تووێکڵی دارە
نێوی هەزارە
گەر نایزانی بڵێ هەنارە
وەڵامی مەتەڵەکە لەناو مەتەڵەکەدایە، مەتەڵساز بۆ سەرلێشێواندنی گوێگر وتوویەتی، تووێکڵی دارە، مەبەست لە میوەی هەنارە کە توێکڵەکەی بە دار چووێنراوە، نێوی هەزارە، مەبەست لە دەنکۆڵەی هەنارە کە لەناو هەناردایە و ژمارەیان زۆرە، گەر نایزانی بڵێ هەنارە، مەبەست لە هەنارە. وەڵام (هەنار) .[1]