پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,818
وێنە 104,254
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ژینا ئەمینی: ئەو ژنەی مردنەکەی بووە چەخماخەی ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژینا ئەمینی: ئەو ژنەی مردنەکەی بووە چەخماخەی ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ک...

ژینا ئەمینی: ئەو ژنەی مردنەکەی بووە چەخماخەی ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ک...
ئامادەکردنی: دکتۆر لوقمان ڕادپەی
گۆڤاری نەشنال (سکۆتلەند) – #5-10-2022#
وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەنپوور

ژینا ئەو ڕۆژە، یان هەر ڕۆژێکی دیکە، بەتەمای شەهید بوون نەبوو. وەک هەر ژنێکی تەندرووستی مودێڕن لە تەمەنی 22 ساڵیدا، ژینا ئەمینی بەتەمای ژیان بوو. واتە، ژیانێک کە ئەو و خۆشەویستانی پێیان وا بوو لە پێشیانە، بە هەموو بەڵێنی، بەرپرساییەتی و خۆشییەکانییەوە.
ئەو لەگەڵ بنەماڵەکەی لە سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ سەردانێک لە تاران-ی پایتەخت بوو. کوردەکان ڕوانگەیەکی کراوەتریان لەمەڕ ژیان هەیە کە ئەوان لە دەسەڵاتدارە تیۆکراتیکە ئێرانییەکانیان جیا دەکاتەوە. کوردەکان لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئەوان گەلێکی جیاوازن، چونکوو ئەوان: خەڵکێکی جیاوازی نافارسن، زمانی خۆیان هەیە، بە شێواز و ڕوانگەی مودێڕنەوە نزا دەکەن، جلوبەرگی جێگای ڕێز بە پێوەری خۆیان دەپۆشن، مێژوو، ڕۆژژمێر و نیشتمانی خۆیان هەیە.
لە کوردستان، ژینا ژیانێکی تا ڕادەیەک ئازادی هەبوو، بە تایبەت جلوبەرگی لەدەرەوە نەبووەتە هۆی هەڵسوکەوتێکی نەشیاو لەگەڵی. شێوەی جلوبەرگ پۆشینی سەپێنراو لەلایەن ئێرانییەکانەوە هیچ لایەنگرێکی لەناو ژنانی کوردستاندا نییە، ژینا کە ڕوانگەیەکی مودێڕنی هەبوو، دەیزانی لە تاران هەلومەرج جیاوازە. حیجاب لەوێ زۆرەملییە. نابێ هیچ جێیەکی قژی دیار بێت. هەروەها ماکیاژیش بە گوێرەی ڕێساکان ڕێگا پێنەدراوە. (گەشتی ئیرشاد)، کە زۆرجار پێی دەڵێن “پۆلیسی ڕەوشتیی بۆ سەپاندنی ئەو بڕیارە پەسەند کراوانە، بە ئۆتومبێلی وەن لە شاردا دەگەڕێن.
ژینا درووست لەبەر ئەوە ئامادەی سازش بوو، چونکە ئەو بەتەمای بەدناوبوون نەبوو، چ بگا بەو کۆتاییە لەناکاوە دڕندانەیە، یان بۆ شەهید بوون. ئەو ڕۆژە ژینا لە تاران حیجابی پۆشیبوو. بەڵام حیجابەکەی بەو ڕادەیە نەبوو کە گەشتی خۆتێهەڵقورتێنی ئیرشاد چاوەڕوانییان دەکرد.
بۆیە دەستبەسەر کرا. ئەویان گواستەوە بۆ ناو وەنێک و دەستیان کرد بە لێدانی. ژنانی دەستبەسەرکراوی دیکە لە هەمان وەندا ئەو لێدانانەیان پشتڕاست کردۆتەوە. ئەو ڕۆژی، پۆلیسە ڕەوشتسەپێنەکانی گەشتی ئیرشاد، بە یونیفۆرمە بێ پەڵەو و ڕدێنە قەڵەمکراوەکانیانەوە دەیان ژنی دیکەیان بەهەمان تاوان دەستبەسەر کردبوو. بەڵام ئامۆژگارانی ڕەوشتپاکیی بە توندی لە ژینایان دا. وەها توند کە ئەو لە هۆش چوو و کەوتە دۆخی کۆما و سێ ڕۆژ دواتر لە نەخۆشخانە بەهۆی ئەو زەبرەی لە مێشکی درابوو، گیانی سپارد. قەرار بوو دەستبەسەر کرانەکەی شتێکی کاتی بێ، بۆ هۆشیار کردنەوە لەمەڕ ڕێسای بەرگپۆشین.
کە وا بوو، بۆچی ژینا تەنیا کەسێک بوو کە لەبەر لادان لە ڕێسای حیجاب گیانی لێ ئەستێندرا؟ بە گوێرەی برای ناوبراو، ئەو بە ئەفسەرەکانی گوت لە تاران غەریبەیە، ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بە شوناسی کوردیی خۆی کرد. بەڵام کەس گوێی نەدایە. یان بە ڕاستی گوێیان دایە، بە وەڵامێکی کوشندە.
ڕۆژانە زۆر خەڵکی بێ تاوان لە سەرانسەری جیهان نادادپەروەرانە دەکوژرێن و بە نەناسراوی دەمێننەوە. چۆنە ژنێکی 22 ساڵانە تەنیا لەبەر لەچکەیەک، حیجاب، شەهید دەکرێ و نەتەنیا دەبێتە نوێنەر و ڕەمزی سەرکوتی ژنان، بەڵکوو ژێردەستەکردنی گەلێک، واتە کورد؟
ڕۆژی دواتر و پاش ڕێوڕەسمی ناشتنی ژینا، ناڕەزایەتییەک لە سەقز دەستی پێکرد کە سەرانسەری ئێرانی گرتەوە. ئەوە یەکەمجار نەبوو کوردەکان ناڕەزایەتییان دەردەبڕی. دوای (شۆڕشی ئیسلامی) لە 1979، کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕێبەریی فواد مستەفا سوڵتانی (ناسراو بە کاک فواد)، یەکەم جووڵانەوەی بەرگرییان دامەزراند کە لەوێدا ڕێپێوانێک بۆ ئۆردووگایەک لەدەرەوەی شاری مەریوان دژی هەڕەشە و بوونی هێزەکانی ڕێژیم بەڕێوە چوو.
ئەو هەنگاوە کوردەکانی شارەکانی دیکەی هان دا تا بە ئاشکرا دژی دەسەڵاتی نوێ لە تاران بوەستنەوە. هێندەی پێ نەچوو کورد بەرەوڕووی فەتوای جیهادی ئایەتوڵڵا خومەینی دژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئاگوستی 1979، بوونەوە. هێزە ئەمنییەتییەکان بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێ کران کە فەتوایەکە لەوێ بووە هۆی جینایەت و تیرۆری پشتگیریکراو لەلایەن دەوڵەتەوە دژی کوردان. لەو کاتەوە کوردەکان پەیتاپەیتا سەرهەڵدانیان کردووە، بە تایبەتی بە مانگرتنی گشتی، جار لە دوای جار بەرەوڕووی سیاسەتە سەرکوتکارانەکەی پەسەندکراو لەلایەن ڕێژیمی ئێران دژی مافە سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانیان بوونەوە.
تا ئەم دواییانە، ڕژیم لە ورووژاندنی پشتگیریی لە بەشەکانی دیکەی وڵات، بە بیانووی ئەوە کە کوردەکان هەوڵ دەدەن ئێران بەش بەش بکەن، سەرکەوتوو بوو. ڕژیم کوردەکانی لە ڕوانگەی ئەتنیکی و ئایینییەوە کردۆتە “ئەویتر”. بەڵام ئەو ستراتێژییە ئێستا شکستی هێناوە. وەک پرسێکی هاوبەش دەگەڵ کوردان، کوشتنی ژینا بۆتە بیانوویەک بۆ یەکگرتنی کۆمەڵگا پەرتەوازە نەتەوەیی و ئەتنیکییەکان کە بە هەمان شێوە بە دەست سیاسەتەکانی تارانەوە دەناڵێنن.
وەک هەمیشە، ناڕەزایەتی بەرانبەر بەوەی ژینا تووشی بوو، بەرەوڕووی سەرکوت بۆتەوە. بە گوێرەی ڕێکخراوەی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، 30 کورد کوژراون و 1400 بریندار بوون. لە دەستبەسەرکردنە بەکۆمەڵەکاندا کە بە تایبەتی شەوانە جێبەجێ دەکرێن، زیاتر لە 2000 کەس، لە ناویاندا ژنان، دەستبەسەر کراون کە بەرەوڕووی چارەنووسی مەترسیدار دەبنەوە.
بەرپەرچدانەوەی دەسەڵاتدارانی حاکم بەرانبەر بەو خۆپیشاندانانە بێ وێنەیە، چونکوو بووەتە پرسی مان و نەمانی ڕێژیم. لەبەر بێتوانایی کپکردنی ناڕەزایەتییەکان، ڕژیم وەک هەمیشە بۆ تۆڵەکردنەوە بە درۆنی خۆکوژ و هاژەک هێرشی کردۆتە سەر ئامانجە مەدەنییەکان، لە ناویاندا قوتابخانەیەکی سەرەتایی و بنکەی بەڕێوەبەرایەتیی حیزبە کوردییەکان لە باشووری کوردستان (لە ئێڕاق) کە لە ئاکامدا 16 کەس کوژراون، لە ناویاندا ژنێکی دووگیان و کۆرپەکەی و، 47 کەسیش بریندار بوون.
تا ئەمڕۆ، بۆمبارانەکان بەردەوامن. پێشێلکردنی سەروەریی دەوڵەتێکی دیکە بە مەبەستی بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی لە سەرنجدان بە خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی ئێران و تاوانبارکردنی حیزبە کوردییەکان وەک هاندەری ئەو خۆپیشاندانانە بووە. وەکوو تووڕەیی جەماوەریی بەهۆی سیاسەتە سەرکوتکارانەکانیان پێویستی بە ورووژاندنی دەرەکی هەبێ.
ئەگەرچی ژینا ئیستا بۆتە سیمبۆلی خەباتی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی ئێران دژی سەرەڕۆیی سیستەمی ئایینی، ئەوەی کوردەکان دەیانهەوێ مافە سیاسیی، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانیانە کە لە ماوەی ڕژیمەکانی پێشوو و ئێستادا زەوت کراون. کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ دەسەڵاتێکیان بە سەر دامەزراندنی ئەو ڕژیمانەدا نەبووە و هەموو دەسەڵاتێکی سیاسییان لێ زەوت کراوە. هیچ دەوڵەتێک وەزیری ئەوتۆیان نەبوون کە نوێنەری گەلی کورد بن.
لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا، کوردەکان زۆر جار لە هەوڵەکانیان بۆ مافە بنەڕەتییەکانی چارەی خۆنووسینی خۆیان وەک گەلێکی جیاواز و لێکدابڕاو بەسەر چەند دەوڵەتی خانەخوێدا، خیانەتیان لەگەڵدا کراوە. ئەوە میراتی سیاسەتی بریتانیا و فەڕانسە لە دوای جەنگی جیهانیی یەکەمە، کە مافی هەبوونی دەوڵەتی سەربەخۆیان لێ زەوت کرا.
پاش ئەوە، بە وەلانانی پرینسیپەکان، زلهێزەکان خۆیان تێنەگەیاند. چونکوو لەگەڵ سیاسەتی ئەوان یەکی نەدەگرتەوە. بەهۆی نەبوونی سەربەخۆیی، کوردەکان لە سەدەی ڕابردوودا قەڵاچۆ کراون. هەر هەوڵێکی کوردان بەرەو کوردستانێکی سەربەخۆ بە شێوەیەکی دڕندانە و بە کۆمەڵکوژیی سیستماتیک و چەوساندنەوە، سەرکوت کراوە.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆلۆنیکردن شێوازێکی ناوخۆیی بەخۆوە گرتووە. ڕژیمی ئێران ناوچە کوردییەکانی بە سیاسەتی هەڵاواردن لەسەر بنەمای ئەتنیک و ئایینەوە ژێردەستە کردووە. سەرەڕای ئیدیعای ڕێژیم لەمەڕ دژی کۆلۆنیال و دژی ئیمپریالیست بوون، ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک ناوچەیەکی بێماف ماوەتەوە.
تاران گەشەی ئابووریی پارێزگا کوردەکانی پشتگوێ خستووە و وەک شێوازێکی کۆلۆنیالیزمی ئابووری بەرزترین ئاستی بێکاریی بەسەردا سەپاندوون. لەجیاتی وەبەرهێنان، ڕژیم کەڵک لە سیاسەتی پێشکەوتووی ئەمنییەتی، لە ناویاندا میلیتاریزەکردن و سنووردارکردنی ژیانی کوردان، ڕەچاو کردووە.
گیانی ژینا ئارام بێ. سێ حەوتوو لە یەکەم پڕیشکێک کە بووە هۆی دەستپێکی سەرهەڵدانێک تێپەڕ بووە، کە بێتوو سەرکەوتوو بێ، کاردانەوەی بۆ سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێ. ئەگەری سەرکەوتنی ئەو سەرهەڵدانە بەستراوەتەوە بە بەردەوامیی بەربەرین بوونەوەی.
بەڵام پشتیوانیی ناونەتەوەیی دەتوانێ هێزێکی پاڵنەر بێ. پشتیوانیی لە کوردان لە ناوچە ناسەربەخۆکانی کوردستان (باشوور، باکوور و ڕۆژاوا) نموونەیەکی دیکەیە بۆ کردەوەی هاوبەش لەناو گەلێکدا کە بەیەکەوە وڵاتێکی کۆرپە پێکدێنن: واتە کوردستان. [1]
ئەم بابەتە 1,277 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-10-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 01-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 06-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,277 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,818
وێنە 104,254
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.078 چرکە!