图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,439
图片 105,703
书籍 19,160
相关文件 96,447
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پێگەی نامۆبوونی منداڵ لە دایک و باوک
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێگەی نامۆبوونی منداڵ لە دایک و باوک

پێگەی نامۆبوونی منداڵ لە دایک و باوک
$پێگەی نامۆبوونی منداڵ لە دایک و باوک$
نووسینی: مەحمود چاوش

کاتێک منداڵ دایک یان باوکی لێ نامۆ دەبێت، گرژترین و ئاڵۆزترین گرێ (کۆمپلێکس)ی لە ژیاندا بۆ پێکدێت. ئەم دیاردەیە بە سیندرۆم (لێسەرهەڵدانی نیشانەکانی نەخۆشییەک) ی نامۆبوونی منداڵ لە دایک و باوک، کە بۆ یەکەمین جار لە لایەن دکتۆرێکی دەروونناسی ئەمەریکییەوە بەناوی ڕیچارد ئێلن گاردنەر (1) ئاماژەی پێدراوە. بیروڕا و نووسراوەکانی ئەم دەروونناسە گیروگرفتێکی زۆری هێنایە مەیدانی کارکردن لەگەڵ منداڵ و توێژینەوەی نامۆبوونی منداڵ لە دایک و باوک. گاردنەر لەو باوەڕەدایە، کە ئەشکەنجەدان و بەدکرداری و لاقەکردنی منداڵ دیاردەیەکی نوێ و مۆرکی کۆمەڵگەی مۆدێرن نییە، بەڵکوو ئەم کردارە قێزەوەنانە لە سەرجەم مێژوودا ئەنجام دراون. گاردنەر لە ساڵانی 1980 بەدواوە بایەخێکی زۆری بە لاقەکردنی منداڵ دا و توێژینەوەی زۆری لەسەر کرد. ئەو پێیوابوو، کە لاقەکردنی منداڵ لەلایەن گەورەکانەوە زۆر لەوە بەربڵاوترە کە باسی لێوەدەکرێت، لە بنەڕەتدا نەک تەنیا بەدکاری و چەوساندنەوەی منداڵان داب و نەریتیکی کۆنە و هەر بەردەوامیشە، بەڵکوو لاقەکردنیش لە هەموو کولتوورەکاندا کردەیەکی لاوەکی نییە. ڕێگە و مێتۆدەکانی گاردنەر بۆ پاراستنی منداڵ لەم بەدکارییە بەرەنگاری گەلێک گیروگرفتی تیۆری و پراکتیک لەم مەیدانەدا بۆوە. لە ڕاستیدا منداڵ بە درێژایی مێژوو قوربانیی گەورەکان بووە. کاتێک دایکان و باوکان دەخزێنە تەنگژەی هاوسەرێتییەوە و ناتوانن درێژە بە ژیانی پێکەوەیی بدەن، ئەوجا بەرەو ڕووی جیابوونەوە دەبن، ئیدی منداڵەکانیان دەبن بە قوربانیی ئەو بڕیارەی ئەوان. لەم بارەدا یەکێک لە دایک و باوک یان هەردووکیان لە منداڵەکانیان نامۆ دەبن، لەم کێشەیەشدا زۆر جار نامۆبوونەکە لایەنی باوک دەگرێتەوە، چونکە منداڵی کەمتەمەن بەزۆری لای دایک دەمێنێتەوە. ئەمە بە سەرەتای نامۆبوونی منداڵ لە باوانی ناوزەد دەکرێت. ئەم دۆخە / هەڵکەوتە خێزانییە (Familien-Konstellation) منداڵ پەرتەوازە دەکات و بە شێوەیەکی شاقوڵی / ستوونی دەیکات بە دوو بەشەوە، ئاخر منداڵ لە ڕووی دەروونی دەبێت بە دوو بەشەوە و ناتوانێت بڕیار بدات لای کام بەشەیان (دایک یان باوک) بمێنێتەوە. منداڵ لێرەدا دەبێت بە قوربانی دوو کەس، کە نەیانتوانیوە چارەسەرێکی ناوازانە بۆ گیروگرفتەکانی هاوسەرێتیان بدۆزنەوە، بەڵکوو ئەویان لە ئەنجامی جیابوونەوەی خۆیان سەرگەردان کردووە. کاتێک منداڵ خۆی لەم نابەرانبەرییە خێزانیەدا دەبینێتەوە، دایکی یان باوکی لێ نامۆ دەبێت و هەستی ئەوەی لا نامێنێت، کە ئەو خۆی بەشێکی دانەبڕاوە لەوان. گەر وردتر لەم تێگەیە بڕوانین، دەگەین بەو دەرئەنجامە، کە نامۆبوونی منداڵ تەنیا لە دایک و باوکانی لێکجیابۆوە نییە، ئاخر لە خێزانی پێکەوەیشدا ئەم دیاردەی نامۆبوونە هەیە، هۆکانیشی دەگەڕێنەوە بۆ شەڕ و ناکۆکی بەردەوامی دایک و باوک و بەدکرداری بەرانبەر منداڵ. ڕەنگە ئەم بابەتە لە سنوری ئەم نووسینە دەربچێت و توێژینەوەی تایبەتی گەرەک بێت، لێرەدا دەتوانین ئەوەندە ئاماژەی بۆ بدەین، کە لە پڕۆسەی نامۆبووندا و لە هەر بارێکیاندا (جیابوونەوە یان پێکەوەییەکی پڕ ئاستەنگ و ئاژەوە) منداڵ گرنگترین کەسی پەیوەندیدار بە خۆیەوە لەدەستدەدات، جا ئەوە بە شێوەی فیزیکی یان دەروونی (physisch / psychisch) بێت. ڕوویەکی ترسناکی ئەم دیاردەیە کێشە دەروونیەکانی دایکان یان باوکانی لێکجیابۆوەن، کە منداڵیش دەخەنە نێو باری دەروونیی سەختەوە و پێوەیان دەناڵێنێت. هەندێجار باری دەروونی منداڵ بەرەو ئاستەنگێکی ئەوتۆ دەبات، کە بە نەخۆشییە دەروونیەکانی تراوما و غەمۆکی کۆتاییان دێت. یەکێک لە هۆکانی ئەم بارە سەختە ئەوەیە، کە دایکان و باوکان کە لای منداڵەکانیان بە شێوەیەکی نێگەتیڤ باسی یەکتر دەکەن، ئەو ڕەفتارەیان کۆمپلێکسی/گرێی دەروونی لای منداڵ بەئەنجامدێنێت. ئەمەش نەک لە سوودی منداڵدا نیە، بەڵکوو زیانێکی زۆری لێدەدات. هەڵئاوسانی گرفتەکان لای منداڵ لەوەدا بەرجەستە دەبێت، کاتێک منداڵ ناچار بێت لەنێوان دایک و باوکدا وەفاداری و مەیل بۆ یەکێکیان دەرببڕێت و پەیوەندی بەرانبەر یەکێکیان نەرێنی بکات (بە شێوەیەکی نێگەتیڤ بڕوانێتە یەکێک لە دایک یان باوکی، ئەم بارەش بەزۆریی بەسەر باوکاندا دەشکێتەوە). ئەمەش جۆرێک لە تاوانبارکردن لای منداڵ بەرانبەر باوانی درووستدەکات، چونکە منداڵ پێیوایە کە باوک بووە بە هۆکاری کێشە و ئاستەنگە هاوسەرییەکانی (نێوان دایک و باوکی / نێو خانەوادەکەیان). لەم ڕەوشەدا دایک و باوک منداڵەکانیان بۆ مەبەستی تایبەتی و کەسی خۆیان بەکاردەهێنن، ئەمەش بە جۆرێک لە بەپڕۆگرامکردنی نامۆبوون لای منداڵ دادەنرێت. دایک و باوک خۆیان وێنەیەکی نێگەتیڤی ئەوتۆ بە منداڵ دەگەیەنن، کە ئەویش بڕیاری ئاڕاستەدانی پێکەوەژیان بۆ یەکێکیان بدات. ئەم پنتە سەرەتای نەمۆبوونی منداڵە لە باوانی و نیشانەی (Symptom) ی نەخۆشیە دەروونیەکانیش لای منداڵ بەڕوونی سەرهەڵدەدەن. ڕێچکەی نیشانەکانی نەخۆشیە دەروونیەکان بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەسەختی دیاردەکەون. ئەمەش بە پڕۆسەیەکی گەلەک هێواش و پڕئازاردا دەگوزەرێت، بە تایبەتی لای مناڵان. لە هەمووی سەمەرەتر ئەوەیە، کە دایکان و باوکان هەست بەوە ناکەن، کە ئەمان خۆیان بوون بە هۆکاری ئەم ئاستەنگە خێزانییە. هەندێجار دایکان و باوکان خۆیان بە قوربانیی ئەم باروجۆخە دەزانن و یەکتری بە شێوەیەکی ئاشکرا و نەویست نەفرین / ڕەفز دەکەن. گەلێک لە پسپۆڕان و دکتۆر و چارەسازانی دەروونی (Therapeut)، کە لەم پڕۆسەیەدا بەشدار و پەیوەندیدارن، لە دیاریکردنی (دەستنیشانکردنی) نەخۆشیەکاندا بەرەنگاری سەختی و ئاڵۆزیی نەخۆشییە دەروونیەکانی دایکان و باوکان یان منداڵان دەبنەوە، ئاخر لە سەرەتادا ئەم نەخۆشیانە زۆر دژوار و نادیارن، تەنانەت دایکان و باوکانیش نازانن، کە دوچاری خۆشی دەروونی بوون. لەم بارەدا نەک هەر منداڵ، بەڵکوو دایک و باوکانیش دەبێت چارەسەری دەروونی بکرێن (3).

$نیشانەکانی کۆمپلێکسی نامۆبوون لە منداڵدا$

لە سەرەتادا دەبێت ئەوە بوترێت، کە منداڵ پێیخۆشە بە خۆشەویستی دایک و باوک و لە باوەشی ئەواندا پەروەردە و گەورە بکرێت. لێ کاتێک دایک و باوک بەبێ پرس و ڕای منداڵ لە یەکتر جیادەبنەوە، ئەویش دەبێت بێئارەزوومەندانەی خۆی بەلای یەکێکیاندا بچەمێتەوە، واتە دەبێت بەناچاری بڕیار بۆ لایەنێکیان بدات). منداڵ چ لە ڕووی جەستەیی (physisch) و بە چ دەروونییەوە (psychisch) دەکرێت بە دوو بەشەوە بەبێ ئەوەی خۆی لە هۆکارەکانی تێبگات. ئاخر منداڵ ناتوانێت لەو تەمەنەدا بڕیارەکانی بە شێوەیەکی ناوازە بدات، بۆیە دەکەوێتە نێوەندێکی قەدەرئاساوە و سەرگەردان دەبێت. تا تەمەنی هەرزەکاری و گەنجێتی ئەم بارە دەروونییە دەبێت بە بەشێکی نەپچڕاوی ژیانی ڕۆژانەی ئەو و پێوەیان دەناڵێنێت، لێ منداڵ هاوکات نزیکترین و گرنگترین کەسە پەیوەندیدارەکانی ژیانی لێ نامۆ بوون. نیشانەکانی ئەمەش لە هەڵسوکەوتی منداڵەکەدا، جا لە فێرگەدا بێت یان لە کۆمەڵگەدا، دەردەکەون. زۆرجار ئەم منداڵە دوورەپەرێز دەبێت و ناخوازێت پەیوەندیی بە کەسانی دەووروبەریەوە هەبێت. هەندێک منداڵ ئەم بارە دەروونییە بە شەڕانگێزی و جۆرێک لە ئەگرەسیڤێتی (هەڵمەتبەری) دەردەبڕن. کاتێک هەندێک کولتوور بەتایبەتی یان هاوکات چارەسەری نەریتی، بۆ نموونە سوڵحی خانەوادەیی و عەشایەری، لە کێشەی یان ئەگەری جیابوونەوەی دایک و باوکدا بەگەڕدەخەن تا ڕێ لە گۆڕانکاریی نالەبار بۆ خێزان و منداڵان بگرن، ئەوا زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، بەتایبەتی وڵاتانی خۆراوا، جیابوونەوەی فەڕمی هاوسەرایەتی بە پڕۆسەی یاسایی، واتە لە دادگاکانی باری کەسی و خێزانیدا و بە هاوتەکی پسپۆڕانی تایبەتی خیزان بەئەنجام دەگەیەنن. ئەم پسپۆڕانە ڕاپۆرت و شیکاری تایبەتی لەسەر بارودۆخی خێزانی و لایەنە دەروونییەکانی منداڵانی نامۆبوو بە دایک و باوکانیان ئاڕاستەی دادگاو دادوەران دەکەن و لەسەر بنەمای ئەم ڕاپۆرتانە بڕیار و دوائەنجامی دادگایی لەسەریان دەدەن. لە دادگای مۆدێرندا پرس بەمنداڵ و و بیروڕای ئەویش وەردەگیرێت، لەڕابردوودا ئەمە پراکسیس نەکراوە. دادوەر لەپاش ئەوەی بەرودۆخی خێزانی هەڵدەسەنگێنێت، دوابڕیاری خۆی بەتاکی یان بەکۆ لەگەڵ دادوەرانی تردا بەشێوەی فەڕمی لەسەر دابەشکردنی بەرپرسیارێتی و سەرپەرشتی منداڵ بۆ دایک و باوکان ئاشکرا دەکات پسپۆڕانی ئەم بوارە (تایبەتیی بۆ کاروباری خێزان) سورن لەسەر ئەوەی، کە بیروڕای منداڵیش لەم پڕۆسەیەدا (لە پڕۆسە دادوەرییەکانی جیابوونەوەی دایکان و باوکاندا) وەربگیرێت و سەنگێکی زۆریشی بۆ دابنێت، ئاخر زۆر منداڵ لە لایەن یەکێک لە دایکان و باوانیانەوە بە شێوەیەکی نێگەتیڤ چەواشە دەکرێت و بەلایەنی یەکێکیاندا ڕووکێش دەکرێت. تەنانەت لە زۆرینەی دادگەکاندا دایک و باوکان دەکەونە درۆکردن و ڕاستییەکان لە دادگە یان دادوەر دەشارنەوە. لەم بارەدا بڕیاردانی دادگە و دادوەران و سەرپەرشتی بۆ منداڵانیش دەکەوێتە گێژاوێکی سەختتر، ئاخر لە سەرئەنجامی ئاڵۆزی ئەم بڕیاردانەدا دادگەکان دایکان و باوکانی جیابۆوە دەنێرنە لای پسپۆڕانی دەروونی بۆ چارەسەری دەروونی (Therapie). ئەم لایەنی چارەسەرکردنە ناودەنرێت پسیخۆتێڕاپی (Psychotherapie)، واتا چارەسەی ژیانی ناخەکی / دەروونی. پسپۆڕانی ئەم بوارە لەسەر ئەوە کۆکن، کە هەردوو لایەن (دایکان و باوکان) چارەسەری دەروونی بکرێن، بە منداڵەکانیشیانەوە، ئاخر هەموو لایەنە بەشدارەکانی ئەم پڕۆسەیە لەژێر بارێکی دەروونی سەختدا دەژین و پێویستیان بە چارەسەری دەروونی و کۆمەڵایەتی هەیە. منداڵی نامۆبووش دەبێت بە زووترین کات لە لایەن پسپۆڕانی ئەم بوارەوە چارەسەر بکرێت، لێ کاریگەری زۆری لە تەواوی ژیانیدا دەبێت و جێماوەی دەروونی ساڵانێکی زۆر دوای جیابوونەوە بە کاراکتەر و هەڵسوکەوتیەوە دەبینرێت (لە سەرەتادا باس لە نەخۆشیەکانی تراوما و شیزۆفرێنی کراوە). منداڵانی کەمتەمەن دەبێت ڕاستەوخۆ لە دوای جیابوونەوەی باوانیانەوە تێڕاپی دەروونی بکرێن، ئاخر ئەوان بە نەبوونی ئەم چارەسەرە لە تەواوی ژیانیاندا بە ئازاری سەختی ئەم دیاردەیەوە دەناڵێنن. ڕەنگە هەندێک وا بیربکەنەوە، کە بە گەورەبوونی منداڵ و پڕۆسەی ژیانی ئەم تراومایە کەم ببێتەوە و تەنانەت نەمێنێت، لێ ئەم بیرکردنەوەیە نەئاوێزانە و خەیاڵێکە. ڕەنگە ئەم نامۆبوونە لە هەندێک منداڵدا بەو شێوە سەختییە ڕوونەدات و بارە دەروونیەکانیشی هێورتر بن لە منداڵێکی تر، بەڵام ڕاوێژ و چارەسەر دەبێت لە هەموو بارەکاندا بەئەنجام بگەیەنرێت. یەکێک لە پنتی کێشەکانی نێوان کەسانی یاسایی و پسپۆڕانی دەروونناسی ئەوەیە، کە ئایا منداڵی لێکجیابۆوە و نامۆبوو لە باوانی سەردانی هەردوولا بە یەکسانی بکات یان تەنانەت لە لای هەردوولا بەیەکسانی بژی. ئەم پرسیارە تاکو ئەمڕۆ پنتی ناکۆکی و دەمەقاڵێیە. دەبێت ئەوەش بوترێت، کە لە پڕۆسەی جیابوونەوە و تەنگژە هاوسەرییەکاندا هەندێک دایک و باوک گۆڕانێکی خۆویست یان خۆنەویستی ئەوتۆ بەسەر باری دەروونییاندا دێت، کە لە کۆتایدا، بە زمانی میتۆلۆژی ببێژین، دەبن بە جۆرێک لە دێو و درنج (Monster)ی ئەوتۆ، کە هەندێک جار کاردانەوەی دڕندانە و تۆقێنەر بەرانبەر یەکتر، تەنانەت بەرانبەر منداڵیش، دەنوێنن. گەرچێ دەشێت دایک و باوک بەزۆری لە کۆتایی ناکۆکییەکانیاندا جیابوونەوە قبووڵ بکەن، تەنانەت لەو لایەنەشدا کۆک بن کە بۆ نموونە باوک بەپێی کاتی خۆی منداڵەکانی ببینێت، سەرەڕای ئەوە دەشێت ڕووبدات کە باوکی جیابۆوە ژنی خۆی لەناوببات تەنانەت هەندێک جار دەستی بچێتە منداڵەکانییەوە. یان ڕوودەدات کە دایکان لەو بارە سەختە دەروونییەدا منداڵی خۆیان دەکوژن و هەندێک جار کێشەکە بە لەناوبردنی خۆشیان کۆتایی دێت. ئەم دیاردانە لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا ڕوودەدەن. دیارە هۆکارەکانی جیابوونەوەی هاوسەری ژن و مێرد زۆرن و لە بازنەی ئەم نووسینە دەردەچن. ئەوەی بەڕوونی دیارە، کۆمپلێکسە کۆمەڵایەتییەکان، ئاڵۆزی ژیانی مۆدێرن، ئیندیڤیدوالیزم (تاکگەرایەتی) و نەبوونی تۆلێرانس (چاولێپۆشتن و بەخشندەیی بەرانبەر کەسانی تر، بەتایبەتی لە هاوسەرایەتیدا) هەندێکن لە هۆکارەکانی جیابوونەوەی دوو مرۆڤ، کە لە سەرەتای هاوسەرێتیاندا بڕیاری پێکەوەژیان و پێکەوەنانی خێزانێکی بەختەوەریان خواستووە. لە ڕاستیدا کۆمەڵگەی مۆدێرن گەلێک ئاستەنگ و گرفتی کۆمەڵایەتی لە هەناوی خۆیدا بەرهەمدێنێت، کە یەکێک لە دیاردە هەرە دیارەکانی سنوری ئەم ئاستەنگە داپچڕانی پەیوەندییە خێزانیەکانە (جیابونەوەی هاوسەرێتی) و لاوازبوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و گەلێک گرفتی تری ئەم کۆمەڵگانەن. ئێمە دەتوانین کۆمپلێکسی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و بە ئیندیڤیدوالیستبوونی مرۆڤەکان و نەبوونی تۆلێرانس بە هۆکارەکانی جیابونەوەی هاوسەرێتی ناوزەدبکەین. خۆپەرستی و خۆپەسەندی و نارسیسزم (Narzissmus) پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان سنوردار دەکەن و دابڕان و گەلەک ئاستەنگ و گرفتی کۆمەڵایەتی بەرامبار کۆمەڵگە دەخەنەوە. لە کۆتایدا پێم باشە چەند ئامۆژگاریەکی ئینگرید یۆپە (2) لە پەڕتووکی (منداڵانی بە کارەکتەر)دا لە ئەڵمانیەوە وەرگێڕمە سەر زمانی کوردی و وەک سیتان وەربگرم. یۆپ دەنووسێت: “منداڵان خاوەنی هەستیاریەکی گەلەک بەهێزن و پێوستیشیان بەم هەستیارییە هەیە، بۆ ئەوەی بە کارەکتەرێکی بەتوانا و بەهێزەوە ببن بە کەسێکی گەورەی / کامڵی بەختەوەر”. لە پڕۆسەی جیابوونەوەی دایکان و باوکاندا منداڵان ئەو هەستیارییە سرووشتییەی خۆی لەدەستدەدەن و لە زۆرینەی کاتەکاندا دەبن بە کەسێکی گەورە / کامڵ بە کارەکتەرێکی لاواز و پڕگومانەوە.

$پەراوێز$

1) ڕیچارد ئێلن گاردنەر Richard Alan Gardner لە 28.04.1931دا لە نیویۆرک-سیتی لەدایکبووە و لە 25.05.2003 دا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو کۆلێژی پزیشکی و دەروونناسیی خوێندووە و لە دوا ساڵانی 1963 وە پڕۆفیسۆری دەروونناسی بووە لە خەستەخانەی دەروونیی کۆڵۆمبیا. کۆنترۆفێرس / ناتەبایی و گفتوگۆیەکی پڕ گیروگرفتی زۆر هەیە لەسەر تێز و تیۆرییەکانی ئەو لەمەڕ کێشەکانی منداڵ دوای جیابوونەوەی دایک و باوک. تاکو ئێستاش ئامۆژگارییەکانی لە بڕیاردانی یاسایی لەمەڕ منداڵی نامۆبوو بەرانبەر دایک یان باوک سەنگێکی یاسایی نەشیاوی لێدەستبەرنەدراون unverzichtbar لە زۆربەی دادگەکانی باری کەسی و خێزانیدا.

نووسینەکانی گاردنەر بەزۆری لەسەر تەنگژەی جیابوونەوەی هاوسەری دایک و باوکان بووە، لە کاتێکدا کە لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەم دیاردەیە بە شێوەیەکی زۆر ڕوویانداوە. ناوبانگی گاردنەر بە پێناساندنی مۆدێلی PAS (parental Alienation Syndrom)، واتە سیندرۆمی نامۆبوونی مندال لە دایک و باوک دەستیپێکرد، کە لە ساڵی 1985 دا بە شێوەی فەڕمی بڵاویکردەوە. پاش ناساندنی ئەم مۆدێلە زانکۆی کۆلۆمبیا گاردنەری لە زانکۆ دوورخستەوە و پاشان لە زانکۆی نیویۆرک وەک و مامۆستایەک و پسپۆڕێک دەستی بە کار کرد. 40 پەڕتووک و زیاتر لە 250 وتار و بابەتی جیاوازی لەم بارەیەوە نووسیوە. لە ساڵەکەنی 1980 بەدواوە گاردنەر تەرکیزی کردۆتە سەر بابەتی لاقەکردنی منداڵ لە لایەن دایک و باوکانیانەوە، کە بە لەدایکبوونی هیستریایەکی نەتەوەیی ناوزەدی کرد. گاردنەر لەو باوەڕەدابوو کە لاقەکردنی منداڵ لە لایەن گەورەکانەوە بە شێوەیەکی زۆر بەربڵاوە، بەتایبەتی لە ناو خێزان خۆیدا و بە دیاردەیەکی پێدۆفیلی Pädophilie یان جووتبوون لەگەڵ خزم و کەسدا Inzest ناوزەد دەکرێت.

لە پەڕتووکی بەرەنگاربوونەوەی کچان و کوڕان بەرانبەر جیابوونەوە Boys and Girls Book About Divorce، کە لە ساڵی 1970دا بڵاوی کردەوە، ئامۆژگاری و ڕاوێژی منداڵان دەکات، کە بە کام شێوە مامەڵە لەگەڵ سترێس (شەکەیتی دەروونی / ناڕەحەتی دەروونی) و هەڵسوکەوت لەگەڵ باوانیاندا بکەن.

2) Ingrid Jope: Charakter-Kinder، so fördern Sie die emotionale Entwicklung Ihres Kindes، Brunnen Verlag Giessen.Basel، 2011.

3) دیارە ئامانجی ئەم نووسینە توێژینەوەی لایەنی چارەسەرە دەروونیەکانی منداڵ و دایک و باوکان بەئەنجام ناگەیەنێت، زیاتر لەڕوانگەی سۆسیۆلۆژیەوە پەی بە هەندێک لایەنی ئاستەنگی کەسی (ئیندئڤیدوێل) و گەلەکی (کۆلێکتیڤ)ی ئەم دیاردەیە دەستنیشان دەکات). [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览455
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 14-10-2020
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 14-10-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 社会
书: 哲学
书: 儿童
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 24-11-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on26-11-2022
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):26-11-2022
URL
此产品已被浏览455
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.285 KB 26-11-2022 زریان سەرچناریز.س.
照片文件 1.0.1130 KB 24-11-2022 هومام تاهیرهـ.ت.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,439
图片 105,703
书籍 19,160
相关文件 96,447
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!