقعیەت تەنیا لە ڕێگای زمانەوە مسۆگەر دەبێت، بەڵام واقیعەکان لە ڕێگای زمانەوە هەرگیز بە واتای ڕەنگدانەوەی واقیعە بەرهەستەکان نییه، بەڵکوو ئەوە زمانە کە لە پێکهێنانی واقیعەکاندا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، لە ڕاستیدا جیهان لە کۆمەڵێک گوتار پێکدێت.

بۆ وێنە دالی ناوەندی لە گوتاری لیبڕالیزمدا بریتییە لە ئازادی و هێمای سەرەکییە و هەموو هێماکانی دیکە لە دەوری کۆ دەبنەوە، لەمەشەوە گوتار هەژموون پەیدا دەکات، گرنگی چەمکی هێژێمۆنی یەکەم جار ئانتۆنیۆ گرامشی باسی کردووە کە لە ڕوانگەی ئەودا ئاماژەیە بە پڕۆسەی داتاشینی واتاکان بۆ سەقامگیرکردنی دەسەڵات، هێژێمۆنی لۆژیکێکی سیاسییە بۆ پێکهێنانی هاودەنگی و ئاوەزێکی تەندرووست (هاوبەش).

سەرکردە و سیاسەتڤانان لەم ڕوانگەیەوە ڕۆڵی سوژە(subject) دەگێڕن بۆ جێگیرکردنی گوتاری زاڵ و هەر کاتێک گوتارێک زاڵ بوو ئەوا جێگرەوەکانی دیکە دەخاتە پەراوێزەوە، ئەمەش کۆمەڵگای Objective بەرهەم دەهێنێت. گوتاری زاڵ دەستەبەرکردنی دوو چەمک وەکوو پێویستی دەخەنە بەر باس:

دەستپێراگەیشتویی واتە ئەوندە نزیک و لەبەر دەستدا بێت کە گوتارێکی تر بانگەشەی هێژێمۆنیک بوون نەکات.
چەمکی شیاوی باوەڕپێکردن، واتە تەوەرە سەرەکیەکانی گوتاری پێشنیارکراو ئەوندە باوەڕپێکراوبێ، دژایەتی بنەما سەر ەکی و بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگا نەکات.(سورخابی، 1389)[4]

سیمای خوازراو هەرچەندە گوتارەکان بەهێز دەکات، بەڵام لەلایەکی تریشەوە هۆکاری لاوازیشییەتی؛ چونکە گۆتار کە زاڵ بوودەبێ بەدیهێنەری هەموو داخوازییەکان بێت، لەم بارودۆخەدا گوتاری زاڵ و هێژێمۆنیک هەتاهەتایی و ئاسایی دێتە بەرچاو، بەڵام گوتارگەلی لە پەراوێزخراو هەرکات بۆیان هەیە بگەڕێنەوە ناو یاری سیاسەت، بە مەرجێک بتوانێ بە لێکهەڵپێکانێکی نوێوە خۆی بخاتە ڕوو، لە واقیعدا بەهۆیی هێژێمۆنییەوە ململانێ سیاسییەکان ئۆبجێکتیڤ و هارموونیک ئەبن.

بەردەوام جیاوازی لەنێوان کردەی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا هەیه، بەڵام سنووری نێوانیان دیارینەکراوو تەماوییه.

قۆناغەکانی زاڵبوونی گوتار دەکرێ بکەین بە چوار قۆناغەوە: (سورخابی، 1389)

پەرەسەندنی قۆناغی ئۆرگانیک
ململانێ و دژایەتیکردنی گروپی جۆراو جۆر و پێشنیازکردنی چارەسەری قەیران
زاڵبوونی یەکێک لە گوتارەکان
دامەزراندنی دیسەپلینی نوێ

$پرسی زمانی کوردی لەنێوان سنوورەکاندا$

هەڵکەوتەی کوردستان و دابەشبوون و پارچەبوونی لەنێوان چوار دەوڵەتدا کاریگەری بەرچاوی لەسەر زمانی کوردی داناوە، بۆیە دەکرێ دۆخی کوردستان وەک دۆخێکی تایبەت سەیربکرێ. دابەشبوونی جیۆسیاسی زمان لە بەشی کوردستانی باشووردا، پرسی زمانی کوردی لە سیاسەتی گشتی کورد دانەبڕاوه، لەبەرانبەر ئێڕاقیەکان. داخوازی کورد هەم لە سەردەمی پاشایەتی ئێڕاقدا و هەم لە ڕژێمی عەبدولکەریم قاسمدا تەنانەت لە دەسەڵاتی بەعسدا پێش هەموو شتێک پشتی بە زمانی کوردی بەستووه. ڕێککەوتنەکان و ڕێککنەکەوتنەکانی نێوان کورد و دەوڵەتی ناوەندی ئێڕاق نیشانماندەدات، کە زمانی کوردی پرسی سەرەکییه. دوای ڕووخانی دەوڵەتی بەعسیش زمانی کوردی لەنێوان ململانێی هەولێر/بەغداا شانبەشانی پرسەکانی دیکە گۆڕانی بەخۆیەوە بینیوه.

لە بەشی کوردستانی باکووردا پڕۆژەی سیاسی داخوازییەکانی کورد، پرسی زمانی کوردی خستوتە پێش هەموو داخوازییەکەوه، دەوڵەتی نوێی تورکیاش بە هەموو توانایەکەوە شەڕانگێزانە ئەو داخوازییەی ڕەتکردۆتەوه. فکری ناسیۆنالیزمی دەوڵەتی تورک بە درێژایی سەدەی بیستەم ملکەچی فرهڕەنگی و فرەزمانی و فرەگەلی لە جوگرافیای سیاسی تورکیادا نەبووه.

گوتاری سیاسی تورکیای نوێ گوتارێکی یەکڕەنگ و یەکدەنگه. دەڵەتی تورک پێوەند بە دانیشتوانەکەی کە فرە کولتوورە و لانی کەم 18 بۆ 20%ی دانیشتوانی کوردن، لە ڕێگای نواندنی تەنیا یەک نەتەوه، واتای نەتەوەی تورکەوە ویستویەتی شوناسێکی یەکدەستی کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەزایەکی یەکدەستی جوگرافی بخوڵقێنێت کە ئەویش شوناسی کۆمەڵایەتی و سیاسی و جوگرافی تورکه. تەنانەت دەوڵەتی تورک داخوازی زمانی کوردی تێهەڵکێشی ئاساییش و ئەمنییەتی خۆی کردووە و ئەو داخوازییە بە پرسێکی جودایی و تیروریستی دەزانێت.

لە بەشی کوردستانی ڕۆژاوادا پرسی زمانی کوردی لای دەوڵەتی ئەسەد پشتگوێخراوە و دەوڵەتی ئەسەد و ڕژێمی بەعسی سووریا هەر جۆرە داواکارییەکی لە و چەشنەی ڕەتکردۆتەوه. تەنانەت ڕژێمی بەعسی سوریی نکوڵی لە بوونی کورد کردووە و ویستویەتی بهپشتبەستن بە لێکۆڵینەوەی زانستییانە بیسەلمێنێت کورد لە سووریا بوونی نییە و تەنانەت کورد نەتەوە نییە و کوردان پێکهاتوون لە کۆمەڵێک بێمێژوو و بێزمان، بێ ڕەچەڵەک و تێکدەر و شەڕا نگێز.

لە ئێرانیشدا زمانی کوردی لە سەرەتای درووستبوونی دەوڵەتی نوێوە شانبەشانی پرسە سیاسییەکانی دیکە خۆی نواندووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زمانی کوردی نەکراوە بە زمانی پەروەردە و فێرکردن لە وڵاتەکەدا.

هەربۆیەش زمانی کوردی تێکەڵەیەکە لە زمانی عەرەبی و فارسی کە هەڵمەت مەعروفی، 2017 لە وتارێکدا چەند نموونەیەک نیشان دەدات و وەک مەترسی بۆ لەناوچوونی زمانی کوردی لە هەندێ ناوچە باسی دەکات: “مەسائیلێکی موتەعەدید بوونی هەیە کە موتمەئیننەن لە ئایەندەدا دەتوانی موشکلاتێکی پیچیدە فەراهەم بکات”، یەکی تر دەیگوت “مەزموونی ئەشعاری نالی و مەفاهیمێک کە لە ناو شیعرەکانیدا وجوودی هەیە بە ڕادەیەک پیچیدەن کە دەرکیان سەختە”، یەکی تر دەڵێ “موشکلاتی ئیجتماعی لەنێوان هەمسەرەکان وای لێهاتووە کە مونجەر بە تەڵاق دەبێ تەنانەت موشکلاتی سادەش”.(مەعروفی، 2017)[5]

هاوکات کوردی زمانی فەڕمی و زمانی دامەزراوە یاساییەکان نییە و پەروەردەش ڕۆڵێکی هەرە سەرەکی دەبینێت بۆ نەتەوەسازی و درووستکردنی ئینتیمای نیشتیمانی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تاکی کورد لەبەر هەبوونی شێوەزاری جیاواز و دەستبەردار نەبوونی شێوەزارەکان بارودۆخی بەستانداردبوونی زمانی کوردی پەک خستووە، ئەمە جگە لەوەی لەو بەشانەی کە زمانی کوردی زمانی فەڕمی نییە زیاتر کاریگەری خراپی بەدیار خستووە.

$بە ستاندارد کردنی زمانی کوردی:$

بێ گومان زمانی ستاندارد یەکێکە لە مەرجە لەپێشینەکان بۆ دەوڵەت، هەر وەک نموونەی فەڕەنسا کە ئاماژەمان پێداوە، یاخود بارودۆخی سکۆتلەند و زمانی ئینگلیزی ئەوەش بۆ زیاتر ڕەوایەتی پێدانی دەوڵەتە و لەبەرانبەریشدا لە هەندێک شوێن بە ئاساییش کراوە. نموونەی هەرێمی کیوبک لە کەنەدا کە تەنانەت ڕێگری دەکەن لە هەناردەکردنی ئەو بووکەڵە قسەکەرانەی کە بە زمانی ئینگلیزی قسە دەکەن ڕێگەنادرێ هەناردەی هەرێمەکە بکرێ؛ لەگەڵ ئەوەشدا نموونەی هەرێمی کوردستان نموونەیەکی سەرنجڕاکێش و تا ڕادەیەکیش پێناسەنەکراوە، چونکە ئێمە گەر سەرنج بدەین ئەدەبیاتی کوردیمان نییە، بەڵکوو ئەدەبیاتی دیالێکتەکانمان هەیە و ئەمانە ئەدەبیاتی کوردیان درووست کردووە، هەر بۆیەشە تاکە نەتەوەیەک کە دژی ستانداردەکانی چوونییەککردندا کە ناسیۆنالیزم دەیسەپێنێت وەستاوەتەوە کوردە.

زمانی کوردی لە ڕاستیدا دەیەوێت لە دۆخە سرووشتییەکەی خۆیدا بمێنێتەوە و ڕەتیدەکاتەوە کە زمانێک بێت درووستکرابێ یاخود کۆنترۆڵ کرابێ. چونکە دەوڵەتی مۆدێرن ئەو دۆخەی درووست کردووە کە زمان دەکەوێتە ژێر چاودێری دەوڵەتەوە. هەر بۆیەش بە ڕای هەندێ لە زمانناسان کورد زمانی ستانداردی نییە لەگەڵ ئەوەشدا کە بووەتە زمانی پەروەردە و زمانی زانکۆ و… هتد.

چونکە زمانی کوردی زۆر چالاکترە لە زمانی سویدی لە بابەتی زانکۆدا، چونکە لێرە دەکرێ بڕوانامەی دکتۆرای پێ بنووسرێ بەڵام لە سوید ناچارن بگەڕێنەوە بۆ زمانی ئینگلیزی. جیا لەوەی ئەم فرەزمانەوانییە شتێکی سرووشتییە، شتێک نییە دیموکراسی هێنابێتی یاخود ڕێککەوتنی لەسەر کرابێ، ئەم فرەییە ڕەنگیش دەداتەوە لە سیاسەت و کلتوور و هونەریشدا؛ بۆ وێنە لە کوردستان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا یەک سەرکردە درووست نابێ بەڵکوو کۆمەڵێک سەرکردە درووست دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی فرەیی سیاسەت کە ئەم فرەییانە پێوستیان بە فەلسەفەیە کە بتوانێ لێکدانەوی بۆ بکات، بۆیە هەندێک لە بیرمەندان و زمانناسان بڕوایان وایە لەبەر ئەم پارێزبەندییە زمانەوانییە کە ئیتنیکەکان لەناو خۆیاندا پاراستوویانە، ستاندارد کردنی زمان دەبێتە هۆی کوشتنی زمان و لە گەشەخستنی.

لە لایەکی دیکەوە بەشێک ڕێچارەیەکیان بۆ درووستکردنی زمان باس کردووە کە دەشێ ناوی بنێین زمانی پایتەخت و لە سەرتاسەری جیهان ئەم شێوەزارە بوونی هەیە. (کە تایبەتە بە زمانی قسەکردنی پایتەختەکان) لە نموونەی پاریس و لەندەندا ئەم شێوازە دەبینرێ. بۆیە پێیان وایە پایتەخت وەک ناوەندێکی ستراتیژی سیاسی دەتوانێ ڕۆڵی بەستانداردکردنی زمانیش لە ئەستۆ بگرێ و وەک ناوەندێکی گرنگ لە بواری بازرگانی و دامودەزگای فەڕمی ئەم پەیوەندییە دەکرێ بڵاوبێتەوە، تاکوو زمان یەک بخرێ لە ڕێگەی بەیەکەوەگرێدانی پایتەخت لەگەڵ ناوچەکانی دیکە؛ بۆ ئەمەش پێوستییەکی سەرەکی بە هۆکاری گواستنەوە و بەیەکەوەگرێدانی شارەکان و پایتەخت هەیە. [1]
ئەم بابەتە 540 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 21-09-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-09-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 24-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 26-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 540 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 516,055
وێنە 105,147
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,588
ڤیدیۆ 1,274
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.797 چرکە!