پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,103
وێنە 105,469
پەرتووک PDF 19,114
فایلی پەیوەندیدار 96,129
ڤیدیۆ 1,290
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئازادی یان کۆپی پەیستی پڕۆژەی ئیخوان
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئازادی یان کۆپی پەیستی پڕۆژەی ئیخوان
کورتەباس

ئازادی یان کۆپی پەیستی پڕۆژەی ئیخوان
کورتەباس

$ئازادی یان کۆپی پەیستی پڕۆژەی ئیخوان$
نووسینی: #شاخەوان برایم عەبدوڵڵا#

دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی 12ی شوباتی2021 لە شاری هەڵەبجە، لەلایەن ڕێکخراوێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە، فێستیڤاڵێک وەک خۆیان ناوی دەنێن (تاجی زێڕین)، بە بەشداری 1357 کچە کورد بەڕێوەچوو و تێیدا ئەو ژمارە زۆرەی کچان باڵاپۆشبوونی خۆیان ڕاگەیاند و ئەمەش لە میدیاکان و بە تایبەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوە و بۆچوونی جیاوازی لێکەوتەوە. ئەم وتارە زیاتر قسەکردنە لەسەر ئەجێندا سیاسییەکەی فێستیڤاڵەکە و کەمتر بەلای لایەنە ئایینییەکەوە چووە، بەوپێیەی بابەتی باڵاپۆشی لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا قسەی زۆری لەبارەوە کراوە و زۆرترین ڕاکانیش دەڵێن باڵاپۆشی پەیوەندی بە ئایینەوە نییە و نەریتێکی عەرەبییە و لەلایەن خێڵە عەرەبەکانەوە ئەو جۆرە لە پۆشینی جلە بەسەر ژندا فەرز کراوە، کەوایە لە هەردوو ڕەهەندەکەدا پەیوەندی بە کوردەوە نییە و جلێکی تەواو هاوردەیە و بەزۆر لە کۆمەڵگەی کوردیدا جێگەی بۆ کراوەتەوە و سەپێندراوە.

پاڵاپۆشی کچان و ژنانی کورد، ئەگەرچی لەگەڵ نەریت و ستایلی جلوبەرگی کوردیدا نایەتەوە، بە تایبەتی ئەو شێوازە باڵاپۆشییەی کە گرووپە ئیسلامییەکان لە جیهان و کوردستانیشدا برەوی پێ دەدەن، بۆ خۆی جۆرێکە لە بە کۆیلەکردنی ژنان و ڕازیکردنیانە بە کەوتنە ژێر چەپۆکی پیاوەوە، خۆ ئەگەر دیقەتیش لە فێستیڤاڵەکەی شاری هەڵەبجە بدەین، نزیکەی هەزار و پێنجسەد کچە کوردی هەرزەکار لە پڕۆژەیەکی حیزبیدا باڵاپۆش کران و بەهۆی ئەو کارەوە خرانە خزمەتی خێڵگەرای عەرەبەوە.

خۆ ئەگەر جوانتر دیقەت لە ڕەنگی سەرپۆش و جلی کچەکانی فێستڤاڵەکەی هەڵەبجە بدەین، دەبینین تەنانەت ئەو جۆرە ڕەنگەی بۆ سەرپۆشەکان هەڵبژێردراوە، ڕەنگێکی سەوزی مردووە و لەگەڵ سەلیقە و ئارەزوو و حەزی ئافرەتانی کورددا بۆ ڕەنگاوڕەنگی جلی کوردی نایەتەوە، بەوەی ئافرەتی کورد هەردەم جلی کوردی بە دەیان ڕەنگی جۆراوجۆرەوە پۆشیوە، زۆر بە کەمی ئەو ڕەنگەی کە یەکگرتووەکان بەکاریان هێناوە، لەلایەن ژنانی کوردەوە بەکارهێنراوە، ئەویش لە دۆخ و حاڵەتی تایبەتدا، ئەگینا جلی ژنانی کورد هەردەم ڕەنگاوڕەنگ بووە نەک یەک جۆرە ڕەنگ، ئەویش ئەو ڕەنگە مردووە! ئاخر جلی ئافرەتانی کوردی یانی کرانەوە و ڕەنگاوڕەنگێتی، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کۆمەڵگەی کوردی، نامۆیە بەو جۆرە ستایلە باڵاپۆشییەی ئیسلامییەکان، کە دوور و نزیک پەیوەندی بە جلی ئافرەتانی کوردەوە نییە، تەنانەت بەشی زۆری ئافرەتانی کورد کاتێک جلی کوردی دەپۆشن، بە تایبەتی لە ئاهەنگ و سەیران و گەشتەکاندا سەرپۆش ناکەن، ئەمەش وەک بەڵگەیەکی بەهێز کە بەهۆیەوە دەتوانین ئەجێندای سیاسیانەی فێستیڤاڵەکەی هەڵەبجەی پێ بناسینەوە و دەست بخەینە سەر ئەو برینە و بڵێین فێستیڤاڵەکەی هەڵەبجە بە جلی عەرەبی و بۆ خزمەتی پڕۆژەی سیاسی ئیخوان ڕێکخرا.

پێویستە لە ڕوانگەیەکی تر و بۆ ڕێگریکردن لە بۆچوونی چەواشەکارانە، ئاماژە بەوە بکەین، ئەگەر باڵاپۆشی ئەو کچانە بە خواستی گرووپ و حیزبە ئیسلامییەکان نەبووایە و فێستیڤاڵەکەش بۆ بەسیاسیکردن و بە ئیخوانکردنی کۆمەڵگەی کوردستان ڕێکنەخرایە، وێڕای سەرنجەکانمان لەسەر باڵاپۆشی ئافرەتان بە گشتی و کورد بە دیاریکراوی، هێشتا دەکرا لە چوارچێوەی ئازادییەکانی ئینساندا جێی بکرابایەوە یان هەر هیچ نەبێت وەک ئەو هەزاران ئافرەتانەی دیکە کە باڵاپۆشن، ئەوانیش قەبووڵ بکرابایەن، بەڵام ئەوەی هەڵەبجە، تەواو جیاوازە، چونکە حیزبێکی وەک یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە تاسەر ئێسقان لەژێر هەژموون و کاریگەرێتی ئیخوانە و کارکردنی بۆ بەئیخوانیکردنی کۆمەڵگەی کوردستانیش لە هەموو بوارێکی ژیاندا ڕەنگی داوەتەوە، ڕاستەوخۆ لەپشت فێستیڤاڵەکەوەیە، کەوایە فێستیڤاڵەکە بۆ بە کۆیلەکردن و بووکەڵەکردنی کچانی کوردە بۆ گەرمکردنی گەمەی سیاسی و ئامانجی بەئیسلامی سیاسیکردنی کۆمەڵگەی کوردستان ڕێکخراوە.

لێرەدا بابەتی ئازادییەکان دێتە گۆڕێ و دەکرێ باسێکی کورتی لەبارەوە بکەین، بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندیی بە عەلمانیەت و ئەو ڕووبەرە فراوانەی کە بۆ ئازادییەکان ڕەخساندووێتی، بخەینەڕوو، خۆی عەلمانییەت، کۆمەڵێک بەهای کۆمەڵایەتی، سیاسی، یاسایی، ئینسانی لەخۆیدا چڕکردووەتەوە، ئازادیش یەکێکیانە، کە دینگەیەکی بەهێزی ئەو سیستەمەیە، ئەگەر لە هەر کۆمەڵگەیەکدا ئازادییەکانی مرۆڤ پێشێل کران و دەسەڵاتیش یان گرووپەکانی کۆمەڵگە چاوپۆشییان لەو پێشێلکارییانە کرد، ئەو کۆمەڵگەیە عەلمانی نییە، چونکە عەلمانیەت ڕێگە بە گرووپە فرەجۆرەکانی کۆمەڵگە دەدات، لە ڕوانگەی باوەڕبوون بە ئازادییەکان، بۆچوونی خۆیان دەربڕن و جلوبەرگ بپۆشن و مومارەسەکردنی ستایلی ژیانیان بکەن، هەروەها لە هەڵبژاردن و ڕەتکردنەوەی ئایینیشدا تەواو ئازادن، واتە هەرکە تۆ ئایینێک ڕەت دەکەیتەوە، بەو مەرجەی سووکایەتی بە پەیڕەوانی نەکەیت، ئەوکات هیچ کەس بۆی نییە سزات بدات یان توانجت تێبگرێت و هانی گرووپەکان بدات بۆ هێرشی جەستەیی و دەروونی، چونکە عەلمانیەت وەک سیستەم و یاسا ئەو مافەی پێتداوە، بە هەمان شێوەش تۆش بۆت نییە ئازادیی دیندارێک بخەیتە ژێر چاودێری و هەڕەشەوە، چونکە لە عەلمانیەتدا مرۆڤ خۆی سەنتەری خۆی دەبێت، هەر خۆی بڕیار لەسەر چۆنیەتی ژیانی دەدات، نەک گرووپەکان بە ئارەزووی خۆیان ئاڕاستەی بکەن و سەنگەری ئەوی دیکەی پێ پتەو بکەن بۆ لاوازکردنی ئەوی دیکە، لێرەدا ئازادییەکان ئاوێتەی یاسا دەبن و هەرکە گرووپێکیش هەوڵی درووستکردنی گوشار بۆ سەر گرووپێکی دیکە بدات، یاسا دێتە وەڵام و چەکووشی دادپەروەری لە سەری ئەو لایەنە دەدات کە پێشێلی مافی ئەوی دیکە دەکات.

ئەگەرچی ئەو مۆدێلە لە عەلمانیەت، هێشتا لە کوردستان بە تەواوەتی ڕەگی دانەکوتیوە، بەڵام ئاماژەکانی هەن و دەکرێ لە ڕێگەی پەرەپێدان و هۆشیارییەوە باشتر بکرێت، بە تایبەتی حیزبە عەلمانیەکان دەتوانن بە پڕۆژە لە ڕێگەی چالاکی و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەوە عەلمانیەت وەک ئەوەی هەیە ڕوون بکەنەوە، نەک وەک ئەوەی ئیسلامییەکان بە ئارەزووی خۆیان پێناسەی عەلمانیەت دەکەن و لەپێشچاوی خەڵکی موسڵماندا وەک بێدینی دەیناسێنن، لەکاتێکدا کرۆکی عەلمانیەت بێدینی نییە، تەنیا ئازادیی مومارەسەکردنی دینداری و بێدینی بەرجەستە دەکات، واتە تۆ لە سایەی عەلمانیەتدا هەم دەتوانیت بێدین بیت و هەمیش دیندار، لە هەردوو دۆخدا تۆ ناتوانیت پێشێلکاری بەرانبەر ئەوی دیکە بکەیت.

لە سیستەمی عەلمانیەتدا نابێت لەژێر گوشاری هیچ گرووپێکی سیاسی و ئایینی و کۆمەڵایەتیدا، ئازادیی ئینسان لە قاڵب بدرێت و خواستی ئەوانی دیکەی بەسەردا بسەپێندرێت، ئەگەر ئەمە ڕوویدا، ئەوکات دەبێ مافی زەوتکراوی ئەو کەسانە وەربگیرێتەوە، کە لەژێر هەر پاساو و گوشارێکدا ناچار دەکرێن بەوەی چاوپۆشی لە ماف و ئازادییەکانیان بکەن یان لەژێر گوشاردا جلوبەرگی ئایینییەان بەسەردا دەسەپێندرێت، ئەوە لە عەلمانیەتدا هێڵی سوورە و بە تەواوەتی ڕەتکراوەتەوە، چونکە لە سایەی دەوڵەتی عەلمانیدا مرۆڤ دەتوانێت بە ئازادانە بڕیاری ژیان و ستایلی کۆمەڵایەتییانەی بدات، بەو مەرجەی ڕەچاوی یاساکان بکات و سنووری بەرانبەریش نەبەزێنێت.

عەلمانیەت، ئەگەر چەند دینگەیەکی پتەوی هەبن، ئازادی یەکێکیانە و بە ڕژدی کار بۆ ئەوە دەکات دینگەی ئازادیی مرۆڤ پتەو بێت و ناچار نەکرێ لەژێر هەر جۆرە کاریگەریی و پاساوێکدا ئازادییەکانی لێ زەوت بکرێن، بە تایبەتی منداڵ لە دەوڵەتی عەلمانیەتدا بە تایبەتی هەموو مافێکی پارێزراوە، بەهۆی ئەوەی لایەنی ژیریی و بڕیاردانی هێشتا تەواو نییە و وەک پێویست ناتوانێت بڕیاری ژیرانە یان ژیریانی بدات، وەک نموونە، کاتێک دایک و باوکێکی موسڵمان، بە پاڵپشتی حیزبی ئیسلامی یان بە هەر پاساوێکەوە، سەرپۆش لەسەری کچە منداڵەکەیان دەکەن و لە فێستیڤاڵێکدا باڵاپۆشبوونی ڕادەگەیەنن، بێ هیچ ئەملاوئەولایەک ئەمە دەچێتە چوارچێوەی پێشێلکردنی مافی ئەو منداڵە و ئەگەر خودی منداڵەکەش سکاڵا نەکات، پێویستە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و داواکاری گشتی بێنە دەنگ و ئەو پێشێلکارییە ڕابگرن.

لە پەیوەست بە باڵاپۆشکردنی کچە منداڵەکانی فێستیڤاڵەکەی هەڵەبجە، پرسیارێک خۆی زەق دەکاتەوە و دەپرسین: کێ گرەنتی ئەوە دەدات دوای دوو تا سێ ساڵی دیکە، نیوەی ئەو کچانە جلە دینییە عەرەبییەکە (باڵاپۆش) فڕێ نادەن و دواتر لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیدا سووکایەتییان پێ ناکرێت؟ کێ دەتوانێت گرەنتی ئەوە بکات لە کاتی فڕێدانی سەرپۆش، وەک کەسی هەڵگەڕاوە وەسف ناکرێن و وێنەی کۆنیان بە سەرپۆشەوە لەگەڵ وێنەی نوێ بە قژی ڕووتەوە پۆست ناکرێن؟ پرسیارێکی دیکەش، ئایا ئەوەی ئەو کچانە لە هەڵەبجە کردیان، ئارەزوومەندانە بوو یان لەژێر گوشاری حیزبە ئیسلامییەکان فریودران و کران بە باڵاپۆش؟

پێش وەڵامدانەوەی ئەو چەند پرسیارە، پێویستە خوێندنەوەیەک بۆ پەیامەکەی سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بکەین، کە حیزبەکەی خاوەنی فێستیڤاڵەکە و ئەنجامدانێتی لە شاری هەڵەبجەدا.

سەڵاحەدین بەهائەدین لە پەیامەکەیدا، کە دوابەدوای بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە بڵاوی کردەوە، هێندە لە ژێر کاریگەری سۆز و خێڵگەرای عەرەبدا وشەکانی ڕیزکردوون، بیری چووە هەر کەسێک کە باڵاپۆش نەبێت، لە دیدی ئەودا، وەک بێ ئەخلاق و کەسی خراپەکار وەسف کراوە! ڕەنگە ئەندامەکانی یەکگرتوو بڵێن ئەو قسەیە وانییە و نووسەری ئەم وتارە، بە هەڵە خوێندنەوەی بۆ قسەکانی ئەمینداری یەکگرتوو کردووە، بەڵام ئێوە وردتر دیقەت لە وشە و ڕستە و پەرەگرافەکانی پەیامەکەی سەڵاحەدین بەهائەدین بدەن، کە ئاڕاستەی کچە باڵاپۆشەکانی هەڵەبجەی کردووە، لە بەشێکی پەیامەکەیدا بە کچە باڵاپۆشەکان دەڵێت: “تاجی زێڕینتان سیمای خۆڕاگری و سەربڵندی و شەهامەتە، نیشانەی ڕەسانەیەتی و شوناسی کوردەواری و بنەماڵە ئەخلاق پەروەرەکانتانە”.

باڵاپۆشی، دوور و نزیک پەیوەندی بە جلوبەرگی ئافرەتانی کورد و شوناسی کوردەوارییەوە نییە و نابێت، بگرە تەواو بە ئافرەتی کورد نامۆیە و لە خێڵە عەرەبەکان وەرگیراوە، درووستتر هاوردەی کوردستان کراوە، خۆ ئەگەر باسی ڕەنگەکەیشی بکەینەوە، ئەو دوو ڕەنگەی بۆ باڵاپۆشەکانی هەڵەبجە بەکارهاتن، واتە سەوز و ڕەش، لەگەڵ سەلیقە و حەزی ئافرەتی کورددا نایەنەوە و هیچ کاتێکیش ئافرەتانی کورد بە لێشاو یەک جۆر جلیان بە یەک ڕەنگ نەپۆشیوە، بە پێچەوانەوە ئافرەتانی کورد لە فێستیڤاڵ و شایی و بۆنە و تەنانەت لە ماڵیشدا جلی سوور و سپی و سەوزی کاڵ و زەرد و پەمەیی و هەموو جۆرە ڕەنگێکی کراوەیان بەکارهێناوە، بەڵام ئەو ڕەنگە سەوزەی فێستیڤاڵەکەی هەڵەبجە، کەمترین جار پەنای بۆ براوە، چونکە هەر لە ڕەنگی مزگەوت و شوێنە ئایینییەکان دەچێت و تام و بۆی ژیان و فێستیڤاڵ و ئاهەنگی نییە، یەکگرتووش لەوەدا خۆیان دەزانن چیان کردووە و بۆچی ئەو دوو ڕەنگە سەوز و ڕەشەیان هەڵبژاردووە!

بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو ئەجێندا سیاسییەی کە بەهۆیەوە نزیکەی هەزار و پێنجسەد کچە کوردییان بە جلی عەرەبی ڕازاندەوە، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هاوفیکرەکانی ئاماژە بەوە دەکەن، گوایە هەر لە زووەوە ئافرەتی کورد سەرپۆشی کردووە و باڵاپۆش بووە. ئەمە تۆمەتێکە دەدرێتە پاڵ ئافرەتی کوردەوە، ئەگەر لە زوودا ئافرەتی کورد سەرپۆشیشی کردبێت، بۆ جوانی و بۆ خۆی بووە و لە هەندێ دۆخ و وەرزیشدا خۆی لە گەرمای دەشت و سەروەختی کشتوکاڵیدا پاراستووە، نەک بۆ ڕازیکردنی پیاوسالارانی ئایین بووبێت، بۆیە ئەوە زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەوەی یەکگرتووی ئیسلامی لە فێستیڤاڵەکەدا کردی، ئەوەی یەکگرتوو بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەی سیاسیی ئیسلامییەکان و ڕازیکردنی ئیخوان و پیاوسالاران کراوە، بە ئامانجی لەخشتەبردنی کچانی کورد و درووستکردنی نەوەیەک کە مێشکیان بە سیاسەت و بیری ئیخوانی بشۆردرێتەوە، ڕێک ئەوەی هەڵەبجە بۆیەکردنی مێشکی کچان و منداڵانی کورد بوو بەو ئەجێندایەی ئیخوانەکان لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا کاری بۆ دەکەن، بەوپەڕی ڕاشکاوییەوە دەتوانین بڵێین ئەو کارەی یەکگرتوو کردی، خیانەتێکی نەتەوەیی و کولتووریی بوو، ئەگەر لە نەزانی یان مەبەستدار کرابێت، دەچێتە بازنەی هەوڵدان بۆ سڕینەوەی یەکێک لە شوناسەکانی کوردەواری کە لێرەدا مەبەستمان جلی ئافرەتانی کوردە.

جارێکی تر فۆکەس دەخەینەوە سەر ئەوەی کە ئەوەی یەکگرتوو کردی لە مێژووی کورددا وێنەی نەبووە، بەڵکوو پڕۆسەیەک بوو بە پارەیەکی زۆر و ئامادەسازییەکی تەواوەوە کرا، مافی هەر کەسێکە بپرسێت، یەکگرتووی ئیسلامی بەو قەیرانی داراییە، ئەو پارەیەی لە کوێ هێنا و بۆچی نزیکەی سێ هەزار کەسی لە هۆڵێکدا کۆکردەوە و لەبۆنەی پڕۆژەیەکی ئیخوانیدا فێستیڤاڵی بۆ ڕێکخستن؟

ئەو کارە ڕەخساندنی ئازادی نەبوو بۆ ژنانی کورد، کۆیلایەتی بوو لە بەرژەوەندیی ئیسلامگەرای عەرەبی کە لەژێر کاریگەری و بە خواستی ئیخوان کرا، بۆیە جۆرێکە لە خیانەت، بەوەی یەکگرتوو کاری بۆ سڕینەوەی شوناسی کوردەوارییانە کرد و لەبری ئەویشدا سەپۆرتی جۆرە جلوبەرگێک دەکات کە نەک هەر هی کورد نییە، بەڵکوو ئازادییەکانی ژنیش دەخاتە چوارچێوەوەوە و وەک کاڵای دەستی ئیسلامی سیاسی لێ دەکات و ڕۆڵی ڕۆبۆتی پێدەبەخشێت و کۆنتڕۆڵەکەیشی لە چنگی پیاو دەنێت بۆ ئەوەی بە ئارەزووی خۆی ئەمسەر و ئەوسەری پێ بکات و وەک کاڵایەک بەکاری بهێنێت، ئاخر تۆ کە مافی بە ئازادیی پۆشینی جلوبەرگ و سیمای کوردەوارییانە لە ڕووخساری ژنی کورددا دەسڕیتەوە، مێشکیشی داگیر دەکەیت، وای لێ دەکەیت هەست بە کەسایەتی خۆی نەکات و وەک کۆیلەیەک خۆی ببینێت.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەڵاحەدین بەهائەدین بە کچە باڵاپۆشەکان دەڵێت: “باڵاپۆشیتان سیمای خۆڕاگری و سەربڵندی و شەهامەتە”. دیارە لە ڕوانگەی ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە، ئەوی باڵاپۆش نەبێت، سەربڵند نییە، بێ شەهامەتە، خۆڕاگر نییە! بۆیە بە دەنگی بەرز و بێ ڕەچاوکردنی لایەنی دەروونی ئەو سەدان هەزاران کچ و ژنانەی کورد کە باڵاپۆش نین، بە کچە باڵاپۆشەکان دەڵێ سەربڵند و بە شەهامەت و خۆڕاگر! لە ئەمینداری یەکگرتوو دەپرسم، ئەوان لە چیدا خۆڕاگریان کردووە؟ مەگەر لە شەڕدان لە دژی داعش و ئەفکاری دواکەوتووانەی کۆمەڵگە! ئاخر ئەگەر خۆی لە ڕاستی نەشارێتەوە سەڵاحەدین بەهائەدین دەزانێ ئەو باڵاپۆشییەی ژنان پەیوەندی بە ئازادییەوە نییە و بەسەریاندا فەرز کراوە، بە تایبەتی ئەو منداڵانەی هەڵەبجە، سوود لە کەم تەمەنی و کەم ئەزموونییان وەرگیراوە و باڵاپۆش کراون، ڕەنگە بەشێکیان بە ئارەزووی خۆیان یان لەژێر کاریگەری ماڵەوەیاندا باڵاپۆشی خۆیان ڕاگەیاندبێت، بەڵام خودی فێستیڤاڵەکە خۆی سیاسەتی بەئیخوانکردنی کوردستانە و یەکگرتووەکانیش ناتوانن نکۆڵی لەو ڕاستییە بکەن، ئەوەتا ژمارەی سەرپۆش و باڵاپۆشەکان لە کۆمەڵگەی کوردستاندا زیاد دەکەن و لەو لاوەش هەوڵی ناشیرینکردنی ئەزموونی کوردستان بە گشتی دەدەن. کەوایە ئەو بانگەشەی یەکگرتووەکان بۆ ئازادیی باڵاپۆشی ئەو کچانە، دوورە لە ڕاستی و بە بەرنامە کاریان بۆ کردووە تاوەکو لە ڕێگەی باڵاپۆشییەوە ئەو کیژانە لە کیژانی دیکە جیا بکەنەوە و بیانکەن بە نەوەی ئاییندەی یەکگرتوو و لە پڕۆسەکانی دەنگدان و هەڵبژاردندا سوودیان لێ وەربگرن کە دووجار هەر کورسیێکی یەکگرتوو لە سوودی هەژموونی ئیخوان دەکەوێتەوە.

هەر حیزب و لایەنێکی سیاسی مافی گەیشتن بە دەسەڵات و مسۆگەرکردنی زۆرترین کورسیی پەڕڵەمانیان هەیە، بەوپێیەی لە دیموکراسییەتدا نابێت هیچ حیزبێکی سیاسی و کەسێک لە بەشداری سیاسی و چالاکییە ڕێکخراوەییەکاندا ڕێگری لێ بکرێت، بەڵام دۆخەکە لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تر جیاوازە و لە ئەگەری باڵادەستبوونی ئیسلامی سیاسی لە کوردستاندا، ڕووبەرێکی فراوانی مەترسیدار بە ڕووی کورددا دەکرێتەوە و ئەوکات بە پڕۆسە کار بۆ سڕینەوەی هەرچی بەهایەکی کوردەوارییانە هەیە دەکەن و لەبری ئەویشدا بەهای ئیسلامی و عەرەبی و ئیخوانی جێگیر دەکەن، ئاخر کۆمەڵگە لە سایەی ئیسلامی سیاسیدا نەک هەر ئاسوودە و سەقامگیر نابێت، بەڵکوو بە کۆی دامودەزگەکانییەوە دەخرێنە ژێر سانسۆری کارەکتەرانی ئایینی و هەموو شت بڤە و هێڵی سوور دەبێت، یانی چەقبەستوویی و باوەشکردن بە دواکەوتوویی و داخراوی، ڕەگ دادەکوتن، ئەگەر بتەوێ ئەو ڕەگە هەڵبکێشیت، پێویستت بە هێزی چەکدار دەبێت، کەوایە لە ئێستاوە دەبێ خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستییە بزانن ئەگەر ئیسلامییەکان بگەنە دەسەڵات، نموونەی هێندە ناشیرین و توندڕەوییانە پێشکەش دەکەن، کۆی جومگە و هێڵەکانی کۆمەڵگە دووچاری شکست و ماڵوێرانی دەبن.

ئەمینداری یەکگرتوو، لەمیانەی هاندانی کچە باڵاپۆشەکاندا، وەک سەربڵند وەسفیان دەکات و خێزانەکانیشیان بە بنەماڵەی بە ئەخلاق ناودەبات وەک ئەوەی ئەو خێزانانەی کە کچەکانیان سەرپۆش ناکەن و باڵاپۆش نین، بێ ئەخلاق و بێ شەهامەت بن! ئەوەی سەڵاحەدین بەهائەدین باسی دەکات جۆرێکە لە بێویژدانی دەرهەق بەو کچانەی باڵاپۆش نین یان ئەو خێزانانەی کچەکانیان لەسەر باڵاپۆشی پەروەردە نەکردووە، بۆیە دەبوو باشتر و بە هەستیارییەوە ئەو چەند وشەیەی بخستابایەتە ناو پەیامەکەیەوە، خوازیارم نووسینی پەیامەکەی بە چەند کادیرێکی حیزبەکەی ڕاسپاردبێت، خۆ ئەگەر ئەم تێگەیشتنە ڕێکوڕەوان مەبدەئی خۆی بێت، ماڵوێرانی بەرۆکی کۆمەڵگەی گرتووە و دەبێ تووشی شۆک بین کە تا ئێستا بەشێکی کۆمەڵگەی کوردی پێیان وابووە ئەو پیاوە ئیسلامییەکی میانڕەوە!

زۆرجار ڕووداوی هێندە نەشیاو لە ژنانی باڵاپۆشدا ڕوویداوە هەر مەپرسە چەند قێزەون بووە! هەروەها ژنانی سفوریش کاری جوانیان کردووە و لە ڕێکخراوە خێرخوازییەکاندا ڕۆڵیان هەبووە و سەربەرزانەش ژیاون، بۆیە ناکرێ خراپەکاری بدەینە پاڵ گرووپێک و گرووپێکی دیکەش بە چاکەخواز ناو ببەین، ئاخر ئەوەی مامۆستا باسی دەکات ڕێژەییە و گشتگیر نییە، هەردوو گرووپ خاڵی نەرێنی و ئەرێنییان هەیە، بەوپێیەی کۆمەڵگە تەژییە لە مرۆڤ و دابەشبوونە بەسەر گرووپەکان و ئاستە جیاوازەکانی ڕۆشنبیری و تێگەیشتن و بیرکردنەوە، ماڵوێرانی ئەوەیە کاتێک پیاوێکی وەک مامۆستا سەڵاحەدین لەسەر حیسابی ئەوی دیکە بە کەسانێک دەڵێت سەربڵند و خاوەن شەهامەت، ئەوە لێدانە لە گرووپێکی دیاریکراو و پێویستە ڕێکخراوەکان و ڕۆشنبیران لەو جۆرە دەنگانە بێدەنگ نەبن بۆ ئەوەی بکەر و کارەکتەرانی ئەو جۆرە فێستیڤاڵ و بیرکەرەوانە فێر نەبن پێوەری مرۆڤی چاکەخواز لەسەر بنەمای باڵاپۆشی لە کۆمەڵگەدا زەق بکەنەوە، ئاخر مەرج نییە ئەوەی باڵاپۆش نەبێت، خراپەکار و ئەوی باڵاپۆشیش بوو کەسێکی چاکەکار بێت. مەگەر سەڵاحەدین بەهائەدین بە چاوی خۆی ئەو وێرانەیەی باڵاپۆشەکان لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا نابینێت! مەگەر ئاگاداری ئەوە نییە لە کەمپی هۆل لە سووریا کە پڕێتی لە ژنانی باڵاپۆش و ڕووپۆش (نیقاب)، کەچی کاری لەشفرۆشی تێیدا لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە و ڕۆژانەش وەک ڕۆژەڤی هەواڵەکان باسباسی بەرزبووەنەوەی ژمارەی لەشفرۆشییە لەو کەمپەی باڵاپۆشاندا.

ئەو پیاوە ئیخوانییە (سەڵاحەدین بەهائەدین) هێندە لە خەمی خێڵگەرای عەرەب و فیکری ئیخواندایە، سەیر بکەن، چی بە کچە باڵاپۆشەکان دەڵێت: (ئێوە باڵاترن لەوەی چاولێکەری خەڵکی بێگانە بکەن، بەرزترن لەوەی فەرهەنگ و ئەخلاق و کولتووری نەتەوەیی و نیشتمانی خۆتان بگۆڕن بە خاتری ناحەزانی گەل و نیشتمان و ئایین و مەزهەبی گەلەکەتان.. بڵندترن لەوەی چۆک دادەن و ببەزێن لەبەردەم شاڵاوی بێگانەپەرستی و تەسەلیم بوونی نەیارانی شوناسی ئایینی و ئەخلاقی گەلەکەمان).

پێش ئەو پەرەگرافەی سەرەوە شیبکەینەوە، دەمەوێ سەرنجی خوێنەر بۆ ئەوە ڕابکێشم کە پەرەگرافەکە پڕێتی لە هەڵەی ڕێنووس و زمانەوانی، وێڕای ئەوە بە پێویستم نەزانی، ڕاستکردنەوەی بۆ بکەم، وەک پاراستنی دەقەکە وەک خۆی، ئەمەش بەڵگەیەکی دیکەیە کە پەیامەکە هێندە بە پەلە نووسراوە، نەپڕژاونەتە سەر ئەوەی تەنانەت هەڵگریشی بکەن، ئەوە هەر لە هەڵەی فیکری گەڕێن چ وێرانەیەکە.

لە کۆمەڵگەی یەکساندا هیچ گرووپێکی کۆمەڵایەتی لە گرووپێکی دیکە باڵاتر نین، بەو قسەیەی سەلماندی لە ڕوانگەی ئیسلامی سیاسییەوە، ئەو گرووپانەی باڵاپۆشن یان ئیسلامین، مرۆڤی لەوانی دیکە باڵاترن، ئێ مەرج نییە هەموو کرانەوەیەک و چاولێکەرییەک نەرێنی بێت، وەک نموونە، کاتێک لە کۆمەڵگەی کراوەی جیهانیدا، ژنان دەخرێنە ناو بازنەی کارەوە و وەک پیاو ئازادی بەدەست دەهێنن، ئەوە ئەگەر چاولێکەریش بێت، بەڵام لاساییەکی باشە، چونکە ئەگەر لە ژێر کاریگەری کۆمەڵگەی ئەورووپی نەبایە، ژنانی کورد، هێشتا دەبوو لە ماڵەوە دیل بن و گەورەترین دەرکەوتنیان لەو جۆرە فێستیڤاڵانەدا بووایە کە تێیاندا باڵاپۆش دەکرێن.

لەلایەکی ترەوە ئەوەتا سەڵاحەدین بەهائەدین جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو باڵاپۆشییە فەرهەنگ و کولتووری نەتەوەیی کوردە. لێرەدا پێویستە جارێکی دیکەش ئاماژە بەو خاڵە بکەینەوە کە باڵاپۆشکردنی ئەو کچانە لە فێستیڤاڵەکەدا، دوور و نزیک پەیوەندی بە کولتوور و فەرهەنگی نەتەوەی کوردەوە نییە، بەڵکوو خیانەتیشە لە نەتەوە و جلی کوردیش، مادام لەسەر جلی کوردی ساغ دەکەنەوە، پێویستە بە دەنگی بەرز و زوڵاڵ هەمووان بڵێن ئەوە ناڕاستییەکی ڕوونە و سەرپۆشە سەوزەکەتان هیچ پەیوەندییەکی بە شوناسی کوردییەوە نییە، ڕێکوڕەوان کۆپی عەرەبە و لەسەر جەستە و قژی کیژانی کورددا پەیست کراوە.

ئەو کات کارەکە دەبووە ئازادی کە ئەو کیژانە بە ئارەزووی خۆیان و بەبێ فێستیڤاڵ و کاری حیزب و ڕێکخراوە ئیسلامییەکان لە ماڵەکانی خۆیاندا بەشێوەی خۆویستانە باڵاپۆشی خۆیان هەڵبژاردایە، بەڵام کاتێک لەلایەن ڕێکخراوێکی حیزبێکی هاوفیکری ئیخوانی، لە فێستیڤاڵێکی سیاسیدا و لە ڕێگەی شاشەوە باڵاپۆشبوونی ئەو کچانە بە کۆمەڵگەی کوردی و عەرەبی و جیهاندا نیشان دەدرێت، لە چوارچێوەی ئازادی دەچێتە دەرەوە و ڕێک دەبێتە گەمەیەکی سیاسی و لە کرۆکدا بەکارهێنانی ئەو کچە منداڵانەیە کە هێشتا وەک پێویست ناتوانن ژیریانی بڕیار بدەن.

ئینجا لە سەڵاحەدین بەهائەدین دەپرسین، باڵاپۆشکردنی ژنان لە ڕێگەی ڕێکخراوە سیاسییەکەتەوە، چ پەیوەندییەکی بە ئازادییەوە هەیە؟ بێشک ئەوە نەک هەر ئازادی نییە، بەڵکوو لێسەندنەوەی ئازادی و مافی بە ئازادانە پۆشینی جلوبەرگە و هەروەها جیاکردنەوەی ئەو کیژانەیە لە گرووپەکانی تری کۆمەڵگە، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی بیری چووە ئازادی خۆی ڕەهەندگەلی فەلسەفی و کۆمەڵایەتی هەن، بەوەی مرۆڤ خۆی بڕیار دەدات کە چۆن بژی و چی بپۆشێت و چۆن لەگەڵ هەڵبژاردەکانیدا خۆی بگونجێنێت، ئێ ئێوە وەک یەکگرتووی ئیسلامی فێستیڤاڵ بۆ پۆشینی جلی کچان ساز دەکەن و هەر خۆشتان سەرپۆشەکان دەکڕن و جۆرەکەی دیاری دەکەن، کەوایە ئەمە کوێی ئازادییە! ئاخر ئەو هەموو کەسە بە یەک ڕەنگ و یەک ستایلی جلوبەرگ، لەگەڵ ئازادیدا نایەتەوە، بەڵکوو ڕێکوڕەوان دابڕینی ئەو هەزاران کچەیە لە کۆمەڵگە و لەو کەسانەی وەک ئەوان باڵاپۆش نین، ئیشکردنە لەسەر شۆردنەوەی ژیریی ئەو گەنجانە کە ئاییندەیەکی باش لەبەردەمیاندایە ئەگەر ئێوەی ئیخوانی نەیانخەنەوە ماڵەوە و ڕووخساریان لە کۆمەڵگە بە پەڕۆ دانەپۆشن!

فەرموون، خۆتان ئەو بەشەی پەیامەکەی سەڵاحەدین بەهائەدین بخوێننەوە و ئینجا بڕیار بدەن، ئایا بەزۆر باڵاپۆشکردنی ژنان و نیشاندانیان لە فێستیڤاڵێکی ئیخوانیدا دەچێتە چوارچێوەی ئازادی یان بە ئیخوانکردنی کۆمەڵگە و ئەو کچە کوردانەیە: (لەچکەکەتان دەربڕینی ئازایەتی و ئازادییە، نیشانەی بڕوا بەخۆبون و کارابونتانە لەمەیدانی خوێندن و کار و ئەرکی هاووڵاتی بونی یەکسان و گشت بوارە کاریگەرەکانی ئەهلی و حکومەتی. باڵاپۆشیتان تاجی زێڕین و ویسامی شەرەف و مەدالیای ڕێزو ئازایەتی و کەسایەتی سەنگینی ئێوەیە. جارێکی تر ئەم ڕۆژە مێژوویەتان لێ پیرۆز بێ، ئەم هەنگاوە گەورەیە لە هەڵەبجەی شاری شەهیدان و پایتەختی ئاشتی پیرۆزبێ).

پێشتر باسی هەڵەی ڕێنووسمان کرد، ئەو پەرەگرافەیان هەر زۆر وێرانتریشە لەوانی دیکە!

کاتێک ئەنفالکردنی کورد بە چەند قۆناغێک لەلایەن ڕژێمە ئیسلامییەکەی سەددام حسێن و لەژێر ئاڵای بە ئەڵڵاهوئەکبەر نەخشێندراوەوە جێبەجێ دەکرێ و دواتر لە درێژەی پڕۆسەکەدا ئەوجا بە گازی ژەهراویش هەڵەبجە دەخنکێندرێت، دەبوو ژەهراویکردنی هەڵەبجە، وەک زەنگێک هەمیشە بۆ کورد و بە تایبەتی هەڵەبجەییەکان لێ بدرێتەوە، کە ڕژێمێکی عەرەبی ئیسلامی لە هەڵەبجە چی بە کورد کردووە، بەڵام یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان چونکە پاشکۆی عەرەب و فیکری ئیخوانە و باکی بە مێژووی کورد و ئەو ستەمکاریانەوە نییە کە دەرهەق بە کورد کراون، ئەوەتا دێت فێستیڤاڵ بۆ پۆشینی جلی عەرەبی و ئیخوانی ڕێک دەخات و پرسە نەتەوەییەکەی کورد لە پۆشینی سەرپۆشێکی عەرەبیدا کورت دەکاتەوە، ئەوە بۆ خۆی دەچێتە باری ناپاکییەوە، لەوەش مەترسیدارتر ئەمینداری یەکگرتوو ئەو باڵاپۆشییە وەک بابەتێکی نەتەوەیی وەسف دەکات، وەک ئەوەی ئاڵای کوردستانییان کردبێتە بەر کچانی هەڵەبجەیی! ئێ من لە ئەمینداری یەکگرتوو دەپرسمەوە، ئەگەر ویژدانت ئاسوودەیە، ئەرێ ئەو باڵاپۆشییەی لە فێستیڤاڵەکەدا کرا، چ پەیوەندییەکی بە جلوبەرگ و کولتووری کوردییەوە هەیە؟

جارێکی تر بە وردی سەرنج بدەن، سەڵاحەدین بەهائەدین بۆ کچە باڵاپۆشەکان دەڵێت: (باڵاپۆشیتان تاجی زێڕین و ویسامی شەرەف و مەدالیای ڕێز و ئازایەتی و کەسایەتی سەنگینی ئێوەیە). ئەو ڕوانگەیەی سەڵاحەدین بەهائەدین، هێندە مەترسیدارە نەبێتەوە، دەبێ هەڵوەستەی ڕژدی لەبارەوە بکرێ و ناخی ئەو پیاوە وەک خۆی بۆ کۆمەڵگە ڕوون بکرێتەوە، پیاوێک لە کۆمەڵگەی کوردستاندا حیزبی هەیە و لە پەڕڵەمانیشدا کورسی، کەچی پێوەری شەرەف لە باڵاپۆشی ئافرەتدا دەبینێتەوە، ئاخر ئەو گوتەیەی ڕاستەوخۆ بێڕەوشتکردنی بەشێکی ژنانە کە باڵاپۆش نین، هیوادارم پەیامەکەی لەلایەن چەند هەرزەکارێکی بێسەوادی یەکگرتووی ئیسلامییەوە نووسرا بێت، خۆ ئەگەر باوەڕی تەواوی خۆی بێت و لەلایەن خودی خۆیەوە نووسرابێت، کارەساتەکە یەکجار زۆر لەوەش گەورەترە ئێمە دیقەتی دەدەین، ماڵوێرانییە حیزبێکی وەک یەکگرتوو بەو جۆرە لە ژن بڕوانێت و کورسیی پەڕڵەمانیشی هەبێت، جێی شۆکە پیاوێکی وەک سەڵاحەدین بەهائەدین کە بانگەشەی میانڕەوی دەکات، پێیوابێت باڵاپۆشی کچان مەدالیای شەرەف و کەسەیەتی سەنگینە، دیارە ئەوەی باڵاپۆش نەبوو، بێ شەرەفە و سەنگین نییە!

ئەو تێگەیشتنە بەڵگەیە کە گرووپە ئیسلامییەکان لەپێناو بەرژەوەندی تەسکی خۆیاندا بە بەردەوامی هەوڵی سووک سەیرکردنی گرووپەکانی تری کۆمەڵگە دەدەن و لەولاشەوە گرووپەکەی خۆیان وەک کەسانی خاوێن و بە ڕەوشت و دەستپاک نیشان دەدەن، ئاخر ئەو یەکگرتووە لەوەتای هەیە، بە بەردەوامی کاری لەسەر دابەشکردنی کۆمەڵگە بەسەر گرووپەکاندا کردووە، وەکچۆن ئیخوان لە میسر و لە هەموو کۆمەڵگەکانی دیکەدا دەیکات، ئەو جیاکارییەی یەکگرتووش ئەگەر بەردەوامی هەبێت، ڕۆحی کۆمەڵگە دەکوژێت و ئینسانەکان لەسەر بنەما و بە پێوەری خۆیان سەر گرووپگەل دابەش دەکەن.

ئێستا کاتی وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەیە کە لەسەرەتای وتارەکەدا پرسیاری ئەوەمان کرد کە ئایا ئەوەی ئەو کچانە کردیان ئارەزوومەندانە بووە یان لەژێر گوشاری حیزبە ئیسلامییەکان و بە فریودان باڵاپۆش کراون.

نکۆڵی لەوە ناکرێ بەشێکی ژنانی کورد باڵاپۆشن و سەرپۆش دەکەن، لەناو ئەو بەشەشدا دوو جۆر لە ژنانی باڵاپۆش هەن، جۆرێکیان بە سادەیی و لە خۆیانەوە پێیانوایە باڵاپۆشی پەیوەستوونە بە ئایینەوە و ئەوانیش ئەو پەیوەستبوونەیان جێبەجێکردووە، ئەو جۆرەیان بە قووڵی نەچوونەتە ناو موناقەشەکانەوە، ئایا سەرپۆش و باڵاپۆشی تەواو پەیوەندی بە قورئانەوە هەیە یان نەریتێکی عەرەبییە؟ بەڵکوو لە دایکەوە بۆیان ماوەتەوە و بەردەوامیشی دەبێت، بەڵام لەگەڵ ڕەوتی کرانەوەی کۆمەڵگەدا ئەو جۆرەیان ڕێژەکەی لە کەمبوونەوەدا دەبێت، کەچی جۆرەکەی دیکەیان بە تەواوەتی لەژێر کاریگەری حیزبە ئیسلامییەکانن و سەرپۆش و باڵاپۆشی وەک پڕۆژەیەکی سیاسی و ئیسلامییانە دەبینن، ئەمجۆرەیان خاوەنی پڕۆژە و چالاکی باڵاپۆشکردنی کچانی کوردستانن، وەک نموونەکەی هەڵەبجە.

لێرەدا بەوپەڕی ڕاشکاویی و بە لۆژیک دەتوانین بڵێین ئەو کچانەی لە فێستیڤاڵەکەی هەڵەبجەدا باڵاپۆش کران، کارەکەیان هەڵبژاردەیەکی خۆویستانە نەبووە، بەڵکوو لەژێر کاریگەری حیزبە ئیسلامییەکان و بە هاندانی ماڵەوەیان بووە بەوەی ڕێگەیان داون بچنە ناو گەمەیەکی سیاسی وەک فێستیڤاڵەکەوە.

ئێمە ناڵێین چەک خراوەتە سەر ملیان بۆ ئەوەی باڵاپۆشی خۆیان ڕابگەیەنن، بەڵکوو دەڵێین کەوتوونەتە ژێر کاریگەری فیکری یەکگرتوو و هاندراون بۆ ئەو کارە، کەوایە ئەمە ئازادی نییە و ناچێتە بازنەی کارێکی خۆویستانەوە، بە تایبەتی هێشتا تەمەنیان هێندە گەورە نییە تا توانای بڕیاردانی لۆژیکی و درووستیان هەبێت، بۆیە ئاسانە لەلایەن حیزب و باوک و دایک و ڕێکخراوەکانەوە کاریگەریان لەسەر درووست بکرێت، لەوەش پێویستتر ئەوەیە بگوترێ هیچ ئایینێک دانووی لەگەڵ ئازادییدا ناکوڵێت، ئازادی، مرۆڤ دەکات بە مرۆڤێکی بیرکەرەوە و گوماناوی، کارەکتەرانی ئایینیش ناخوازن پەیڕەوانی ئایین بیر بکەنەوە و گومان درووست بکەن، ئاخر مرۆڤ لەو جۆرە گردبوونەوە و بە ئاماربوونەدا، توانای بیرکردنەوەی لاواز دەبێت و ناتوانێت خۆی بێت. [1]
ئەم بابەتە 620 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 20-02-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-02-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 24-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 620 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
پەیامی کافکا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,103
وێنە 105,469
پەرتووک PDF 19,114
فایلی پەیوەندیدار 96,129
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
پەیامی کافکا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!