图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,379
图片 105,662
书籍 19,145
相关文件 96,372
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
حیزبوڵڵای تورکیی لە نێوان توانەوە و گۆڕانی ئایدیۆلۆژیدا (بەشی دووەم)
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
حیزبوڵڵای تورکیی لە نێوان توانەوە و گۆڕانی ئایدیۆلۆژیدا (بەشی دووەم)
文章

حیزبوڵڵای تورکیی لە نێوان توانەوە و گۆڕانی ئایدیۆلۆژیدا (بەشی دووەم)
文章

$حیزبوڵڵای تورکیی لەنێوان توانەوە و گۆڕانی ئایدیۆلۆژیدا (بەشی دووەم)$
نووسینی: ماجید خەلیل

$تەوەرەی دووەم: ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵا و گرنگترین کار و چالاکییەکانیان$
کۆتاییی حەفتاکان تەنیا زەمینەسازی نەبوو بۆ چێبوونی پارتێکی ئیسلامگەرای کوردی و چەکدار بەنێو حیزبوڵڵاوە، بەڵکوو هاوکات و لە سەرەتای هەشتاکانەوە پارتێکی دیکەی ئیسلامی و بەرچاو ڕاگەیەنرا کە ئەویش پارتی ئیسلامی کوردستان بوو، ئەم پارتە لە 21/10/1980 دا لەلایەن (محەمەد ساڵح گابوری) لەگەڵ هاوڕێکانی لە ڕێوڕەسمی مەوسیمی (حەج)دا لە مزگەوتی (الخیف بمنی) دامەزرا و هەر لەوێدا پرۆگرامی پارتییەکەشیان پەسەند کرد.
بەرنامە و ئامانجی ئەم پارتە چارەسەرکردنی کیشەی کورد بوو لە ڕوانگەی ئیسلامەوە. بەرنامەیان پێی وایە گەلی کوردی موسڵمان بەشێکە لە گەلانی موسڵمان و پێویستە کیانێکی سیاسیی سەربەخۆی هەبێت و لەتەک حکومەتە ئیسلامییەکاندا پەیوەندی دۆستانەی هەبێت، هەروەها زمانی کوردی زمانی فەرمی بێت، نەتەوە و مەزهەبە جیاوازەکان لە کوردستاندا یەکسان تەماشا بکرێن. بۆ گەیەشتن بەم ئامانجانە هەموو ڕێگایەکی لۆژیکی بەهەند دەزانرێت.
لەم پێناوەدا وتەبێژی پاک، (دکتۆر ئەجونی) دەڵێت بڕیارماندا بە نهێنی باڵی سەربازی بەنێوی (سوپای ڕزگاریی کوردستان) دابمەزرێنین و ڕۆژنامەی (دەنگی نیشتمان) وەک ئۆرگانی فەڕمیمان دەربکەین. پاک لەلایەن ڕژێمی تورکیاوە وەک پارتێکی تێرۆریستی و نایاسایی تەماشا دەکرا. هاوکات پارت و کۆمەڵە ئیسلامییەکانی تورکیش دژی بوون، بەتایبەت (حزبی ڕەفا) نەیاری سەرسەختی بوو، چونکە گرنگی بە پرسی کورد دەدا لە تورکیا دا.
لەگەڵ هەموو ئەم قەمتانەشدا بەماوەیەکی کەم لە زۆربەی ویلایەتەکانی کوردستاندا ڕێکخستنەکانی بڵابوونەوە. هاوکات لەدەرەوەشدا بەتایبەت لە ئەڵمانیا ڕاگەیاندنی پەرەپێدا. لە ڕووی دارایی و کۆمەکی مادییەوە لەلایەن وڵاتی عەرەبی سعودییەوە هاریکاری دەکران، هەندێک لە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە کۆمەکی مەزنیان دەکردن، بۆ نموونە کۆمپانیای بەرەکە لە (ئورفە)و دامەزراوەی (الفيَيلة المالية) یارمەتی زۆریاندا. هاوکات هەوڵیاندەدا بە یارمەتی کۆماری ئیسلامی ئێران خۆیان ڕێکبخەن. (پاک) نەیاری ڕێکخستنی چەپ و نەتەوەییەکانی کورد بوو، بەتایبەت پێی وابوو پ.ک.ک بەشێکە لە ئەجێندای ڕامیارییەکانی زایۆنیزم، لە بەرانبەردا پ.ک.ک، ئەو ڕێکخراوە ئیسلامییە کوردییەیان بە بەکرێگیراوی ئەمەریکا دەزانی.
لەم بارەیەوە ئۆجەلان دەڵێت حکومەتی تورکیا چاو لە چالاکی (پاک) دەپۆشێ و بە کاریدەهێنان بۆ سوک کردنی گوتارەکانی پ.ک.ک بۆ گەلی کورد. هەر چەندە پاک نەیتوانی لە تورکیادا درێژە بەکارو چالاکییەکانی بدات. هەربۆیە ئامانجەکانی تەنیا بانگەشەیەکی تیۆری بوون، لەبەرئەوە بانگەشەکەرانی وڵاتیان بە جێهێشت و دوواجار ڕوویان لە ئەوروپا نا.
ئەوەی پەیوەستە بە حیزبوڵڵاوە ئەوەیە کە زیاتر لە پارتی ئیسلامی کوردستان هاتە مەیدانەکەوە و بەشێوەیەکی کرداری دەستی دایە چالاکی و ڕووبەرووبوونەوەی هێزە چەپ و نەتەوەییەکانی کورد. دیارە مێژووی پارتی ئیسلامڕەوی چەکدار لە تورکیادا زیاتر لە شەستەکانەوە بەرامەکانی دەرکەوتوون و حیزبوڵڵایش بەجۆرێک لە جۆرەکان لە ژێر تین و تاوی ئەو کاریگەرییانەدا بووە. بەپێی زانیارییەکان (ئوسلو) لە شەستەکاندا هەوەڵ ڕێکخراوی ئیسلامی توندوتیژی تورکیا لە ئەنکەرەدا دامەزراوە، ئەم ڕێکخراوە نێوی پارتی ئازادیخواز بوو(Hizbu’t Tahrir). وەلێ تونوتیژترین و بەنێوبانگترین ڕێکخراو لەنێو تورکیادا بۆ هەوەڵ جار حیزبوڵڵای کورد بوو. دیارە حیزبوڵڵای تورکیا بزووتنەوەیەکی ئیسلامی بوو. ئەم جووڵانەوەیە هەم شێوەگیربوونی و هەمیش سەرنجی خۆی لەنێوچە کوردییەکاندا بوو.
بۆ هەوەڵجار لە ساڵی 1979 دا دامەزراو فرەترینی ئەندامەکانی لە خەڵکی کورد پێکیهانیبوون. ڕێکخراوەکە ئەدەبیات و بنەماکانی خۆی لە ئیسلامەوە هەڵدەگۆزا، زۆرترینی کورد و هەژموونی کورد لەنێو ڕێکخراوەکەدا نەیتوانی ڕێکخراوەکە بکاتە بزووتنەوەیەکی ناسیۆنالیستی. هەربۆیە بانگەشەو باوەڕی ڕێکخراوەکە باوەڕێکی ئیسلامیانەی دەرێی سنووری نەتەوەیی بوو، بەدیدی ئیسلامێکی نێونەتەوەییەوە تەماشای هەموو موسڵمانانی دەکرد. لەبەر ئەوە بزووتنەوەی حیزبوڵڵا، بزووتنەوەیەکی دەگمەن بوو، ئەوان چاولێگەرو شوێنکەوتەی هیچ ڕێکخراوێک و ڕێبازێکی ئیسلامی دیکە نەبوون، بەڵام کاریگەریی ئەوانی تریان لەسەر بوو. بۆ نموونە توراسی زانایانی ئیسلامی پێشوو، هەروەها بزووتنەوەکانی پێشتر کاریگەرییان هەبوو، بەتایبەتی لەو زەمینەیەی کە ئەوان تێیدا پێشکەوتن.
بۆ نموونە گرنگترینی ئەو دوو کەسایەتییەی کە کاریگەرییان لەسەر بزووتنەوەکە هەبوو، کەسایەتییەکانی شێخ سەعیدی پیران و سەعیدی نورسی بوون. لە بوواری جیهانبینی و ڕوانگەی ڕووناکبیریی بزووتنەوەکەدا، پەیامەکانی نوری سەعیدی نورسی، یەکێک لە بەرچاوترین سەرچاوە کاریگەرەکانی نێو تەڤگەرەکە بوون. لە هەمان ئەو ساڵەی کە بزووتنەوەکە تێیدا دامەزرا، شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش لەوبەر سنورەکانەوە ڕوویدا. بۆیە شۆڕشی ئیسلامی ئێران بوویە خاڵێکی وەرچەرخانی وا، نە تەنیا بۆ حیزبوڵڵای تورکیا بەڵکوو بۆ تەواوی ڕووناکبیرانی موسڵمان و ئیسلامی لەسەرانسەری جیهاندا شوێنی خۆی دانا، چوون تا ئەو کات شکستی هێزە سیکیۆلار و ئۆتۆکراتەکان لە دونیای ئیسلامیدا و دامەزرانی ڕژێم و حوکمێکی ئیسلامی بەهۆی هێزە ئیسلامییەکانەوە شتێکی باوەڕپێنەکراو و یۆتۆپیابوو، وەلێ لەپێش چاوی ئیسلامییەکانەوە ئەو یۆتۆپیایە بووە واقیع و بەچاوی خۆیان بینییان. هەربۆیە لە هەشتاکاندا بۆ ئیسلامییەکانی دەوروبەر شۆڕشی ئیسلامی ئێران بووە پێشەنگ و نموونەی باڵایان و لەوەوە سروشی شۆڕش و چالاکییان بۆ دەهات. لەم میانەیشدا ئیسلامییەکانی تورکیا لەپەرێزی ئەم کاریگەرییەدا نەمانەوە.
لەم بارەیەوە (بیوکارا) پێی وایە کە نێزیکی و سانایی هاموشۆی دەروازەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات و بەتایبەتی ڕۆژهەڵات لەتەک ئێراندا، فاکتەرێک بوو تا ئەو ناوچانە زیاد لە ناوچەکانی تری تورکیا زیانمەندی کاریگەرییەکانی ئەو پەڕگیرییەی ئێرانییەکان بن.
بەپێی زانیارییەکانی (چیچیک) دامەزرێنەری حیزبوڵڵا نێزیک بوو بەو هێڵەی کە ئیخوان موسلمینی میسر سەرداریی بوو. هاوکات بەهۆی ئەو نەرمڕەوی و خۆشلکردنەی کۆدەتای سەربازی 1980ی تورکیا لەهەمبەر ئایینەکان دەینواند، ژمارەی ڕێکخراوە ئایینی و نووسین و بڵاوکراوە ئایینییەکان لە تورکیادا گەشەیانکرد. (توران) لەم بارەوە دەڵێت بزووتنەوەی ئیسلامی هەرگیز نەسرەوتووە، ئەوە سەرکوتی توندوتیژی ڕاپەڕینەکەی شێخ سەعید بوو، ئەو خامۆشییەی هێنابوویە پێشێ. هەربۆیە لەپاش چەندین ساڵ ئیسلامییە کوردەکان کەوتنە ژێر کاریگەریی گەشەو بەرەوپێشچوونی ئیسلامییەکانی تورک لە تورکیادا.
لە حەفتاکاندا جووڵانەوە و ڕێکخراوە ئیسلامییەکانی تورک لەوانە ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی نەتەوەیی تورک کە ڕێکخراوێکی نەتەوەیی نەریتخوازی ئیسلامی بوو، هاوکات پارتی ڕوانگەی نیشتیمانی تورک هەموو ئەوانە لەنێو کوردا شوێنیان ببوویەوە و پێشوازییان لێکرابوو. نەک هەر ئەو ڕێکخراوانە بەڵکوو توراسی دێرینی هەموو ئەو قوتابخانە ئایینییانەی کە بەشاراوەیی هەبوون، یاخۆ کاریگەریی پیاوانی ئایینی و زانایانی موسڵمان بەتەواوی لەنێوچەکەدا ئاڕاستەی کۆمەڵگەکەیان بەرەو کۆمەڵگەیەکی ئایینی و ئیسلامی وەرچەرخاندبوو. لێرەدا دەکرێت حیزبوڵڵای تورکی لەتەک حیزبوڵڵای لوبنانیدا تێکەڵ بکرێت. ئەوە لەکاتێکدا بوو ئەوان پێوەندییەکی ئۆرگانیکی لەنێوانیاندا نەبوو.
حیزبوڵای تورکی زۆربەی زۆری ئەندامەکانی موسڵمانی سونی پێکیهانی بوون، ئەوە لەکاتێکدا ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنانی لە موسڵمانانی شیعە بوون. بەڵام لەلای هەردوو جووڵانەوەکە و ڕێکخراوە ئیسلامییەکانی دیکەی دونیا هاوسۆزی و دڵبەری بۆ شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەبوو. ئامانجەکانی ئەم دوو هێزە بەم جۆرە بوو، حیزبوڵڵای لوبنان دوژمنەکانی خۆی لە ئیسرائیل و ئەو گروپە لوبنانییانە دەبینییەوە کە خۆراوا ئاڕاستەیان دەکات، واتە دوژمنەکانی لە سەرچاوەیەکی دەرەکییەوە بوون، وەلێ حیزبوڵڵای تورکی دوژمنەکانی لە سەرچاوەیەکی ناوخۆییەوە دیاریکرد، کە هەم دەوڵەت و هەمیش #پەکەکە# بوو، کە هەردوکیان موسڵمان بوون. لەلای حیزبوڵڵای تورکی گروپە سەرخەرەکانی خۆراواو وڵاتانی خۆراوا لە هێڵی دووەمی ئەجێندادا بوون. بەگوێرەی بۆچوونی کایا، کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزبوڵڵا بوو، حیزبوڵڵا گەرەکی بوو سود لە پێگە و نێوبانگی خۆی لەنێو موسڵمانانی جیهان و وڵاتانی ئیسلامیدا وەربگرێت. هەربۆیە لەگەڵ ئەوەی کە حیزبوڵڵا وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناسراوە، وەلێ ڕاستییەکانی دەوروبەری وای پێناڵێن. چوون حیزبوڵڵا دەربڕی ئایینداری و نەزمی ئایینی ناوچە کوردییەکانە، ئەو نەزمەی کە بەجۆرێک لە جۆرەکان تێکەڵ بوو بە دەمارگیریی نەتەوەیی.
چوون زۆرینەی ئەندامانی حیزبوڵڵا موسڵمانانی کورد بوون. هۆکاری سەرەکیی ئەوەیش دەگەڕێتەوە بۆ تایبەتمەندییە مێژووییەکانی نێوچەکە، باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بەشێوەیەکی مێژوویی زۆرترینی دانیشتوانەکەی لە کورد پێکهاتوون. (توران) ڕێکخراوەکە وەک ڕێکخراوێکی باوەڕدار دەناسێنێت، ئەوانەی لەپێناو خودادا خۆیان یەکلاییکردووەتەوە، ئەوانەی گەرەکیانە ڕابوونی ئیسلامی لەنێو کورد و تورک و عەرەبدا گەشەپێبدەن، تەنێ لە جوگرافیایەکی کوردیدان، ئەگینا ئامانجیان هەموو نەتەوەکانەو ماندونەناسانە هاتوونەتە پێشێ. هەروەها توران جەخت لەوەدەکاتەوە کە حیزبوڵڵا جیاوازە لە پارتە ئیسلامیەکانی دی، ئەوان نەوەک وەهابیین کە مۆرکی دژایەتی کلتوری و دژایەتی ناسیۆنالیزم و دژایەتی شیعەو ئێرانیان وەرگرتووە، ئەوان لەبەرانبەر شیعەدا سنگفراوانن، هاوکات باوەڕیشیان بەوە نییە کە حیزبە ئیسلامییەکانی دی بە حیزبی نائیسلامی بناسێنن، دەمارگیر نین و باوەڕیان بە پێکەوەییە. هەربۆیە توران پێی وایە تایبەتمەندی پارتەکە وادەکات بە خێرایی لەنێو خەڵکی نێوچەکەدا سەرنجڕاکێش بن و خەڵکانی زێدەتر بێنە نێو ڕیزەکانیانەوە. هەربۆیە پارتەکەیان مەبەستییەتی بەهێزترین و گەورەترین و زۆرترین نوێنەری خەڵکی ناوچەکە مسۆگەربکات.
سەرەڕای ئەوەی یەکێتی قوتابیانی نەتەوەی تورک لقێکی لە باتماندا هەبوو لە حەفتاکاندا، کە یەکێتییەکی نەریتخوازی ئایینی بوو، وەلێ دوواجار حیزبوڵڵا لەلایەن ئیسلامییە کوردەکانی وەکو حسێن وەلی ئۆغلو، فیدان گونکور، عوبەیدوڵڵا دەلار، محەمەد عەلی بیلیجی وە دامەزرا. کایا لەم بارەیەوە دەڵێت کە پەڕتووکفرۆشەکان لە هەشتاکاندا ببوونە نێوەندێک لەوێدا خەڵکی ڕادیکاڵی ئایینی و هەموو ئەو بڵاوکراوە ئایینییانە دەخرانە ڕوو، ئیدی کاریگەرییەک بۆ گۆڕینی بیرکردنەوەی تاکەکان زەمینەی بۆ ڕەخسا بوو. زۆرترینی کات هەموو ئەوانە لەنێو نێوەندەکانی پەڕتووکفرۆشی کۆبوونەوە و بیروڕایان ئاڵوگۆڕدەکرد و لەسەر پرسە گرنگەکان قسەیان دەکرد و چالاکی و ڕێکخستنەکانی خۆیان تۆکمە دەکرد. بۆیە هەوەڵین ئامادەییەکانی حیزبوڵڵا لەو نێوەندانەوە سەرچاوەیگرت. لەوێدا مشتومڕە هزرییەکانی ئەندامان لەسەر ئەوە بوو کە دەکرێت دەوڵەتێکی کوردی ئیسلامی کاریبۆبکرێت و لە #ئامەد#ەوە ئەم نیازە لە بیری حیزبوڵڵادا گەنگەشەی بۆدەکرا.
هەربۆیە دەستپێکی دامەزراندنی ئەم جووڵانەوەیە دەگەڕێننەوە بۆ نێو پەڕتووکفرۆشەکانی شار. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کۆمیسیۆنی پەڕڵەمانتارانی پەیوەست بە کوشتنە نادیارەکان، کە ساڵی 1993 دەرچووە، ڕیشەی حیزبوڵڵا دەگەڕێننەوە بۆ کوشتنی ئەندامانی ئیسلامی کورد لەلایەن پەکەکەوە. ئەوکات ئەوان لە بیقاع مەشقو ڕاهێنانیان پێدەکرا، هەربۆیە پێیان وایە هەماهەنگی ئیسلامییە کوردییەکان لەتەک پەکەکەدا تەواو دەبێت، وەختێک مەلا عەبدوڵڵای پێشخوێن لەلایەن پەکەکەوە بەنهێنی دەکوژرێت. ئیدی ئەوە دەبێت بە دەستپێکی نەیاریەتی و نەمانی هەماهەنگی و لەتمەدان لەیەکتریی. لێرەوە هەوەڵ ئەنجومەنی ڕێکخراوەکە بە بەشداریی عەبدولوەهاب ئیکنجی، ئەحمەد توران، فیدان گونکور، حسێن وەلی ئۆغلۆ، وەیسی کەیکاج لە شاری دیار بەکردا پێکهێنرا. بەگشتی لە پاش 1983 ڕێکخراوەکە دەستی دایە چالاکی و بانگەشە و پڕوپاگەندە و بەمەیش سەرنجی زۆرێک لاوی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. (جەمال توتار) کە یەکێک بوو لە ڕێبەرە بەرچاوەکانی حیزبوڵڵا، پاش مردنی حسێن وەلی ئۆخلۆ دەستگیرکرابوو، ئەو لە دادگاییکردنەکەیدا فاکتەرەکانی دامەزراندنی حیزبوڵڵای فرە بە کورتی خستبوونە ڕوو: لەوانە نەمانی خەلافەتی ئیسلامی و دەرچوواندنی یاساگەلێکی یەکخستنی بواری پەروەردە و فێرکردن و سەپاندنیان بەسەر کۆمەڵگەی ئیسلامیدا. ناوبراو زانیارییەکانی خۆی لەسەر فاکتەری دامەزراندنی جووڵانەوەکە بەمجۆرە ڕاگەیاند بەهۆی ڕووبەڕوو بوونەوەی مۆتەکەی زەمانەوە، پێویستە موسڵمانان کە لە ژیانێکی نا ئیسلامییانەدان، پەنا بەرنە بەر کۆمەڵەیەک. لێرەوە پێویستە موسڵمانان گوێڕایەڵی حیزبوڵڵابن و پارێزگاریی لە شەرەف و شکۆیان بکەن و زاڵبن بەسەر تەگەرەو ناسۆرییەکانی ڕۆژکاریی خۆیاندا ئەو ڕۆژگارەی لەسایەی سیستەمێکی نائیسلامیدا ڕووبەڕوییان بووەتەوە.
(ئاراس و بالسیک) پێیان وایە کە حیزبوڵڵا لە ڕێکخستنێکی چونیەکدا گەشەی نەکرد، بەڵکوو ڕێکخراوێک بوو بەهۆی هەمو ئەو ململانێ و گفتوگۆ هزرییە توندانەی کە لەنێو ئەندامەکانیدا دەکرا، دارای زەمینە و ڕوانگەی جیاواز بوو. لەممیانەدا گفتوگۆ و پرسیاری فرە لەهەمبەر شێواز و کار و چالاکی جووڵانەوەکەوە دەوروژێنرا. لە هەمووی گرنگتر (فیدان کونکور) لە مەنزڵی پەڕتووک فرۆشیدا ڕاستەوخۆ پاش 1980 لقێکی کردەوە، کە بووە دووەم لقی سەرەکی و کاریگەر لەنێو بزووتنەوەکەدا. دوواتر باڵی زانست (ئیلیم) خۆی وەکو جەمسەرێک لەنێو بزووتنەوەکەدا نومایانکرد. بەگوێرەی ئەندامانی گروپی زانست، گروپی مەنزلی لە سەرەتاوە نەبوون، بەڵکوو دوواتر دەرکەوتن و پەیوەندیان کردوو بوونە لەتمەی پێش هارمۆنی و پەیوەستی و یەکێتی ڕێکخراوەکە. هەربۆیە لە کۆتاییدا پێویستبوو ئەمانە لە کۆمەڵی حیزبوڵڵا پاکبکرێنەوە. پاش چەندین جودابوونەوە و دابەشبوون، باڵەکانی زانست (ئیلیم) و مەنزلی وەک گرنگترین باڵی حیزبوڵڵا دەناسران. بازنەی زانست لەلایەن حسێن وەلی ئۆغلۆوە ڕێبەرایەتی دەکرا.
ئەو بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە خەباتی چەکداری بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی ئیسلامی پێویستە دەستپێبکات. فیدان و مەنسور غوزلزوی دامەزرێنەری گروپی مەنزڵ بوون، ئەوان فرە خەمساردو دوور بوون لە ئایدیای خەباتی چەکدارییەوە. مەنزڵی دارای بۆچوونی بانگەواز بوو پێی وابوو پڕۆسەی بانگەواز و بانگهێشتکردن لە پێشەو کاتی چەک و توندوتیژی نییە. ئەم گروپە هەرچەند کە لەلایەن چەند کەسایەتی دیارەوە پشتیوانی دەکرا، لەوانە عوبەیدوڵا دالار و مەنسور و... هتد، وەلێ هێشتا بە بەراورد بە گروپی زانست بنکەی جەماوەرییەکەی فرە لاواز بوو. وەلێ گروپی زانست لەگەڵ ئەوەی لەلایەن مەلاکانەوە فرە پشتیوانی نەدەکرا، وەلێ هەم جەماوەری بوو، هەمیش لەرووی بواری ڕێکخراوەییەوە فرە بەهێز بوو. ئەوەیش بووە فاکتەرێک تاوەکو ڕێکخستنەکانیان بچنە نێو دوورترین ئاواییەکانەوە و فرەجار بتوانن مزگەوتەکانیش بۆ کاری ڕێکخراوەی و چالاکییەکانیان بەکار بهێنن.
بەگوێرەی کایا، جیاوازییەکان ڕەنگدانەوەەی لەسەر پرسی ستراتیژی گروپەکە هەبوو، وەلێ لەبری ئەوە ببوویە گرفتێک لەنێو ڕێبەرایەتی جووڵانەوەکەدا. پاش 1983 گروپەکانی زانست و مەنزلی بوونە گرنگترین پایەکانی جووڵانەوەی حیزبوڵڵا و بەشێوەیەکی سەربەخۆ لەنێو هەرێمەکەدا دەستیان دابوویە کارو چالاکی و هەندێک کاتیش هەماهەنگی و هاوکاریی یەکتریی بوون. بەهاتنی 1987 جیاوازی نێوان دوو گروپەکە قوڵتربوویەوە و زۆرجاریش دەگەیشتە ڕادەی توندوتیژی و خوێنڕێژیی لەنێوان یەکترییدا. لە ساڵانی دوواتریشدا گروپەکان چوونە جەنگی دژبەیەکترییەوە و دوواجار گروپی زانست توانی زاڵبێت بەسەر مەنزڵیدا و تۆرەمەیان بچنێتەوەو ئیدی بۆخۆیان زاڵتر لە گۆڕەپانەکەدا مانەوە. لێرەوە گروپی زانست بە زاڵبوونی بەسەر مەنزڵدا توانی ڕێکخراوانەتر و تۆکمەتر وەکو حیزبوڵڵای ڕاستەقینە خۆی بناسێت و دواتریش هەموو لق و گروپە جودابووەکانی لەنێوبردو تەنێ خۆی مایەوە. ئیدی ئەم گروپە نێوی زانستی بۆخۆی بەکارنەدەهێنا و خۆیان وەکو حیزبوڵڵا ناودەبرد، ئەوەیش بۆ ئەوەبوو بەتەواوی گروپی مەنزڵ بسڕنەوەو هاوکات بۆ ئەوەبوو خۆیان لەبازنەیەکی فراوانتردا نیشان بدەن.
دیارە بەڵگەگەلێکی فرەمان لەبارەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵا لەبەردەستێدا نییە. زانیاری بێلایەن فرە کەمن و زۆرترینی زانیارییەکان هەڵقوڵاوی نیازی ئایدیۆلۆژیین. بەپێی (چیچیک) بێت لقی ئەستەمبوڵ پێک دەهات لە بەرێوبەرایەتی گشتی ڕێکخراوەکە و سەرۆکی بەشی سەربازی و سەرۆکی کاروباری نێوخۆ و سەرۆکی هەواڵگیریی و سەرۆکی بانگەواز، هەموو ئەوانە داڕشتنێکی ڕێکخراوەیی بوو و هەریەکەشیان بەرپرسێکی هەبوو. لە شێوازی هەرەمی کاری ڕێکخراوەییدا بەتەواوی بەرپرسایەتییان دابەشکردبوو، لەواندا پلەی سەربازی جیاو پۆستی جیاجیا هەبوو، درووست وەک ئیخوان موسلمین و حیزبوڵڵای لوبنان ڕێبەری ڕۆحی و ڕێبەری سیاسییان هەبوو، هەروەها سودیان لە نەزمی هەواڵگری مۆساد و سی ئای ئەی وەرگرتبوو، لێرەدا ئوسلو وەک ئەوەی دواتر ئاماژەی پێدەدەین پێکهاتەی ڕێکخراوەیی حیزبوڵڵای نیشانداوە.
بەمشێوەیە:رێبەری سیاسی و ڕێبەری ڕۆحی. پاشان لە دوای ڕێبەر شورا دێت کە لوتکەی ئەنجومەتی بەڕێوەبەرایەتییە، لەدوای ئەو ئەنجومەنە باڵایە ئەنجومەنی شارەکان دێت، ئەنجومەنی شارەکانیش دابەش دەبن بۆ دوو بازنە، بازنەی سەربازی و بازنەی سیاسی. بازنەی سیاسی دابەش دەبێت بۆ یەکەکانی کۆلێج و سەرۆکی یەکە سیاسییەکان و پاشان لەوانیشەوە یەکە گشتییەکان دێت کە بەرپرسی مزگەوت و بەرپرسی ئاواییەکانن. لە بازنەی سەربازیشدا قوتابخانەی باڵاو ئۆپەراسیۆنەکان هەن.
لێرەوە ڕووندەبێتەوە کە حیزبوڵڵا ڕێبەرایەتییەکی دوولایەنەی هەیە، ئەویش ڕێبەرایەتی سیاسی و ڕۆحییە. ڕێبەری ڕۆحی دەسەڵاتی بڕیاردان و دەستوەردانە کاروباری سیاسی نییە. دەسەڵاتەکەی خۆی لە کاروباری ئایینیدا دەبینێتەوە. ڕەهبەری سیاسیش مافی دەستێوەردانی ئەوی نییە [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览449
HashTag
来源
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 12-11-2017 (7 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 96%
96%
添加( هومام تاهیر 02-12-2022
本文已被审查并发布( ڕێبوار جەمال سەگرمە )on02-12-2022
此产品最近更新( ڕێبوار جەمال سەگرمە ):02-12-2022
URL
此产品已被浏览449
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,379
图片 105,662
书籍 19,145
相关文件 96,372
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!