پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,035
وێنە 106,627
پەرتوک PDF 19,284
فایلێن پەیوەندیدار 97,264
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
خولە چەخماخە، هەوڵێک بۆ خوێندنەوەی کۆمەڵگەی کوردی 02
کوردیپێدیا، (مافێ گەهشتن بو زانیاری یێن گشتی) ژبو تەڤایا کوردان دەستەبەر دکەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خولە چەخماخە، هەوڵێک بۆ خوێندنەوەی کۆمەڵگەی کوردی 02

خولە چەخماخە، هەوڵێک بۆ خوێندنەوەی کۆمەڵگەی کوردی 02
خولە چەخماخە، هەوڵێک بۆ خوێندنەوەی کۆمەڵگای کوردی، بەشی دووەم
نووسەر: یاسین محەمەد

خولە چەخماخە شانۆییەکی کۆمیدییە، بەڵام کۆتاییەکی تەواو تراژیدیی هەیە. ئەوەشی بەر ئەو تراژیدیایە دەکەوێت، هەمان ئەو کەسەیە کە بووەتە هۆی خولقاندنی ئەو کەشە کۆمیدییە، واتە چایچییەکە. هەندێک جار هەمان ئەو کەسە هەقخواز و بەشمەینەتانەی کۆمەڵن دەبنە هۆی سەرهەڵدانی مەهزەلەیەکی لەو جۆرە، بۆیە ڕەنگە قەدەر غەدری لێ نەکردبن. لەبەر خاتری پاروویەک نان ناچارن سەر کز بگرن و بێدەنگ ببن یان هەندێک جار ڕیایی بکەن و خۆیان ببەنە پێشەوە هاوشێوەی دەوروبەرەکەیان، کەچی دواجار هەر خۆیانن دەبنەوە بە قوربانی. ئەوان ڕاستییەکان دەبینن و بە پێچەوانەی ئەوانی دیکەوە بۆیشی پەرۆشن، بەڵام نایانەوێت قوربانی بە خۆیان بدەن و شوێنی بکەون. بە خوێندنەوەیەکی دیکە، ئەوانەی خولقێنەری ئەو جڤاتە پڕ مەهزەلەیەن، چارەڕەشی نایانبوورێت و دەبێتە چارەنووسیان. قسەی ڕەعیەتیش لە کۆتایی ئەو مەهزەلەیەدا هیچ ئەرزشێکی نییە، چونکە نە هەڵقوڵاوی ناخی خۆیانە، نە خۆیشیان هۆکاری ئەو گۆڕانکارییەن. کەمال و مارفیش باڵی سەربازیی نێو ئەو جڤاتەن و چەخماخساز لە سایەی ئەواندا زیاتر ملهووڕ بووە. ڕەوشی ئەوانیش لە ڕەوشی ئەو دوانەی دیکە باشتر نییە، بەڵام لە کەشێکی دۆگمای وەهادان دەبێت هەموو هەوڵێکیان بۆ پاراستنی ئەو تەوتەمەی سەرەوەیان بێت، لەو پێناوەشدا بە گژ هاوڕێ کۆنەکانیشیاندا دەچنەوە. ڕۆشنبیرانیش کە لە کاراکتەری یونسە فەنی و تەها فەنیدا بەرجەستە بوون، کاریان ماستاوساردکردنەوە و مامەحەمەییکردنە لە حزووری دەسەڵاتداراندا، لە پاشملەش سنگ دەردەپەڕێنن و خۆیان وا پیشان دەدەن ئەوان ڕۆشنبیرن و بێزیان نایەت مەرحەبای ئەو جۆرە کەسانە بکەن!
خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە لە سەرەتادا فۆکەسی سەرەکی خراوەتە سەر چایچییەکە، لە کۆتاییشدا جارێکی دیکە فۆکەسی سەرەکی هەر لەسەر ئەوە. لە سەرەتادا بە بێدەنگی سەرقاڵی ئیشکردنە، لە کۆتاییدا بە برینداری هاواری لێ بەرز دەبێتەوە. ئەو ورووژێنەری گەلێک لە شتەکانە: لە سەرەتاوە تۆقین لە تفەنگەکەی چەخماخە، دواتر هێنانە بەرباسی نەزیرەی حاجی ئەبوبەکر، لەو کاتەشی چەخماخە پرسیاری چەخماخسازی لێ دەکات، سەرەداوێکی بۆ دەردەخات. لە ورووژاندنی هەر کام لەوانەشدا ستەمکارییەکی تازە بە دوای خۆیدا دەهێنێت. ئەو خانەخوێیە و دەتوانێت سنوور بۆ هەموویان دابنێت، ڕێکیان بخات و ڕێگە لە چەتەگەری بگرێت، ئەگەر لە ڕێگەی یاساشەوە نەبێت، لەبەر نەبوونی سەروەریی یاسا، خۆ دەتوانێت بە هێزی قسە و بەرمەبنای ئەوەی ”چایخانەی خۆمە و ناهێڵم”، کەچی لەجیاتیی ئەوە لە ماڵی خۆیدا دەبێتە تێهەڵدراو و گاڵتەپێکراوی هەموویان. هەمیشە هەژاران یان بەشە گەورەکەی میللەت، کە خۆیان خاوەنماڵی ڕاستەقینە بوون، لە لایەن کەسانی دیکەوە نیشتمانەکەیان لێ زەوت کراوە. دواجاریش لە ڕۆیشتنی ئەو کەسانەدا هەر ئەوان بوونەتە قوربانی.
خولە چەخماخەکانی سیاسەت لەم نیشتمانەدا لەپڕ پەیدا بوون، گەلیش بە چەپڵەڕێزان کەوتوونەتە شوێنیان. ئەوانیش ئەوەی ویستبێتیان بە کەمال و مارفەکان ئەنجامیان داوە. ئەوان چەخماخەی ناوخۆ و چەخماخسازی دەرەوە بوون، لە ئاست گەورەکانیاندا کەوتوونەتە لەرزەلەرز و مامەحەمەییکردن. لە ئاست گەلیشدا خۆسەپاندن و هەڕەشەوگوڕەشە. ئەوان هەمیشە لەسەر حیسابی گەل سەرقاڵی خواردنەوە و قومار و ڕاووڕووت بوون، بە هەر کەسێکیشیان وێرابیت، دایانپڵۆسیوە یان لە ناویان بردووە. لە سەرسەرێتی و دەستبڕین و لەبلەبانیدا تەنانەت ناوبانگیان لەدەرەوەش بیستراوە: ”تەنانەت ناوبانگت لە بەغداش بیستراوە…” تا چرکەساتی نووسینی ئەم دێڕانەش دەسەڵاتی کوردی ئەو ڕستەیەی تێنەپەڕاندووە.
پێش هاتن و دوای هاتنی دەسەڵاتداران، گەل هێزی کاریگەریی هەیە، بەڵام جیاوازیی ئەوان و دەسەڵاتداران ئەوەیە کە ئەوان بێئاگان لەو چەکە کاریگەرە و لە شێوازی بەکارهێنانی. پێش هاتنی خولەی چەخماخساز، حاجی چەکێکی جۆری ستاری هەیە (چەک وەک ڕەمزێک بۆ بوونی دەسەڵات و بەرگری لەخۆکردن) کەچی لە بەرانبەر هیچدا پێشکەشی کاک مەحموودی دەکات. ئەی دەبێت ئەو ئەو چەکەی بۆچی بێت کە نەتوانێت بەرگریی پێ بکات لە خۆی؟! ئەگەر هەر بڕیارە بە زۆر مافی خۆی بسەنێت، بۆ کەسێکی دیکە دەهێنێتە ناوەوە کە بێبەرانبەر هیچی بۆ ناکات و کێشەکەی ئاڵۆزتر دەکات؟ دواجار چەخماخسازیش نایکات بە نامەردی، چەکەکەی لێ وەردەگرێت و کچەکەی [برازا]شی بە تۆپزی لێ دەسەنێت لە پای هەڕەشەیەک لە حەمە نەجمی سوورەبانی، دیاریش نییە ئاخۆ حاجی پارە یان شمەکەکانی دەست دەکەوێتەوە یان نا. لە دیمەنی دواتردا پێکداهەڵپرژانی نێوان حاجی و تەها فەنی، پێمان دەڵێت دەسەڵاتداران هەمیشە ئیش لەسەر ئەو جیاوازییانەی نێوان گەل دەکەن، دەیانەوێت بەردەوام لە ترازان و پێکداهەڵپرژاندا بن لەگەڵ یەکتریدا، تا ڕێگە بۆ خۆیان خۆش ببێت، بەڵکوو هەندێک جار خۆیان دەکەن بە پیاوچاک و ناوبژیی نێوان چینەکانی کۆمەڵیش دەکەن، ئەگەر لە بەرژەوەندییاندا بێت.
ڕسوابوونی ڕەعیەت لە ئاستی دەسەڵاتدا دەگاتە ڕادەیەک کە هەندێک جار بۆ دەربڕینی سادەترین شت لە بەرانبەر کاک مەحمووددا، دەبێت بەوپەڕی لەخۆبردوویی و نەوازشەوە دەری ببڕن. ئەگەر بۆنی ڕەخنە یان تانەی لێ بێت، دەکەونە بەر پەلاماری جەنابیان. ئەویش کەشێکی لە ترسوبیم درووست کردووە، بە جۆرێک هەموو لە خۆیەوە ئیلهام وەردەگرن، ئا بەو شێوەیە کاک مەحموود هەر تەنیا ئازا نییە، بەڵکوو کەسێکی باشە و فەرماییشتەکانیشی پڕن لە حیکمەت. شایستەی هەموو پیاهەڵدانێکە، کارە قێزەونەکانیشی کردەوەی جوانن. کاتێک خەڵک دەداتە بەر تەقە و ڕاویان دەنێت، ئەوە دەبێتە جێگەی سەرسامبوون و ستایشکردنی ئەوانی دیکە. تەنانەت ماستاوەکەی حاجی خەستترە: ”ئەم کوردە پیاوی گەلێک بەجەرگی ها تیا، بەڵام هێژی چی خۆخۆرین…”
دەسەڵات چەکێکیش ڕەوا نابینێت بە چەکدارەکانی خۆی تا پاسەوانیی بکەن – لە کۆتاییدا دەردەکەوێت کەمال لەبری دەمانچە، پارچە بەردێکی لە پەڕۆیەکەوە ئاڵاندووە و کردوویەتی بە لاقەدیدا. بەڵام لای خەڵکی وا پیشان دەدات گوایە کاک مەحموود هەر ڕۆژەو دەمانچەیەکیان دەداتێ و خۆیشی هەر ڕۆژەو دەمانچەیەکی پێیە!
دواجار کاتێک کە پۆلیسیش دێن، دوو کەسن کە بە کوردییەکی باش قسە ناکەن، پێدەچێت عەرەب یان لە نەتەوەی دیکە بن. ئەوەیش قسە هەڵدەگرێت، وەک بیەوێت پێمان بڵێت دەسەڵات و گەل لە زمانی یەک ناگەن، یان بە خوێندنەوەیەکی دیکە ئەوەی خاوەنی ڕاستەقینەی ئێمەیە و کاروبارەکانمان ڕێک دەخات، سەر بە گەل و نەتەوەیەکی دیکەیە، خۆمان هەر دەزانین ئەو فەوزایەی نێو چایخانەکە بخولقێنین! یان لە گۆشەنیگایەکی دیکەوە، بەهۆی ناکۆکی و نائیداریی خۆمانەوە، دواجار ئەوان دێنەوە سەر خاکەکەمان –هەر لە سەرەتاوە سڵەمینەوەیەکی زۆر بەرانبەر بە پۆلیس لە لایەن کاراکتەرەکانەوە هەست پێ دەکرێت، ئەوان وەک هێزێکی نامۆ وێنا کراون. ئەوان باش ئاگاداری ڕووداوەکەن، تەنانەت چایچییەکەش سەرباری ئەوەی خوێنی لە بەر دەڕوات، هەموو هەوڵی بۆ ئەوەیە بۆیان ڕوون بکاتەوە چی ڕووی داوە. کەچی ئەوان تاوانباری دەکەن بەوەی گوایە ئەو جنێویان پێ دەدات. هەر بۆیە قۆڵبەستی دەکەن و دەیبەن. ئەوە نموونەی حوکمڕانیی ئەم ناوچەیە بووە کە هەمیشە تاوانبار وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچێت و تاوانلێکراو ڕاپێچی زیندان دەکرێت.
خولە چەخماخە ستەمکارێکە لەژێر سایە و ناو و ناوبانگی ستەمکارێکی دیکەدا دەردەکەوێت، کە هەڵگری هەمان ناوە یاخود نازناوی هاوشێوەیە. ستەمکردن لە سایەی کەسانی دیکەدا مێژوویەکی درێژی هەیە لەنێو گەلی کورددا، لەنێو خێڵ و حیزبەکاندا. هەندێک جاریش لە سایەی کەسانێکی ناودار – دەرەکی یان ناوەکی، باش یان خراپ – ئەو کارە دەکرێت و کراوە.
خولەی چەخماخساز (چەخماخەی عادی) بە چاوی سووک سەیری کەسانی نێو چایخانەکە دەکات و ئەوانیش ماستاو و مامەحەمەیی بۆ دەکەن، هەر وەک چۆن خولە چەخماخە (چەخماخەی ئەسڵی) بە چاوی سووک سەیری خولەی چەخماخساز و هەموو ئەوانی دیکەش دەکات و ئەوانیش هەموو تێکڕا ماستاوی بۆ دەکەن. ئەو چەخماخسازانەی لێمان بوونەتە چەخماخە و بەسەرماندا دەگرمێنن، لە ئاست سەروو خۆیاندا ڕیوەڵەن و دەلەرزن.
وەک لە سیفەتەکانیەوە دەردەکەوێت، کەسایەتیی خولە چەخماخە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و سیفەتەکانی چەسپاون، هەرچەند کەسایەتییەکەی هاوشێوەیە لە ستەمکاری و خراپەکاریدا لەگەڵ خولەی چەخماخساز، بەڵام گەلێک سیفەتی جیاوازیشی هەن کە دەکرێت خاڵی ناسینەوەی ئەو بن: دەمانچەی ئەڵقەداری قیسمی کۆن هەڵدەگرێت، چونکە ئەو لە کۆنەوە خەریکی ئەو کارەیە و کەسێکی پڕۆفیشناڵە، ئەو شێوە دەمانچەیەی پێ باش بووە و نەیگۆڕیوە، کارەکانی خۆیشی پێ ڕایی دەکات، بە مانایەکی دیکە دەکرێت بڵێین کەسێکی قاڵبووەوە و بەئەزموون و مێژینەیە، بەڵام خولەی چەخماخساز تازەپیاکەوتووە و تەقلیدە، وا پیشان دەدات کە هەر ڕۆژە و دەمانچەیەکی پێیە – ئەڵبەت هەموو دەمانچە و تفەنگەکانیشی هیی کەسانی دیکەن، چونکە کاری ئەو تەنیا چاککردنەوەیانە – دەیەوێت بەو پڕوپاگەندەیەش کەسایەتی بۆ خۆی درووست بکات. چەخماخە بە لای چەپدا دەشەلێت، هێندەی کەتن ناوەتەوە قاچێکی لەو پێناوەدا داناوە، هەرچی چەخماخسازە، بەشی هەر کەتنکردن و ڕاکردن بووە – لە چایخانەکەی سمەگێڕ تەقە دەکات و ڕادەکات، لە چایخانەکەی تۆفیق تەقە دەکات و ڕادەکات، ئیدی ئەو هەقی بەوەوە نییە کێ پێوە دەبێت – بۆیە ئەو ڕێک و ڕەوان دەڕوات. ئەمەش ئەو سیاسییانەمان بیر دەهێنێتەوە کە تەنیا لە نانەوەی گرژی و ئاڵۆزیدا ئازا بوون، هەر گەیشتبێتە تینیان قووچاندوویانە. چەخماخە هێندە پرۆفیشناڵە کاتژمێری بێمیل لە دەست ناکات، بە وردی کارەکانی ڕایی دەکات، حیساب بۆ چرکە و خولەکژمێریش دەکات، شێوە قات و جلوبەرگی تایبەت بە خۆیشی هەیە… هەموو ئەمانە پێمان دەڵێت کە چەخماخسازەکانی وڵاتی ئێمە سەرباری ئەوەی ساختەن، لە درۆکردن و کەتنکردنیشدا ناپڕۆفیشناڵ و ناسازن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 258 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | دیدی من
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: هونەری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: شانۆ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 94%
94%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 29-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل : 30-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 258 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,035
وێنە 106,627
پەرتوک PDF 19,284
فایلێن پەیوەندیدار 97,264
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.234 چرکە!